گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین له میسروه بۆ سوریا
پاش 54 ڕۆژ مانه‌وه له‌میسر، سه‌لاحه‌دین میسری به‌جێهێشت و به‌ره‌و سووریا که‌وته ڕێ، پێش ده‌رچوونیان له‌میسر، هێزێکی ده‌ریایی میسر له‌ناوچه‌ی ده‌میات له که‌شتیه‌کی فرانکه‌کانیاندا که 1500 حاجی گاوره‌کانی تیا‌بوو و به‌ڕێوه بوون بۆ قودس. له باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه ولیام ی ته‌رابلسی ده‌ڵێت: که که‌شتیه‌که 1500 پیاوی تیا بوو، به‌ڵام عماد ا‌لدین ده‌ڵێ 2500 له‌وانه 1676 یان ڕزگارکرد له خنکان. ئه‌م کاره دژی په‌یمانی شه‌ڕ وه‌ستان بوو که له ساڵی 1180 دا ئیمزا کرابوو، به‌ڵام به بیروڕای ولیامی تهربلسی سه‌لاحه‌ین نه‌یده‌هێشت که ئه‌و ژماره زۆره به‌ناوی حه‌جه‌وه بڕۆن بۆ به‌هێزکردنی مه‌سیحیه‌کان، وه‌ک باس ده‌کاو ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین وه‌فدی نارد بۆلای بالدوینی سه‌رکرده‌یان و هه‌ندێ داواکاری له‌سه‌ردانان که به‌لایانه‌وه ئاسان نه‌بوو ڕازی نه‌بوون، ئینجا له‌به‌رئه‌وه فه‌رمانی دا به لێدانیان.
وه‌ک ولیامی ته‌رابلس باس ده‌کا وده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین هه‌ر له ڕێکردنیا به‌ره‌و سوریا له بیرکات جوبهوه ده‌یویست له مه‌سیحیه‌کان بدا و بۆ بیانوودهگهڕا که له په‌یمانی شهڕوهستاندا هۆیه‌ک بدۆزێته‌وه که په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و حه‌زی له‌وه نه‌ده‌کرد که تاوانبار بکرێ به شکاندنی په‌یمانه‌که .
سه‌لاحه‌دین ئه‌و بیانووه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بوو که چه‌ند جارێک فرانکه‌کان تاوانبار کرابوون به ڕووتکردنه‌وه‌ی کاروانی موسولمانه‌کان له‌نێوان سووریا و میسر دا. ڵه 11/55 دا اسهلاحهدین له میسره‌وه به‌ره‌و سوریا به له‌شکرێکه‌وه که نیوه‌ی هێزی میسر بوو که‌وتنه ڕێ، نیوه‌که‌ی تری مایه‌وه له گه‌ڵ سه‌یفه‌دین عادلی برایدا بۆپارێزگاری میسر و فه‌رمانی دا به قه‌ره‌قوشی موهه‌ندیس بۆ سه‌رۆکاری دروستکردنی دیواری قاهیره‌و فوستات.
ئێواره‌ی پێش ده‌رچوونیان له میسره‌وه، سه‌لاحه‌دین دانیشتبوو له‌گه‌ڵ پیاوانی دامووده‌زگای و باسی خۆشی هه‌واو جوانی گوڵوگوڵزارو بۆنی خۆشی به‌هاری ده‌کرد، له‌باره‌ی ئه‌م دانیشتنه‌وه یه‌کێک له مامۆستاکانی کووڕه‌کانی بهشیعریک ئه‌ڵێت :
‘ خۆشی ببینه له جوانی و بۆنی خۆش ودیمه‌نی سه‌وزی
ده‌شتی نه‌جد و گولی گه‌شی وه‌ک چاوه گا،
له به‌رئه‌وه جارێکی تر چی تر نابینی دیمه‌نی وا. ‘
ئه‌م شیعره بوو به ووته‌یه‌کی پێشبینی نه‌گبه‌تیه‌کی وا که سه‌لاحه‌دین جارێکی تر میسری نه‌بینیه‌وه.
له‌م کۆچکردنهدا سه‌لاحه‌دین خه‌ڵکێکی زۆری برد له‌گه‌ڵ خۆیدا که چه‌کدارو، و زۆرلهوخهڵکانهی سووریا که له ووشکهڵانی و گرانی دا له‌به‌ر که‌می ده‌رامه‌ت و له برسا چووبوون بۆ میسر و ده‌یانوویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا. سه‌لاحه‌دین به‌غدای ئاگادارکرد به‌م کۆچکردنه گه‌وره‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌لکه‌دا. له‌به‌ر زۆری خه‌ڵکه‌که ده‌بوو به هێوواش ڕێکه‌ن و به پێنج شه‌و گه‌شتنه ئیلات، و ده‌نگووباس هات که فرانکه‌کان خۆیان ئاماده‌کردووه که له ناوچه‌ی کیراک لێ یاندهن، وا دیاربوو هه‌ردوولا ئاگاداربوون له ده‌نگووباسی یه‌کتر.
