كامه‌ران بابان زاده
شیعه‌و بزاڤی شیعه یه‌كێكه له‌و پرسه مه‌زهه‌بی‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كه‌لتوریه گرنگانه‌ی كه هه‌تا ئێستا توێژینه‌وه‌و به‌دواداوچوونی زانستی به‌كوردی زۆر كه‌م له‌سه‌ر كراوه، له‌لای ئێمه ره‌هه‌نده‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزاڤه‌و چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی تێكه‌ڵا به گوتاری مه‌زهه‌بی‌و سیاسی بووه، له‌و نێوه‌نده‌دا ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ند به ئه‌و مه‌زهه‌به به‌گوزراشتی سۆز‌و عاتیفه‌وه چۆته ناو رووداوه مێژوویه‌كان، له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ندێ ناوه‌ند‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می دژ به شیعه‌ش به‌جۆرێك دۆسیه‌كانیان تێكه‌ڵا كردووه، خۆی له‌فاكته‌ری ململانیه‌كان بواردووه، زیادڕه‌وی هه‌ردوو دیوو به‌زه‌قی هه‌یه..
ئێمه لێره‌دا نه‌هاتووین شیكاری فیقهی‌و عه‌قائیدی بۆ بزاڤی شیعه بكه‌ین، جاری ئه‌م به‌دواداچوونه به‌ته‌نیا به‌دواداچوونێكی مێژووییه بۆ بزاڤی شیعه له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی، كه تێیدا بزاڤی شیعه له‌رووی فیكری‌و سیاسیه‌وه خۆی جێگیر كردووه.
“شیعه” له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه
له‌رووی زمانه‌وانیه‌وه واته (ده‌سته)و (گروپ)و (مه‌زهه‌ب)، وه‌كو فڵان له‌سه‌ر سه‌فڵان حیسابه، یان فڵان كه‌س لایه‌نگریه‌تی له‌فڵانی كردووه، به‌له‌گه‌ڵ بوون‌و گروپ به‌ندیه‌كه‌ی ده‌وترێ (شیعه‌ی فڵان) واته پێڕو گروپی فڵان، له (المنجد فی اللغه والاعلام)دا هاتووه: (شاع): شیاعا ای تبعه و رافقه. واته: له‌گه‌ڵی كه‌وت‌و بووه پێڕی ئه‌و، یان (تشایع): تشایعا قوما: صاروا شیعا. واته: بوونه شه‌یعه .
(ئیبن خه‌لدون) ده‌ڵێ: (شیعه له‌رووی زمانه‌وه واته: هاوڕێ‌و شوێنكه‌توو) . له (مختار الصحاح)دا هاتووه، كه، شیعه: مانای (انصاره واتباعه) واته: هاوكاره‌كانی‌و شوێن كه‌وتوانی، هه‌روه‌ها له (لسان العرب)دا هاتووه، كه شیعه: (مانای اتباع الرجل وانصاره) واته: شوێكه‌وتوانی فڵانه پیاو یان لایه‌نگره‌كانی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: فرمانی(شیع) واته تفرق فیه . واته: له‌سه‌ری پارچه پارچه بوو.
له‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و پوخته‌یه‌ی كه : الشیعه له‌رووی زمانه‌وانیه‌وه له فرمانی (شاع، یان شیاعا)ه‌وه هاتووه كه ده‌كاته: (له‌گه‌ڵی كه‌وت) یان شوێنی كه‌وت، له‌و حاله‌ته‌دا وشه‌ی (شیعه) واته كۆی ئه‌و شوێنكه‌وتووانه‌ی له‌سه‌ر كارێك كۆده‌بنه‌وه، یان شوێنكه‌وتووی كه‌سێك یان گروپێكن.
له‌ڕووی زاراوه‌و ناوه‌رۆكه‌وه
له‌ڕووی ناوه‌رۆكه‌وه، یان له‌ڕووی واتاوه شیعه به‌و گروپه سیاسیه، عه‌قائیدیه، كۆمه‌ڵایه‌تیه، مه‌زهه‌بیه، ده‌وترێ كه هه‌موو پێكه‌وه له‌ده‌وری كه‌سێك كۆده‌بنه‌وه، ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌بووه، واته وه‌كو گروپ‌و لایه‌نگیر‌و هاوكارو له‌گه‌ڵ بوون‌و پێكه‌وه‌ن.
