ئــه‌مڕۆ لـه مــێژوو
هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.
6 ئۆگه‌ست/ ئاب
رووداوه‌كان:
1815: نه‌رویج و سوید یه‌كده‌گرن له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، و ئه‌و یه‌كگرتنه به‌رده‌وام ده‌بێـت تا ساڵی 1905ز.
1825: بۆلیڤیا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت له بیرۆ.
1896: فه‌ره‌نسه مه‌دغشقه‌ر ده‌خاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
1905: بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی روسیای قه‌یسه‌ریدا ئه‌نجومه‌نی یاسادانان پێكهات به ناوی (دۆما) واته په‌رله‌مان.
1919: داگیركردنی ئامێدی له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیا له باشووری كوردستان.
1919: كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی (ئه‌رز روم) به خاڵێكی گرنگی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران داده‌نرێت، چونكه سێ ئه‌ندامی كورد بوون: شێخ فه‌وزی، سه‌عدوڵا به‌گ، حاجی مو‌سا به‌گ، له باكوری كوردستان.
1920: راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری (به‌عقوبه) و (شاره‌بان) دژی هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له عێراق.
1924: به‌ریتانیا داوای له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كرد به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سنوری نێوان عێراق و توركیا.
1930: راپه‌ڕینی دووه‌می (به‌رده‌ركی سه‌را) دژی ئینگلیز له سلێمانی.
1945: خه‌باتی رامیاری ئافره‌تانی كورد ده‌ستیپێكرد وه‌ك (ئامینه خان) به‌رپرسی ئافره‌تانی كه‌ركوك، دوایی (حه‌پسه خانی نه‌قیب) له سلێمانی 2/4/1946ز، دوای ئه‌ویش خاتوو (مینه خان) هاوسه‌ری (قازی محه‌مه‌د) له مه‌هاباد له‌گه‌ڵ (خه‌دیجه مه‌هدی رێحان)و….
1945: دامه‌زراندنی پارت و گروپ و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی جه‌ماوه‌ری پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن كه‌سایه‌تی و رووناكبیرانی پارێزگاكه‌وه.
1945: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆمبی ئه‌تۆمی كه ناوی (كوڕه بچوكه‌كه) بوو ئاراسته‌ی شاری هێرۆشیما ده‌كات كه ده‌بێـه هۆی كوژرانی 80000 كه‌س له ماوه‌ی 9 چركه‌دا و دوای ئه‌وه‌ش دوای سێ رۆژی تر بۆمبێكی ئه‌تۆمی ئاراسته‌ی شاری ناكازاكی ده‌كات كه ده‌بێته هۆی كوژرانی 60000 كه‌س بۆ 80000 كه‌س.
1962: سه‌ربه‌خۆیی جامایكا، له ناو رایه‌ڵه‌ی كۆمۆنوێڵسی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی نیشتمانی (ئه‌سكه‌نده‌ر پۆرستافت) بوو به سهركۆمار.
1963: شه‌ڕی نێوان رێكخراوه‌كانی چه‌كداری قوبرس له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ئاسمانی توركیا، كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 55 هاوڵاتی یۆنانی و 10 تورك و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هه‌زاران كه‌س و چۆڵكردنی ده‌یان گوندنشینی توركه‌كان.
1966: شێخ زاید بن سوڵتان ئالنههیان حوكم ده‌گرێته ده‌ست له ئیماره‌تی ئه‌بوزه‌بی دوای كۆده‌تایه‌كی ئاشتیانه به‌سه‌ر براكه‌یدا شێخ شخبوت بن سوڵتان ئالنههیان.
1977: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل (مناحیم بیگن فه‌رزی) یاسای ئیسرائیلی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر به‌ره‌ی خۆرئاوا.
1988: له میانی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران زیاد له 200 هاوڵاتی سیڤیلی شارۆچكه‌ی سیروان به‌هۆی تۆپبارانی ئێرانه‌وه سوتان و گیانیان له‌ده‌ستدا،
1990: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئابڵوقه‌ی ئابووری ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر عێراقدا به‌هۆی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كوێت.
1991: تیرۆركردنی دوا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرانی پێش شۆڕش (شاپور به‌ختیار) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له پاریس.
1991: هێزه‌كانی سوپای شۆڤێنی تورك شاڵاوێكی فراوانیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان و 12 رۆژی خایاند.
1998: حه‌نان عشراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌كات.
2007: به نوسراوی ژ: 8920 ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا كه نابێت وه‌زاره‌ته‌كان رۆژنامه و گۆڤار ده‌ربكه‌ن.
2008: كۆده‌تای سه‌ربازی له مۆریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌رال (محه‌مه‌د وه‌له‌د عه‌بدولعه‌زیز) كه بووه هۆی لابردنی (وه‌له‌د شێخ عه‌بدوڵا) ئه‌وه‌ش دوای هه‌ستانی به لابردنی چه‌ند سه‌ربازێكی پله‌دار له سوپادا.