سه‌له‌حه‌دین په‌لاماری کیراکی نه‌دا و له ناوچه‌ی کۆشکی شین په‌نجا میل له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌ممانه‌وه گه‌شته‌وه به بووری برای. فاروق شا له دیمه‌شق فرسه‌تی هێنا له دوایی هاتنی په‌یمانی شهروهستانو په‌لاماری هه‌ندێ مه‌ڵبه‌ندی مه‌سیحیه‌کانی دا.
به پێی نووسراوه‌کانی ولیامی تهربلسی که ئه‌ڵێت: فاروق شا به‌په‌له هێزی کۆکرده‌وه له ناوچه‌کانی بوشرا و به‌عله‌به‌ک و حمس بۆ ئه‌م په‌لاماردانانه.
له‌کاتێکدا فرانکه‌کان له کیراک بوون له میسر، سه‌لاحه‌دین به چه‌می ئه‌رده‌ندا په‌ڕیه‌وه به هێزه‌کانیه‌وه و په‌لاماری ناوچه‌ی دهبوریاندا له به‌رده‌م شاخی تابوور (نه‌خشه‌ی 2) و کاتی درهوبو فرسه‌ت بوو بۆ تاڵانی، فاروق شا له ڕووبه‌رێکی فراواندا هه‌تا شاری ئه‌یکه‌ر به‌رده‌وام بوو لهپهلاماردانا. ده‌وری بیست هه‌زار سه‌ر مه‌ڕو وڵاخیان کۆکرده‌وه ژماره‌یه‌کی زۆریان له‌هێزی مه‌سیحیه‌کان ده‌کوشت و هه‌زار پیاوو ئافره‌تیان به‌دیل گرت. له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی تری فاروق شا گرتنی قه‌ڵایه‌ک به ناوی حابیس جالداک کهچواردهمیل دوور له ده‌ریای جه‌لیلی و به شاخێکه‌وه بوو چه‌ندین بورجی پێوه‌بو که ده‌یان ڕوانی یه‌وه به‌سه‌ر ڕووباری یه‌رمووکدا، ئه‌مه ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی به پیتبوو که مه‌سیحیه‌کان به ناوچه‌ی سوهایت ناویانده‌برد و به‌شێکی زۆری گه‌نمیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنا.
له مه‌سیحیه‌کان وابوو که قه‌ڵاکه به خیانه‌ت گیراوه‌و فاروق شا به پاره سه‌رکرده‌کانی کڕیوه که زۆر جارئهیوبیهکان ئه‌م کارهیاندهکرد، به‌ڵام فاروق شا له‌کاتی گرتنی یه‌کێک له بورجه‌کانی خواره‌وه‌یدا هه‌ندێ تونهیلیان لێدا بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ناوقه‌ڵاکه. ئه‌مه یه‌کێک لهتاکتیکی شه‌ڕه‌کانی سه‌لاحدین بوو که ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی که خۆیان نه‌ده‌دا به‌ده‌سته‌وه به تونهیل هه‌ڵکه‌ندن له ژێر دیواره‌کانی قه‌ڵاکانه‌وه جه‌نگاوه‌رانی سه‌لاحه‌دین خۆیان ده‌گه‌یانده ناو قه‌ڵای مه‌سیحیه‌کانه‌وه و قه‌ڵاکانیان ده‌گرت.
فاروق شا کۆمه‌ڵێک له چه‌کدارانی هێشته‌وه بۆ پارێزگاری قه‌ڵاکه و له‌وێوه به‌ڕێ که‌وت بۆ لای سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌ی بوشرا. سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و دیــمهشق که‌وته ڕێ و له 22/6 دا گه‌شته دیمه‌شق، گه‌شتنی له میسره‌وه43 ڕۆژی پێ چوو، 3 هه‌فته‌ی پێنه‌چوو جارێکی تر به‌ڕێوه بوو، وه‌ک عماد ا‌لدین ئه‌ڵێت: ‘سه‌لاحه‌دین پشووی نه‌ده‌بینی له کارکردن‌دا نه‌بێ.’
(سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی لاپه‌ڕه 168)
له‌شکرێکی له گه‌ڵ دا بوو نیوه‌ی میسری‌و نیوه‌ی خه‌ڵکی سوریا‌و میزۆپۆتامیا، نزیکه‌ی بیست هه‌زار بوو به سێ به‌شه‌وه له‌لای ڕاستا به سه‌رکردایه‌تی تقی ا‌لدین، لای چه‌پ فاروق شا و له ناوڕاستا به‌سه‌رکردایه‌تی خۆی. له یانزه‌ی ته‌موزدا دیمه‌شقیان به‌جێ هێشت له ئێواره‌ی دوانزه‌دا له قه‌راغی ڕۆژهه‌ڵاتی دۆڵی ئه‌رده‌ن له خواروی ده‌ریا جه‌لیلی بوون. له‌نزیک شاری تیبریاس که به‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کانه‌وه بوو، له کاتێکدا که ڕایمۆندی تهربلسی خانمی تیبریاسی ماره ده‌کرد، مه‌سیحیه‌کان داوای یارمه‌تی هێزیان کرد له قه‌ڵاکانی سه‌فاد و که‌وکه‌ب، وهێزی یارمه‌تیان پێ گه‌شت.
سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی ده دا که شه‌ڕده‌ست پێبکا، فاروق شای نارد بۆ ڕۆژئاوای دۆڵی ئه‌رده‌ن بۆلێ دانیان، مه‌سیحیه‌کان نه‌یانده‌ویست بێنه مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه. به‌ره‌وناوچه‌ی به‌یسان له‌لایه‌نی خواره‌وه له‌شکری ڕێکخست که پانزه میل دووربوو، فه‌رمانیدا به فاروق شا که هێرش بکا له سیانزه‌ی ته‌موزدا و سه‌لاحه‌دین خۆی ئاماده‌کرد به له‌شکره‌که‌یه‌وه که له لای شاری تیبریاسهوه که ده‌یویست ڕیگایان لێ بگرێ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێزی یارمه‌تیان بۆ بێت به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه و لێ یاندهن. وه‌ک ولیام ته‌رابلسی باسی ده‌کاو ده‌ڵێت: شاره‌که‌یان تاڵانکرد، به‌ڵام گرتنی قه‌ڵاکه زه‌حمه‌ت بوو چوونکه به‌رده‌وام یارمه‌تیان بۆ ده‌هات، هێزی فرانکه‌کان هاتن به‌ره‌و قه‌راغی دۆڵی ئه‌رده‌ن و نزیک قه‌ڵای که‌وکه‌ب، و له به‌ره‌به‌یانی پانزه‌ی ته‌موزدا به شمشێره‌کانیانه‌وه به ڕقه‌وه هاتنه خواره‌وه به‌ره‌و له‌شکری سه‌لاحه‌دین له نێوان به‌یسان و فهوبێرت وناوچه‌ی تیبیه، هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین به‌لایه‌وه وا بوو که مه‌سیحیه‌کان به‌ره‌و شاخی ته‌یبه‌ر ده‌چن، هه‌ردوو له‌شکره‌که له‌یه‌کیاندا و سه‌لاحه‌دین نیازی بوو که ده‌وره‌یاندا به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، چوونکه سه‌ربازه‌کانی بڵاوبوبونه‌وه بۆ ئاودانی ئه‌سپه‌کانیان و ڕۆژێکی زۆرگه‌رم بوو، مه‌سیحیه‌کان کشانه‌وه به‌ره‌و قه‌ڵای فهوبێرت، له‌به‌ر گه‌رما شه‌ڕ به‌رده‌وام نه‌بوو، ولیام ته‌رابلسی باسی ئه‌وه ده‌کاو ده‌ڵێت: که ڕۆژێکی ئه‌وه‌نده گه‌رم بوو شه‌ڕ نه‌ده‌کرا، شه‌ڕ له پاش ئه‌وڕۆژه به‌رده‌وام نه‌بوو.
سه‌لاحه‌دین به له‌شکره‌که‌یه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی فهووار بهڕێکهوتو یه‌ک دوو ڕۆژ مانه‌وه، به‌ڵام به‌په‌له ناچاربوون باربکه‌ن چوونکه ئه‌وناوه پر بوو له مار زۆر که‌س مار گه‌ستی و بازاڕی دکتۆرو ده‌رمان فرۆشان که‌ڵکیان وه‌رگرت له هاتنی ئه‌م له شکره، هه‌تا ئاو‌و هه‌وای ئه‌م ناوچه‌یه ناسازبوو. له‌وێوه سه‌له‌حه‌دین له‌شکره‌که‌ی گواسته‌وه بۆ راس الما 35 میل له خواری دیمه‌شقه‌وه، و له‌وێوه به‌ره‌و ده‌شتی بقاع.
مه‌سیحیه‌کان نه‌یانده‌زانی که سه‌لاحدین نیازی چییه له‌م گه‌ڕانه‌دا، هه‌ندێ وایان ده‌زانی که به‌ره‌و ناوچه‌کانی مه‌سیحیه‌کان ده‌ڕوا، هه‌ندێکیان ده‌یانووت که به‌ره‌و حه‌له‌ب ده‌ڕوا، به‌ڵام هه‌ندێکیان ده‌یانووت به‌ره‌و موسل ده‌ڕۆن. ده‌نگووباس بوو که عزالدین فه‌رمانداری موسل ده‌یه‌وێت په‌لاماری شارێکی سه‌ربه ئه‌یوبیه‌کان ده‌دا له ناوچه‌ی فورات.