هه‌روه‌كو له قورئاندا به‌و مانایه هاتووه: (ۆدَخَڵ الْمَدِینَه‌َ عَڵی حِینِ غَفْڵه‌ٍ مِنْ أَهْلِهَا فَۆجَدَ فِیهَا رَجُڵیْنِ ێقْتَتِلانِ هَژَا مِنْ شِیعَتِهِ ۆهَژَا مِنْ عَدُوِّهِ فَاسْتَغَاپَهُ الَّژِی مِنْ شِیعَتِهِ عَڵی الَّژِی مِنْ عَدُوِّهِ فَۆكَزَهُ مُوسَی فَقَچَی عَڵیْهِ قَاڵ هَژَا مِنْ عَمَلِ الشَّیْگَانِ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُچِلٌّ مُبِینٌ) . واته له‌كاتی غه‌فڵه‌تدا خۆی كرد به‌شاردا، كه مه‌به‌ستی موسایه (علیه السلام) چووه كۆچه‌و بازار، بینی دوو پیاو شه‌ڕیانه یه‌كیان سه‌ر به‌تایه‌فه‌كه‌ی خۆیه‌تی‌و ئه‌وه‌ی تریش دوژمنیه‌تی، ئه‌وه‌ی كه‌خزمی مو‌سا بووه بینویه‌تی‌و هاواری لێكردووه به‌فریای بكه‌وێت، موساش به‌په‌له چووه بۆلای، هه‌تا رزگاری بكات، له‌و رووداوه مو‌سا كابرای دوژمنی خزمه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێ‌و دوایی په‌شیمان بۆته‌وه، چونكه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بووه، شه‌یتان پێی كردووه، چونكه شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرایه، كه له‌م ئایه‌ته واته: پیڕ‌و گروپ یان ده‌سته، پارت‌و كۆمه‌ڵه.
یان له‌شوێنێ ترتدا ده‌فه‌رموێ: (ۆإِنَّ مِنْ شِیعَتِهِ لإٍبْرَاهِیمَ) . واته: واته پێڕو لایه‌نگرو شوێنكه‌وتووی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره (علیه السلام).
صه‌لابی ده‌ڵێ: له‌م دوو ئایه‌ته‌دا، یه‌كه‌میان مانای نه‌ته‌وه‌و پێڕو گوپ ده‌گه‌یه‌نێ‌و له‌ئایه‌تی دووه‌مدا واته هاوڕا‌و هاوبیروباوه‌ڕ .
یان له‌وشێنێكی تری قورئان شیعه وه‌كو (كۆ = الجمع) هاتووه، وه‌كو: (ۆحِیڵ بَیْنَهُمْ ۆبَیْنَ مَا ێشْتَهُونَ كَمَا فُعِڵ بِأَشْێاعِهِمْ مِنْ قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا فِی شَك مُڕیبٍب) واته: له‌نێوان ئه‌ون‌و ئاره‌زووه‌كانیان به‌ربه‌ستێك هه‌بووه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ هاوشێوه‌كانیان هه‌بوو، یان هاوپێڕه‌كانیان هه‌بووه، كه‌به‌رده‌وام دووڵا‌و سه‌رگه‌ردان بوون.
له هه‌ندێ له‌فه‌رمووده‌كاندا ناوی شیعه هاتووه، وه‌كو:
له (خدیر خم) پێغه‌مبه‌ر به عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبی وتووه: (أنت وشیعتك) . واته تۆ‌و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدایه .
كه‌واته: شیعه واته لایه‌نگرو پشتیوان، هه‌موو گروپێك كه له‌سه‌ر ئه‌رك‌و فه‌رمانێك كۆده‌بنه‌وه به‌شیعه وه‌سف ده‌كرێن، وه‌كو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌كۆی شیعه ده‌وترێ (الاشیاع)، واته هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كان، ئه‌مه وه‌كو زمان‌و زاراوه ، دیاره دواتر خوێندنه‌وه‌یه‌كی فراوان تری وه‌رگرت، به‌گروپێكی دیاری كرا‌و وترا شیعه، له‌مانایه‌كی گشتیه‌وه بووه مانایه‌كی تایبه‌ت. له‌به‌كارهێنانی بۆ هه‌موو جۆره كۆمه‌ڵه‌و گروپبه‌ندیه‌ك تایبه‌ت كرا بۆ یه‌ك تاكه گروپ.
