له‌باره‌ی زه‌رده‌شت و زه‌رده‌شتیه‌وه
نوسينى :زريان احمد
مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ستێكی بزوێنه‌ری ئیلاهیی له‌ده‌رونی دا په‌نگی داوه‌ته‌وه له‌ده‌ربرینه‌كانی دابه هێزێكی كارگه‌ر له‌سه‌رووی هێزی خۆی داناوه بۆیه به‌ناچاری ملی داوه‌ته په‌رستنی دیارده جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌وروبه‌ری یاخود په‌رستنی بتێكی دیاریكراو كهلهداریاخود له‌به‌رد دروست كراوه جائه‌م په‌رستنه له‌ترسان بووبێت یان به‌هۆی هه‌ستكردن بووه لهبۆشاییهك له‌لایه‌نی ده‌روونی ورۆحانیهوه به‌مه‌به‌ستی پركردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه زۆر رێگایی گرتۆته به‌ر كهبهتێپهربوونی كات سنوره‌كانی به‌زاندووه ئاشكرایه كه كورد سهربههۆزه هیندوئارییهكانه ئه‌م هۆزانه‌ش ئاورامزدایان ناسیوه پێش زه‌رده‌شت كۆمه‌ڵێك دروشمیان هه‌بووه وه‌كو میترا خواوه‌ندی رۆژ بووه ,توشوب خواوه‌ندی باو گه‌رده‌لوول بووه كوردیش لهولاتهكانیان دیارده سروشتیه جۆربه‌جۆره‌كانیان بهرستوهو قوربانیان پێشكه‌ش به‌و بتانه كردووه كهلهمس دروست كردبوو ,بۆیه پێش هاتنی ئیسلام بۆناوچه كوردنشینه‌كان كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری له‌ژێر دهسهلاَتی ده‌وڵه‌تی ساسانی دابوو چه‌ند ئایینێك هه‌بووه لهناودهسهلاَتی ساسانی به‌وپێه‌ی كهكوردستانیش به‌شێكه له‌ده‌وڵه‌تی ساسانی بۆیه نابێ بێبه‌ش ببووبێت له‌كاریگه‌ری ئه‌م ئایینانه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئایینی زه‌رده‌شت یه‌كێك بوو لهوئایینانه.
باسێك له‌سه‌ر زه‌رده‌شت
به‌پێی باسه ئاساییه‌كان زه‌رده‌شت له‌خێزانێك له‌بنه‌چه‌ی سوڵتانه‌كانی ئارییای ماد له‌دایك بووه.شوێنی له‌دایك بوونی ئه‌و لهئازهربێجان نزیك ده‌ریاچه‌ی ورمێ بووه.ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی (ئاسپیتامه)یه‌و دایك وباوكیشی (پوروش ئاسپه)و(دوغلو)ناویانبوو.باوكی ئه‌و پیاوێكی زانای ئایینی بووه‌و دایكیشی كچی (فهراهمیرو)ه‌وه كه یه‌كێكه لهنهجیبزادهكانی ئاریای.له كاتی له دایكبوونیان ناوی (ئاسپیتامه) یان لی ناوه كه‌ناوی باپیری خیزانهكهیانهو بۆ زه رده شتیش بۆته روژی له‌دایك بوونی زه‌رده‌شت موزیزهو كه رامات به زوری رویان داوه.باوكی ماموستای زه ردهشت بووه كه بۆته زانای.ئه وله‌ته‌مه‌نی 15 سالی لهكومهلگا دا گۆشه‌گیر بووه زۆرینه‌ی كاتی له دونیای بیروخه یاڵدا به‌سه‌ربردووه.له ته‌مه‌نی 30 سالیدا زه ردهشت بۆته پیغه‌مبه‌رو نیردراوه‌و رووی له نوری ئاڵتونی خواییدا دره‌وشاوه‌ته‌وه .له گاتهكاندا هاتووه ئه‌و له كێوی (سبلان)وه‌حی بۆهاتووهته خواره‌وه .دوانزه سال ئایینه‌كه‌ی له‌خۆرئاوای ئیران بڵاوكردۆته‌وه.