٢٤ ساڵ لەمەوپێش .. ئۆجالان لە گفتوگۆیەگی رۆژنامەوانیدا
بڕوا كه‌مال- كۆژین سدیق
” جارێكیان لهكێشمهكێشم له‌گه‌ڵ منداڵانی گونددا سه‌رم شكا، به‌گریانه‌وه گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و لای دایكم شكاتم كرد گوتم لێیان داوم، بۆیه شكاتم كرد، بۆئه‌وه‌ی دایكم داكۆكیم لێبكات، به‌ڵام دایكم وتی بچۆ هه‌قی خۆت بكه‌ره‌وه، یان ده‌بێ بچی سه‌ری بشكێنی یان جارێكی تر نایه‌یته‌وه به‌م ماڵه‌دا”، له دیدارێكى دوور‌و درێژدا كه ڕۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى تورك، ” یاڵچن كورچوك ” 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵیدا سازى داوه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، باس له ژیانى تایبهتىو منداڵى خۆى ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئایا ئۆجه‌لان زۆرتر له ژێر كاریگه‌رى دایكى یان باوكیدایه، ده‌ڵێت، :” باوكم كابرایه‌كی داماو و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ناكاریگهربوو، له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌لاوازترین پیاوانی دێ بوبێ، هه‌ژار بوو لهگوزهرانیدا پشتی به ههوڵو كۆششی خۆی ده‌به‌ست، به‌كورتی به‌هه‌زار حاڵ نانی ئێمه‌ی په‌یداده‌كرد، دوعایه‌كی هه‌بوو له‌كاتی توڕه‌بووندا ده‌یوت خوانان بكا به كهروێشكو ئێوه‌ش بكا به ” تانجی” واته به‌دوای نان بكه‌ون”.
سه‌باره‌ت به دایكیشى به‌مجۆره دواوه‌و وتوویه‌تى:” دایكم نه‌خوێنده‌واره‌و خوێندن‌و نوسین نازانێ، به‌ڵام ده‌زانێ به لهخۆبایبوونو فیزه‌وه بژی، دایكم پره‌نسیپێكی هه‌بوو بهسهرمیدا سه‌پاندبوو، تا ئێسته‌ش له‌بیرمه جارێكیان لهكێشمهكێشم له‌گه‌ڵ منداڵانی گونددا سه‌رم شكا، به‌گریانه‌وه گه‌رامه‌وه ماڵه‌وه لای دایكم شكاتم كرد گوتم لێیان داوم، بۆیه شكاتم كرد، بۆئه‌وه‌ی دایكم داكۆكیم لێبكات، به‌ڵام دایكم وتی بچۆ هه‌قی خۆت بكه‌ره‌وه، یان ده‌بێ بچی سه‌ری بشكێنی یان جارێكی تر نایه‌یته‌وه به‌م ماڵه‌دا”.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان باسله‌وه ده‌كات كه له منداڵی‌دا زۆر هۆگرى مزگه‌وت بووه‌و جێگه سه‌رنجى مه‌لاى گوند بووه:” له‌منداڵیدا زۆر وابه‌سته‌بووم به مزگهوتو واجبه دینییه‌كان، دوعاكانم زۆری له‌به‌ر بوو، چه‌ندین سوره‌تم له‌به‌ربوو، تاوه‌كو وای لیهاتبوو مه‌لای دێكه به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ده‌كردم ده‌یووت:” عه‌بدوڵا، ئه‌گه‌ر به‌م خێرایه بڕۆی ده‌فڕی”.
له منداڵی‌دا زۆر هۆگرى مزگه‌وت بووه‌و جێگه سه‌رنجى مه‌لاى گوند بووه:” له‌منداڵیدا زۆر وابه‌سته‌بووم به مزگهوتو واجبه دینییه‌كان، دوعاكانم زۆری له‌به‌ر بوو، چه‌ندین سوره‌تم له‌به‌ربوو، تاوه‌كو وای لیهاتبوو مه‌لای دێكه به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ده‌كردم ده‌یووت:” عه‌بدوڵا، ئه‌گه‌ر به‌م خێرایه بڕۆی ده‌فڕی”.