شیعه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر مانایه‌كی سیاسی بگه‌یه‌نێ له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای كۆمه‌ڵا‌و گروپ دێت، ئه‌و گروپ‌و پێرو لایه‌نگیریه‌ش بۆ كه‌سێك بێت یان بۆ سه‌ركرده‌یه‌ك، بۆ به‌رنامه‌و فیكرێك بێت یان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و دیاریكراو، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه كورت هه‌ڵنه‌هاتووه له‌پێڕو گروپێكی دیاریكراوه، وه‌كو له‌مێژووی ئیسلامی‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ورده ورده ئه‌و مه‌دلوله‌ی وه‌رگرت.
له‌رووی سیاسیه‌وه
به‌ڵام له‌رووی سیاسیه‌وه (شیعه)به‌و گروپه موسڵمانه وتراوه، كه پێیان وابووه عه‌لی كوڕی ئه‌و تالیب‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی شایسته‌ترن له‌ئه‌وانی تر بۆ پێشه‌وایه‌تی ، یان زاراوه‌یه‌كه به‌كارده‌هێنرێ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیمامی عه‌لی له‌دوای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام چاكتره‌و شایسته‌تره بۆ پێشه‌وایه‌تی له‌ئه‌سحابه‌كانی تر، ئه‌م گوزارشته وه‌كو پێناسیه‌كی ستانداردی لێهاتووه ، پێغه‌مبه‌ر هه‌تا له‌ژیاندا مابوو، كاروباری دینی‌و دونیایی به‌ده‌سته‌وه بووه، خاوه‌نی وه‌حی‌و پێغه‌مبه‌ر‌و رابه‌ری هه‌موو مسوڵمانه‌كان بووه، به‌ڵام كه ئه‌و مرد بۆ درێژه‌دان به‌و ئه‌ركه كێی جێی ده‌گرێته‌وه، به‌و كه‌سه‌یان وتووه (خه‌لیفه).
شیعه به‌و تایه‌فه‌یه‌ی ناو ئیسلام ده‌ڵین كه پێیان وایه عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب‌و نه‌وه‌ی ئه‌و له فاتیمه‌ی خێزانی ده‌بنه مه‌رجه‌عی ئیمامه‌ت بۆ دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر “د.خ” به‌پێی ده‌قی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نابێ له‌و یاسایه ده‌رچن . شه‌هرستانی ده‌ڵی: شیعه ئه‌وانه‌ن بوونه لایه‌نگری عه‌لی‌و به‌نهێنی‌و ئاشكرا قه‌ناعه‌تیان به خه‌لافه‌تی عه‌لی‌و دوای خۆی بۆ كوڕه‌كانی هه‌بووه . ئه‌بو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری ده‌ڵێ: (بۆیه پێیان ده‌وترێت شیعه چونكه ببوونه پێڕی عه‌لی ره‌زای خوای لێ بێت، به‌پێشڕه‌وی هه‌موو سه‌حابه‌كانی تریان ده‌زانی) . بن حزم الاندلسی ده‌ڵێ: به‌جه‌ماعه‌تی ئیمام عه‌لی وتراوه شیعه‌ی عه‌لی، (بن الندیم)یش هه‌مان رای هه‌یه‌و پێی وایه له شه‌ڕی (الجمل) له‌به‌رانبه‌ر جه‌ماعه‌ی ته‌لحه‌و زوبیر به‌جه‌ماعه‌تی ئیمام عه‌لی وتراوه (شیعه‌ی عه‌لی) . له‌و كاته‌ی ته‌لحه‌ی كوڕی عوبیدوڵڵاو زوبێری كوڕی عه‌وام، له‌عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب جیابوونه‌وه‌و داوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی عوسمانیان كردوه، عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب مه‌به‌ستی بووه، به‌پێی ئایه‌ت بیانكوژێ هه‌تا ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ژیر فه‌رمانی خوا، لێره‌وه به‌وانه‌ی لایه‌نگری عه‌لی بوون، ده‌یانوت شیعه‌ی عه‌لی.
محمد عه‌مماره ده‌ڵێ: (مه‌به‌ستمان له‌شیعه ئه‌وانه، كه ئه‌ماره‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب، ده‌خه‌نه پێش سه‌حابه‌كانی تر‌و له‌ئه‌وانی تری به‌شایسته تر ده‌زانن) .
