وێنەی ژنە لاقەکراوەکانی ئەڵمانیا
وێستگه نیوزـ
له ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو مانگی كانونی دووه‌م و ئابی 1945، گه‌وره‌ترین ده‌ستدرێژیی سێكسی كرایه‌سه‌ر خانمانی ئه‌ڵمانیا كه مێژوو به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه نێت، ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بۆناو خاكی ئه‌ڵمانیا پێشڕه‌وییان كرد، سه‌ربازه‌كان ده‌ستدرێژییه‌كی گه‌وره‌ی سێكسیان كرده‌سه‌ر خانمانی ئه‌ڵمانیا و به‌خوێنێكی ساردیش هه‌موو ئه‌وانه‌یان ده‌كوشت كه داواكاریی سه‌ربازه‌كانیان رهتدهكردنهوه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1945 زۆربه‌ی پیاوانی ئه‌ڵمانیا به سه‌رباز كرابون و ره‌وانه‌ی به‌ره به‌رفراوانه‌كانی جه‌نگ كرابون، بۆیه شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا نیمچه خاڵی بوون له پیاو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه رێژه‌ی مێینه له شاره‌كانی ئه‌و وڵاته زۆر بێت، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش كچان و ژنان و منداڵانی ئه‌ڵمانیا ببوونه نێچیرێكی ئاسان ئاسان بۆ سه‌ربازه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
له‌گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بۆ ناوچه‌ی بروسیا-ی خۆرهه‌ڵات له ئه‌ڵمانیا، خانمه ئه‌ڵمانییه‌كان له كابوسێكی گه‌وره‌دا ژیان، چونكه سه‌ربازه‌كانی سۆڤیه‌ت وه‌ك جۆرێك تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌ستیانكرد به لاقه‌كردنی ژنانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ش ئابڕوی سوپای سۆڤیه‌تی له‌كه‌دار كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك له خانمانی ئه‌ڵمانیا دوودڵ نه‌بوون له‌وه‌ی خۆكوشتنیان پێ باشتربێت وه‌ك له‌وه‌ی بكه‌ونه ده‌ستی ئه‌و سه‌ربازانه و لاقه بكرێن.
له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ژنی ئه‌ڵمانی دوچاری لاقه‌كردن بونه‌وه و به شایه‌تیی ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون، ژن هه‌بووه 70 جار له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه لاقه كراوه.
له‌ماوه‌ی نێوان مانگی نیسان و كۆتایی مانگی ئایاری 1945 ته‌نها له به‌رلینی پایته‌خت زیاترله 100 هه‌زار ده‌سترێژیی سێكسی رویانداوه، لاقهكردنهكانی دیكه‌ش له شاره‌كانی بروسیای خۆرهه‌ڵات و سیلیزیا (ناوچه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م) رویانداوه كه یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار روداوی لاقه‌كردن بووه.
به‌پێی راپۆرته‌كانی ئه‌وكاته و به‌گشتی له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگدا دوو ملیۆن خانمی ئه‌ڵمانی دوچاری ده‌ستدرێژیی سێكسی بونه‌وه و پرۆسه‌كه‌ش هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانی گرتوه‌ته‌وه هه‌ر له كچی 10 ساڵان تا پیره‌ژنێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ، جگه‌له‌مه‌ش نزیكه 200 هه‌زار ژنی ئه‌ڵمانی به‌هۆی نه‌خۆشیی و هه‌وكردنه‌وه، كه چه‌ند جارێك لاقهكرابون، گیانیانله‌ده‌ستداوه.
چه‌ندین مانگیش له‌داوی كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ژنانی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌وه سه‌رقاڵ بوون، ئه‌وه‌ش بۆ له‌باربردنی منداڵ، هه‌ربۆیه تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌به‌رده‌وامی رۆژانه ده‌یان منداڵ لهباردهبران.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ئابی 1945، رێژه‌ی لاقهكردنهكه كهبووهوه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت رێوشوێنی توندی به‌رامبه‌ر سه‌ربازه‌كانی گرته‌به‌ر، له‌كۆتاییشدا دۆزه‌خی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر خانمانی ئه‌ڵمانیا له مانگی كانونی دووه‌می 1948 به‌ته‌واوی بنبڕبوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و دوركهوتنهوهیان له ناوه‌ندی شاره‌كان.
وێنەی دوو ژنی ئەڵمانی دوای لاقەکردن لە بەرلین گولـلەبارانیش کران- مانگی ئایاری 1945
ژنێکی ئەڵمانی یەکێک لە قوربانییەکانی دەستی دەستدرێژیی سێکسی بەدەستی سەربازەکانی سوپای سۆڤیەت
وێنەیەکی دیکەی ژنە لاقەکراوەکانی ئەڵمانیا
سەربازێکی یەکێتی سۆڤیەت لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای وڵاتەکەی لەسەر بینای راکستاگ لە بەرلینی پایتەخت