به‌ڵام له‌و ئه‌ركه‌یدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه ,چونكه پشتیوانی بۆدروست نه‌بووه وگهورهكانی قهومهكهش ئاژاوه‌یان بۆناوهتهوه بۆیه ناچاربووه شوینی له‌دایكبوونه‌كه‌ی جێبهێڵی وبه‌ره‌و خۆرهه‌لاتی ئیران رابكات بۆناوچه‌كانی (به‌لخ)و(خوارزم) .له(باكتریا)یان (به‌لخ)به‌كاری خوایی و چاكه‌وه سه‌رقاڵبووه بۆنه‌هێشتنی كێشه‌كان له‌كۆتاییدا (وشتاسب) (گوشتاسب)ئاههنشای ئه‌و سه‌رزه‌مینه باوه‌ری پێكرد وپاراستنی له‌ده‌ست درێژی له (به‌لخ)یش زه‌رده‌شت به‌هۆی بلاوبونه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی سه‌رزه‌مینه‌كانی تریشی گرته‌وه.ئه‌وانه‌ی ده‌یانپاراست دوو برادهربوون (فرشوشتهر)و(جاماسب)ی وه‌زیری ده‌رباری بوون به‌مانا (گوشتاسب).دوای 35 ساڵ تێكۆشان و گه‌یاندنی ئایینه‌كه‌ی به(گۆشتاسب)روویدا .له‌كاتێكدا له په‌رستگای خۆی له باره‌گای (گۆشتاسب) به‌رگری ده‌كرد گیانی له‌ده‌ست دا پیاوكوژه‌كه‌ی تۆرانییهك بوو به‌ناوی (برات ركرهش).
یه‌كێك له‌وبابه‌تانه‌ی كه دوای زه‌رده‌شت هاته نیو ریزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایینی ئه‌و ئاگرپه‌رستن بوو ئه‌و شته وای لیهات كهزهردهشتیهكان هاتا ئیستاش له‌نێوان خه‌ڵكانێكدا ئاگرپه‌رستن پێی ده‌وترێت دیاری هه‌ندێ كه‌س به‌هێزی ئه‌و هۆگرییه له ئازه‌ری كوڕی زه‌رده‌شت ده‌زانن و به ئه‌وه‌یه‌وه ده‌لكێنن و ده‌ڵێن سازكردنی ئاتاشگاكان و شوێنی فێركردنی كاری ئاتاشگایی له‌وه‌وه هاتووه.
پاشا‌كان كاریان به‌م كتێبهكرد تاهاتنی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی له‌سالی 330پ.ز وه‌ك ابن حزم ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه (كتێبه‌كه‌یان سوتێنرا له‌لایه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه وهیچی لیی نه‌ماوه ته‌نها كه‌متر له‌سێیه‌ك نه‌بێت له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی)له 21 به‌شه‌كه‌ی ئا‌ڤێستا ته‌نها یه‌ك به‌ش ماوه ئه‌ویش (التاتاها)بوو ئه‌ویش له‌به‌شی ئاڤیستا نویهكه بوو به‌م شێوه‌یه ئاڤیشتای كۆن كۆتایی پێهات ولهناوچووه به‌هاتنی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدونی بۆناوچهكهی .
ده‌روازه‌یه‌ك بۆناسینی ئاینی زه‌رده‌شت
ئاینینی زه‌رده‌شت وه‌كو ههرئاینێكی تری ناوچه‌كه كۆمه‌ڵێك بناغه‌و بنچینه‌و ئامۆژگاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه‌بوونه‌ته سیمایه‌كی دیاری ئایینی زه‌رده‌شت وئه‌م ئایینه به‌م سیمایانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه‌و بانگه‌شه‌ی بلاَوبوونهوه ده‌كات, به‌پێی بیروباوه‌ری زه‌رده‌شت ململانێی به‌رده‌وام هه‌یه له‌نێوان هێزی خێروهێزی شهر روناكی هێمایی خوای خێره‌و تاریكیش هێمای خوای شه‌ره هه‌رئه‌مه‌یه مه‌به‌ستی هه‌بوونی جیهان ,ئاهورامزدا نوێنه‌رایه‌تی هێزی خێروچاكه ده‌كات وه ئه‌هریمه‌ن نوێنه‌رایه‌تی هێزی شهر ده‌كات وله كۆتاییدا ئاهورامزدا سه‌رده‌كه‌وێت كه هێزی خیر وچاكه‌یه.