لێره‌دا ئه‌و پێناسه‌یه زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن بۆ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی شیعه له‌سه‌ر ئیمامه‌ت، وه‌كو شایسته‌یی ئیمامی عه‌لی‌و به‌ستنه‌وه‌ی به‌به‌شێك له‌ئایین‌و له‌فه‌رمانی خوا‌و دواتر كورتكردنه‌وه‌ی ئیمامه‌ت له‌دوای خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له‌و خێزانه‌ی كه كچی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) بووه، به‌ناوی فاتیمه.
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی شیعه له‌رووی ئیمامه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سونی مه‌زهه‌به‌كانه‌وه په‌سند ناكرێ. له‌وباریه‌یه‌وه ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێ: (له‌لایه‌ن شاره‌زایان‌و زانانیانی سه‌له‌ف‌و خه‌له‌ف له‌بابه‌ت عه‌قیده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگن كه به‌شوێنكه‌وتوانی عه‌لی خوای لێ رازی بێ وتراوه شیعه، به‌هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانیانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئیمامه‌ت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانانرێ، به‌ڕوانگه‌ی ئومه‌ت، ده‌بێت ئیمام دابنرێ‌و له‌تاوانی گه‌وره‌و بچوك به‌دوور بێت، عه‌لی ره‌زای خوای لێ بێ، له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) دانراوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌قیان پێیه كه ده‌ێڵێنه‌وه‌و به‌پێی مه‌زهه‌بی خۆیان شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن، جا ئه‌و فه‌رموودانه زۆربه‌یان هه‌ڵبه‌رستراوه یان گومانی خراوه‌ته سه‌ر یان به‌خراپی لێكی ده‌ده‌نه‌وه) .
له‌رووه سیاسیه‌كه‌یه‌وه شیعه یه‌كێكه له ره‌وته سیاسیه‌كانی ئیسلام، ئه‌و ره‌وته سیاسیه، به‌ڵام له‌ئه‌ندازه‌ی به‌پیرۆزگرتنی ئیمامی عه‌لی‌و ئیمامه‌ت له‌دوای ئیمامی عه‌لی‌و له‌سه‌ر ورده بابه‌ته‌كانی تر بوونه‌ته چه‌ندان مه‌زهه‌ب‌و گروپ‌و لێك جیا بوونه‌ته‌وه جیابۆته‌وه .
سه‌ره‌تای سه‌ڕهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی شیعه
بۆچوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای په‌یدا بوونی شیعه، هه‌روه‌كو چۆن سه‌رهه‌ڵدانی شیعه وه‌كو گروپێكی سیاسی ماوه‌یه‌كی مێژووییمان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر “درودی خوای لێ بێ) هه‌تا ده‌گاته سه‌ره‌تای خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وێ، یان دوای كاره‌ساتی كه‌ره‌به‌لا له‌ساڵی 61ك. بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی بۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر په‌یدا بوونی بزوتنه‌وه‌ی شیعه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه روون ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: پێیان وایه په‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌ی شیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر “درودی خوای لێ بێ). به‌پشت به‌ستن به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه “عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب له پێغه‌مبه‌ری پرسیوه: باشترین كه‌س “خیر البریه” كێن؟، ئه‌ویش وڵامی داوه‌ته‌وه: “أنت وشیعتك” . به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه بێت شیعه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه په‌یدا بووه، نه‌ك هه‌ر وه‌كو لقێك له‌ناو گروپی ئیسلامیه‌كانی تر، به‌ڵكو ئیسلامی راست‌و دروست ده‌بێت ئه‌وان بن . یه‌عقوبی به‌درێژی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه چۆن له‌ساڵی 10ی كۆچی له حجه الوداع پێغه‌مبه‌ر به ئیمامی عه‌لی وتووه تۆ له‌من له‌هه‌موو كه‌س له‌پێشتری، هه‌روه‌ها وتویه‌تی ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی‌و لایه‌نگری عه‌لی ده‌كات، ئه‌وه دۆستایه‌تی‌و لایه‌نگری من ده‌كات، ئه‌وه‌ی دوژمنكاری عه‌لی ده‌كات ئه‌وه دوژمنكاری من ده‌كات .
