تێڕوانینی ئاینی ئیسلام بۆمێژوو:
نیسان حسن
_كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئاینی ئیسلام:ئاینی ئیسلام دوای ئاینی مه‌سیحی به‌شه‌ش سه‌ده له‌ساڵی (610)ی زاینی سه‌ری هه‌ڵدا خودی ئاینه‌كه‌ش پشتی به‌پێنج بنه‌مای سه‌ره‌كی به‌ست كهباوهڕهێنان بووبهخوای تاك وتهنیاو هیچ هاوه‌ڵێكی نی یه ومحمدیش(د.خ)نێردراوی خوایه ودوایهمین پێشه‌وای په‌یامبه‌رانه بۆسهراپای مرۆڤایه‌تی هاتووهلهگهڵ نوێژكردن وزه‌كات دان وگرتنی ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان وبه‌جێ هێنانی ئه‌ركی حه‌ج هه‌روه‌ها قورئان وه‌ك موعجیزه‌و كتێبی پیرۆزی موسوڵمانان و وته‌ی خوداهاتووه كهبۆپهیامبهری ئیسلام محمد(د.خ)ڕه‌وانه كراوه.له‌ئیسلامیشدا هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخانی مێژوو دانراوهمرۆڤایهتی ته‌نها لهوهوهڕێنمای وه‌رده‌گرێت.وه‌خاڵی بنه‌ڕه‌تی مێژوولهئاینی ئیسلامدا په‌روه‌ردگار بالاَدهستهوههرئهودروستكهری مێژووئێستاو ئایندهیشه.له‌ئاینی ئیسلامدا پابه‌ندبوون وكاركردن به‌قورئان وفهرمودهوسونهتهكانی پهیامبهرمانه مه‌به‌ست وئامانجیشی ئه‌وه‌یه كه كۆمهلاَنی خه‌ڵكی باوهڕدارلهپهروهردگار كۆبكاته‌وه، هۆكاری به‌هێزبوونی ئهوپهیوهندییهیه كهوابكات له‌مرۆڤ كهلهسنوری ئه‌وئاینه ده‌رنه‌چێت واته هه‌وڵدان بۆكاری چاك ودوركهوتنهوهله خراپه وه‌به‌پێی ئه‌م ئاینه‌ش ئه‌وه‌ی داوای لێ‌خۆش بوون لهپهروهردگاربكات ئهواپهروهردگار لێی خۆش ده‌بێت به‌مه‌رجێك دووباره ئهوههڵهیهنهكاتهوه.ههرلهبهرئهمهشهپهرستنی خودابۆتاك وخێزان وكۆمهڵگابهئهركی سه‌ره‌كی ئاینه‌كه داده‌نرێت بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌په‌یوه‌ندی كردن به‌خودای خۆی دانه‌بڕێت،به‌م پێیه‌بێت ئیسلام داوای ڕاكردنی لهمێژوونهكردووه.به‌ڵكوبه پێچه‌وانه‌وه داوای كاری به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر داهێنان كردوه‌ته‌وه هه‌روه‌ك چۆن لهقورئاندا ئاماژه‌ی به‌چیرۆكی دروست بوونی مرۆڤ وههڵهكهی ئاده‌م كردووه،وه‌ڕۆڵی مرۆڤ له‌ململانێ ی چاكه‌وخراپه لهمێژووداكردووه,وهدیارهههرچی لهقورئانداهاتووه لهنمونهوچیرۆك وبه‌سه‌رهاته مێژووییه‌كان بۆئه‌وه‌بووه كه‌مرۆڤه‌كان پهندلهوڕووداوانهوهربگرن وفێری خۆڕاگرتن بن ،وهسودلهم بهسهرهاتانهوهربگرن تاوهكوژیانێكی بهختهوهرپێك بێنن .لایه‌نێكی تری ئه‌م ئاینه ڕێنمای گشتی یه وهكوغهزالهپێناوی خودادا.واتهبههۆی ئه‌م كارهوهمرۆڤی باوه‌ڕدار براوه ده‌بێت كه‌ژیانێكی كاتی دنیای به‌ژیانێكی هه‌میشه‌ی ئه‌ودنیا گۆڕیوه‌ته‌وه.شایه‌نی باسه ده‌ركه‌وتنی ئاینی ئیسلام له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی دالهڕاستیدا به‌شۆڕشێكی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی دا.(شپلنگهر)كه‌یه‌كێكه لهفهیلهسوفانی ڕۆژئاوا ئاینی ئیسلام به‌گرنگ ده‌زانێت وه ئه‌م ئاینهبووبهههوێنی گه‌وره‌ترین شارستانیه‌ت له‌جیهاندا چونكهلهئیسلامدازانست به‌عیباده‌ت ده‌ژمێردرێت لای خوای گه‌وره.به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه مرۆڤایه‌تی پێ ی نایه قۆناغێكی تری مێژووییه‌وه هه‌ربه‌هۆی ئه‌م ئاینه ڕۆژئاوایش سودمه‌ندبوون لهوزانسته كۆمهلاَیهتی وئابوری وسیاسی وبازرگانی وهههروههاچۆنیهتی حوكم كردن بهعهداڵهت یاخودبواری سه‌ربازی وپیشه‌سازی ته‌ندروستی …هتد،وه‌ئاینی ئیسلام كۆگای زانست بوو.
چییه‌تی مێژوو:ههرسهردهمهوفهلسهفهیهك یان زانستێك ده‌بێته پێویستی وگرنگی خۆی ده‌سه‌پێنێت بهسهرسهردهمهكهیدا ئه‌مڕۆش لهناوفهلسهفه مرۆیهكاندا فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو گرنگی وبایه‌خی خۆی هه‌یه.
ده‌كرێت بڵێین مێژوو ڕابردوویه‌كه كه‌كاتی ئێستای هێناوه‌ته بوون،بزوتنه‌وه‌یه‌كه بهرهوئاینده به‌ڕێوه‌یه‌و ته‌مه‌نی جۆری مرۆڤه وه‌ك(د.علی شه‌ریعه‌تی)ده‌ڵێت:زیاده ڕه‌وی نی یه ئه‌گه‌ر بڵێین مرۆڤ بونه‌وه‌رێكه كه‌له مێژووه‌وه(ماهیه‌ت)وه‌رده‌گرێت.واته مێژووبهدیهێنهری چۆنیه‌تی مرۆڤهولهم ڕووه‌وه سه‌رگوزشته‌ی به‌مرۆڤ كردنی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یه،واتهكاتێك ده‌ڵێین هه‌م زانیاری وئاگاییهكانی ئێمه‌یه‌و هه‌م واقیعیه‌ت وڕووداوكارهساتهكانی ئێمه‌یه كه‌له‌ژیانی ڕابردووی مرۆڤه‌كاندا ڕوویانداوه.ته‌مه‌نی كۆمه‌ڵگایه‌ك یان جۆری مرۆڤ واقیعیهتیهكی پێكه‌وه گرێداون كه‌به‌درێژای كات ده‌گۆڕێت یاساوڕێسای جێگیرودیاری كراوپهیڕهودهكات وكهشفی ئه‌م یاساوڕێسایه زانستی مێژوو ئه‌هێنێته بوون،به‌م پێیه زانستی مێژوو زانستی بوونی مرۆڤه چونكه مرۆڤ له‌حاڵه‌تی بوون دایه كه‌واته مێژووناسینی ڕابردووی مرۆڤ نیه بهڵكوناسینی چۆنیه‌تی بوونی مرۆڤهوهۆكارویاساكانی گۆڕان وگهشهوتهكامول ونه‌خۆشی وسه‌لامه‌تی ولاوازی وبه‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییه.