بناغه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كه (بیری چاك,وته‌ی چاك,كرداری چاك)دامه‌زراوه ,به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر راستی ودروستی كردۆته‌وه له‌باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه له‌درۆ وناپاكیهوه وه‌سیه‌تی كردووه‌و درۆزنه‌كانی به‌سزای جه‌هه‌نه‌م ترساندووه موژده‌ی به‌هه‌شتیشی به راستگۆكان داوه ,له‌ئاینی زه‌رده‌شت دا ئه‌و گیاندارانه‌ی مرۆڤ كاریان پێده‌كات یان شیریان لێده‌خوات واتا شیرده‌رن نابی بكوژرێنه‌وه مردووه‌كانیش نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی فرێبدرێن یان ساده له‌ژێر زه‌وی بندرێن یان بسوتێندرین وله ئاوێ برێژرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاڵوده‌بوون وتێكهڵبوون وپیس بوونی یه‌كێك له‌سێ عونسوری خودایی و به‌رێزی زه‌وی و ئاو وئاگر هه‌یه.
ئایینی زه‌رده‌شتی ئایینی ژیانه,كاركردن تیایدا شه‌ره‌فی مرۆڤه‌كانه له‌ئایینی زهردهشتیشداپیرۆزترین كار بریتیه له كشت‌وكال و به‌خێوكردنی مهرومالاَت ,رۆژوو حه‌رامه له‌ئایینی زه‌رده‌شتی دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی لاوازبوونی برواداران له‌كارو كرده‌وه‌كانیاندا.
.
ئاینزای زه‌رده‌شت له‌كوردستان
دوای گرتنه ده‌ستی دهسهلاَت له‌لایه‌ن ساسانیه‌كان له‌ساڵی 224ز له‌لایه‌ن(ئه‌رده‌شیری كوری بابه‌ك )ئاینزایی زه‌رده‌شتی بووه به‌ئایینی ره‌سمی ئێران ,ناوچه كوردیه‌كانیش به‌شێك بووه له‌سنوری ده‌وله‌تی ساسانی دوای ره‌سمی بوونی ئایینی زه‌رده‌شتی له‌ناو خودی ئیمپراتوری ساسانهكان ,ئه‌م ئایینه ره‌گی داكوتاو بلاَوبووه له‌ناو هه‌موو ناوچه‌كانی ژێردهستهلاَتی ئیمپراتورهكهو به‌رده‌وام لهتهشهنهكردن دابوو,ناوچه كوردیه‌كان یه‌كێك بوون له‌وناوچانه‌ی كه ئه‌م ئاینه‌ی به‌شێوازێكی بهربلاَو تیادا بلاََوبوویهوه,چونكه چونكه موغه‌كان له‌بنه‌چه‌دا له‌هۆزه میدیه كورده‌كان بوون كهمافی سه‌ركردایه‌تی روحیانهی موژده‌به‌ری ئاڤیستایان هه‌ڵگرتبوو وچه‌ندان داب‌و نه‌ریتی زه‌رده‌شتی تا ئیستاش لهناوكۆمهڵگای كوردیدا ماون ,هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتی ئاینزایی زه‌رده‌شت نامۆن به‌كۆمه‌ڵگای كوردی وكاڵ بۆته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ناوبراو چونكه چه‌ندان داب ونه‌ریت هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ناگونجێ بۆنموونه له‌بابه‌تی شیربایی یاخود پیاوبچێت دایكی یان خوشكی خۆی بخوازێت ئه‌مه له‌ئاینی زه‌رده‌شت رێگا پێدراوه بهلاَم لهكۆمهڵگایی كوردی و ئاینی ئیسلام به‌رپه‌چی ئه‌م شته‌یان داوه‌ته‌وه چونكه نامۆیه به‌كۆمه‌ڵگای كوردی.