له‌سه‌ر زای پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه ده‌فه‌رموێ: ((إنی تارك فیكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا بعدی ، أحدهما أعظم من الاخر ، كتاب الله حبل ممدود من السما‌ء إلی الارض وعترتی أهل بیتی ولن یتفرقا حتی یردا علی الحوض فانظروا كیف تخلفونی فیهما) . واته: ئه‌وه‌ی من بۆتان به‌جێ ده‌هێڵم ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێوه بگرن تووشی سه‌رلێشێواوی نابن: یه‌كیان له‌وه‌ی تر گه‌وره‌تره ” قورئان”ی خوا، كه شریتی نێوان ئاسمان‌و زه‌وییه، له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی بنه‌ماڵه‌كه‌م، لێك ناترازێن هه‌تا ده‌ست ده‌ستبه‌رداری نه‌بن، ته‌ماشا كه‌ن چۆن ده‌ستبه‌رداریان ده‌بن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین شیعه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر‌و نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌پێشه‌وه‌یان عه‌لی ئامۆزای، به‌وه‌ی كه ده‌بێت خه‌لافه‌ت به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر دیاركرابێت له‌بنده‌ستی عه‌لی دابێت، بۆمان هه‌یه بپرسین كه بۆچی ئه‌گه‌ر وابێت خۆ ژماره‌یه‌ك له‌ئامۆزایه‌كانی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب له‌دوای كوژرانی عوسمان پشتگیری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبیان نه‌كرد، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر پێغمبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) ئه‌و راسپارده‌یه‌ی دابێ، خۆ نزیكه‌كانی خزمی له‌و بۆچوونه پیشتگیری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبیان نه‌كردووه، یان ناچێته ئه‌قڵه‌وه پێش ئه‌وه‌ی عه‌لی ببێته خه‌لیفه ئه‌و بابه‌ته به‌و جدیه باسی لێوه‌كرابێ.
زوبێری كوڕی عه‌وام له‌دوای كوژرانی عوسمان به‌خه‌لافه‌تی عه‌لی رازی نه‌بووو ، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵای كوری زوبێر له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی یه‌زید پشتگیری حوسێنی نه‌كردووه. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر له‌مه‌دینه‌و مه‌كه پشتیوانی حوسێنی كوڕی عه‌لی “خوای لێ رازێ بێت” نه‌بوون.
دووه‌م: بۆچوونی دووه‌میش هه‌ر ده‌یبه‌ستێته‌وه به ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب، به‌ڵام بۆ دوای كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئسیلام، ئه‌و ڕۆژه‌ی “ئه‌بو به‌كر‌و سه‌حابه‌كانی تر له “السقیفه” كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌دوای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێ) بكه‌نه خه‌لیفه، دیاره ئیمامی عه‌لی ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بووه، له‌و كاته‌ی ئه‌هلی حه‌ل‌و عه‌قد خه‌ریكی دیاری كردنی خه‌لیفه بوون، كه به‌دیاری كردنی ئه‌بوبه‌كر وه‌كو یه‌كه‌م خه‌لیفه كۆتایی هات، ئه‌وه عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب‌و عه‌باسی كوڕی عه‌بدولموته‌لیب نارازی بوون، ئه‌وانه خه‌ریكی مه‌راسیمی ناشتنی پێغه‌مه‌به‌ر بوون، به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه نه‌بوون . دوایی له‌ماڵی ئێمامی عه‌لی بێجگه له عه‌باسی ئامۆزای ئیمام عه‌لی، هه‌ریه‌ك له ئه‌بوزه‌ڕی غه‌فاری‌و عه‌ماری كوڕی یاسر‌و میقدادی كوڕی عه‌مر‌و زوبیری كوڕی عه‌وام‌و كوڕه‌كانی كۆبوونه‌وه‌و ناڕازی بوون له دیاری كردنی ئه‌بوبه‌كری سدیق به‌خه‌لیفه .
ئه‌و سه‌حابانه‌ی به‌شداریان كردووه‌و ناڕایی بوون له‌پاڵا ئیمامی عه‌لی به‌خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كر ئه‌وانه پێڕو گروپی ئیمامی عه‌لی بوون، لێره‌وه شیعه‌ی ئیمام عه‌لی سه‌ری هه‌ڵداوه، زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دا ده‌چن، ئه‌و كات وه‌كو ره‌وتێك ده‌ركه‌وتن‌و به‌بۆچوونی جیاوازه‌وه له‌سه‌ر دانانی خه‌لیفه مانه‌وه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وری ئیمام عه‌لی بوون یان ئه‌ویان پێ شایسته تر بووبێت به‌شیعه بناسرێن. ئه‌وانه گروپێكی ریكخراو نه‌بوون به‌ڵكو مه‌یلێكی جیاواز بوون .
