دواڕۆژ
زانایان و توێژه‌ره‌وان راستى ئه‌و شوێنه ده‌دۆزنه‌وه كه په‌یامبه‌ر مو‌سا و شوێنكه‌وتووانى بۆى رۆیشتن دواى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى فیرعه‌ون هه‌ڵاتن.
ڤیدیۆیه‌ك له سایتى ده‌یلى ستاری بریتانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و راستى ئه‌و چیایه ئاشكرا ده‌كات كه په‌یامبه‌ر مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى لێى گیرسانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى میسڕیان به‌جێهێشت و له‌ده‌ستى فیرعه‌ون هه‌ڵاتن.
به‌پێى ئه‌و ڤیدیۆیه، زاناكان پێیان وایه چیاى جه‌به‌ل ئه‌ل له‌وز كه كه‌وتووه‌ته باكورى رۆژئاواى سعودیه ئه‌و چیایه‌یه كه مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى لێى گیرساونه‌ته‌وه كاتێك له میسڕه‌وه به‌ره‌و ئیسرائیل هه‌ڵاتوون.
پێشتر ده‌وترا مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى له میسڕه‌وه به ده‌ریاى سوردا هه‌ڵاتوون كه خودا یارمه‌تى موسایداوه و ده‌ریاى سورى بۆ وشككردووه بۆئه‌وه‌ى پێیدا بپه‌ڕنه‌وه و فیرعه‌ون و دارودهستهكهشى دوایانكهوتوون، به‌ڵام مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى په‌ڕیونه‌ته‌وه و دواتر فیرعه‌ون داروده‌سته‌كه‌ى له‌ناو ده‌ریاكه‌دا كه پڕبووه‌ته‌وه خنكاون، دواتر مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى چوونه‌ته ئیسرائیل، به‌ڵام ئێستا ئاشكرا بووه مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى چوونه‌ته چیاى جه‌به‌ل ئه‌ل له‌وز له سعودیه و له‌وێ ماونه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى له‌و چیایه‌دان سه‌لمێنه‌رى راستییه‌كه‌یه.
زاناكان ده‌ڵێن:ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه به‌و راستییه‌یان زانیوه كه مو‌سا و هاوه‌ڵه‌كانى دواى په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریاى سور چوونه‌ته چیاى ئه‌ل له‌وز له سعودیه، به‌ڵام شاردوویانه‌ته‌وه و رێگه‌ى چوون بۆ ئه‌و چیایهشیان قه‌ده‌غه‌كردووه و هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى راستییه‌كان و له‌ناوبردنى ئه‌و شوێنهوارانهیانداوه.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال