ڕاپەرینی کوردستان لەدوو توێیی ماسته‌رنامه‌دا
خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
كتێبی (راپه‌ڕینی ئاداری 1991 له‌باشووری كوردستان) له‌نووسینی (ئاراس عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا)، یه‌كه‌م نامه‌ی ماسته‌ره‌كه له‌سه‌ر راپه‌ڕینی ئادار نووسرابێت.
ئه‌م كتێبه، كتێبێكی قه‌باره گه‌وره‌یه‌و 695 لاپه‌ڕه‌یه‌و به تیراژی 1000 دانه، مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاری (ی.ن.ك) له‌ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی حه‌مدی چاپی كردوه. نووسه‌ر بۆ نووسینی ئه‌م ماسته‌رنامه‌یه هه‌وڵ‌و ماندووبوون‌و شه‌و نخوونییه‌كی زۆری كردووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، نووسه‌ر 584 سه‌رچاوه‌ی جۆرا‌و جۆری له‌كتێب‌و گۆڤار‌و رۆژنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و چاوپێكه‌وتن به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌شی كه نووسه‌ر تێزی ماسته‌رنامه‌كه‌ی پـێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه، ئه‌و ده‌یان چاوپێكه‌وتنه ر‌و‌وبه‌ر‌و‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی داڕێژه‌ر‌و هه‌ڵسوراوی بواری دانانی به‌رنامه‌و سازدانی راپه‌ڕینی ئاداری 1991 ئه‌نجامی داوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌دا موتوربه‌ی كردووه‌و له‌كڵا‌و رۆژنه‌ی زانستییه‌وه راستییه‌كانی به‌رجه‌سته كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌رسه‌رباری ئه‌وه‌ی كه سوودی ته‌واوی له‌زانیاری دوو توێی به‌ڵگه‌نامه‌كان وه‌رگرتووه‌و تێزی ماسته‌رنامه‌كه‌ی پـێ به‌هێز كردووه، 174 لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌شی به‌ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ‌و دانسقه نه‌خشاندووه‌و وه‌ك ده‌لیلێكی زیندوو نمایشی كردوون.
ئاراس له‌گۆشه‌نیگای سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه نامه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و ئه‌كادیمی تیشكی خستۆته سه‌ر راپه‌ڕینی ئاداری 1991و هه‌موو ره‌هه‌ندو لایه‌نه ئاشكرا‌و شاراوه‌كانی ئه‌و ر‌و‌وداوه مێژووییه‌ی شه‌ن‌و كه‌وكردووه‌و به‌سه‌لیقه‌و پشوودرێژی زانستییه‌وه به‌دوا ئه‌نجامی راستبیه به‌ڵگه نه‌ویسته‌كان گه‌یشتووه.
ئه‌م كتێبه له‌پێشه‌كی‌و پێنج به‌ش پێكهاتووه. نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا له‌چه‌ند ر‌و‌ویه‌كه‌وه بایه‌خی تێزه‌كه‌ی خستۆته ر‌و‌و. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی گرنگی‌و هۆكاری هه‌ڵبژاردن‌و ئامانج‌و رێبازی لێكۆڵینه‌وه‌و پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه‌و له‌هه‌موو ئه‌و گۆشانه‌وه وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك تێزه‌كه‌ی به‌خوێنه‌ر ده‌ناسێنێت. ئاراس له‌به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یدا تیشكی خستۆته سه‌ر هه‌موو راپه‌ڕینه‌كانی باشووری كوردستان له‌نێوان ساڵانی (1919 ـ 1990)دا.
ئه‌م به‌شه له‌دوو باس پێكهاتووه. له‌باسی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو چه‌مكی راپه‌ڕین‌و شۆڕشی ر‌ونكردۆته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش رای ده‌یان بیرمه‌ند‌و نووسه‌ر‌و سیاسه‌توان‌و كۆمه‌ڵناسی له‌سه‌ر ئه‌و دوو چه‌مكه خستۆته ر‌و‌و.
نووسه‌ر رای وایه كه راپه‌ڕینی ئاداری 1991 گۆرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ژیانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بواره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا كردووه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌و ر‌و‌وداوه مێژووییه بخاته خانه‌ی شۆڕشه‌وه. ئاراس پێی وایه كه هه‌قه ئه‌و ر‌وداوه به شۆڕشی ئاداری 1991 ناودێر بكرێت نه‌ك به‌راپه‌ڕین!.
نووسه‌ر له‌باسی دووه‌مدا به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان‌و راپه‌ڕینانه‌ی كه له‌باشووری كوردستان له‌نێوان ساڵانی (1919 ـ 1990) ر‌و‌ویانداوه.
به‌شێوه‌یه‌كی ورد‌و زانستی باسی ئه‌و خۆپیشاندان‌و راپه‌ڕینانه‌ی كردووه ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره له‌به‌شێكی نامه‌یه‌كی ماسته‌ردا به‌و شێوازه تیشك بخرێته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه.
نووسه‌ر پێی وایه ئه‌و خۆپیشاندان‌و راپه‌ڕینانه ئه‌زموونی گرنگ بوون‌و زه‌مینه‌یان بۆ سازدان‌و سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی ئاداری 1991 خۆشكردووه.
