پێگه‌ی لیست ڤێرس، لیستی 10 به‌ناوبانگترین و كاریگه‌رترین كوده‌تاكانی مێژوو بڵاو ده‌كاته‌وه، كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر وڵاته‌كانیان و چاره‌نوسی هاوڵاتیان هه‌بوه.
هه‌رچه‌نده ناوی جیاواز بۆ جوڵانه‌وه‌كان داده‌نرێت كه هه‌ندێك وه‌ك شۆڕش ناویان ده‌بات و ههندیچكی دیكه وه‌ك كوده‌تا، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ردوو وشه‌كه به‌كارده‌هێنین.
لیستی 10 كوده‌تا به‌ناوبانگ و كاریگه‌ره‌كانی جیهان
1- كوده‌تاكه‌ی نازی (هیتلله‌ر)
له27 شوباتی 1993، نازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی هیتللهری كه سه‌رۆكی حیزبهكهبوو، كوده‌تایان دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد و توانیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. به‌ڵام به‌چه‌ند قۆناغێك هیتلله‌ر و حیزبه‌كه‌ی بونه یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیهان و تاكو كۆتای جه‌نگی جیهانی دووه‌م (1939-1945)، چه‌ندین ملیۆن كه‌سیان كوشت.
2- كوده‌تا (شۆڕش)ی پرته‌قاڵی
كوده‌تا یان شۆرشی پرته‌قاڵی له‌مانگی 11 2004 بۆ مانكی یه‌كی 2005 زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زای و نیگه‌رانی له وڵاتی ئۆكرانیا روویدا كه له‌ئه‌نجامدا كوده‌تایه‌ك له شاری (كیڤ)ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر سه‌رۆكی وڵات ئه‌نجامدرا. وه‌ك خۆپیشانده‌ران و نه‌یارانی پێیان وابوو به‌ته‌واوی وڵات له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاوه و پێویستی به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیه. ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رۆكیان له‌ده‌سه‌ڵات دورخسته‌وه.
ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئێران 1979
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به شۆرش ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و ململانێكانیان، رۆژئاوا و ئه‌مریكا به كوده‌تا ناوی ده‌به‌ن دژی ده‌سه‌ڵاتی عیلمانی ئه‌و وڵاته.
شۆڕش، یان كوده‌تاكه‌ی ئێران، له ساڵی 1979 رووویدا كه‌تیایدا، شا محه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی، شای ئێران له ده‌سه‌ڵات لابرا و ئایه‌توڵا رۆحانی خومه‌نی، شوێنی گرته‌وه. به‌م شوێنگرتنه‌وه سیاسیه، سیاسه‌تی ئێرانی گۆڕی كه پێشتر به‌ئاراسته‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بوو. به‌ڵام خومه‌ینی به دروشمی “نه شه‌رقی و نه‌غه‌ربی جمهوری ئیسلامی”، تاكو ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
4- كوده‌تاكه‌ی میسر 1952:
كوده‌تاكه‌ی میسر له 23 ته‌موزی 1952 روویدا تیایدا ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی كۆتای هات و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ده‌ستی پێكرد.
كوده‌تاكه دژی ده‌سه‌ڵاتی “مه‌لیك فاروقی یه‌كه‌م” بوو كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه ئه‌نجامدرا، به “شۆڕشی ئه‌فسه‌ره ئازاده‌كان “ناسراوه.
دوای كوده‌تاكه جه‌مال عه‌بدول ناسر، ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی وه‌رگرت و ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته بۆ دژه ئه‌وروپی و كۆڵۆنیای ئه‌مریكا بۆ ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی گۆڕا و خۆماڵی كردنی نۆكه‌ندی سوێز جێبه‌جێكرا.
5- شۆڕشی كوبا:
كوده‌تاكه‌ی كوبا له مانی یه‌كی 1959 بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی حه‌وت(ته‌موزی) هه‌مان ساڵ. له وڵاتی كوبا، له‌كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین دژی رژێمه‌كه‌ی فۆلجینیۆ باتیستا به‌ڕێوه‌چوو. كه‌تیایدا كۆتای به‌ده‌سه‌ڵاته‌ی هێنرا و فیدڵكساتۆر بوو به ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته و كۆتای بهههژمون و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له‌و وڵاته هێنرا.
6- كوده‌تای چیكوسلۆڤاكیا
كوده‌تاكه‌ی چیكوسلۆڤاكیا، له مانگی دوو (شوباتی) له‌ساڵی 1948، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد(1945 -1991) ئه‌نجامدرا كه‌تیایدا حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته به پشتیوانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كۆتاییان به‌رژێمی ئه‌و وڵا{ته هێنا كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی رۆژئاوا پشتیوانی ده‌كرا.
7- شۆڕشی چین
شۆڕشی چینیه‌كان یاخود “شۆڕشی رینههی”، له 10 تشرینی یه‌كه‌می 1911 بۆ 12 شوباتی 1912 له دژی ئیمپراتۆر پۆیی (Puyi)، ئه‌نجامدرا. كه‌تیایدا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی كینك، هێنا كه له1644 له وڵاتی چین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو.
8- 18 برومیه
18 برومیه، ئاماژه‌یه به‌و كوده‌تای له 9 مانگی 11ساڵی 1799 له‌لایه‌ن جه‌نراڵ ناپلیۆن پۆناپارته‌وه، له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامدرا.
18 برومیه، لهنای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ناپلیۆنه‌وه هاتوه كه دژی گروپی یهعقوبیهكانی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی كوده‌تایه‌كیان ئه‌نجامدا و ناپلیۆن كۆتای به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هێنا و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسای گرته ده‌ست.
9- شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر:
ئۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر یاخود شۆڕشی سۆڤیه‌ت و هه‌ندێك جار به شۆرشی بهلشهڤیش به‌ناوبانگه له 1917 دژی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ری ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدرا، كه‌تیایدا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له چه‌ند هه‌رێم و كۆمارێك دامه‌زرا تاكو1991 به‌رده‌وام بوو.
10- شۆڕشی 1688:
ئه‌م شۆڕشه به‌شۆرشی سه‌ركه‌وتنیش ناوده‌برێت، كه‌تیایدا له به‌ریتانیا كۆتای به‌ده‌سه‌ڵاتی پاشا جه‌یمزی دووه‌م له‌لایه‌ن یه‌كێتی په‌ڕله‌مانتارانه‌وه هێنرا. هه‌روه‌ها به شۆرشی بێ خوێنڕشتنیش ناوده‌برێت. له‌مه‌وه سیسته‌مه‌ی دیموكراسی له‌و وڵاته زیاتر چوه پێشه‌وه و حوكمی بنه‌ماڵه‌ی لاواز بوو.
– See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=63797&LinkID=3&video=False&leguaid#sthash.3Mpu6QRo.dpuf