زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداب
بەشی مێژوو-قوناغی چوار
ئامادەكردنی:هێلین شهاب
ئیسماعیل ئاغای شكاك یان سمكو ناسراو بە سمكوی شكاك ،كە یەكێك بووە لە سیاسەتمەدارو شوڕشگێرێكی كوردی كە رێبەری هۆزی شكاك بووە،ماوەیەك دەسەڵاتی ناوچەی (رۆژئاوای گولی ورمێ)لە حكومەتی ناوەندی ئێران سەندەوە لە ژێر دەسەڵاتی دابوو ،لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ١كانوونی دووەمی ١٨٨٧ لە ورمێ لە دایك بووە،لە ٣٠حوزەیرانی ١٩٣٠لە شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان تیرور كرا،سمكو لە بنەمالەیەك بوو كە لە دێرزمانەوە گەورەو دەسەڵاتداری خێڵی شكاك بووە،كە پاش مردنی باوكی و جەعفەر ئاغای برای سەركردایەتی هۆزی شكاكی گرتووتە ئەستو ،دژی دەسەڵاتی قاچاری لە ئێران لە پاش جەنگی جیهانی یەكەمەوە جەنگاوە كە خەباتێكی بی وچان بوو،هەروەها دەستی كردووە بە گرتنی(قەراغی گومی ورمێ)وە چەندین هەوڵی داوە لە پێناو دامەزراندنی دەولەتی كوردیدا لە ساڵی ١٩١٩ز شۆرشی بەرپا كرد ،توانی چەندین ناوچەی گرنگ بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە ،سمكو خزمایەتی لەگەل شێخ عوبەیدولای نەهری هەبووە،كە كچی شێخ محەمەدی سدیق هێنابوو كە دەكاتە كوری ،ئەویش یەكێك بووە لە سیاسەتمەدارو شورشگێری ئەو سەردەمە.
،پەیوەندییكی پتەوی ڵەگەل هێزەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان.
لەگەل شێخ مەحمودی نەمر
ئەویش لە شووری كوردستان خەریكی شۆرش بوو دەی ویست ئەو پارچەی كوردستان رزگاربكات ،هەر بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیێكی توندو تولی بەست لەگەل
شورشگێرو سەركردەكانی باكوور
سمكو بە مەبەستی بەرزكردنەوەی
ئاستی خوێندن و روشنبیری كومەلگای كوردستان دەستی یارمەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە بە تایبەتی فەرەنسا درێژ كرد،چەندین ماموستای بیانی هێنایە كوردستان بە مەبەستی زیاد كردن چالاكی كلتوری و نەتەوەیەكانی دەستی بەسەر ورمێدا گرت ،چاپخانەی ورمێ بۆ چاپی رۆژنامەی رۆژی كورد شەوی عەجەم بە هاوكاری ماموستای كورد تورجانیزادە خستە خزمەتی نوسەران و روشنبیرانی كورد ،لە ساڵی ١٩٢١ز سمكۆ ناچار بوو پاشەكشی بكات لە ئەنجامی لەشكركێشەكەی حكومەتی ئێران ،لە هاوینی ساڵی١٩٢٢ز شەری گەورەی (شەركەیازی)لە نێوان هێزەكانی سمكۆی شكاك و سوپای ئێراندا هەڵگیرسا ،هەرچەندە كوردەكان بۆ ماوەیەك خۆیان ڕاگرت ،بەڵام لە كۆتاییدا هێزەكانی سمكۆی شكاك شكستیان خوارد و ناوچەكەیان دەستی بەسەردا گیرا
لە كوتاییدا پەنای بردە بە توركیا لە ئەنجامی پەلەماری توركەكان هاوسەرەكەی كوژرا ،هەروەها كورێكی بە دیل گیرا بۆیە ئەم جارە سمكو لە ساڵی١٩٢٣ز رووی كردە باشووری كوردستان و لە لایەن شێخ مەحمودەوە پێشوازی لی كرا لەساڵی ١٩٢٤ ز بە بریارێكی لێبوردن لە سەر داوای ئینگلیزەكان گەرایەوە ئێران لە ساڵی ١٩٢٦ز جارێكی تر شوڕشی بەرپاكرد كە بە شوڕشی سمكوی شكاك ناسرا ،بەڵام ئەم جارە سەركەوتوو نەبوو ،ماوەیەك لە توركیا دەستبەسەرمایەوە پاش ئازادكردنی گەرایەوە ئێران لە رۆژی ٣٠حوزەیرانی بە پلانێكی كاربەدەستانە لە شاری شنو لە ئێران تیرور كرا
لیستی سەرچاوەكان
١ـ کورد لە سەدەکانی نوزدە و بیستدا / نوسەر کریس کوچرا /و حەمە کەریم عارف
٢ـ مێژووی هاوچەرخی کورد /وەرگێر حامید رەشید زراری
٣ـ راپەرینی کورد بە رابەرایەتی سمکو /وەرگێر شيرکۆ هەژار
٤ـ چەند لاپەرەیەک لە مێژووی کورد لە روژهەلاتی کوردستان / نوسەر د یاسین سەردەشتی