ئه‌و خوایانه‌ی هیندییه‌کان دادگاییان کردن
چه‌ند ساڵێک به‌رله‌ئێستا سیناتۆرێکی ئه‌مریکی له دادگایه‌کی ئه‌و وڵاته سکاڵایه‌کی دژی خوا به هۆی کاره خراپه‌کانی وه‌ک مردن و وێرانی و ترسه‌وه تۆمار کرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی خوا هیچ ناونیشانێکی نییه و ناتوانرێت په‌ڕاوه یاساییه‌کانی پێبگه‌یه‌نرێت، دادوه‌ر سکاڵاکه‌ی ره‌تکرده‌وه.
له هیندستان باوه‌ڕداره‌کانیان په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ویان به خواکانیانه‌وه هه‌یه. ده‌زگای دادوه‌ری هیندستان خواکان به که‌سانی خاوه‌ن ماف ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که‌م نین ئه‌و سکاڵایانه‌ی دژی خواکان تۆمار ده‌کرێن و خواکانیان دادگایی ده‌که‌ن.
لێره‌دا ژماره‌یه‌ک له‌و دادگاییکردنانه باس ده‌که‌ین:
داگیرکردنی زه‌وی
سه‌ره‌تای مانگی شوبات دادگایه‌ک له ویلایه‌تی (به‌هار هانومان) خوای شێوه مه‌یمونی به هۆی داگیرکردنی زه‌وی حکومی داوا کرد.
روداوه‌که‌ش له‌وه ده‌ستیپێکردووه که ده‌زگایه‌کی حکومی داوای یاسایی له‌سه‌ر په‌رستگه‌یه‌ک تۆمار کرد چونکه له‌سه‌ر شه‌قام بووه و رێگه‌ی گرتووه. نێردراوانی دادگاکه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی دادگا به خواکه بگه‌یه‌نن ده‌چن ئاگادارکردنه‌وه‌که وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره به خواکهوه هه‌ڵده‌واسن، بۆ ئه‌وه‌ی له دادگا ئاماده بێت.
به‌ڵام دواتر به‌رپرسێکی حکومی رایگه‌یاند که ئه‌وه هه‌ڵه‌ی کارمه‌نده‌کان بووه و دواتر ئاگادار کردنه‌وه‌که ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی پهرسگهکه کرا.
دژه ژن
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا پارێزه‌رێکی هیندی به ناوی (سینگ) سکاڵای له‌سه‌ر خۆشه‌ویستترین خوای هیندییه‌کان (رام) تۆمارکرد، چونکه (رام) به‌شێوه‌یه‌کی لێوه‌شاوانه به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ره‌فتاری نه‌کردووه.
سینگ خۆی هیندییه‌کی باوه‌ڕداره و له سکاڵاکه‌یدا هاتووه، که ئه‌ویش وه‌ک ملیۆنان هیندی له جیهاندا (رام) ده‌په‌رستێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناکاته ئه‌وه‌ی له ره‌فتاری (رام) به‌رامبه‌ر (سیتا)ی هاوسه‌ری چاوپۆشی بکات.
به‌ڵام دادگا سکاڵاکه‌ی ره‌تکرده‌وه به‌و پاساوه‌ی که سکاڵاکه‌ی کرده‌یی نییه. ژماره‌یه‌ک له هاوکارانی (سینگ) ناوبراویان تۆماتبار کرد به‌وه‌ی ویستویه‌تی ناوبانگێک بۆ خۆی به‌ده‌ست بێنێت و یه‌کێکیان سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (سینگ) به نیاز نییه له سکاڵاکه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه و رایگه‌یاندووه داوای پێداچوونه‌وه به داواکایدا ده‌کات، چونکه پێیوایه “پێویسته هیندییه‌کان بزانن که (رام) به‌رامبه‌ر (سیتا)ی هاوسه‌ری ره‌فتاری خراپی کردووه.
خاوه‌نی راسته‌قینه کێیه؟
مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2007 دادگایه‌کی هیندستان هه‌ردوو خوا (رام) و (هانومان)ی بانگهێشت کرد بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌کی خاوه‌نداری زه‌وی.
به فه‌رمانی دادوه‌ر رۆژنامه ناوخۆییه‌کان له ویلایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی (جارکند) ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که ئه‌م دوو خوایه پێویسته خۆیان له دادگا ئاماده‌بن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که به‌مشێوه‌یه بوو “له‌و لایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ناردنی ئاگادارکردنه‌وه به کارمه‌ندان و دواتر به پۆسته، له دادگا ئاماده نه‌بوون، به‌م ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێتان راده‌گه‌یه‌نرێت، پێویسته خۆتان به تایبه‌تی له دادگا ئاماده بن.”
وه‌ک له راگه‌یاندنه‌کانی هیندستاندا هاتبوو، دوو ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی پێشوو به هۆی هه‌ڵه‌ی ناونیشانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه و نه‌گه‌یشتبوونه ده‌ست داواکراوان.
هۆکاری داواکردنهوهکهش به هۆی پارچه زه‌وییه‌که‌وه بووه که په‌رستگه‌یه‌کی (رام) و په‌رستگه‌یه‌کی (هانومان)ی تێدا بووه، هاوڵاتیان وتبوویان زه‌وی هی خوایه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌رستگه‌کان ده‌یانوت زه‌وییه‌که هی ئه‌وانه.
رێگری له مامه‌ڵه به پشکه‌وه
به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای مۆمبای له ساڵی 2010دا، خواکان ناتوانن له بازاڕی بۆرسه‌دا به‌شدار بن. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا دوای ئه‌وه هات که ده‌زگایه‌کی مه‌زهه‌بی ده‌یویست ژماره حسابێکی بانکی به ناوی پێنج خوای هیندی له‌وانه (گانشا) ئه‌و خوایه‌ی سه‌ری فیلی هه‌یه، بکاته‌وه.
خاوه‌نانی ئه‌م دامه‌زراوه مه‌زهه‌بییه له بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی (سنگلی) له ویلایه‌تی ماهاراشتران، که مۆمبای پایته‌ختی ویلایه‌ته‌که‌یه. بانگه‌شه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئه‌وه بوو، که خواکان پاشه‌که‌وتیان هه‌یه و باج ده‌ده‌ن، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری دادگا نه‌بوو.
له بڕیاره‌که‌ی دادگادا هاتبوو “پێویسته خواکان بپه‌رسترێن، نه‌ک بچنه مامه‌ڵه‌ی ئابوری وه‌ک پشکه‌کانه‌وه.”
هیندییه‌کان چه‌ندین خوایان هه‌یه و هه‌ر گروپه و خوایه‌ک ده‌په‌رستن، به‌ڵام چینه رۆشنبیر و خوێنده‌واره‌کانیان باوه‌ڕیان تانیه به تاکه خوایه‌که.
س: BBC