له‌دوای چه‌ندین ده‌یه، هێشتا قسه‌و باسه‌كان له‌باره‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامن.
دوای حه‌فتا و یه‌ك ساڵ له‌جه‌نگیی دووه‌می جیهانیی، هێشتا له هه‌ندێك ڕووه‌وه باس له‌و سه‌رده‌مه دهكرێتو چه‌ندین ڕووداوی گرنگی مێژووویش هه‌یه كه مێژوونوسان زۆر گرنگییان پێنه‌داوه و نه‌وه‌كانی له‌و دۆخه‌دا ژیاون خه‌ریكه له بیری ده‌كه‌ن زۆربه‌ی زۆری نه‌وه‌كانی دوای ئه‌و جه‌نگه‌ش هیچی له باره‌وه نازانن ، پێگه‌ی (لایڤ جورنال) ی ڕووسیی هه‌وڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ی تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه 17یانی باسكردووه له‌وانه :
1- مه‌كسیك ته‌نها ده‌وڵه‌تی جیهان بووه كه ناره‌زایی ده‌ربڕیوه كهنهمسا بخرێته سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌ڵمانیای فاشی له‌ساڵی 1938دا ئه‌مه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی له‌شكركێشی هێزه‌كانی هیتله‌ر بۆ سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و به‌رپابونی جه‌نگ له 1ی سێپته‌مبه‌ری 1939 دا.
2- ئه‌فسه‌رێكی سوپای ژاپۆن به ناوی ( هیرۆ ئونودا) كه له پۆله‌كانی دیده‌وانیدا خزمه‌تی ده‌كرد لهدوورگهیهكی ئهندۆنیزیی بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ مایه‌وه‌و خۆی ڕاده‌ستی دوژمن و وڵاته‌كه‌ی نه‌كرد، چونكه پێیوابوو هه‌واڵی دۆڕاندنی ووڵاته‌كه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی جگه له هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو هیچی تر نییه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ووره‌ی سوپای ژاپۆن بڕوخێنن، به‌ڵام دواتر دوای 27 ساڵ به‌هۆی هاوڕێیه‌كیه‌وه كه ئه‌فسه‌ربوو پێیڕاگه‌یاند كه جه‌نگ كۆتایی هاتووه و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی .
3- نزیكه‌ی (80%) ی ڕه‌گه‌زی نێری له‌دایكبووی ساڵی 1923 له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له پێناوی به‌رگریكردن له ووڵاته‌كه‌یان له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
4-ئیلیزابیسی دووه‌می شاژنی به‌ریتانیا، له‌كاتی جه‌نگدا چۆته خزمه‌تی سه‌ربازیی و شۆفیری ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن بووه و ماوه‌ی 15 مانگ له خزمه‌تدا بووه.
5- ئاماری كوژراوانی چینییه‌كان به‌ده‌ستی ژاپۆنییه‌كان له جه‌نگدا زۆر زیاتر بوو له جینۆسایدی هۆلۆكۆستی نازییه‌كان كه ده‌رهه‌ق به جووله‌كه كردیان.
6- مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس فریاگوزاریی پێشكه‌ش به جووله‌كه‌كان كرد و له‌ده‌ستی نازییه‌كانی كه پاریس‌یان داگیر كردبوو ڕزگاریان كردن و به‌ڵگه‌یان بۆ دروستكردن كه ئه‌و كه‌سانه موسڵمانن.
7- 720 پۆڵه‌ندیی توانیان ماوه‌ی سێ رۆژو سێ شه‌و فه‌یله‌قی 19ی ئه‌ڵمانیی ڕابگرن كه 42 هه‌زار كه‌س بوون و 650 تۆپ و 350 تانكیان پێ‌بوو، نه‌یانهێشت بچنه ناو ناوچه‌یه‌كی پۆڵه‌نداوه.
8- وینستۆن چه‌رچل له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1945به‌ریتانیادا شكستیهێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ووڵاته‌كه به سه‌ركردایه‌تی چه‌رچڵ له جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو.
9- چۆتۆمۆ یاماوتی هاوڵاتییه‌كی ژاپۆنیی بوو له بۆردومانكهی هیرۆشیماو ناكازاگی ڕزگاریبوو و تا ساڵی 2010 ژیاوه و دواتر له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا و به هۆی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌وه كۆچی دوایی كردووه.
10- په‌یكه‌ری خه‌ڵاتی ئۆسكار له‌كاتی جه‌نگدا له‌گه‌چ دروست ده‌كرا چونكه كانزا به ئاسانی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت.
11- له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به‌ریتانییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه گێزه‌ر سودی زۆره و چاو به هێز ده‌كات، له‌و كاته‌دا ئه‌وه بڵاو بۆوه كه فرۆكه‌وانه به‌ریتانییه‌كان به‌شه‌ویش ئه‌و بۆمبانه ده‌بینن كهئهڵمانییهكان ئاراسته‌ی فرۆكه‌كانیان ده‌كه‌ن ، چونكه گێزه‌ر زۆر ده‌خۆن، ئیدی له‌وه به دواوه ئه‌و بڕوایه له ناو خه‌ڵكدا بڵاو بۆوه كه گێزه‌ر چاو به هێز ده‌كات و شته‌كه‌ش له ڕاستیدا وا نیه.
12- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژاپۆن هاوپه‌یمانی هیتله‌ر بوو له جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری جووله‌كه‌ی وهرگرتو ناره‌زایی هیتله‌ریشی له‌مباره‌یه‌وه ڕه‌تكرده‌وه.
13- له جینۆسایدی هۆلۆكستدا یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار مناڵی جووله‌كه له ناوبران.
14- ئه‌میل غاخای سه‌رۆكی چیكۆ سلۆ ڤاكیا له‌كاتی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیتله‌ر سه‌باره‌ت خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ووڵاته‌كه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رێكهكهوتننامهی ئاشتی ئیمزا كرد.
15- یڤگینوش لازوڤسكی پزیشكی پۆله‌ندی و هاوڕێكه‌ی نزیكه‌ی 8000 جووله‌كه‌یان له شارۆچكه‌یه‌كی ووڵاته‌كه‌یان ل هۆلۆكۆست ڕزگار كرد‌و به به‌رچاوی ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كانه‌وه وا خۆیان پیشاندا كه توشی تایفۆئید بوون كه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه و ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌ڵمانییه‌كان بیرۆكه‌ی داگیركردنی شارۆچكه‌ی رۆزڤۆدۆڤ و جووله‌كه‌كانی ناوی بهێنن، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا نه‌خۆشیه‌كه له نێو سه‌ربازه‌كاندا بڵاو بێته‌وه.
16- دوای داگیركردنی شاری پاریس له‌لایه‌ن سوپای نازییه‌كانه‌وه هیتله‌ر نه‌یتوانی بچێته سه‌ر تاوه‌ری ئیڤڵ، چونكه فه‌ره‌نسییه‌كان به مه‌به‌ست ئه‌سانسۆره كاره‌باییه‌كان له كارخست بۆ ئه‌وه‌ی هیتله‌ر نه‌توانێت بچێته سه‌ر تاوه‌ره‌كه كه به هێمای گه‌لی فه‌ره‌نسا داده‌نرێت.
17- له‌دوای هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی فرۆكه‌كانی ژاپۆن بۆ سهربنكهی ده‌ریایی پێرل هاربه‌ر، كه‌نه‌دا پێش وویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا جه‌نگی له دژی ژاپۆن ڕاگه‌یاند .
سه‌رچاوه: livejournal.com
Check Also
دەزگای هەواڵگری ساواک(1957-1979ز)
گەرمیان حەسەن دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری ساواک:محەممەد ڕەزاشا لە ساڵی 1941 جێگەی باوکی گرتەوە کە دامەزرێنەری …