ئۆجالان لە ناو زیندانی دوورگەی ئیمرالی
ئه‌و ده‌مه‌ى كه دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا ساز دراوه، ئۆجه‌لان ته‌مه‌نى 44 ساڵ بووه‌و وتووشیه‌تى هێشتا به سه‌رگه‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ، یان ده ساڵان ده‌ژیم:” ئه‌گه‌ر منداڵ ناپاكی لهخهیاڵهكانی خۆی نه‌كات، له‌گه‌وره‌یدا خراپ نابێ، واته، ئه‌گه‌ر منداڵێك زانی چۆن رێز لهخهیاڵهكانی خۆی بگرێت، ئه‌وا ده‌بێته باشترین مرۆڤ، منداڵیش له‌قۆناغی منداڵی‌دا به‌رهه‌ڵستی خه‌ونه‌كانی نه‌كات ئه‌وا هه‌ر به‌گه‌نجی ده‌مێنیته‌وه‌و به‌و رێگایه‌ی خۆیدا ده‌ڕوات، من منداڵێكم له‌ته‌مه‌نی (٤٤)ساڵیدام، كهئهمهدهڵێم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه من گه‌وره‌بووم و ڕێزی خه‌یاڵ و ئومێده‌كانی منداڵی دهگرمو خیانه‌تیان لێناكه‌م”.
سه‌باره‌ت به خۆشهویستىو تێڕوانینى بۆ دونیاى منداڵان وتوویه‌تى :” خۆشه‌ویستی منداڵ بخه‌ره لاوه، من هیشتا منداڵم و گهورهنیم، دونیای منداڵان بێگومان دونیاییهكی زۆرجوانه، ئازادی و دۆستایه‌تیشی تێدایه”.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به ڕێ‌و شوێنى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى، ڕه‌خنه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردى دهگرێتو ده‌ڵێت:” كاتێك ویستیان خوشكه گه‌وره‌كه‌م به شوبدهن، كه‌سوكاری زاوا لهدێیهكی دوو تاسێ ڕۆژ به‌پێ دورتر لهدێیهكهی ئێمه‌وه هاتنو بردیان، بۆ كابرایه‌ك كه نه‌یده‌ناسی، چه‌ند فهردهگهنمو بڕێك پاره‌یان دانێ و حه‌وای خوشكم له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت‌و خوشكه‌كه‌م فرۆشرا، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی شۆڕشگێری بومایه، حه‌وای خوشكم به‌م ده‌رده نه‌ده‌چوو له‌و رۆژه‌وه كه پهیمبرد كه حه‌وا ببێته ئافره‌تێكی زۆرباش، به‌ڵام ڕۆیشت‌و چه‌ند منداڵێكی خسته‌وه”.
ئۆجه‌لان ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستی به‌مجۆره دواوه‌و وتوویه‌تى:” من زیاتر له‌وه‌ی كهتینوی خۆشه‌ویستی بم، بهرگریكهرێكی مهزنو تێكۆشه‌ری نموونه‌ی خۆشه‌ویستیم، له‌وانه‌یه خۆشه‌ویست یان خۆشه‌وستی له‌چه‌مكی ئێستایدا گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی بێت، چونكه خۆشه‌ویستی تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی دووركه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وەی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌زا قورسه‌كان كاریان تێكردووه‌و پێی ناوه‌ته بارودۆخێكه‌وه ناتوانێ خۆی بناسێت و داكۆكی له‌خۆی بكات، من تێده‌كۆشم بۆڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه”.
پەیوەست به پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه، ئه‌و باس له بیره‌وه‌رییه‌كى خۆى‌و دایكى دهكاتو ده‌ڵێت:” دایكم تاوانباری ده‌كردم ده‌یگوت، ئه‌گه‌ر ئه‌م عهقڵیهتهت هه‌بێ، كه‌سێكت ده‌ست ناكه‌وێت كچێكت بداتێ، ئێسته وا تێده‌گه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی چه‌نده راست بووه، ئه‌و مه‌سه‌له‌یش كه‌س كچی خۆیم ناداتێ، تائێسته‌ش بیركردنه‌وه‌می جهنجاڵكردووه، ئایه دایكم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه، ئه‌م قسه‌ی كردووه، یان ئه‌م گوته‌یه‌ی له‌ڕاستی ماڵباتو خێزانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ؟ با وابێ ڕسته‌ی پیاوێك ئهمهعهقڵی بێ كه‌س كچی خۆی ناداتێ، ڕسته‌یه‌كی سه‌یره، من به‌دوای كچێك ناگهڕێمو باوه‌ڕموایه ئیستا ئه‌نجامدانی ڕه‌فتارێكی نا به‌جێیه، ئه‌گینا دۆزینه‌وه‌ی كچ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ له‌وكاته‌وه فیزو گه‌وره‌ییم ئه‌مه قبوڵ ناكات، چونكه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌م ده‌ست نیشان كرد‌و ته‌نگه تاوبووم و زۆرم به‌ده‌ستیه‌وه چێشت”.
