چەكێكی رزگاركەر لە مێژوودا
تۆپ هاوێژەری دردنیل یان سولتانی ،ئەو هاوێژەرەیە كەوا دروستكراوە بۆ رزگاركردنی قوستنەتینیە لە كاتی گەمارۆدانی لەلایەنی فەرمانرەوایی سولتان (محمد فاتح) محمدی دووەم، لە سالی 1452زاینی بەرامبەر 856 كۆچی ،بەتایبەتی بۆ دیوارەكانی قوستەنتنییە دروستكرا، دروستكەرەكەی ناوی(ئەروبان)بوو كە بۆ تەواوكردنی ماوەی 3 مانگی پێچووە، كە درێژەكەی 8 مەتر و كێشەكەی نزیكەی 18 تەن و كێشی گولەكەی 700 كیلویە، مێژوو نوسەكان گوزارشت لە تۆپ هاوێژەكه دەكەن بە یەكەم جۆری چەكی تێكدەری بە كۆمەڵ یاخود چەكێكی بە دەر لە توانی مرۆڤ.