له‌به‌رزایی شاخه‌کانی لوبنانه‌وه سه‌لاحه‌دین سه‌یری ده‌کرد و چاوه‌ڕوانی هێزی یارمه‌تی ده‌کر که له‌میسره‌وه ده‌هاتن. سه‌لاحه‌دین ده‌یویست په‌لاماری بێروت بدا که به‌ده‌ست مه‌سیحیه‌کانه‌وه بوو، له‌لای خواره‌وه سیف ا‌لدین عادل لهشکریکی هێنا بوو بۆ په‌لاماری ناوچه‌ی دارۆم و غه‌زه. هێزی میسریه‌کان نزیکه‌ی سی تا چل گالی بوون، (هه‌ریه‌ک که‌شتی گالی 150 جه‌نگاوه‌ری تیایه) له‌کاتێکدا که‌شتیه‌کانی مه‌سیحیه‌کان هێشتا ئاماده نه‌بوون له به‌نده‌ری ترابلس و بیروت بێنه مه‌یدانی جه‌نگه‌وه، وه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باسی ئه‌م رووداوانه ده‌کاو ده‌ڵێت: بالدوینی سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیه‌کان ژماره‌ی پێویستی نه‌بوو که بتوانن ڕووبه‌ڕوی هه‌ردوو هێزی سه‌لاحه‌دین و عدلی برای ببیته‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵیانده‌دا قه‌راغه‌کانی بنکه ده‌ریاییه‌کان پڕکه‌ن له‌به‌رد له ترسی هاتنی هێزی ده‌ریایی میسر به‌سه‌رۆکایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن بگه‌نه قه‌راغ ده‌ریاو به‌ئاسانی دابه‌زن. له پاش ماوه‌یه‌ک گه‌مارۆدانی بیروت و تاڵان‌کردنی ناوچه‌کانی ده‌وروپشتی، بۆیانده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر بیروت داگیرکه‌ن ناتوانن له‌وێ بمیننه‌وه وبه‌رگری لێ بکه‌ن.
به‌هادین ابن شدادی نووسه‌ری کورد له‌سه‌رژیانی سه‌لاحه‌دین له‌باره‌ی ئه‌م ڕوداوانه‌دا ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین له‌م په‌لامارانه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام عماد ا‌لدین ده‌ڵێت: چه‌ندین شوێنی تری له خه‌یاڵدا بوو نه‌یده‌ویست جارێ له بێروت بمینێته‌وه. وه ابن ئه‌سیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: که سه‌ردارێکی ناوچه‌ی فورات به ناوی مزهفرالدین کوکوبوری داوای یارمه‌تی له سه‌له‌حه‌دین کردووه به‌ره‌و ئه‌وناوه پێویست بوو بڕوا.
له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌کاندا ده‌رکه‌وت که سه‌لاحه‌دین هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی یه‌وه له میسره‌وه نیازی ڕۆشتنی بوو بۆناوچه‌ی موسل چوونکه توورکه‌کانی موسل که هاوپه‌یمانی توورکه‌کانی حه‌له‌ب بوون هه‌میشه له دژایه‌تیدا بوون له گه‌ڵ لایه‌نگیرانی سه‌لاحه‌دین له‌ناوچه‌که‌دا.
سه‌لاحه‌دین به نامه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی به‌غدا دابوو و له‌دژی توورکه‌کانی موسل و حه‌له‌ب وهه‌وڵی ده‌دا که لایه‌نگیری خه‌لیفه به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه دوژمنه‌کانی له هه‌مان جۆر په‌یوه‌ندیدا بوون له گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی به‌غدا دا و له دژ سه‌لاحه‌دین ده‌یان نووسی. خه‌لیفه له وه‌ڵامدا هه‌میشه هه‌وڵی ده دا به نامه‌و به ناردنی وه‌فدی خۆی ده‌یویست کێشه‌کان به ئاشتی و برایانه چاره‌سه‌رکه‌ن و شه‌ڕ نه‌که‌ن و هه‌موو یه‌کبگرن دژ به مه‌سیحیه‌کان.
سه‌لاحه‌دین هه‌میشه دۆژمنه تورکه‌کانی تاوانباردهکر به په‌یمان به‌ستن له گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کان و ئهرمهنیهکانا له دژ سه‌لاحه‌دین، باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ئه‌مان بوونه‌ته هۆی دروستبوونی چه‌ندین کێشه له هه‌وڵه‌کانیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی له‌شکرو سه‌رمایه بۆ جه‌نگ له دژ مه‌سیحیه‌کان و ڕزگارکردنی ووڵاتی ئیسلام و قودس له ده‌ست هسیحیهکان.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ناوچه‌ی بێروت بۆ به‌عله‌به‌ک، سه‌لاحه‌دین فاروق شای نارد بۆ دیمه‌شق بۆ چاودیری هێزه‌کانی مه‌سیحیه‌کان، وه تقی الدینی نارد بۆ ناوچه‌ی حما و سنووری ته‌رابلس بۆ دابینکردنی سه‌رکرده‌و هێزی پارێزگاری ناوچه‌که و پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای. له‌م گهرانهیدا سه‌لاحه‌دین ماوه‌ی نزیکه‌ی چل ڕۆژی پێچوو بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی هێزو زه‌خیره و ژماره‌یه‌ک ئه‌میر وخه‌ڵکی ده‌نارد بۆ لای ئه‌میره‌کانی ناوچه‌کان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی هێز.