یه‌عقوبی ئه‌و بابه‌ته‌مان زۆر به‌قه‌ناعه‌ته‌وه بۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه هه‌ندێ كۆچه‌ران‌و پشتیوانان له “بنی سقیفه” كۆبوونه‌وه بۆ دیاریكردنی خه‌لیفه، دیاره به‌پێی یه‌عقوبی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پێش ناشتنی پێغه‌مبه‌ر بووه، كه له‌دوای گفتۆگۆی نێوانیان ئه‌بوبه‌كریان به‌خه‌لیفه هه‌ڵبژاردووه، دوایی ئه‌وه هه‌ندێ له‌ئه‌سحابه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب نه‌چوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌یعه‌ت بده‌ن به ئه‌بوبه‌كر ئه‌وانیش وه‌كو : العباس بن عبدالمطلب، الفضل بن العباس ، الزبیر بن العوام، خالید بن سعد، المقداد بن العمرو، سلمان الفارسی، ابو ذر الغفاری، ابی ابن كعب.
هه‌روه‌ها یه‌عقوبی ده‌ڵێ: ئه‌بوبه‌كر بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ بكات عومه‌ری كوڕی خه‌تابی نارده لایان . گه‌رچی یه‌عقوبی شیعه مه‌زهه‌ب بووه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ دوو بیانوو بهێنته‌وه بۆ شایسته‌یه‌تی خه‌لافه‌تی عه‌لی‌و ناشایسته‌یی ئه‌وانه‌ی له به‌نو سه‌قیفه به‌شداربوون وه‌كو:
یه‌كه‌میان: ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ: كه ئه‌وانه‌ی به‌نو سه‌قیفه له‌و كاته‌ی پێغمبه‌ر مردووه، له‌جیاتی له‌گه‌ڵ لاشه‌ی پیرۆزی پیغه‌مبه‌ر دابن، چوون باسی به‌رپرسیاریه‌تی‌و جێگره‌وه‌یی ئه‌ویان كردووه.
دووه‌م: ده‌ویه‌وێ ئه‌وه به‌سه‌لمێنێ كه عه‌لی‌و هاوڕێكانی له‌و كاته‌ی خه‌ریكی ناشتنی لاشه‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر بوون، له‌و كاته پیلانیان لێ گیڕدراوه‌و كۆده‌تایان به‌سه‌ردا كردووه.
خۆ به‌شایسته زانینی ئیمام عه‌لی به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه نیه كه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س موسڵمان بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌یه، كه له‌رووی خوێنه‌وه ئه‌و ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر‌و زاواشی بووه ، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكیه زه‌قه‌ی دوایی مردنی خه‌لیفه عوسمان‌و به‌یعه‌ت دانی به‌عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالبی دروست بوو، ده‌مانخاته ئه‌و پرسیاره‌وه كه بۆچی له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ئیمامی عه‌لی ئه‌و پیشتگیریه‌ی بۆ دروست نه‌بوو ، هه‌وه‌ها به‌و گه‌رمیه پشتیوانی له‌كوڕه‌كانی نه‌كراوه.
ده‌ڵێن هه‌تا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب له‌دوای مردنی فاتیمه به‌یعه‌تی داوه به ئه‌بو به‌كر ، دیاره به‌شێكه له‌و هاوكێشه‌یه كه گوایه فاتیمه هه‌تا مردووه به‌سه‌ر ماڵه ئه‌نسارو ماڵه سه‌حابیان گه‌ڕاوه، داوای كردووه كه پشیتوانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌وانش پێیاو وتووه ئه‌وه بڕاوه‌ته‌و به‌یعه‌تی خۆمان داوه، دیاره مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه كه به‌یعه‌تیان داوه به ئه‌بوبه‌كر .
له‌راستیدا ئه‌وانی تر به‌و ساردیه‌ی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب ناشارنه‌وه، به‌ڵام دواتر به ئه‌ندازه‌یه به‌زه‌قی گیروگرفت‌و ناكۆكی زه‌قێ لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا (ابن كثیر) رای پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌ڵێ: عه‌لی هه‌رگیز دوانه‌كه‌وتووه له‌نوێژكردن له‌دوای ئه‌بوبه‌كره‌وه، له‌شه‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له‌گه‌ڵی دابووه. هه‌تا ده‌ڵێ: ئه‌بوبه‌كر له‌دوای به‌نی سه‌قیفه به‌یعه‌تی له عه‌لی‌و زوبیری كوڕی عه‌وام وه‌رگرتووه .
