زانکۆی سۆران
بەشی مێژوو
قۆناغی چوار
ئامادەکردنی: جاوید حیکمەت کەریم
ھەر لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیهانیەوە دەوڵەتە زلھێزەکان کەوتبوونە گفتوگۆ لە پێناوی ئەوەی کە زۆرترین داگیرگەیان ھەبێت وزۆرترین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەند بەتایبەتی ناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ خۆیان داگیربکەن لەمەوە پەیماننامەیەکی چاوچنۆکانەی ئیمپریالیانە بەسترا لەنێوان دەوڵەتە ئیمپڕالیستیەکاندا کە لەمەدا بەریتانیا نەیدەویست سنووری بەسنووری ڕووسیاوە بێت کە بریتی بوو لە ڕێککەوتنامەی سایکس بیکۆ، ناوی ئەم ڕێککەوتنامەیە لە ناوی (مارک سایکس) ڕاوێژکاری دیپۆماتی بەریتانی و (فرانسوا جۆرج پیکۆت) سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە لەندەن وەرگیراوە. ئەوەبوو لە ١٦ی ئایاری ۱۹۱٦ (مارك سایكس)ی نوێنەری بەریتانیا و (جۆرج بیکۆ)ی نوێنەری فەڕانسا گەیشتنە ڕێکەوتنامەیەک، بەڵام پێش ئەوەی ڕووسیا بێتە ناوپەیماننامەکە لەچەند ناوچەیەکدا ڕێککەوتبوون بەڵام نەیان دەتوانی ڕووسیا بێ بەش بکەن، چونکە ڕووسیا مێژوویەکی کۆنتری ھەبوو لە ناوچەکەدا، ئەوەبوو ھەریەک لا سەردانی پترۆگرادیان کرد، پاش گفتوگۆیەکی سێ لایەنە گەیشتنە ڕێککەوتانمەیەک کە دواتر بووە سایکس- پیکۆ و سازانۆف، ئەم ڕێکەوتنامەیە سەبارەت بەناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوو کە لە ١٢ بەند پێکھاتبوو.
بێ گومان هەر پەیماننامەیەک لە چوارچێوەی وڵاتانی زلهێز ئەنجام داربێت لەسەر وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان، ئەو گەلی کوردیش تێدا وجودی هەبووە، بەڵام بەزۆری تێدا گەلی کورد تێیدا زەرەمەند بووە، بۆیە پەیمانی سایکس بیکۆ وایکرد کە تا ئیستاش لە سنوری چوار دەوڵەتی (تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق) دا کورد وەک کەمینەیەک ببینرێت. هەرچەندە لە پەیمانەکەدا سنوری سیاسی بە ئاشکرایی دیاری نەکران، بەڵام دواتر چوار دەوڵەتەکە تەئکیدیان لەسەر سنورە دروستکراوەکان کردەوە و ئەوەش وەک یاسایەک لەنێوان خۆیاندا جێگیر کرد. پەیمانی سایکس بیکۆ لەو ڕۆژەوەی کە ئیمزاکرا و تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردە گۆمی خوێن و جگە لە پڕۆژەیەکی داگیرکەری بە تایبەتی بۆ گەلی کورد هیچ شتێکی تر نەبوو. تۆی زۆربەی داگیرکەریەکان لە ئەنجامی پەیمانی سایکس پیکۆ چینرا. شەڕی سوننە و شیعە، کورد، عەرەب و کورد و تورک، کورد و فارس، موسوڵمان و مەسیحی و ئەو گەلانەی بە سەدان ساڵ بوو لە میزۆپۆتامیا و نیمچە دورگەی عەرەبی پێکەوە دەژیان هەموویان بەرهەمی ئەو پەیمانە شوومە بوون. لە ئەنجامی دابەشکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژمارەیەک نەتەوە – دەوڵەت دروستکران و لەو نێوەندەدا ٤٠ ملیۆن کورد و کوردستان پشتگوێخران و خاکی کوردستان بەسەر نەتەوەکانی تردا دابەشکرا دوای ئەو گشتە زۆڵم و ستەمەی کە لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان و زلهێزانی جیهانی دەرحەق بە گەلەکەمان کراوە ، بە خوێندنەوەی وردی رووداوە مێژووییەکان و تیشک خستنە سەر ڕەوتی خەبات و بەرژەوەندی نەتەوەییمان پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەم ڕۆژەدا داوا لە هەموو هێز ولایەنەکانی کوردستانی گەورە دەکات کە بانگەوازی بەرژەوەندی نەتەوەیی و گوتار و هزری نەتەوەیی بکرێتە هەوێنی خەبات وتێکۆشانمان. لەهەمووی گرینگتر یەکریزی نەتەوەییمان زامنی سەرکەوتنمانە. هاوکات پێویستە بە ستراتژی و پلانی نەتەوەیی هەوڵ بدەین لەلایەک ئانالیز و خەسار ناسی لەسەر ئاسەوار شومی پەیماننامەی سایکس بیکۆ بکەین و مێژوو و ناوەرۆکی بەهەند بگرین. هەر وەها هەوڵ بدەین لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و ڕزگاری گەلەکەمان خۆمان لەگەڵ سیاسەت و بەرژەوەندی زل هێزانی جیهانی رێکبخەین و بە یەکگرتوویی و یەکریزی خۆمان ودپلۆماسییەکی کارامە و لێهاتوویانە، چیتر دەرفەت نەدەین کە مێژووی داگیر کاری دووپات بێتەوە. با ئێمەش وەک هەمووگەلانی جیهان سەربەست وسەربەخۆ لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا بژین ، ئەم پەیمانە بووه هۆی زیاتر بەگژ داچوونەکانی وڵاتانی زلهێزەکان لەسەر داگیرکردنی خاکە کانی دەوڵەتی عوسمانی
لە دەرئەنجامی ئەم وتارەکەدا گەیشتین بەوەی کەوا، ئەم پەیمانە کاریگەریەکی سەرەکی بەسەر گەلی کورد دا هەبوو، کە پێش ئەم پەیمانە گەلی کورد دابەش ببوو بۆ سەر دووبەش ئەوانیش بەشیکیان بۆ دەوڵەتی عوسمانی بوو، بەشێکی دیکەش یان بۆ دەوڵەتی سەفەویی بوو، بەڵام بە پێی ئەم پیمانە گەلی کوردیان کە بەم شێوەیە دابەش کردبوو: ناوچەکانی باکووری کوردستان درایە بە وڵاتی ڕوسیا، ناوچەکانی باشوور کوردستان و هەندێک لەناوچەی باکوور درایە بە وڵاتی فەڕانسا، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک خۆی مایەوە لە ژێر دەستی ئێران مایەوە، بەڵام بە ڕوودانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ڕوسیا، ڕوسیا کشایەوە لە پەیمانەکە سەرئەنجام گەلی کورد دابەش بوو بۆ چوار بەش: باکووری کوردستان بۆ تورکیا، باشووری کوردستان بۆ عێڕاق، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئێرن، ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سوریا، ئێستاشی لەگەڵدابێ خاکی کوردستان هەر بەم شێوەیە ماوەتەوە .
لیستی سەرچاوەکان
1. جوڵانەوەی ڕزگاریی نیشتیمانی کوردستان/ عەزیز شەمزینی.
2. کوردستان و کورد/ کەریم حوسێن سورچی.
3. چەند لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بزاڤی هاوچەرخی کورد/ دکتۆر عوسمان.
4. سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان هەردوو جەنگی جیهانی 1914-1939دا/ علی صباح.