له‌ئایینی زه‌رده‌شتی دا ئاگربهپیرۆز سه‌یر ده‌كریت تاده‌گاته ئه‌ندازه‌ی په‌رستنی ,ئه‌م نه‌ریته له‌چه‌ندان شوێنی كوردستان تائیستاش پهیرهودهكریت وه‌كو هه‌ڵویستێك به‌رامبه‌ر به‌ئاگرو ته‌ماشاكردنی به‌ماده‌یه‌كی پاك چه‌ندین شویّنهوارو پارچه‌ی به‌جێماوی زه‌رده‌شتی له‌ناوچه‌كانی كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه‌و ماون كه‌ده‌بنه به‌ڵگه‌ی زه‌رده‌شتی بوونی كورد وه‌كو له‌سلێمانی پاچه چه‌رمێك دۆزراوه‌ته‌وه كه‌و ده‌قه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه(هورمزد گه وێران كرا ,ئاگره‌كان كوژاونه‌ته‌وه ,گه‌وره‌ی گه‌وران خۆیی حه‌شارداوه …)ئه‌م ده‌قه به‌زمانی په‌هله‌وی (كوردی)نوسراوه,پاشماوه‌ی په‌رستگاكانی زه‌رده‌شتی مانه‌وه تا پاش سێ سه‌ده له‌فه‌تح كردنی ناوچه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رستگاكان مه‌ڵبه‌ندی په‌رستنی ئاگری پیرۆزبوون ,ناوی چه‌ند چهرستگایهكی ئاگردێت لهولاَتی كۆنی ماده‌كان كه‌ده‌كاته كوردستانی ئێستا هه‌ر له‌سه‌ده‌كانی یه‌كه‌می ئیسلامدا وه‌كو كاتێك له‌گه‌شتی ابن رسته له(290ك ـ902ز)بۆگوندی (اخرین)له‌نزیك حلوان په‌رستگایه‌ك یان ماڵێكی ئاگریی گه‌وره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه,یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاتشگاكانی زه‌رده‌شتیه‌كان له‌كوردستان و له‌شاری پاو بووه ,هه‌روه‌ها ابن ققیه باس لهماڵكی ئاگر ده‌كات كهزهردهشتیهكان گرینگیه‌كی زۆریان پێداوه له‌گوندی فرجان له‌ناوچه‌ی(رستاقی فراهان)نزیك له‌هه‌مه‌دان ,دینهوری له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی ناوچه كوردیه‌كان له‌نزیك نه‌هاوه‌ند گوندێك هه‌بووه به‌ناوی خۆرجان كهپهرستگایهكی ئاگری تێدابووه‌و زێر وكولوپهلیان تێدا شاردۆته‌وه,په‌رستگا ئاگریهكان مانه‌وه تاسه‌رده‌می مهغولهكان وه‌ك مسته‌وفی له 1349زئاماژهدهكاتهوه به‌هه‌بوونی په‌رستگای زه‌رده‌شتی له‌شاری زه‌رده‌شتی له‌شاری (شتی)وه تائیستاش پاشماوه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شتی له‌په‌رستگاو نه‌خش ونیگار له(تاق بستان)ی باكوری رۆژهه‌لاتی كرماشان به‌دووری 6كم ماوه.
به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌رێمی جه‌زیره‌ش بلاَوبۆتهوه وه‌كو لهرۆژههلتَتی (باصفری)لهبارێزگای دهۆك وپه‌رستگای ئاگر له‌گردی ئاساری له‌ده‌شتی شاره‌زوور دۆزراوه‌ته‌وه تائهمرۆكهش هه‌ندێك ئه‌ستوره له‌نێو خه‌ڵك دابهناوی(به‌یت)به‌یان ده‌كری بهئاههنگێك ده‌وترێت كهلهگهوره پیاوانی زه‌رده‌شتی ده‌دوی وه‌ك چیرۆكی (ماریفه‌ت وپیری شالیار)كهلهههورهمان وێردی زمانانه‌و له‌لای خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر به‌رێزه‌و نایده‌نه خه‌ڵكی بێگانه.
