شۆڕشی ئیبراهیم خانی ده‌لۆ
1920
نووسینی: مسته‌فا نه‌ریمان
بڵاوكار: كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی – كه‌ركوك
چاپی دووه‌م 2007
له 22ی ئاب/ئۆگه‌ستسی 1920دا به رێبه‌رایه‌تی ئیبراهیم خانی ده‌لۆ شۆڕشی 1920 دژی ئینگلیز به‌رپا كرا، ئه‌وكات ئینگلیز له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی كوردستاندا شارۆكه‌ی (كفری)یان كردبوو به مه‌ڵبه‌ندی ئازار و ئه‌شه‌كه‌نجه‌دانی خه‌ڵك و بێكاری ته‌شه‌نه‌ی كردبوو، بۆیه خه‌ڵكی هانای برده لای ئیبراهیم خانی ده‌لۆ.