Home / بەشی مێژووی كورد / ‎بارودۆخی کوردانی تورکیا لە ساڵانی(١٩٢٣-١٩٣٧)

‎بارودۆخی کوردانی تورکیا لە ساڵانی(١٩٢٣-١٩٣٧)

‎داهات ئەیوب نیعمەت

‎زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداب
‎بەشی مێژوو-قوناغی چوار

‎لەدوای پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ لە نێوان کەمال
‎ئەتاتورك و وڵاتانی هاوپەیمانان ئەنجومەنی تورکیا ئەوەی دڵنیا کردەوە کە کوردەکان نایانەوێت لە تورکیا جیاببنەوە،دواتریش ئەنجومەن نامەیکی نارد بۆ کۆنگرەی لۆزان لەسەر ئەم باسە،ئەوەش بووە هۆکارێك کە کۆنگرەکە وافکر بکاتەوە،پشت گوێخستنی بنەماکانی سیڤەر کە مافەکانی کوردی تێدابوو،وە ماددەکانی (٣٨-٣٩)لۆزان چارەسەری کێشە نەتەوایەکانی تورکیای تێدایە،مادەی٣٨دەلێت تورکیا بەلێن دەدات بەبێ گوێدانە نەتەوە زمان ئاین پاريزگاری لە هاوڵاتیان بکات،مادەی٣٩دەڵێت هیچ سنورێك بۆ هیچ هاوڵاتیەکی تورك دانانرێت دەربارەی هەر زمانێك لەهەر بوارێکدا بێت،ئەمەش داواکاریەکانی کوردی پشت گوێ دەخست بۆ سەربەخۆ بوون،دوای دروست بوونی کۆماری تورکیا لە ٢٩-١٠-١٩٢٣دەست بەکاربوونی مستەفا کەمال بە یەکەم هەنگاوی ململانێی کورد و تورك بوو،دواتر حکومەتی تورکیا ماددەکانی لۆزانی هەڵوەشاندەوە،بەمەش ئەتاتورك دەستی کرد بە کوشتنی کورد و داخستنی دامەزراوەکان بە زمانی کوردی،کەمال ئەتاتورك و عیسمەت ئینینۆ سیاسەتێکی توند و رەگەز پەرستیان گرتە بەر بەرامبەر کوردەکان ئەشکەنجیان دەدان تەنانەت کۆنگرەی لۆزانیش کە دەبوایە بنەماکانی ئازادی بپارێزێت بێدەنگ بوو لە بەرامبەر ئەو کردارانە،شۆرشی شێخ سەعید بە شێوەیکی هەڵە دەستی پێکرد بەو شێوەیە نەبوو کە پیلانی بۆ دانرابوو شيخ سەعید و سوپاکەی بەرێکەوت بەرەو ناوچەی هۆزی دراخینی بەڵام لە رێگەدا توشی جەندرمەی تورکی دەبنەوە پێکدادان لە نێوانیان روودەدات لە رۆژی ٨-٢-١٩٢٥.دوای هەڵگەرانەوەیان لەسەرەتادا سەرکەوتنیان بەدەست هینا توانیان لە رۆژی ١٤-٢-١٩٢٥دەست بگرن بەسەر ویلایەتی دراخینی وە فەقێ حسێن کە سەرۆکی هۆزی مودان کرا بە والی بەسەر ئەم ناوچەیەدا،هەندێك ویلایەتی دیکەشیان داگیر کرد وەکوو موش و عزیز و مەڵاتییە،بەڵام هێزەکانی تورك توانییان ئەم شۆرشە سەرکوت بکەن ناوچەکان داگیر بکەنەوە وەشێخ سەعید و ٤٧سەرۆك هۆزی کوردەکان کە بەژدار بوون لە شۆرشەکە دەستگیر کران و لەشاری دیار بەکر لە رۆژی ٤-٩-١٩٢٥لە سێدارەدران.لە پایزی ١٩٢٩هێزە کوردییەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ناوچەیکی فراواندا کە لە ئارارات لە باشورەوە دەست پێدەکات تا خوشاب لە باشوری وان،بەڵام بەهۆی خیاوازی هێز و پێداویستیە سەربازیەکانی تورکیا توانیان شکست بە شۆرشگێرانی کورد بهێنن پاشەکشەیان پێبکەن بۆ ناوچە شاخاویەکانی سنوری ئێران و تورکیا،حکومەتی تورکیا ناوچە کوردیەکانی بۆ چوار بەش دابەش کرد بۆ لە ناوبردنئ هەوڵی کوردەکان وە هەر بەشێکیش خرایە ژێر دەسەڵاتی سەرکردەیکی ناوەخۆی دڵسۆز بە حکومەت، دووبارە کورد توشی نەهامەتی بووە لە خەونی سەربەخۆی بێ بەش کرا تا ساڵی ١٩٣٧ کە چەند شۆرشی تر دەست پێدەکاتن.

‎سەرچاوەکان:-
‎١-جوڵانەوەی رزگاریی نیشتیمانی کوردستان،فەرید ئەسەسەرد و د.عەزیز شەمزینی
‎٢-تاریخ الاکراد،محمد سهیل طقوش

About دیدار عثمان

Check Also

بارودۆخی کورد لە سەردەمی حزبی بەعسدا

ساکار خدر حمدامین/ قۆناغی چوار بەشی مێژوو-زانکۆی سۆران لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعس لە عێراق، …