به‌م پێیه ئاینی زه‌رده‌شتی په‌یره‌و كراوه له‌ناوچه كوردیه‌كان و شوێنه جیاجیاكانی كوردستان پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئایینه له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆسهردهمێكی تر گۆرانكاری تێداكراوه‌و زیادو كه‌می لیكراوه په‌یره‌وان وپیاوانی ئاینی زه‌رده‌شت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان ئایینه‌كه‌یان له‌گه‌ل خۆیان گونجاندووه‌و په‌یره‌ویان كردووه تاهاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ,كاتێك ئاینی ئیسلام ده‌گاته ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ناو ناوچه جیا جیاكانی كوردستان بلاوده‌بێته‌وه ده‌بینین موسڵمانه‌كان مامه‌ڵه‌ی (اهل الكتاب) یان كردووه له‌گه‌ل زه‌رده‌شتیه‌كان به‌وپێیه‌ی كه ئیمامی عومه‌ر فه‌رموویه‌تی (سنوابهم سنه اهل الكتاب).
له‌كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كهلهسنوری كوردستان دا پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام چه‌ند ئایینێكی تر هه‌بووه‌و په‌یره‌و كراوه وه‌كو (زه‌رده‌شتی ,مانی,مه‌زده‌كی)ته‌نها ئاینی زه‌رده‌شتی وه‌كو نه‌ته‌وه قبول كراوه بهلاَم ئایینه‌كانی تر له‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ یان گروپ گروپی بچوك په‌یره‌و كراوه ,ئه‌م ئایینانه هه‌موویان له‌یه‌ك كات وسات دا له‌سه‌رده‌می ساسانیه‌كان هه‌بوونه ههرپاشایهك كههاتووته سهردهسهلاَت كاری بهئایینێك كردووه‌و دژی ئایینه‌كانی تر وه‌ستاوه به‌هه‌مانشێوه‌ش ئامۆژگاری ئایینی گۆردراون ودهسكاری كراون بوپێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پاشا‌كان وپیاوانی ئاینی كه‌ئه‌مه‌ش كارێكی زۆری كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان وایكردووه كه خه‌ڵكی له‌گومان ودوو دڵی ودڵه‌راوكێ دا بژین تا ئاستێك رێگای راستیان لا لێل بووه له بهجێگرهوهیهك گه‌راون بۆئه‌وه‌ی بتوانن دڵه‌كان جێگیربكه‌ن له‌سه‌ر ئایینێكی تهوتو هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌ده‌بینین ئاینی ئیسلام پێ ده‌نێته سه‌رئه‌م خاكه زۆربهدڵكی گه‌وره‌و سنگێكی فراوانه‌وه بێ روودانی كێشه‌ی گه‌وره‌و له‌ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا له‌ماوه‌ی نێوان سالاَنی (16ك ـ23ك) ته‌واوی ولاَتی كوردان فه‌تح ده‌كرێ و كورد به‌تامه‌زرۆییه‌وه ئه‌م ئایینه وه‌رده‌گرێ‌و چونكه ئایینێكی ته‌واو ولیبوردهو دادپهروهرو هه‌موو ئاینه‌كانی پێش خۆیی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و بۆهه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وییه به‌بێ جیاوازی .
سه‌رچاوه‌كان :
1ـ جه‌مال نه‌به‌ز ,كوردستان وشۆرشهكهی ,چ3,چاپخانه‌ی مناره ,هه‌ولێر,2007,ل ل 58ـ59.
2ـ كلسومه موبلخی عبدالواحد,كردستان فی عهد الساسانیین,ت1,اربیل,2007,ص37.
3ـ عبدالله موبلغی ئابادانی,مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت,و:وریا قانیع,چاپخانه‌ی سه‌رده‌م ,سلێمانی ,2002,ل ل 59ـ60.
4ـ ئارسر كریستنس,ئیرانی سه‌رده‌می ساسانی ,و:سه‌لاحه‌دین ئاشتی,سلیمانی ,2006,ل183ـ184.
5ـ ئایین له‌ناوچه كوردییه‌كان ,شاكر رصا احمد,گۆڤاری مێژوو ,ژماره23,هه‌ولێر,2012,ل102ـ103
6ـ كۆمه‌لێك نوسه‌ر,چه‌ند لاپهرهك له‌مێژوویی دێرینی گه‌لانی ئاری نه‌ژاد…,و:كومال نوری مه‌عروف,ب 2,چاپخانه‌ی موكریان ,هه‌ولێر,2013,ل187.