كامه‌ران بابان زاده كه ماسته‌ری له مێژووی هاوچه‌رخدا هه‌یه، له‌م دیمانه‌یه‌ی (باس)دا له‌باره‌ی مه‌لای گه‌وره ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه له نووسینه‌كانی (مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیی) بكه‌م، وام ده‌زانی میلله‌تی كورد هاوشێوه‌ی محه‌مه‌د عه‌بده، محه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زا، عه‌بدولڕه‌حمان كه‌واكبی و جهمهلادینی ئه‌فغانیدا بێ به‌شه، ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی كه هه‌ردوو خه‌می (نه‌ته‌وه) و (ئایینی) پێكه‌وه گرێ داوه، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت ئێمه‌ش له‌و جۆره دید و قوتابخانه فیكرییه ناوازه‌یه بێ به‌ش نین. (باس): له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مه‌لای گه‌وره چیی گوتووه؟ كامه‌ران بابان زاده: ئاماژه‌ی مه‌لای گه‌وره بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشوور له بهڵگهنامهیهكیدا به دیار ده‌كه‌وێ كه له‌گه‌ڵ جه‌میل ئاغای كۆیه بۆ حاكمی سیاسیی هه‌ولێر و له‌وێش بۆ مه‌ندووبی سامی له به‌غدا ڕه‌وانه كراوه كه دوای دیلكردنی شێخ مه‌حمووده، له‌وێدا چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ری ئیداره‌دانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه دیاری ده‌كات، جگه له باسكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیارخستنی هۆكاره‌كانی سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی كورد له زۆر شوێنی تردا. (باس): مه‌لای گه‌وره مه‌رجه‌ع بووه بۆ زانا و مه‌لاكان؟ كامه‌ران بابان زاده: مه‌لای گه‌وره هه‌تا كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی، فتوا و شاره‌زاییه‌كه‌ی زۆرترین باس و خواسی ناو مه‌لاكانی كۆیه و ده‌وربه‌ری و هه‌ولێر و ناوچه‌كه بووه، چه‌ندین به‌سه‌رهاتی له‌ناو مه‌لاكاندا هه‌بووه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن له سه‌رده‌می خۆیدا هیچ كه‌س له مه‌لاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌یتوانیوه شان له شانی بدات. (باس): مه‌لای گه‌وره به‌شداریی سیاسیی چۆن بووه؟ كامه‌ران بابان زاده: مه‌لای گه‌وره به‌شداری كاری سیاسه‌ت و حوكمڕانی بووه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ویلایه‌تی موسڵی سه‌رده‌می عوسمانی بووه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی (ته‌ئسیسی)ی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، به‌شدار و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ڕووداوه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه و په‌یامی سیاسیی خۆی هه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگریی له ئایین و شه‌ریعه‌ت كردووه، له هه‌مان كاتدا به‌رگریی له چه‌وسانه‌وه‌ی كورد كردووه، ئه‌و دوو پرسه‌ی پێكه‌وه گرێ داوه و هه‌ڵوێستی له هه‌ردوو بواردا هه‌بووه. (باس): له كاتی هاتنی ئینگلیز بۆ داگیركردنی ناوچه‌كان، ڕۆڵی مه‌لای گه‌وره چی بووه؟ كامه‌ران بابان زاده: له‌گه‌ڵ پیاوماقوڵانی شاری كۆیه له پێشوازییاندا بووه، مه‌لای گه‌وره مامه‌ڵه‌ی كوردی له‌گه‌ڵ ئینگلیز پێ باشتر بووه نه‌ك له‌گه‌ڵ توركه كه‌مالییه‌كان. پێی وابووه سه‌ربه‌خۆیی و مافی كورد ده‌بێ له ڕێگه‌ی دۆستایه‌تیی ئینگلیزه‌وه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئینگلیزی پێ داگیركه‌ر بووه وه‌ك له شیعر و نووسینه‌كانی به‌دیار ده‌كه‌وێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌سایه‌تیی مه‌لای گه‌وره وای كردووه ئینگلیزه‌كان سه‌ردانی بكه‌ن و كه‌سایه‌تیی به‌رز بنرخێنن. هه‌روه‌ها فێربوونی زمانی ئینگلیزیی به پێوست زانیوه، بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داگیركه‌ری ئینگلیز. كورته‌یه‌ك له‌ژیانی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه: ناوی ته‌واوی (محه‌مه‌دی كوڕی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵا جه‌لی زاده‌ی كوڕی حاجی مه‌لا ئه‌سعه‌د)ه، به 11 پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر شێخ ئیبراهیمی جه‌زیری كه گۆڕی له جزیره‌ی بۆتانی كوردستانه، له ساڵی 1876 زاینی له كۆیه له دایك بووه، له منداڵییه‌وه زیره‌كی و بلیمه‌تیی پێوه دیار بووه و باوكی له ساڵی 1908دا كۆچی دوایی كردووه و دوای ئه‌و نازناوی “مه‌لای گه‌وره” وه‌رده‌گرێت. له ساڵی 1912دا ده‌كرێ به موفتیی كۆیه و له ساڵی 1916شدا ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ویلایه‌تی مووسڵ و له‌لای سلێمان نه‌زیفی دیاربه‌كری و والیی ئه‌وسای مووسڵ پله و ڕێزیكی تایبه‌تی ده‌بێت. له سه‌رده‌می هاتنی ئینگلیزه‌كان بۆ كۆیه له ساڵی 1919دا ده‌كرێ به قازی و له دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی عێراقیش له ساڵی 1924دا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی عێراق دێته هه‌ڵبژاردن. له ساڵی 1928دا به‌یه‌كجاری ده‌ست له كاری میری هه‌ڵده‌گرێ و وانه ده‌ڵێته‌وه و ده‌ست ده‌كات به نووسینی شیعری كومه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی، له 12|10| 1943دا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه گرنگ و به‌هاداره.
Home / بەشی مێژووی كورد / كامه‌ران بابان زاده: مه‌لای گه‌وره مامه‌ڵه‌ی كوردی له‌گه‌ڵ ئینگلیز پێ باشتر بووه نه‌ك توركه كه‌مالییه‌كان
Check Also
ئەو ناودارانەی کورد، کتێب و کتێبخانەکانیان سووتێنرا.
گەرمیان حەسەن چیرۆکی سووتاندنی کتێب و کتێبخانەکان دیرۆکێکی زۆر لەمێژە. مرۆڤایەتی بڵێسەی یەکەم پرۆشەی سووتانی …