
وشە – په‌یام محه‌مه‌د
زنجیره‌ی فیرعه‌ونه‌كانی میسڕ له باوكه‌وه بۆ كوڕ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هاچیپسوت تاكه ئافره‌ت بوو كه وه‌ك فیرعه‌ونێكی پیاو ده‌سه‌ڵاتی میسڕی كۆنی گرته ده‌ست و ماوه‌ی 22 ساڵ حوكمڕانی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتووی و گه‌شه‌پێدانی ته‌واوه كرد، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تری خانه‌واده‌ی فیرعه‌ونه‌كانه‌وه به توندی ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه، بۆیه هه‌وڵیان دا سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وت و كاره‌باشه‌كانی ئه‌و ژنه فیرعه‌ونه له مێژووی میسڕ بسڕنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كراوه و هاچێپسوت به نه‌مری مایه‌وه و كاره‌كانیشی ئێسته‌یش شوێنه‌واریان له میسڕ ماوه‌ته‌وه.
ژیاننامه
هاچێپسوت به یه‌كێك له ژنه خانه‌دانه‌كانی سه‌رده‌می میسڕی كۆن داده‌نرێت، پێنجه‌م فیرعه‌ون بووه له هه‌ژده‌مین خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری میسڕ، هه‌روه‌ها به دووه‌م ژنی فیرعه‌ونی داده‌نرێت له مێژوو كه تا ئێسته ناسرابێت، له ساڵانی 1478–1458 پێش زاین، فه‌رمانڕه‌وای ئیمپڕاتۆریی میسڕی كردووه، به یه‌كێك له ژنه سه‌ركه‌وتوو و زیره‌كه‌كانی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی میسڕی كۆن ده‌ناسرێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ژن بووه درێژترین ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌لی میسڕی كردووه، ژنی فیرعه‌ون و پاشا توحتمسی دووه‌م بووه و ته‌نیا كچێكی بووه به ناوی نهفرور، دوای ئه‌وه هیچ منداڵێكی تری نه‌بووه و نه‌یتوانیوه كوڕ بۆ ته‌ختی پاشایه‌تی بخاته‌وه، بۆیه پاشا توحتمسی دووه‌م ژنێكی تری هێناوه به‌ناوی ئیزێت و بووه‌ته شاژنی دووه‌م.
سه‌ره‌تای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هاچێپسوتهوه قورس بوو، 14 ساڵ دوای پاشا توحتمسی یه‌كه‌م كه باوكی بوو ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، وێڕای جوانی و جوانپۆشییهكهی وه‌ك پیاوێك مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت جلیشی وه‌ك پیای فیرعه‌ونی ده‌پۆشی و خه‌ڵكی هه‌روا باسیان لێوه ده‌كرد، به‌ڵام له ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه به ژنێكی زیره‌ك و ئازا و به‌هێزترین كه‌سی سه‌ر زه‌وی كاتی خۆی و به‌هێزترین ژنی سه‌رده‌می كۆن وه‌سف كراوه.
كار و پڕۆژه‌كانی
هاچێپسوت له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی، تۆڕێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا و نیمچه دوورگه عه‌ره‌ب و وڵاتانی شام و وڵاتانی نێوان دوو ڕووبار دامه‌زراندووه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی داوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌ژده‌مین خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری فیرعه‌ونی میسڕ، سه‌رپه‌رشتیار و ئاماده‌كاری و خه‌رجكردنی پاره بۆ هه‌ڵمه‌تی بازرگانی له پونت كردووه كه له حه‌وته‌م ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو، له‌و ڕێیه‌وه ده‌رگایه‌كی بازرگانی بۆ كڕین و فرۆشتنه‌كانی كه‌لوپه‌لی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م كڕینی كه‌لوپه‌لی بیانیش به كڕینی دار بۆ كاری كشتوكاڵی و چاندنی له په‌رستگاكه‌ی خۆی ده‌ستی پێ كرد و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها كاری بازرگانی بخوریشی كردووه و دواتر كوتیویهتی كردوویه‌تی به كلی چاوڕهشكردن بۆ ژنان.
