Popular Posts

دۆزینەوەی بڕبڕەی پشتی ئاژەڵێك

Views: 133

دۆزینەوەی بڕبڕەی پشتی ئاژەڵێك

2016032185821896047

پسپۆرانی زانستی مرۆڤ كۆنترین ئێسكە پەیكەری ئاژەڵێكیان لەباشووری ووڵاتی چین دۆزیوەتەوە، كە تاكو ئێستا بەشەكانی بەئاسانی لەیەكتریی جیا دەكرێنەوە.

رۆژنامەی (دەیلی ساینس) بڵاویكردۆتەوە، بڕبڕەی پشتی ئاژەڵەكە لە ناوچەیەك لە باشووری ووڵاتی چین دۆزراوەتەوەو تاكو ئێستاش تێكنەچووەو پێكهاتەكانی بە تەواوی لەیەكتری جیادەكرێتەوەو تەمەنیشی نزیكەی (500) ملیۆن ساڵ دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی سكای پرێس، بڕبڕەكە هی ئاژەڵێكە ناوی (شینگجیانگ ئۆكاریس) كە گومان براوە مێژووی ژیانی هی سەردەمی چاخی بەردین بێت كە بە چاخی گەمبەری ناسراوە.

جێگەی باسكردنە پێشتریش پسپۆرو زانایانی شوێنەوارناس چەندین جۆرە ئێسكە پەیكەرو كەلەسەریان دۆزی بوویەوە، بەڵام هیچیان وەكو ئەمە ساغ نەبوونە.