چیرۆكی تۆپبارانی په‌رله‌مانی روسیا له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه
ده‌ستووری روسیا ده‌بێته هۆی دروستبوونی رووداوێك كه له زاكیره‌ی روسییه‌كاندا ناسڕێته‌وه، رووداوه‌كه‌ش شه‌ڕی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی روسیایه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
به‌پێی ده‌ستور به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی روسیا په‌رله‌مانه، بۆریس یه‌ڵتسینی سه‌رۆكی روسیا ده‌یه‌وێ كاندیدی خۆی (ئیگۆر غایدار) بكاته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌فز ده‌كرێت و قه‌بوڵ ناكرێ و ئیجباری ئه‌و كاندیده ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئیستیقاله بكات.
بۆریس یه‌ڵتسینی سه‌رۆك هه‌زمی ئه‌وه ناكات كه په‌رله‌مان فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات، ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می وڵات خۆی بێت، له‌ساڵی 1993دا قه‌یرانی ده‌ستور ده‌گاته لوتكه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له هه‌وڵی لابردنی سه‌رۆكی وڵات (كهجهماوهری له‌ده‌ستداوه) شكست ده‌هێنێ و ناتوانێت ده‌نگی پێویستی بۆ كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ریفراندۆمی له‌كارخستنی په‌رله‌مان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆكی وڵاتیش به‌هه‌مان شێوه شكست ده‌هێنێ.
له 21ی 9ی 1993 بۆریس یه‌ڵتسین مه‌رسومێكی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ركرد، به‌ڵام به بیانووی دژبوونی بڕیاره‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور، په‌رله‌مان مه‌رسومه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، پاش ئه‌وه بۆریس بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته گه‌مارۆی په‌رله‌مانیدا و ئاو و كاره‌بای له په‌رله‌مانتاران بڕی و نه‌یده‌هێشت هیچ كه‌سێك سه‌ردانیان بكات له ناو بیناكه( كۆشكی سپی).
گه‌مارۆدانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه وبه‌رده‌وامبوونی بۆماوه‌ی دوو هه‌فته، بووه هۆی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی روسیا له دژی ئه‌وكاره‌ی بۆریس یه‌ڵتسین، به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌یرانه سیاسی و ده‌ستورییه‌كه به‌ره‌و توندوتیژی ده‌چێت و به‌فه‌رمانی بۆریس په‌رله‌مان تۆپباران ده‌كرێت و له‌و به‌ینه‌شدا 157 كه‌س ده‌كوژرێت و به‌سه‌دانیش بریندار.
ئه‌زمه‌ی ده‌ستوری روسیا به ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران كۆتایی دێت و تا ساڵی 1994 كه به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌كرێت له زیندان ده‌مێننه‌وه. پاش ئه‌و روداوانه‌ش سه‌رۆكی روسیا رێگه‌ی به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كه‌ی بۆ ته‌خت ده‌بێت، ده‌ستوری نوێ دهنوسرێـتهوه كه به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره، سه‌رۆكی وڵات كه‌سی یه‌كه‌م ده‌بێ و هیچ كه‌سێك و هیچ پۆستێك بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك پڕ ناكرێـته‌وه و په‌رله‌مانیش ده‌سه‌ڵاته‌كانی كهمدهكرێـتهوه و ده‌كرێت به ئه‌نجومه‌نێكی گوێڕایه‌لی سه‌رۆكی وڵات!
له‌م رووداوه پێویسته سه‌رنج بده‌ین:
ئه‌وه‌ی له هه‌رێم روو ئه‌دا نزیكه له‌و رووداوه‌ی روسیا و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ پشوو درێژی له‌گه‌ڵدا بێـت و رێگه نه‌درێت، كۆتایی ئه‌زمه‌كه هه‌مان سیناریۆی روسیای ساڵی 1993ی هه‌بێت كه ئه‌نجامه‌ی به خواستی گه‌ل و په‌رله‌مان نه‌بوون!
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ته‌سلیمی ئیراده‌ی فشاره‌كانی پارتی بن، ئه‌وا سیناریۆكه گه‌ر له‌وه‌ی روسیا خراپتر نه‌بێت باشتر نابێت، پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك به هه‌مان ده‌سه‌ڵات و هه‌مان شهخسیهتهوه به‌رده‌وام ده‌بێ و داواكانی پارتی و بارزانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بگره پارتی چی بوێـت له پاش سه‌ركه‌وتنی له په‌كخستنی په‌رله‌مان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
ئه‌م شه‌ڕه شه‌رێكی قورسی چه‌سپاندنی دیموكراسی و دوایین ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ چه‌سپاندنی، بۆیه گه‌ر لایه‌نه‌كان قه‌بوڵی ئه‌و تۆپانه بكه‌ن له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به په‌رله‌مانه‌وه نراوه، چاره‌نوسی هه‌رێم بۆ تاریكی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
لە فەیسبوکی رۆژنامەنوس هیوا رەزا وەرگیراوە