له ڕووی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌وه، ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی به‌هێزی هه‌بووه و كاره‌كانی به باش و سه‌لامه‌تی به‌ڕێ كردووه، سه‌ردانی دێره به‌حری كردووه و چاوی به شاژنه ئاتی شاژنی پونت كه‌وتووه، هه‌روه‌ها چه‌ندان كرده‌ی سه‌ربازی دژی كه‌نعان و نوبیا و سووریا و بیبلۆس ئه‌نجام داوه و پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها دوای هێرشكردنی هیكسۆس كه “تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوون له خه‌ڵكی وڵاتانی تر و له ڕووباری نیل نیشته‌جێ بوون” بۆ سه‌ر میسڕ، توانی دووباره وڵاته‌كه‌ی ئاوه‌دان بكاته‌وه و درێژه به حوكمڕانییه‌كه‌ی بدات.
هاچێپسوت یه‌كێك بووه له زیره‌كترین و باشترین ته‌لارسازانی میسڕ، به‌شدار بووه له دروستكردنی سه‌دان پڕۆژه‌ی ته‌لار و باڵه‌خانه و مۆزه‌خانه و په‌رستگا له ته‌واوی میسڕی خوار و سه‌روو، كه ئێسته‌یش له مۆزه‌خانه‌ی مێترۆپۆلیتان له نیویۆرك هه‌ندێك له پارچه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌م دهسكهوتانهیشی وای كردووه له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌كانی تر ڕووبه‌ڕووی كێشه ببێته‌وه.
یه‌كێك له پرۆِژهكانی دروستكردنی په‌رستگای كهرناك بوو كه دواتر له‌لایه‌ن هێكسۆسهوه ڕووخێنرا، پڕۆژه‌یه‌كی تری دروستكردنی په‌رستگای كوخی سووری كهرناك بوو كه به به‌رد نهخێشێنرابوو و ڕووداوه گرنگه‌كانی ژیانی هاچێپسوتی تێدا ده‌نووسرایه‌وه.
دوای ئه‌مه فه‌رمانی كرد به دروستكردنی دوو په‌رستگای تر به‌بۆنه‌ی شازده‌مین ساڵیادی وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای فیرعه‌ونی، له‌كاتی دروستكردنی یه‌كێكیان ڕووخا و دواتر ته‌واو نه‌كرا، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێسته ماوه و ناوی په‌رستگا ته‌واو نهكراوهكهیان لێ ناوه، دواتر په‌رستگایه‌كی تری به ناوی پاخت له ناوه‌ڕاستی میسڕی ئێسته دروست كردووه و به خودای جه‌نگ ناوی بردووه، به‌ڵام له فه‌رمانڕه‌وای فیرعه‌ونی نۆزده‌یه‌م زۆر له كه‌لوپه‌ل و دیزاینه‌كه‌ی دزرا.
هاچێپسوت به تاكه میراتگری باوكی داده‌نرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه به میراتگری سامانی فه‌رمانڕه‌وایی میسڕ دابنرێت، ئه‌م زانیارییانه‌یش له‌سه‌ر دیواری په‌رستگاكان وه‌ك به‌ڵگه ماوه‌ته‌وه و متمانه پێكراوه، توێژه‌ره‌وه‌كان و شاره‌زایان ئه‌م ژنه وه‌ك مێژوویه‌كی گرنگ بۆ مێژووی میسڕ سه‌یری ده‌كه‌ن و وه‌ك شانازییه‌ك بۆیان ماوه‌ته‌وه.
مردن و ناشتنی
هاچێپسوت له ناوه‌ندی ته‌مه‌نی و له 22همین ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مرد، كه ده‌كاته ساڵی 1478 پێش زاین، ئه‌م زانیارییانه‌یش له‌سه‌ر یه‌كێك له په‌رستگاكانی به‌ناوی ئارمنت نووسراوه و پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هۆكارێك بۆ مردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی مۆمیاكه‌ی ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆشیی شه‌كره و شێرپه‌نجه‌ی ئێسكی هه‌بووه كاتێك له ساڵانی په‌نجاكانی ته‌مه‌نی بووه و ئه‌مه بووه‌ته هۆكاری مردنه‌كه‌ی.
دوای مردنی زۆر هه‌وڵ دراوه كه ناوی له مێژووی ئیمپڕاتۆریی میسڕ بسڕنه‌وه، به‌ڵام شكستیان هێناوه، له ساڵی 1903 له‌لایه‌ن هاوه‌رد كارته‌ر مۆمیای لاشه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.