لێكدانه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام بۆمێژوو:سه‌باره‌ت به‌لێكدانه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام بۆمێژوودهتوانین بڵێین زۆرلهئاینه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆی نزیكه،له‌م ئاینهشدابهههمان شێوهچهندسهرچاوهیهكی پیرۆزههیه كه‌ده‌كرێن به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌یان بزانین بۆمێژوو،به‌تایبه‌ت قورئان ودوای ئه‌ویش سونه‌ته‌كانی پێغمبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ)،به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوانه مێژووی مرۆڤ به‌گشتی یه‌كه‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراوه كهلهدروست بوونی مرۆڤه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وبه‌ڕۆژی هه‌ڵسانه‌وه(قیامه‌ت) كۆتای پێ دێت كه‌ئه‌م ماوه‌یه‌ش به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌زیاتر جه‌خت لهسهرهاتنی یه‌ك له دوای یه‌كی نێردراو پێغه‌مبه‌ره‌كان كه محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ)به‌كۆتایی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه ده‌زانێت له‌ئاینی ئیسلامدا باسی مێژووبهگشت جیهان كراوهولهقورئانیشدا داواكراوه له‌موسوڵمانان كهباوهڕبهخوداوسهرجهم نێردراوه‌كان بێنن كهئاگاداری خه‌ڵكی بكاتهوهولهڕێگای خراپ دوریان بخاته‌وه وههانیان بۆچاكهكردن بدات وهتێڕوانینی ئه‌م ئاینه بۆمێژووتێڕوانینێكی یه‌ك تایانهیه كه‌ده‌ڵێت(لااله الا الله)واته له‌خوای گه‌وره زیاتر خواوه‌ندی ترنی یه له‌م ئاینه‌دا(الله_خودا)چه‌قی مێژووهودروست كهرێتی وئاماده‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه له مێژوودا.هه‌رئه‌میش ئاینده‌و كۆتاییه‌كه‌ی دیاری ده‌كات كه‌ده‌فه‌رموێت(وخلق كل شی‌و فقدره تقدیرا)واته هه‌مووشتێكی خولقاندوهوئایندهی دیاری كردووه.له‌ئاینی ئیسلامدا ده‌رده‌كه‌وێت خوای گه‌وره مرۆڤی لهدروستكراوهكانی ترجیاواز دروست كردووه،ئه‌رك وفه‌رمانه‌كانی خواله سه‌رزه‌وی جێ به‌جێ بكات ههروههاخوا زه‌مینه‌ی ژیان وڕه‌وتی مێژووشی بۆمرۆڤ ڕهخساندوهوتهواوی كهرهستهوپێداویستیهكانی بۆدابین كردووهوئاسانكاری بۆمرۆڤ كردوه له‌سه‌ر زه‌وی ولهئاسمان بۆئه‌وه‌ی بژێت ،هه‌روه‌ها له‌ئاینی ئیسلامداوایهكهخودا هه‌رسێ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی مێژووی ڕه‌خساندوه(مرۆڤ،كات،شوێن) كه‌كات وشوێن بهرلهمرۆڤ دروست كراون مرۆڤایه‌تیش به‌ئاده‌م وحه‌وا ده‌ست پێ ده‌كات وئیدی به‌مه‌ش ڕه‌وتی مێژوولهژێرچاودێری خودا ده‌ست پێ ده‌كات وخوداش زه‌مینه سازی به‌رده‌وامی مێژوودهكات وهه‌رله‌م سۆنگهیهشهوهچهندین نێردراوپێغهمبهری ناردووهكهمحمد(د.خ)دواهه‌مینیان بوو.بۆئه‌وه‌ی یه‌ك په‌یامی خوا بیرمرۆڤ بهێنێته‌وه,له‌ئاینی ئیسلامدا سه‌رله‌به‌ری جوڵه‌ی مێژووكاتیهوتهنها ئامرازێكهبۆگهیشتن به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌تاهه‌تای لهودنیادا واتائامانجی كۆتایی لهمێژووژیانی ئه‌و دنیایه كه‌چاوه‌ڕێی مرۆڤ ده‌كات .كه‌مرۆڤ ئه‌توانێت له‌ڕێی چاكه كاریهوهژیانی سه‌ركه‌وتوانه به‌ده‌ست بێنێت وپاداشته‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌كان:
_شاخه‌وان فایه‌ق:مه‌عریفه‌ی مێژوو،چ1، 2009.
_فه‌یسل ابراهیم وه‌لی :گۆڤاری هه‌ژان،ژ23، 2010.
_د.كیوان ئازاد:مێژووی ئایینه‌كان،سلێمانی،2012.
_سامان حسین:لێكدانه‌وه‌ی ئاین بۆمێژوو،گۆڤاری هه‌ژان،ژ23، 2010.