نووسه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی ماسته‌رنامه‌كه‌ی بۆ كرۆك‌و گه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌ی ته‌رخانكردووه كه ئه‌ویش راپه‌ڕینی ئاداری (1991)ه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاراس له‌به‌شی دووه‌می ماسته‌رنامه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی ورد باسی هۆكاره ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی ئاداری كردووه.
نووسه‌ر له‌رووی هۆكاری ناوخۆییه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سیاسه‌ته دزێو‌و دڕنده‌كانی رژێمی به‌عس له‌دژی گه‌لی كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كی جۆشدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و به‌پیره‌وه چوونی په‌یام‌و بانگه‌وازی راپه‌ڕین بوون له‌رووی هۆكاری ده‌ره‌كیشه‌وه، داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن سوپای عیراق‌و هاوهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی رژێمی سه‌دام حسێن‌و لێدان‌و ده‌رپه‌ڕاندنی به‌هێزی سه‌ربازی له‌كوێت‌و راپه‌ڕینی باشوری عیراق، زه‌مینه‌ی راپه‌ڕینی كوردستانیان خۆشكرد.
به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه تایبه‌ته به به‌ره‌ی كوردستانی. ئاراس له‌م به‌شه‌دا تیشكی خستۆته سه‌رهه‌ڵوێستی به‌ره‌ی كوردستانی له‌داگیركردنی كوێت‌و پاشان رۆڵی به‌ره‌ی له‌راپه‌ڕیندا خستۆته ر‌و‌و. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی بایه‌خی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌كات كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌یه‌كخستنی خه‌ڵكی كوردستان‌و كۆكردنه‌وه‌یان له‌ده‌وری په‌یام‌و به‌رنامه‌ی راپه‌ڕین هه‌بووه. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر باسی به‌رنامه‌و ئاماده‌كاری حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ راپه‌ڕین ده‌كات.
هه‌ر له‌وبواره‌دا نووسه‌ر به‌بایه‌خه‌وه باسی رۆڵی راگه‌یاندن به‌گشتی‌و ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌سازدان‌و جۆشدانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ راپه‌ڕین ده‌كات.
به‌شی چواره‌می كتێبه‌كه بۆ پانۆرامای راپه‌ڕینی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ته‌رخانكراوه. له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر زۆربه‌وردی رۆژ ژمێری راپه‌ڕینی له 5/3ـ 20/3/1991 له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان خستۆته ر‌و‌و.
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا بێجگه له پشت به‌ستن به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌نامه چه‌ندین كه‌سی كاریگه‌ر‌و ناسراوی نا‌و ئه‌و رووداوانه‌ی دواندووه‌و به‌وه‌ش راستییه مێژووییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌رجه‌سته كردووه.
ئاراس له‌به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌یدا باسی هۆكاره‌كانی تێكشكاندنی لایه‌نی سه‌ربازی راپه‌ڕین‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و رووداوانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كورده‌واری ده‌كات.
نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا هۆكاره ده‌ره‌كی‌و ناوخۆییه‌كانی تێشكاندنی لایه‌نی سه‌ربازی شرۆڤه كردووه، سه‌باره‌ت به‌هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی له‌دیدی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیانه‌وه چاوپۆشی‌یان له‌سوپای عیراق كردووه‌و رێگه‌یان پێداوه كه شار‌و شارۆچكه ئازادكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاره ناوخۆییه‌كانی شكستی لایه‌نی سه‌ربازی راپه‌ڕین، نووسه‌ری كتێبه‌كه پێیوایه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان نه‌خشه‌و پلانی ورد‌و تۆكمه‌ی نه‌بووه بۆ به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك‌و شاره‌كانی تر.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر باسی ده‌رئه‌نجامه‌كانی راپه‌ڕین ده‌كات كه پاشه‌كشه‌ی كاتی‌و كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی وروژاندن رای گشتی جیهان‌و ده‌ركردنی بڕیاری 688 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر باسی گفتوگۆی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی‌و حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات، كه هیچ ئه‌نجامێكی لـێ نه‌كه‌وته‌وه . هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ئاراسی نووسه‌ری كتێبه‌كه باسی به‌رده‌وامی راپه‌ڕین‌و سازدانی راپه‌ڕینی دووه‌م‌و سێیه‌می شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كات كه رژێمی به‌غدای ناچار كه له‌هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه بكات. به‌وه‌ش زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆش بوو. نووسه‌ر له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یدا به‌چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه، كه گرنگترینیان ئازادی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌ناوبردنی داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس‌و به‌جیهانیبوونی مه‌سه‌له‌ی كورد و له‌ڕێی كۆره‌وو ده‌ركردنی بڕیاری 688 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‌و زه‌مینه خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
بێگومان راپه‌ڕین گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵی كوردستاندا كرد‌و ده‌روازه‌ی ژیانێكی نوێی واڵاكرد. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و ر‌و‌وداوه مێژووییه ده‌كرێت ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ربكرێت، ده‌یان نامه‌ی ماسته‌ر‌و دكتۆرای له‌سه‌ر بنووسرێت. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كاك ئاراس عه‌بدولره‌حمان نۆبه‌ره‌یه‌كی ناوازه‌یه له‌وبواره‌دا‌و جێگه‌ی ده‌ستخۆشی‌و ستایشكردنه‌و كتێبه‌كه‌شی شایانی خوێندنه‌وه‌و دیراسه‌كردنه