2009: كۆنگره‌ی شه‌شه‌می بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح بڕیارێكی ده‌ركرد به كۆی ده‌نگ كه ئیسرائیل به‌رپرسه له تیرۆركردنی یاسر عه‌ره‌فات و ئیسرائیلیش ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
2010: سه‌رۆكی پۆڵه‌نده‌ی هه‌ڵبژێراو (برونیسواف كوموروفسكی) سوێندی ده‌ستوری خوارد بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی به فه‌ڕمی دوای ئه‌وه‌ی به بریكاری به‌ڕێوه‌ی ده‌برد له 10 ئهبریلهوه دوای تیاچوونی سه‌رۆك (لیخ كاچینسكی) به رووداوی فڕۆكه.
2011: به‌رپابوونی كاری تێكده‌رانه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك شاری تری به‌ریتانی و ئه‌وه‌ش دوای كوژرانی پیاوێك دوای ته‌قه‌كردن له‌گه‌ڵ پۆلیس.
2012: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سوریا (ریاز فه‌رید حجاب) جیابوویه‌وه له رژێمی سه‌رۆك (به‌شار ئه‌سه‌د) و په‌نای برد بۆ ئه‌رده‌ن، و حكومه‌تی سوریاش (عومه‌ر غلاونجی) كرد به سه‌رۆكی كاتی حكومه‌ت.
2012: كه‌شتی ئاسمانی (كیوریوسیتی روفر) نیشته‌وه له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیاندا.
2013: ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدان یادی تاوانی بینا سوتاوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی (سیروان)یان كرده‌وه كه 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه هۆی سوتانی 200 هاوڵاتی به‌هۆی تۆپبارانی ئێرانه‌وه له میانی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران.
2013: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی یه‌مه‌نی له پارێزگای مه‌ئره‌ب و كوژرانی سه‌ركرده‌ی لیوای 107ی پیاده عه‌مید حسێن مشعبه و ده كه‌سی تر.
2014: كه‌شتی ئاسمانی ئه‌وروپی روسیتا رۆشته ناو خولگه‌ی كلكداری چوریوموف – گیراسیمنكو دوای 10 ساڵ له هه‌ڵدانی.
له‌دایكبوون:
1775: دانیال ئوكونل، پارێزه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ئیرله‌ندی.
1809: ئه‌لفرید تنیسون، شاعیری ئینگلیزی.
1881: ئه‌لكسه‌نده‌ر فلیمینخ، زانای به‌كتریای ئوسكوتله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1945ز.
1891: ولیه‌م سه‌لیم، عه‌سكه‌رتاری به‌ریتانی.
1916: دوم منتوف، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی مالته.
1924: له‌میا فغالی، ژنه ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1934: بیرس ئه‌نتونی، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1939: ڕحمد الهوان، به‌كرێگیراوی میسری بۆ ده‌زگای هه‌واڵگیری گشتی میسری.
1952: ریزوان كاشف، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1961: تاكایوكی نیشگیشی، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1970: ئیم. نایت شیامالان، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1972: جیری هالویل، ژنه گۆرانیبێژی ئینگلیزی و ئه‌ندامی پێشووی تیمی سبایس جیرلز.
1976: حسن العتیبی، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1980: دانی كولینز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1983: روبن فان بیرسی، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1984: ویداد ئیبیشیفیچ، یاریزانی تۆپی پێی بۆسنی.
1985: بافیتیمبی گومیز، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1987: ریمی ری‌و، گۆڵچی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1988: یوسف الحشاش، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1991: حه‌نان جابر، ژنه په‌خشكار كوێتی.
وه‌فات:
1414: مه‌لیك لادسلاوی یه‌كه‌م، مه‌لیكی شانشینی ناپۆلی.
1458: پاشا كالیستوسی سێهه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1937: بن جۆنسۆن، نوسه‌ر و شاعیر و ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1660: دییگو فیلازكیز، نیگاركێشی ئیسپانی.
1963: سه‌قه‌ر شه‌بیب، شاعیری كوێتی.
1969: تیودور ئهدورنو، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی.
1978: پاپا پۆلسی شه‌شه‌م، پاپای كهنسیهی رۆمانی كاسۆلیكی.
1979: فیودور لینن، زانانی كیمیای زینده‌یی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1964ز.
1991: شاپور به‌ختیار، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئێران.
1993: عه‌دنان مورعی، عه‌سكه‌رتاری فه‌له‌ستینی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كه‌تیبه‌كانی عیزه‌دین قه‌سام له باكووری به‌ره‌ی خۆرئاوا.
1994: دومینیكو مودونیو، گۆرانیبێژی ئیتالی.
1996: بڵند حه‌یده‌ری هۆزانه‌وانی كورد له نه‌خۆشخانه له شاری له‌نده‌ن.
2001: ساڵه‌ح حه‌یده‌ری، كه‌سایه‌تی ناودار و سیاسه‌تمه‌داری كورد، له هه‌ولێر، له ساڵی 1922ز له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه.
2001: خورخی ئهمادو، رۆماننوس و رۆژنامه‌نوسی به‌رازیلی.
2005: روبن كوك، سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانی، و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، كه به‌رهه‌ڵستكاری (تۆنی بلێر) بوو بۆ لێدانی عێراق.
2005: تالیب فوراتی، ئه‌كته‌ری عێراقی.
2012: برنارد لوفیل، فیزیاناس و زانای فه‌له‌كی رادیۆیی به‌ریتانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له بۆلیڤیا.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له جامایكا.