هه‌رچونێك بێت ئه‌م بۆچوونه زیاتر شیعه‌و زانایانی شیعه‌و پێیان وایه له‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌دیاركه‌توون ، له‌سه‌ر ئیمامه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب باوه‌ڕیان به راسپارده‌یی پێشوه‌حت هه‌یه، نه‌ك هه‌ڵبژاردن‌و دیاری كردنی له‌لایه‌ن مسوڵمانه‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب به‌خه‌لافه‌تی ئه‌بو به‌كریش رازی بووبێت، ئه‌وه شیعه‌كانی دوای مردنی عه‌لی تالیب‌و به‌درێژایی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌تا ئێستاش به‌خه‌لافه‌تی ئه‌بو به‌كر رازی نین.
سێیه‌م: هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێره‌وه، هه‌یه ده‌یباته‌وه بۆ دوای كوژرانی خه‌لیفه‌ی سێیه‌م ئیمامی عوسمان له‌ساڵی 35ك/658ز كۆچی، كه ئه‌و ئیمامی عه‌لی به‌شایسته زانینه له‌دوای نیگه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كان له ئیمامی عوسمان به‌دیار كه‌وت، كه به‌ناو عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبه‌وه ئامۆژگاریان وه‌رده‌گرت، پێیان وابووه ئه‌و ده‌توانێ مسوڵمانان له‌و قه‌یرانه رزگاریان بكات، كه دوای بووه هۆی كوژرانی عوسمان، ئینجا له‌ده‌وری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب كۆبوونه‌وه، پشتگیریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خه‌لیفه ، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌وانی تر داوای خوێنی عوسمانیان ده‌كرد‌و چوونه به‌ره‌ی دژ به عه‌لی‌و ئه‌وانه‌ش دواتر له‌ده‌وری موعاویه كۆبوونه‌وه، له‌وكاته‌وه ئیمام عه‌لی وه‌كو هێزێكی جیاواز به‌دیار كه‌وت، له‌و كات عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خه‌لیفه‌ی شه‌رعی بووه، به‌ڵام دوو پێری تر له‌سه‌حابه به‌سه‌رۆكایه‌تی موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان‌و جه‌ماعه‌تی (عائیشه، زوبێر، ته‌لحه) دانیان به‌خه‌لافه‌تی ئه‌ودا نه‌ناو به‌ره‌و رووی وه‌ستانه‌وه.
چواره‌م: بۆچوونی چواره‌م ده‌ڵێ شیعه وه‌كو گروپێكی جیاواز له‌ئه‌وانی تر، وه‌كو حێزبێكی سیاسی له‌دوای كاره‌ساتی كه‌ربه‌لاوه به‌دیار كه‌وت.
بۆ ئه‌و بۆچوونه ده‌بڕینی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووی ده‌مانخاته سه‌ر شوێنه‌واری كاریگه‌ری كاره‌ساتی كه‌ربه‌لا له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌بوونی فیكری‌و شیعه‌و رێكخستنی وه‌كو جه‌ماعیه‌كی جیاواز ، ئه‌گینا كاره‌ساتی كه‌ربه‌لا به‌بێ پێشینه نه‌بووه.
دیاره خوێنده‌وه‌ی تریش هه‌یه، كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر ئیمامه‌ت سه‌ری هه‌ڵداوه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ كاریگه‌ری ده‌ره‌كی، له‌فه‌له‌سه‌ی یونانی له‌رێگه‌ی وه‌رگیرأن‌و به‌ریه‌كه‌وتنی موسڵمانه‌كان له‌دوای فراوانبوونی سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلام ، یان سه‌رهه‌ڵدانی شیعه له‌دوای شه‌ڕی كه‌ربه‌لا ده‌به‌ستنه‌وه به كاریگه‌ری فارسه‌كان، چونكه له‌دوای كاره‌ساتی كه‌ربه‌لا بزوتنه‌وه‌ی شیعه له ناو فارسه‌كان بڵابۆوه ، هه‌تا له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ندێ خوێندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تازه هه‌یه، كه پێی وایه شیعه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه‌ته، فارسه‌كان به‌كاریان هێناوه بۆ لێدانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب‌و تۆڵه‌كردنه‌وه ، یان له‌وێكچواندنی ئیمامه‌كان له‌لای شیعه له‌گه‌ڵ تێڕوانینی فارس بۆ پادشایه‌كانیان‌و به‌میراتگرتنه‌وه‌ی ئیمامه‌ت به‌هاوشێوه‌ی ئه‌وان . كه ئه‌وانه ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شیعه به‌ئه‌و پێشینه فیكریی‌و فه‌لسه‌فیه‌ی له‌وڵاتی ئێران پێش روخانی ده‌وڵه‌تی ساسانی باوبووه.