سه‌لاحه‌دین له‌م هه‌وڵانه‌یدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سامان و لایه‌نگر، هه‌میشه سامان و زه‌وی و موڵکی ده‌دا به‌و ئه‌میرانه‌ی که ده‌بوونه لایه‌نگری و ده‌هاتنه ناو له‌شکره‌که‌یه‌وه، له‌به‌ردڵ فراوانی و به‌خشیشدان له‌شکرو سه‌رکرده‌و ئهمیرولایهنگیری به‌رده‌وام زۆرده‌بوون. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌وانه‌ی که ده‌بوونه لایه‌نگری ئیتر مه‌ترسی نه‌بوو که ببنه لایه‌نگری دوژمنه‌کانی. یه‌کێک له‌وانه‌ی که نه‌ی ده‌ویست ببێته لایه‌نگری تورکێک بوو به ناوی پاهلهوان که لایه‌نگری فه‌رمانڕه‌وای توورکی موسل بوو. سه‌لاحه‌دین هه‌رچه‌ند ئه‌م گه‌ڕانه‌ی نزیک وه‌رزی زستان ده‌بوویه‌وه به‌ره‌و موسل ڕۆشت و ماوه‌یه‌ک گهماررۆی موسلیاندا، به‌ڵام نه‌یده‌ویست به شه‌ڕ و به‌زۆر داگیریکا و هه‌وڵی ده‌دا به ووتوێژڕێکهون.
له‌م ماوه‌دا شیخ الشیوخ که به‌سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێک له لای خه‌لیفه‌وه له به‌غداوه هاتبووههوڵی ده‌دا که به ووتوێژ ریکیانخا، داوای ئه‌م وه‌فده له سه‌لاحه‌دین ئه‌وه بوو که واز له گه‌مارۆدانی موسل بێنێ. له‌جیاتی موسل سه‌لاحه‌دین چوو قه‌ڵاو شاری سنجاری گرت به‌بێ شه‌ڕ چوونکه فه‌رمانداری شار‌و قه‌ڵاکه کورد بوو. له‌م ماوه‌دا سه‌ردارێکی توورک هات بۆ لایه‌نگیری به‌ناوی بهکتاری که‌فش که له‌ناوچه‌ی حه‌له‌ب په‌یوه‌ندی پێوه کردبوو. (سه‌لاحه‌دین و جه‌نگی پیرۆزی لاپه‌ڕه 174)
له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌کی ناوچه‌که به‌ناوی کوکوبوری که پێشتر په‌یوه‌دنی پێوه کردبوو بێت بۆ ناوچه‌که. کوکوبری کوڕی فه‌رمانڕه‌وای پێشووی موسل زین ا‌لدین بوو، ئه‌م پیاوه چه‌ندساڵێک له‌وه‌پێش سهرکردهیهکبوو له شه‌ڕی گردی سولتاندا دژ به‌سه‌لاحه‌دین، یه‌کێک بوو له‌سه‌رکرده توورکه‌کان که له‌لایه‌ن زه‌نجی یه‌کانه‌وه دانرابوو به فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی حه‌رران/جه‌زیره و ده‌یویست ببێته لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین، خۆی هات بۆ لای سه‌لاحه‌دین و پێی ده ووت: ئه‌م ناوچه‌یه هی تۆیه، تۆ سهرۆکو سه‌رکرده‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچهیهیت و خه‌ڵک زۆر ڕێزت لێ ده‌گرن، هه‌تا من ما بم که‌سنی یه بتوانێ دژایه‌تیت بکا له‌م ناوچه‌دا. وه‌ک عماد ا‌لدین خۆی باسی ده‌کاو ده‌ڵێت:
‘نیشاندانی ئه‌م لایه‌نگریه هانده‌رێ بوو بۆ خه‌ڵک و ئه‌میره‌کانی ناوچه‌که که پشتگیری ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین بکه‌ن، به‌ڵام وه‌رزی زستان ده‌ستی پێ‌کردبوو، ده‌بوو چاوه‌ڕێکه‌ن هه‌تا به‌هار. ‘
دوژمنه توورکه‌کانی سه‌لاحه‌دین له حه‌له‌ب و موسلدا زۆربه‌هێز نه‌بوون و نه‌یانده‌توانی بێنه ده‌ره‌وه له قه‌ڵاو شوورای شاره‌کانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌کانیان وهێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین چه‌ند جارێک ده‌چوون به‌ره‌و حه‌له‌ب و موسل و ده وروپشتی بۆ تاڵانکردن و ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خۆیان. هه‌روه‌ها ههولدهدرا به هۆی نامه‌و ووتوێژهوه خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆئه‌وه‌ی کوشتار نه‌بێت، وه‌ک له به‌رواری 19/12/ 1182 دا ڕوویدا، زهنجیهکانی حه‌له‌ب هه‌وڵیانده‌دا که له‌ناوچه‌ی موسل هه‌ندێ قه‌ڵاو شاریان بده‌نێ لهجیێتی ئه‌وه‌ی وازله حه‌له‌ب بێنن، وه‌ک له ناوچه‌ی ماردین سه‌رکرده‌ی قه‌ڵایه‌ک به‌ناوی شهاب ا‌لدین مه‌حموود هاتوو پێشوازی لێکردوو کلیلی قه‌ڵاکه‌ی دایه ده‌ستی به‌ڵام سه‌لاحه‌دین کلیله‌کانی دایه‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لاحه‌دین خه‌لیفه‌ی به‌غدای ئاگادارکرد که فه‌رمانداری موسل په‌یمانێکی له گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی مه‌سیحیه‌کانا ئیمزا کردووه که بۆماوه‌ی یانزه سال دژایه‌تی یهکترنهکهن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لیفه ئاگادارکا له دژایه‌تی موسلی یه‌کان به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و کامپه‌ینی سه‌لاحه‌دین بۆ له‌ناوبردنی ده‌سته‌ڵاتی مه‌سیحیه‌کان. موسلیهکان په‌یمانیان به مه‌سیحیه‌کان دابوو که ساڵانه ساڵی ده هه‌زار دیناریان پێ بده‌ن و ئه‌م ناوچانه بده‌نه ده‌ستیان: بانیاس، شاقیف، تیرون، حه‌بیس جالداک وبه‌ڵێنی به‌ردانی به‌نده مه‌سیحیه‌کاندا له کاتێکدا که مه‌سیحیه‌کان خۆیان ئاماده ده‌کرد بۆ په‌لاماری سوریا.
