هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.
5/7/1892ز، فەریق عمر وەهبی پاشا گەیشتە شاری موسل بۆ گەمارۆدانى کوردە ئێزیدیەکان و لەناوبردنیان کە دەسەلاتى تەواوى پێدرابوو لەلایەن سولتانى عوسمانى کە بە پیاوێکى درەندە ناوزەند دەکرا.
5/7/1992ز، بۆ یەکەمجار لە مێژووى کوردستان حکومەتى فیدرالی هەرێمى کوردستانى عێراق راگەیاندرا لەلایەن ئەنجومەنى نیشتیمانى کوردستانى عێراق.
5/7/1995ز، (ئۆلە ئەنتیلە)ى سەرۆکى گروپی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانى فینلەندا نامەیکى ئاراستەى سەرکردەکانى کوردی باشورى کوردستان کرد کە تیایدا نارەزایی خۆی دەبریری بە پێشێل کردنى مافی مرۆڤ لە باشورى کوردستان.
5/7/1962ز، سەربەخۆیی جەزائیر لە فەرەنسا لە دواى قوربیانیدانى (یەک) ملیۆن شەهید.
5/7/1961ز، کۆچى دوایی مامۆستا (کەسەر ماوەرز) لە تەمەنى (75) سالیدا.
5/7/1944ز، کۆچی دوایی ( عبدالواحید نوری)ی شاعیر.
Check Also
خوێندهوهیهكی نوێ بۆ پهیماننامهی هاوكاری و دۆستایهتی تاشناقی ئهرمهنی و پارتی خۆییبوون له 1927 – 1930
گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) بههاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …