وێنەیەكی مێژوویی كورد لە ئەرشیفی نەتەوەیی بەریتانیا
ئاماده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ی له ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیی و شیكاركردنی: “شه‌ریف هه‌ژاری” مامۆستا له به‌شی مێژووی زانكۆی سلێمانی.
بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، گرنگه بزانرێ دیدگای سیخوڕ و دبلۆماتكارانی ئینگلیز بۆ نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیی و جووڵه سیاسییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كورد چۆن چۆنی بووه! تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێز و لاوازه‌كانی كورد چی بوون!؟ له‌و ڕێیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانرێت په‌ند له هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كان وه‌ربگیردرێت ئه‌وا سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌توانن جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ته‌كانێكی گه‌وره‌تر پێ بده‌ن، به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌دیقه‌ته‌وه هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو له دیدیی سیخوڕ و دبلۆماتكارانی ئینگلیزه‌وه شه‌ن و كه‌و بكرێ و، دواتریش به بژارده‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه ئه‌و كه‌موكورتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه نابێت ئه‌وه له یاد بكرێت كه ئینگلیز مێژوویه‌كی پڕ-به‌ریه‌كه‌وتنی له گرتنی دونیا دا هه‌یه و ئیمپراتۆریه‌تێكی (خۆر لێ ئاوا نه‌بوو) و به ئینگلیزكردنی چه‌ندان گه‌ل و قاڕه‌ی جیهانیان ئه‌نجام داوه، هه‌ربۆیه دۆزینه‌وه‌ی لاوازییه‌كان له پێوانه‌كردنی ئه‌وانه‌وه ئه‌وا ئه‌كرێت به خاڵی لاوازی كورد بزانرێ و، ئه‌شتوانرێت به بژارده‌ی به‌هێزیشه‌وه كاربكرێت كه ئه‌و خاڵه لاوازانه چاره بكرێن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كان و تاكه‌كانی گه‌لی كوردیش ئه‌و لاوازییانه دووباره بكه‌نه‌وه- ئه‌وا بێ گوومان تراژیدیاكانیش دووباره ده‌بنه‌وه.
یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان هی دبلۆماتكارێكی ئینگلیزه كه ناوی باگه، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه (وه‌ك زانیاری پێ دان) بۆ به‌ریتانیا به‌رزكراوه‌ته‌وه، له ڕۆژی (22 ی ئه‌یلوولی 1961- ژماره 120 ی زانیاری تایبه‌ت).
به‌ڵگه‌نامه‌كه خاوەندارێتیی کوردی لەسەر خاکی ڕەسەنی خۆیان کە خاکی کوردستانە بۆ مێژوویەکی دە هەزار ساڵە گەڕاندووەتەوە و بە خاوەنی ڕاستەقینەی خاکی کوردستان ناوی بردوون. دواتر دێته سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كه: “سه‌ره‌ڕای داگیركردنی نیشتمانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه كه له سه‌ده‌كانی شه‌شه‌م تاوه‌كوو نۆیه‌می زایینی درێژه‌ی كێشا و، له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی توركه عوسمانییه‌كان و ئێرانییه‌كانه‌وه له سه‌ده‌كانی شانزه و حه‌ڤده‌دا درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌وا نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه توانیویانه جۆرێك له ئۆتۆنۆمیان هه‌بێت و تا رادده‌یه‌كی زۆر خۆیان له توانه‌وه له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی تردا پاراستووه. له رۆژگاری ئه‌مرۆشدا كورده‌كان له‌و ولاتانه‌ی كه به‌سه‌ریدا دابه‌شكراون، گرووپێكی ره‌گه‌زی جیاوازن و كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پێك ده‌هێنن كه گرنگی سیاسی‌یان هه‌یه!”.
(كه‌وابوو له‌م پێوانهكردنهی ئینگلیزه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه مانه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی له‌م هه‌موو شالاوه كشتوبڕییهدا كه داگیركه‌ران به درێژایی چه‌ندان سه‌ده به‌سه‌ریاندا هێناوه ئه‌وا خاڵی به‌هێزی بوونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورده).
خاڵی جێی تێڕامان له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه (باگ) ی دبلۆماتكاری ئینگلیز تاڕاده‌یه‌ك بێ-ویژدانی له‌باره‌ی سیاسه‌تی به توركردن له باكوری كوردستان به نووسراوهكهیهوه دیاره كه بۆ ده‌وله‌تی به‌ریتانیای ناردووه. هه‌رچه‌نده ئاماژه به‌وه ده‌كات كه توركیا ده‌یه‌وێت ڕه‌گه‌زی كورد بشواته‌وه به‌ڵام به‌م په‌ڕه‌گرافه‌شی ڕه‌وایه‌تی به سیاسه‌تی جینۆسایدكاری تورك دژ به كورد ده‌دات، كه وه‌ك خۆی دایده‌نێم و (باگ) له به‌شێكیدا ده‌نووسێت: “رێگه و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته دورترین ناوچه‌كانی خۆرهه‌لاتی توركیا كه كورده‌كانی لێ نیشته‌جێن، ئه‌مه‌ش له پێناو هاندانی خه‌ڵكه‌كه‌یه كه واز له شێوازی ژیانی كۆچه‌ریی بهێنن و نیشته‌جێ ببن، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی زۆر دراوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كانی كشتوكاڵكردن, ئه‌مه‌ش له‌پێناو لاوازكردنی سیستمه خێڵه‌كیی و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌كان دایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نا براوه‌ته به‌ر دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له سه‌ركرده خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌كانی ناوچه‌كه و دابه‌شكردنی زهویزارهكان”.
(ئه‌م زانیارییه‌ی كه دبلۆماتكارهكهی ئینگلیز به به‌ریتانیای گه‌یاندووه، له ڕاستیدا ئه‌مه بیانووهێنانه‌وه بووه بۆ سیاسه‌تی جینۆسایدكردنی گه‌للی كورد له دێهاته‌كانی باكوری كوردستاندا، ئه‌گه‌ر نا! ئه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا به هه‌مان بیانوو (پرۆسه‌ی به شارستانیكردن) ئه‌وا گوونده توركییهكانیشی به‌زۆره‌ملێ چۆڵ پێ نه‌كردووه و دژایه‌تی ده‌سه‌لاتی زه‌ویزاری توركه گووندنشینهكانیشی نه‌كردووه و ته‌نها دێهاته كوردییه‌كانی باكوری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه!؟).
خاڵی هه‌ره لاوازی كورد، كه به‌ڵگه‌نامه‌كان به وردی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وا (نه‌ریتی خۆخۆریی و خێڵگه‌راییه له ناو ڕیزه‌كانی كورد دا)، سەبارەت بەم كه‌یسه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ساڵی 1971 – ژماره 10-RR6- ، ئەوا دبلۆماتکارێکی دیکەی ئینگلیز جەخت دەکاتەوە کە: ”لە ڕووی سیاسییەوە کورد هەرگیز وەک نەتەوەیەک یەکگرتوو نەبوون و، بە زۆری لە چوارچێوەی ژیانی خێڵەکییدا بە ناکۆکیی و جیاوازییە زمانەوانیی و نەریتییەکانیانەوە ژیاوون”.
(كه‌وابوو توێژه‌رانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد ده‌بێت ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ئایا چۆن بتوانرێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بنیاد بنرێت!؟ ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه حیزب و ڕێكخراوی سیاسیی جیاواز له ناو كورد دا نه‌بێت، به‌ڵكو به‌و مانایه‌یه كه: چۆن بتوانرێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه (خێڵه‌كیی، ناوچه‌یی، حیزبیی و مه‌زهه‌بیه‌كان)ه‌وه بێت!؟ ئایا به كام پرۆسه‌ی هۆشیاریی ئه‌توانرێت كورد بگاته ئاستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتووی به‌هێز- له‌كاتێكدا نیشتیمان و سامانی خاك و مێژوو و جوگرافیی و زمان و كلتورمان چه‌ندین كۆله‌كه‌ی به‌هێزی دهولهتداریی و بوونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌خۆگرتووه!).
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵناسیی سیاسیش بۆ گه‌لی كورد، ئه‌وا به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كه ئاماژه به‌وه دادات كه: ”لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کوردەکان لە دۆخێکدان کە لە سەرەتای تێ پەڕاندنی ژیانی مەڕداریدان و لە سەرەتای قۆناغی نیشتەجێ بوونی شارنشینیش دان، هەروەها زۆربه‌ی شۆڕشەکانی کورد- شۆڕش نەبوون، بگرە حەزی سەرکردە خێڵەکییەکانی کورد بووە بۆ ئەوەی لەمپەر بۆ ئازادی دەسەڵاتەکانیان لە ناوچەکانیاندا بۆ درووست نەبێت”.
(به پێی خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسییانه‌ی ئینگلیز بێت ئه‌وا تا ئه‌و كاته -1971- نه‌ته‌وه‌ی كورد به مانا و بوونیهته مۆدێرنه‌كه‌ی شاری نه‌بوون، ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێستاش شاریشمان هه‌بێت ئه‌وا پرسیاره‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه: ئایا دیدی خێڵگه‌رایی و ناوچه‌گه‌رایی و ئاینیی ده‌كه‌ینه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌للی كورد!! یان نه‌خێر هه‌ر وه‌ك سالانی حه‌فتاكان شانازیكردنمان به (خێڵ، شار و حیزب) له سه‌روو شانازی به نه‌ته‌وه و نیشتیمان ده‌زانین!؟ ئه‌گه‌ر به فیكر هوشیار و شارنشین بین ئه‌وا ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یی بین، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر له قۆناغی مه‌ڕداریدا بین ئه‌وا ئه‌گوونجێت به جه‌سته ببینه شارنشینیش به‌ڵام به فكر (خێڵپه‌رستیی و شارپهرستیی و حیزبایه‌تیی) ده‌كه‌ین، چونكه مرۆڤی شارستانی هه‌میشه نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی له سه‌روو (خێڵ، شار و حیزب) وه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ئایا حیزبه‌كان كاریان كردووه بۆ توانه‌وه‌ی بیریی خێڵایه‌تیی و شارپهرستیی به هۆی په‌ره‌پێدانی بیریی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه!؟ یان نه‌خێر حیزبه‌كانی كوردستانیش تاوانبارن له تۆخكردنه‌وه‌ی بیریی ته‌نگه‌تیله‌ی ناوچه‌یی و هۆزپهرستیی!؟).
زیاتر له‌وانه‌ش، هەندێ لە دبلۆماتکاران لە بەڵگەنامەکاندا جەخت دەکەنەوە کە “زانیاری وردیان لایە کە لە هەندێ ناوچەدا کوردەکان خۆیان دەسەڵاتدارن، چونكه سیخوره‌كانی ئینگلیز سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه و ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌تی ناوه‌ندی له‌و ناوچانه‌دا زۆر لاوازه، بەڵام هێندە خۆخۆر و خێڵه‌كین کە ڕۆژانە لەسەر لەوەڕگاکانیان لەنێوان خۆیاندا شەڕ دەکەن و چه‌ندین كه‌س له یه‌كتر ده‌كووژن و دانوویان پێکەوە ناکووڵێت”.
(كه‌وابوو پرسیار ئه‌وه‌یه: سیخوڕ و دبلۆماتكارانی ئینگلیز بزانن كه ئێمه‌ی كورد له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگای مه‌ڕوماڵات و زه‌ویزار ڕۆژانه شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ین و له یه‌كتر دهكووژین، ئیتر چۆن فارس و تورك و عه‌ره‌ب وه‌ك سێ نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر به‌م نه‌ریته‌مان نازانن و نایقۆزنهوه!؟ جارێكی دیكه‌ش ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ینه‌وه كه ئایا چۆن ده‌كرێت تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هوشیار بكرێنه‌وه، به‌جۆرێ كه ژیانی تاكێك و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه زۆر له ئاژه‌ڵ و له‌وه‌ڕگا و كشتووكاڵ پیرۆزتر و به‌نرختربێ!).
