رۆژی نه‌ورۆزی جیهانی
نوسینی:خەلیل عەبدالله
نه‌ورۆز جه‌ژنێكی میللی‌ونه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده‌و هه‌زاران ساڵه ئه‌و گه‌له به‌شانازییه‌وه هه‌موو ساڵێك له21ی ئاداردا یادی ئه‌كاته‌وه.
بێجگه له‌گه‌لی كورد ماوه‌ی 3000 ساڵه چه‌ندین گه‌لی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو بهڵكانو حه‌وزی ده‌ریای رهشو ئاسیای ناوهڕاستو قه‌وقازو چه‌ند ناوچه‌كی تر هه‌ر یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ساڵانه نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س له21ی ئاداردا به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن.ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه نه‌ورۆز له‌سنوری ناوخۆیی‌و ناوچه‌ییدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و سنورانه‌ی بڕیوه‌و مۆركێكی جیهانی وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ش سه‌رنجی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی راكێشاوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوی یونسكۆ له 30ی ئه‌یلولی 2009ه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆزی خستۆته لیستی كه‌له‌پووریی كلتوری نموونه‌یی جیهانییه‌وه‌و وه‌ك رۆژێكی جیهانی ناسیویهتیو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیازی ده‌وڵه‌تانی( ئازه‌ربایجان، ئه‌فغانستان، ئه‌لبانیا، ئێران، توركمانستان، توركیا، مه‌كدۆنیا، تاجیكستان، قیرغزستان،كازاخستانوهندستان)له رۆژی 23ی شوباتی 2010 ه‌وه نه‌ورۆزی وه‌ك رۆژێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌سمی ناسیوه‌و رۆژی 21ی ئاداری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی نه‌ورۆزی نێوده‌وڵه‌تی پێناسه كردووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌پێشنیازی ناساندنی نه‌ورۆزیان وه‌ك رۆژێكی جیهانی كردووه، ته‌نیا ئێران‌و توركیای تێدایه كه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه كورد له سنووری ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا ئه‌ژی. بێگومان ئه‌وانیش وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لانی سه‌رده‌ستی خۆیان نه‌ك كورد ئه‌و پێشنیازه‌كان كردووه. له‌وه‌ش سه‌یرتر شه‌ش له‌و ده‌وڵه‌تانه ناوه‌كانیان به ستان كۆتایی دێت‌و( كوردستان) له‌ریزی ئه‌واندا نییه!.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواشی له‌ده‌وڵه‌تانی ئهندامو رێكخراوی یونسكۆو رێكخراوه نێودهوڵهتیو هه‌رێمییه‌كانی دیكه‌ی كه‌ئه‌و رۆژه جێگه‌ی بایه‌خیانه كردووه، یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگی خۆشی بگێڕن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی یونسكۆو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی گه‌لی كورد وه‌ك گه‌لێكی دێرینوگهورهی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستوپهیوهندیداری راسته‌وخۆ بهنهورۆزهوه نه‌هاتووه.
ئه‌وه‌ش بهغهدرێكی گه‌وره له‌و گه‌له دادهنرێتو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها رێكخراوی ئه‌و گه‌لانه‌یه كه ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، نوێنه‌رایه‌تیی گه‌له بێدهوڵهتهكان ناكات.هه‌رچه‌نده له‌دیباجه‌ی ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا به‌ده‌سته‌واژه‌ی (ئێمه‌ی گه‌لان) ده‌ستی پێكردووه!.