له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین و له‌شکره‌که‌ی له ناوچه‌ی نه‌سیبین بوو، وه فاروق شا له ناوچه‌ی راس الما و عادیلی برای سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی پێدرا که به‌ره‌و ڕووی له‌شکری مه‌سیحیه‌کان ببێته‌وه. سه‌لاحه‌دین هێشتا نزیک له ناوچه‌ی موسل بوو به هیوای ئه‌وه‌ی که موسلیهکان واز له دژایه‌تی بێنن، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وی موسل پادشایه‌تی به میراتی ده‌زانی که له نورالدینی فه‌رمانڕه‌وای تورکه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه و که س مافی نییه دهستبگڕی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا. له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌ی حه‌رران وکوکوبوری ژماره‌یه‌ک له سه‌رخێڵه‌کان و ئه‌میری ناوچه‌که سکاڵایان بوو له ده‌ست باجی زۆری فه‌رمانڕه‌وای موسل و نه‌بوونی یاسا و به‌ره‌ڵڵایی له ناوچه‌که‌دا.
له ناوچه‌ی البیرا وه سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕهوحه ڕۆشت، له‌م ڕێکردنهدا نامه‌ی ده‌نارد بۆ عادیلی برای و بۆ فاروق شای ئامۆزای و پێ ویستی به پاره بوو. له نامهکانیا ده‌یووت:
‘کۆمه‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌م پێویسته نه‌ک تاڵان کردنیان ده‌بێ لایه‌نگیریان مسۆگهرکهم و هه‌تا ئێستا به‌رگری و به‌ره‌نگاریان نیشان نه‌داوه. بۆ فاروق شای نووسی و ووتی پهلهکهو پاره بنێره، هه‌ر شارێک که ده‌رگا ده‌که‌نه‌وه وه‌ک له‌برسا ده‌میان ده‌که‌نه‌وه بۆ پاره. ”
فاروق شا وه‌ڵامی نه‌بوو، سه‌رگه‌رمی کامپه‌ینێک بوو دژ به مه‌سیحیه‌کان که زۆر ماندوو ده‌بێ و زۆر له‌خۆی ده‌کاو نه‌خۆش ده‌که‌وێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆدیمه‌شق و له‌وێ ده‌مرێ. کۆچی دوایی ناوبانگی دڵ و ده‌ست فراوانی وسوارچاکی و حه‌زو ئاره‌زووی به ئه‌ده‌ب و براده‌رایه‌تی چه‌ندین شاعیر و ئه‌دیب بوو، یه‌کێک له‌وانه تاج ا‌لدین القندی ئه‌دیبی ناسراو وه خۆشی شاعیر بوو وه‌ک عمادالدین باسی ده‌کا که له نزیکه‌وه ناسیویه‌تی وئهڵێت: فاروق شا یه‌کێک بوو له‌و پیاوانه‌ی که سه‌لاحه‌دین پشتی پێ قایم بوو ئاموزاو دڵسۆزی بوو، ئه‌مه کۆسپێ بوو که هاتهڕێی له کاتێکی وادا که سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین کێشه بوو.
وه‌ک ئیبن ائهسیرباس ده‌کا ده‌ڵێت: مردنی فاروق شا نه‌کسه‌یه‌ک بوو له کامپه‌ینی سه‌لاحه‌دین دا دژ به مه‌سیحیه‌کان که زۆر پێی دڵگران بوو، له‌و ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین که له‌ناوچه‌ی موسل بوو زۆر دووربوو نه‌ی ده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه. له‌جێی فاروق شا ابن المقدمی دانا له دیمه‌شق که ئه‌م پیاوه ناسراوێکی توورکی خۆی بوو و به‌هرام شای کوڕی فاروق شای کرد به فه‌رمانڕه‌وای به‌عله‌به‌ک له‌جێی ابن المقهدهم.