پێنجه‌م: كاریگه‌ر‌و رۆڵی عه‌بدوڵلای كوڕی سه‌به‌ئی، كه عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌بأ مونافیق بووه، له‌ژێره‌وه جوله‌كه بووه‌و موسڵمانی دژی عوسمان هانداوه، له‌به‌رنبه‌ردا زیادڕه‌وی زۆر كراوه له‌گه‌وره كردنی پێگه‌ی ئیمام عه‌لی بۆ سه‌رووی ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌سحابه‌ی پێغه‌مبه‌ر بووه ، گوایه له‌سه‌رده‌می عوسمانه‌وه عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌بأ به‌سه‌ر ولایه‌ته‌كاندا گه‌ڕاوه‌و خه‌ڵكی له‌دژی عوسمان هانداوه‌و له‌به‌رانبه‌ردا پله‌ی عه‌لی بۆ ئاستی پیغه‌مبه‌ران به‌رزكردۆته‌وه .
هه‌تا بۆ لابردنی تاوان له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی تووشی خه‌لافه‌تی عوسمان هات، عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌بأ له‌هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌كان ده‌بێته پاساوێك كه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ئاسایی تێك ناكاته‌وه، گوایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌به‌سراو میسر‌و كوفه‌وه، به‌هه‌زاران كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه ره‌شماڵیان هه‌ڵداوه، خه‌ڵكی میسر عه‌لی كوڕی تالیبیان ویستووه‌و خه‌ڵكی به‌سرا ته‌لحه‌یان ویستووه‌و خه‌ڵكی كوفه زوبێر، ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی به‌پیلانی كوڕی سه‌بأ رێك خراوه‌و ئامانجی ژێربه‌ژێری ئه‌وانه كوشتنی عوسمانی كوڕی عه‌فان بووه، هه‌تا ئه‌وانه هه‌مووی به‌پیلانگیڕان ناوده‌به‌ن، كه كوڕی سه‌بأ رێكی خستووه . گومانی ئه‌وه هه‌یه دواتر ئه‌و كه‌سایه‌تیه دروست كرابێ‌و كه‌سێك نه‌بووبێت به‌و ناوه، زۆربه‌ی شیعه‌كانیش نكۆڵی كه‌سێك ده‌كه‌ن به‌و ناوه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی كۆی ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی له ولایه‌ته‌كان به‌تایبه‌ت له‌ولایه‌تی به‌سراو‌و كوفه‌و‌و میسر‌و خۆنیشاناندانی ئه‌و ئاپۆڕا جه‌ماوه‌ریه له‌مه‌دینه‌و دواتر شه‌هید كردنی خه‌لیفه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و روداوه پێشوه‌خت‌و ئه‌و رێ رۆشتنه دووره هه‌تا گه‌یشتوونه‌ته مه‌دینه به‌پیلانی یه‌ك تاكه كه‌س ناچێت، له‌كاتێكدا ئه‌وكات ئه‌و هه‌موو ئه‌سحابه به‌توانایه له‌مه‌دینه بوون، كه پێشتر له‌جه‌نگ‌و شاره‌زایی‌و سیاسه‌تدا به‌توانا بوون، به‌ڵگه‌یه بۆ لاوازی و ناته‌بایی سه‌حابیه‌كان نه‌ك تۆگمه‌یی‌و به‌هێزی ئه‌وان .
لێكدانه‌وه‌ی واقیعی‌و دروست بۆ ئه‌و رووداوه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه هۆكاری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارگێڕی‌و ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی پێكه‌وه هاوبه‌ش بوون بۆ دروست بوونی ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه، نه‌ك به‌ته‌نیا پیلانی كوڕی سه‌بأ.