هەولێر لە بەڵگەنامە نهێنیەکانی بەریتانیادا
بەشی یەکەم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نهێنی / فەرمانگەی هەواڵگری سەربازی/هەولێر ١٩٣١/٧/٣٠
هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانی / فەرماندەی عێراق (هنیدی)
بابەت / کوردستانی ناوەراست و باشوور
باسی ئەو سەردانەی دەکا کە سێ کەساییەتی مووسڵ (قاسم چەلەبی سابوونچی) و(بەکر چەلەبی بەرگدروو)و (عاسف ئەفەندی قاسم ئاغا). سەردانی هەولێریان کردووە ومیوانی ( عەلی پاشا بوون .، کە ئەندامی (ئەنجومەنی پیاو ماقووڵانە) ، ئەوەیان بە هاوپیشەکانیان لە هەولێر راگەیاندووە ، کە حکومەتی عێراق بە نیازە باجێکی تازە بۆ شارەوانیەکان دابنێ ، لەبەر ئەوە رۆژێک دەستنیشان دەکەن ، لە هەموو عێراق مانگرتن لە دژی ئەم بریارە دەستپێبکات ، لەبەر ئەوەی داوای لە هاوپیشەکانیان لە هەولێر دەکەن وەک ئەوان هەڵوێستیان هەبی و ( بەکر چەلەبی) بە ئەندامی پەیوەندی دانرا .
لە ١٩٣١/٧/١٠ ( رۆستەم چەلەبی) کە بازرگانە لە هەولێر و ( حاجی عوسمان) نامەیەکیان لە ( بەکر چەلەبی ) پێگەتشت ، کە سکاڵانامە کۆ بکەنەوە لە دژی ئەو بریارە .
لە ١٩٣١/٧/١٣ هەواڵی مانگرتنی بەغدا گەیشتە هەولێر .
لەهەمان رێکەوت کۆبوونەوەیەکی فراوان لە مزگەفتی گەورە لە قەڵات ئەنجام درا و زۆربەی بازرگان و خاوەن پیشەکانی هەولێر ئامادە بوون و لێژنەیەکیان پێک هێنا بۆ نووسینی سکاڵایەک لە دژی باجی تازەی شارەوانییەکان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئامادە کردنی :لێژنەی ئەنسکلۆبیدیا /ـئینسکلۆپیدایای هەولێر ، لاپەرە (٢٠٣٠) /لەبڵاوکراوەکانی دەزگای بەدرخان ٢٠٠٩