ناوچه‌ی ڕهوحه به‌ده‌ست ئه‌میرێکی پێشووی نورالدینهوه بوو به‌ناوی فخرالدین مسعوود ابن الزعفرانی، ئه‌م سه‌رکرده ماوه‌یه‌کی کورت لایه‌نگیری سهلهحدهین بوو له ساڵی 1174 دا و پاش ئه‌وه سه‌لاحه‌دینی به‌جێ هێشت و چووه‌لای تورکه‌کان، له‌م ماوه‌دا که سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌که‌دا بوو، جارێکی تربووه به لایه‌نگری سه‌لاحه‌دین و وه‌ک ابن ئه‌سیر ئه‌ڵێت: قهلاکهیان به پاره ته‌سلیم هێزه‌کنی سه‌لاحه‌دین کرد، هه‌رچه‌ند عزالدین مه‌سعود ویستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌که‌و بیگرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین هێشتا له ناوچه‌که‌دا بوو نه‌یتوانی به‌م کاره هه‌ستێ وگه‌رایه‌وه بۆموسل.
سه‌لاحه‌دین نه‌یده‌ویست دوای هێزه‌کانی عزالدین بکه‌وێت و به لای ڕاستدا گه‌ڕایه‌وه به‌ره و ناوچه‌ی ڕقعه له سه‌ر ڕووباری فوورات . سه‌لاحه‌دین له م که‌مپه‌یندا هه‌روه‌ک نورالدین که له‌ساڵی1170دا له ناوچه‌که‌دا بوو به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بوو بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌کان. الرقعه به‌ده‌ست دوژمنێکی کۆنی سه‌لاحه‌دینه‌وه بوو به‌ناوی قوتب ا‌لدین ئینال که سه‌لاحه‌دین ده‌سته‌ڵاتداری ناوچه‌ی مانبیجی لێ سه‌ندبوو بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ڵام له‌وکاته‌دا قوتب ا‌لدین که قه‌باره‌ی له‌شکری سه‌لاحه‌دینی بینی چیتر نه‌یده‌توانی به‌رگری بکا، قه‌ڵاکه‌ی دابه‌ده‌سته‌وه به مه‌رجێک که خۆی له‌وێ بمینێته‌وه و مولکه‌کانی له‌ده‌ست نه‌دا.
خه‌ڵکی ناوچه‌که پێخۆشحاڵ بوون به هاتنی ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین و چوونکه باجی مکووسی له‌سه‌ر لاده‌بردن وهه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵکه‌که دلخۆشکا به چه‌سپاندنی یاسا و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا. له‌باره‌ی لابردنی باجه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که باسی ده‌کرد ده‌یوت :
‘ خراپترین ده‌سته‌ڵات دار ئه‌وانه‌ن که کیفی پاره‌کانیان قه‌ڵه‌وتره له کیفی پاره‌ی خه‌ڵکانی ئاسایی و میلله‌ت. ‘
سه‌لاحه‌دین فه‌رمانی دا که باسی به‌جێهێنانی ئه‌م یاسایه له ماڵی خودا دا باسکه‌ن با خۆدا خۆی شایه‌تی به‌جێهێنانی ئه‌م کاره بیت.
له‌وێوه سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و ناوچه‌ی خاپوور که‌وته‌ڕێ و ناوچه‌کانی الفودین، ا‌لحسین وماکسین و دورینی گرته‌ده‌ست، وه‌ک هه‌ندێ لهگهڕۆکه مێژویه‌کان که چووبوونه ئه‌و ناوه، خه‌لکی ناوچه‌ی خاپوریان به نیوه مردووی زیندو داده‌نا، به‌ڵام ناوچه‌که زه‌وی وزارێکی به‌پیتی هه‌بوو. له‌ماوه‌ی هه‌شتا میل ڕێکردندا هیچ به‌رگری نههاتهڕێ، سه‌لاحه‌دین گه‌شت به سه‌رکرده‌یه‌ک به‌ناوی سه‌رکرده‌ی قه‌دیس، وه‌ک عمادالدین باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ئه‌مانه خێله‌کی عه‌ره‌ب بوون و شاری خابور لایه‌نگری خۆی ده‌ربڕی بۆ ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین. سه‌لاحه‌دین له‌وێوه به‌ره‌و نسیبین ڕۆشت، سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی ابن الجبیر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: شاری نسیبین که له‌ده‌ره‌وه ڕێبواردهیبینی له شارێکی ئه‌سپانی ده‌کا به‌ڵام له ناوه‌وه هیچی تیا نییه که سه‌رنج ڕاکێشبێ، به‌ڵام شوێنێکی ستراتیجیه له‌نێوان موسل وماردین دا و نزیکه له شاری دیاربه‌کر، (نه‌خشه‌ی ژماره 1)
نورالدین له سه‌رده‌می خۆیدا له‌وێوه له‌شکری کۆکردبووه‌وه و چووبوو به‌ره‌و موسل، نسیبین به بێ به‌رگری خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه و له‌وێ سه‌لاحه‌دین کۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بکه‌ن که له‌وێوه به‌ره‌و کوێ بچن. له‌وێوه ده‌یانتوانی به‌ره‌و موسل، سنجار یا ناوچه‌ی جه‌زیره بچن.