دبلۆماتكارهكانی ئینگلیز، كاریگه‌ری ململانێ خێڵایهتییهكانی كورد به‌جۆرێك به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن كه پێیان وایه: “ناكۆكی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان له نێوان بالی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و بالی برایم ئه‌حمه‌د-جه‌لال تاله‌بانی، ئه‌وا به ڕووكه‌ش واوتراوه كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی ته‌قلیدیه و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-جه‌لال تاله‌بانیش گه‌نجانی توندڕه‌وی ماركسین، به‌لام ناوه‌ڕۆكی ململانێیه‌كه هه‌ر ئه‌وه بووه كه كێبركێی خێڵایه‌تیی و پۆستپهرستی ناو ڕیزه‌كانی كورد بووه و فه‌قه‌ت!!”.
(ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه دیدی دبلۆماتكارێكی ئینگلیز بووه كه له ساڵی 1971 به ڕاپۆرتێكی نهێنیی ورد – ژماره 10-RR6، به‌رزی كردۆته‌وه بۆ ده‌وله‌تی به‌ریتانیا له باره‌ی ململانێی نێوان مه‌لا مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-مام جه‌لال، ئاخۆ ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه ململانێكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نێوان مه‌لا مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-مام جه‌لال له پێناو پۆستی سه‌ركردایه‌تیكردن و كێبركێی خێڵایه‌تیی ناو ڕیزه‌كانی كورد بووه وه‌ك ئه‌و دبلۆماتكارهی ئینگلیز پێی وابووه!! یاخود نه‌خێر ململانێكه ڕه‌هه‌ندی پلهوپایهخوازیی و خێڵگه‌رایی و بنه‌ماڵه‌یی تێدا بوونی نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ی فكری بووه!؟ ئه‌و پرسیاره‌ش هه‌ر بۆ خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵم!).
به‌پێی بهڵگهنامهكهی ساڵی 1971 ئه‌وا ئامانجی سه‌ره‌كی كورد له ناوچه خێڵهكیهكانیاندا ئه‌وه‌بووه كه: “به شێوه نه‌ریتییه‌كه‌ی خۆیان – كه جوتیاریی و مه‌ڕداریی بووه – به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وله‌تی عێراق بژین”.
(كه‌وابوو به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش بێت بیریی زۆرینه‌ی كورد تا سالانی 1971 یش ئه‌وا خێلهكیی بووه و به هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردن و حوكمهتداری ئاشنانه‌بوون، بۆیه دبلۆماتكارانی ئینگلیز جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی كورد ئه‌وه‌بووه: سه‌ربه‌خۆییانه جوتیاریی و مه‌ڕداری بكه‌ن! ئه‌م دیده‌ی دبلۆماتكارانی ئینگلیزیش هه‌ر شیاوی زیاتر لێوردبوونه‌وه‌ی خوێنه‌رانی بابه‌ته‌كه‌یه كه ئایا ده‌وڵه‌تانی دونیا و به‌تایبه‌ت كۆنه ئیمپراتۆریه‌تێكی وه‌ك ئینگلیز كه باوه‌ڕیان وابووه: كورد توانای حوكمكردنی خۆیانیان نییه به‌هۆی زاڵێتیی بیریی خێڵایه‌تیی و ململانێ ناوچه‌گه‌رییه‌وه، دروست بووه یان نادروست!؟).
_____________
تێبینی: ئەم فایلە كە تایبەتە بە دۆزی كورد لە دیدگای سیخوڕ و دبلۆماتكاران و سیاسییەكانی ئینگلیزەوە, ئەوا هەرجارەی دیدی ئەوان لەمەڕ یەكێك لە سەركردە و حیزبە كوردییەكانی تێدا ئەخەینەڕو و, بێ لایەنانەش هێندەی بتوانین شیكاری دەكەین. لە پاش تەواوكردنی ئەم فایلە تایبەتەش دا, تەواوی بەلگەنامە نهێنییەكان لەسەر بابەتەكان دەخەینەڕوو, كە من بۆ خۆم لە كاتی خوێندنی ماستەرنامەكەم لە “زانكۆی لەندەن” بەوردی بە شوێن زۆرینەی بەلگەنامەكانی ئینگلیز دا گەڕام كە لەسەر كورد نووسرابێت و پاشانیش هێنامنەوە بۆ كوردستان.