شه‌ڕی ناوخۆی كورد
بۆچی سه‌ری هه‌ڵدا، چۆن گه‌شه‌ی كرد ؟، سه‌رئه‌نجام
نووسینی صلاح رشید
بڵاوكار ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئه‌دیبان سلیمانی
چاپی یه‌كه‌م 2020
له پێشه‌كی كتیبهكهدا هاتووه:
كلتوری به‌ڕێوه‌بردن له چه‌رخه‌كانی حه‌ڤده‌هه‌م و هه‌ژده‌هه‌م له ئه‌وروپا چۆن به‌ڕێوه چوه، ئێستاش هه‌مان كلتور له‌به‌رگێكی تردا له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م كلتوری به‌ڕێوه‌بردنه ڕێگا نادات كه هێزی تر وه‌ك خۆی بێته‌كایه‌وه‌و قبوڵیشی ناكات كه هێزی تر به‌هه‌مان خواست وقهبارهو توانا له‌و ناوچه‌یه بونی هه‌بێت. ئه‌م عه‌قڵیه‌ته زه‌مینه‌ی بۆ شه‌ڕی ناوخۆ زۆر ئاسانكردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ( شه‌رعیه‌تی شۆرشگێڕی) یان له فكری خۆیاندا دروست كردوه و هه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ش وایكردوه كه ئه‌و هێزانه مافیان به‌خۆیانداوه، كاتێ هه‌ستیان كرد به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ( زیادڕۆییان ) كردوه، ته‌مێیان بكه‌ن.