له‌حه‌له‌ب زهنجیهکان وه‌ک یاری مشک و پشیله‌یان ده‌کرد له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دیندا، که جار جار ده‌هاتنه ده‌ره‌وه و ده‌گه‌ڕانه‌وه پشتی شووراو ناو قه‌ڵاکانیان. توورکه‌کان ده‌هاتنه ده‌ره‌وه بۆ په‌لاماردانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌لاتی سه‌لاحدین بۆ تاڵانی و هه‌ندێ جارچه‌ند شوێنیان ده‌گرت و که هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌گه‌ڕانه‌وه ڕایاندهکردو به‌جێ یانده هێپشت.
فرانکه‌کان/ مه‌سیحیه‌کان له‌هه‌مانکاتدا چاوه‌ڕوانی ده‌نگوو باسی کامپه‌ینی سه‌لاحدین بوون زانیاریان پێ گه‌شتبوو له باره‌ی ئه‌وناوچانه‌ی که که‌وتبوونه ژێر دهستهڵاتیهوه. هه‌روه‌ک ولیامی ته‌رابلسی باسی ده‌کاو ده‌ڵێت: که مه‌سیحیه‌کان سه‌رسام بوون به‌وه‌ی که سه‌لاحه‌دین هیچ په‌یمانێکی شه‌ڕ وه‌ستانی له گه‌ڵیاندا ئیمزا نه‌کرد پیش ده‌ست پێکردنی ئه‌م کامپه‌ینه. له‌م ماوه‌یه‌دا په‌لاماری هه‌ندێ له ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین یان دا‌و هه‌ندێ شوێنیان گرته‌وه، وه‌ک قه‌لایه‌ک به‌ناوی حبیس جالداک که ته‌نها حه‌فتا جه‌نگاوه‌ری تێدا بوو،و خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا. په‌لاماره‌کانیان هه‌تا ناوچه‌ی ڕاس الما ڕۆشت نزیک به ده‌زگای ده‌سته‌ڵاتداری سه‌لاحه‌دین. هه‌تا سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌که‌دا بوو هه‌موو ده‌هاتن و لایه‌نگریان ده‌کرد به‌ڵام که ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شام زۆر له‌وانه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای فه‌رما نڕهوای موسل.
وه‌فدی به‌غدا له ههوڵدانیا له‌کێشه‌ی موسدا شه‌ڕنه‌که‌ن و به ئاشتی ڕێککه‌ون، لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لیفه‌ی به‌غدا له‌وه‌دا نه بوو که هیچ لایه‌کیان سه‌رکه‌وتووبن و ده‌سته‌ڵاتیان زۆربێ، له ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سته‌ڵاتی خه‌لیفه له ناوچه‌که‌دا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شبوو لایه‌نی هیچیانی نه‌ده‌گرت.
سه‌لاحه‌دین له م کامپه‌ینه‌دا له‌ناوچه‌ی سنجاری قه‌ڵایه‌کی تری که‌وته ژێر ده‌ست پاش به‌رگریه‌کی که‌م، به‌ڕێکه‌وتنێک قه‌ڵاکه ته‌سلیم بوو فه‌رمانڕه‌وا تورکه‌که‌ی ڕێی درا که ناوچه‌که به‌جێ بێڵی وسهلاحهین ژنبرایه‌کی خۆی له‌وێ دانا به ناوی سعد ا‌لدین کوڕی ئه‌نار، و خه‌ڵکی ناوچه‌که پێشوازی سه‌لاحه دینیان کرد‌و و خۆی په‌یمانی پێدان که زه‌ره‌ریان بۆ ببژێڕێ وبه‌شه ڕووخاوه‌کانی قهلاکهیان بۆ دروستکاته‌وه.
سه‌لاحه‌دین سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کامپه‌ینه نامه‌یه‌کی بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا نووسی و باسی ده‌ستکه‌وته‌کانی کرد‌و، وه باسی کارووباری موسل که نه‌ی ده‌ویست به‌شه‌ڕ شاره‌که بگرێ و به‌هۆی پێشنیاری خه‌لیفه‌وه ناچار بوو به په‌یمانێک ڕێککه‌وێ له‌گه‌ڵیان به‌ڵام ئه‌وان ڕێز له شه‌ره‌فی پاراستن و ڕێز گرتنی ئه‌م په‌یمانه ناگرن.
به‌شه‌ی داهاتوو: به‌شی13
هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماری مه‌سیحیه‌کان بۆ سه‌ر حیجاز و داگیرکردنی حه‌له‌ب له لایه‌ن ئه‌یوبیه‌کانه‌وه