دایكم تاوانباری ده‌كردم ده‌یگوت، ئه‌گه‌ر ئه‌م عهقڵیهتهت هه‌بێ، كه‌سێكت ده‌ست ناكه‌وێت كچێكت بداتێ، ئێسته وا تێده‌گه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی چه‌نده راست بووه، ئه‌و مه‌سه‌له‌یش كه‌س كچی خۆیم ناداتێ، تائێسته‌ش بیركردنه‌وه‌می جهنجاڵكردووه، ئایه دایكم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه، ئه‌م قسه‌ی كردووه، یان ئه‌م گوته‌یه‌ی له‌ڕاستی ماڵباتو خێزانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
ئۆجالان لە ناو بنکەیەکی راهێنانی گەریلاکانی پەکەکە
عەبدوڵا ئۆجالان: له‌ڕاستیدا كه‌سایه‌تی و ده‌ركه‌وتنی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د ى(د.خ) وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانوایه له‌بیاباندا،
ئۆجه‌لان له‌باسی هاورێكانیدا كه‌چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ده‌ڵێت:” ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌م له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ بووم‌و هه‌م دوور گاڵته‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، به‌ڵام هه‌موویان نا، چونكه من شلگیربوومو حه‌زم بهرێكو پێكی ده‌كرد، پله‌و پاییهكی جیاكهرهوهشم هه‌بوو”.
ئۆجه‌لان تێروانینی بۆ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د (د.خ)به‌م شێوه‌یه باسكردووه:” له‌ڕاستیدا كه‌سایه‌تی‌و ده‌ركه‌وتنی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د(د.خ) وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانوایه له‌بیاباندا، له‌سه‌رده‌مێكدا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌كچ زینده به‌چاڵ ده‌كرێت، ئینجا هی واهه‌یه ڕه‌خنه‌ده‌گرێ و ده‌ڵیت حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د ئه‌وه‌نده ژن و ئه‌وه‌نده كه‌نیزه‌كی هه‌بووه، به‌ڵام من به‌چاوێكی دیكه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌وه، پشتگوێ خستنی ڕۆڵی حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د وه‌ك شۆڕگێڕێكی گه‌وره له‌وهه‌لومه‌رجه مێژووییهداو تێگه‌یشتنی لێی ڕاست نییه”.
ئۆجه‌لان، ده‌رباره‌ى كوشتن‌و مردن به‌مجۆره دواوه‌و وتوویه‌تى:” من له‌هه‌موو مرۆڤێكی دنیا زیاتر له‌كوشتن و مردن ده‌ترسم، هێشتا یه‌كه‌م ڕووداوی مردنم لهدێكهماندا له‌بیره، مردن كێشه‌یه‌ك بوو توشی هه‌میشه تووشى دڵه‌ڕاوكێى ده‌كردم، كاتێك لهدیێیهكهی خۆمان گوێم له‌ته‌قه ده‌بوو ڕام ده‌كرد، نه له‌به‌رئه‌وه‌ى كه زۆر ترسنۆك بووم، به‌ڵكو وام ده‌بینی ههڵگرتنو به‌كارهێنانی چه‌ك دژی مرۆڤ مه‌سه‌له‌یه‌كی ترساناكه”.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه لێیى ده‌پرسێت كه ئه‌مه بۆچوونییهتى سه‌باره‌ت به چه‌ك، بۆچى بووه‌ته سه‌رۆكی هێزێكی چه‌كدار؟، ئه‌و وتوویه‌تى:” ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێ هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوشارانه یه‌كده‌گرن و زۆرم بۆدێنن تا په‌نا ببه‌مه به‌ر هێزو بیكه‌م بهئازارێكو پاڵم پێوه ده‌نێت بۆتۆڕی زه‌برو هێز خوڵقێن، هه‌ڕه‌شه‌كانی خنكاندنی ژیانه، من ئێستا له‌ته‌مه‌نی چل وچوار ساڵیدام، بێشه‌ره‌فه گه‌وره‌كان، هیچ و پوچهكانو زۆردارهكانو دزهكانو سته‌مكاره‌كان كۆسپێكی گه‌وره بۆژیان دروست ده‌كه‌ن، ژیان به‌لای منه‌وه خۆشه‌ویستییه‌كی جوان‌و گه‌وره‌یه، بۆیه پێووسته كۆسپه‌كان به‌لاوه‌بنرێن، من ئاوێزانی ژیانم و ئاشقیم و زۆر ڕقم لهمردنه، بێگومان ناچارم ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ر ژیان به‌لاوه بنێم، توندوتیژیش به‌زه‌برو هێزه‌وه به‌لاوه ده‌نرێ، بۆیه ناتوانم په‌نابردن بۆهێز فه‌رامۆش بكه‌م”.