هەمیشە داگیرکەرانی کوردستان کە هاوکاری هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی دیکەیان کردووە، لە بەرامبەردا وەکوو کارتێ بە دژی هێزە کوردییەکانی دیکەی دژبەری ئەو وڵاتانە بەکاریان هێناون.
دەکرێ لە نموونەی ئەو خەیانەت و هاوکارییانە، ئاماژە بە هاوکاری کردنی پارتی دیمۆکرات لەگەڵ ساواک و ئیتلاعات، هاوکاری کردنی یەکیەتیی نیشتمانی لەگەڵ ئیتلاعات و پەکەکە لەگەڵ دەزگای ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ئێران و دژایەتی کردنی سەرجەمیان لەگەڵ بزووتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەین.
بەرچاوترینی ئەو خەیانەتانەی کە لەلایەن حیزبی بەشەکانی دیکەی کوردستانەوە بە رۆژهەڵاتی کوردستان کراون، رادەست کردنەوەی سلێمان موعینی لەرێکەوتی (٢٥/٢/١٣٤٧ هه‌تاوی) ١٥/٥/١٩٦٨ زایینی لەلایەن مەلا مستەفای بارزانی ق رادەست کردنەوەی بۆ رژیمی شا، هاوکاری کردنی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ دەگزای ئیتلاعاتی ئێران و دەست تێدابوون لە تیرۆری دوکتور قاسملوو سەدان کادری بزووتنەوەی رۆژهەڵات و هەروەها رووداوی بەناوبانگی دەروازەی کۆیە، هاوکاری کردنی پەکەکە لەگەڵ سپای پاسداران و شەڕ فرۆشتن بە بزووتنەوەی رۆژهەڵات لە چیای کێلەشین بکەین.
لە ساڵوەگەڕی شەهید کردنی سلێمان موعینی و رادەست کردنەوەی لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریسی کوڕییەوە، ئاورێک لە ژیان و خەباتی شەهید سلێمان موعینی ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ئەدەینەوە.
ڕۆژی هه‌ینی (٢٨/١١/١٣١١ هەتاوی) ١٧/٢/١٩٣٣ زایینی له گه‌ڕه‌کی سه‌هۆڵخانه‌ی شاری مه‌هاباد له دایکبووه و له ته‌مه‌نی لاوی و له سه‌رده‌می خوێندکاری‌دا، ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی لە حیزبی دیمۆکرات‌دا خه‌ریکی کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌بێت.
له میانه‌ی ساڵی ١٩٦٠ دا ڕژێمێ پاشایه‌تیی ئێران هێرشێکی هه‌مه لایه‌نه و به‌ربڵاو ده‌کاته سه‌ر کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، که له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له ١٥٠٠ گه‌نج و لاو ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و ژاندارم و سەرئەنجام سلێمان موعینی لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی رۆژهەڵات پەڕیوەی خاکی باشووری کوردستان دەبن.
سوله‌یمان هەموو توانای خۆی ده‌خاته خزمه‌ت شۆڕشه‌وه و له نزیکه‌وه له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی کارده‌کات و به‌شێکی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌ی “دیسان بارزانی” به قه‌ڵه‌می ئه‌و ده‌نوسرێت. له کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆره‌یه‌کی به‌کار و گیانبه‌ختکه‌ر ده‌بێت و له هیچ خه‌ته‌ر و مه‌ترسییه‌ک خۆی کل ناکات.
پاش ئەوەی نێوان حکوومەتی عیراق و بزووتنەوەی باشوور بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی بەرەو تاریکی رۆیشت، مەلا مستەفا دەستی یارمەتی بەرەو رژیمی شای ئێران درێژ کرد و سەرئەنجام مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی فشاریان بۆ سەر چالاکانی بزووتنەوەی رۆژهەڵات زیاد کرد.
لەو سەردەمەدا سمایل شەریفزادە، کە هەنووکە بە هێمای بزووتنەوەی خوێندکاری کورد ناسراوە، نامەیەک بۆ دوکتور قاسملوو رەوانە دەکات و تێایدا دەنووسێ، کە لە باشوور هیچ رێگەیەکیان نەماوە جگە لەوەی دەست بە خەباتی چەکداری دژی رژیمی شای ئیران بکەنەوە، کە سەرئەنجام بزووتنەوەی چەکداریی ٤٦ و ٤٧ی لێ دەکەوێتەوە.
زۆری نه‌خایاند له ئاکامی پیلانێکی له ڕێدا چاندراو، که که‌سێك به‌ناوی قادر ته‌گه‌رانی سیخوری سی لایەنی ساواک، ئیستخباراتی عێراق و ساواکی ئیران بگێڕی پیلانه‌که بوو، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش له ڕێگای سلێمانی ـ سیته‌که‌وه، ده‌که‌ونه داوی پیاوانی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و خەلیل شەوباش دەستەبجێ شەهید دەکرێ و سلێمان موعینیش گوازرایەوە بۆ بەردەم مەلا مەستەفا بارزانی.
بەپیی چەند سەرچاوەیەک بەهۆی دەمەقاڵەی نیوان بارزانی و سلێمان موعینی، مەلا مەستەفا هەر لەوێ بڕیاری گوللـەباران کردنی سلێمان موعینی ئەدات و پاش چەند رۆژ زیندانی کردنی سلێمان موعینی، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد تیرباران دەکرێ.
مه‌سعود بارزانی له كتيبی *البارزاني و الحركة التحرريةالكردية* له لاپه ره ي ٣٦٢ دا ده نوسيت:
”له ١٩٦٧ داشۆرش ناچاربووكاريكی ناخۆش ئه نجام بدات،كه نه ده توانرا خۆی لی ببويردريت. ئه ويش كاتيك سليمانی موعينی كه دژی ئه حمه د توفيق بوو،ده ستگير كرا،كه چوو بووه پال جاشەكانی ٦٦ و هاوكاری رژيمی عيراقی له دژی شۆرش كردبوو،ئيدی كوژراو لاشه كه ی بۆ ئيران نيردرايه وه. نه ده كرا وا چاو له مه سەلەی چارەنوسی سلیمانی موعينی بكريت كه مه سه له يه كی حيزبی ناو خۆييه. ئه و هاوكاری جاشەكانی ٦٦ ی كردووه ودوژمنی شورشه و ناكريت كيشه كه ی جيابكريته وه به بيانووی ئه وه ی كه پەيوەندی به كاروباری حيزبه كه يەوه هەبووه. هەرچەند ئيمه ئەو كوتاييه ناخۆشه شمان بو ئەو پياوه نەدەخواست.”
ڕۆژی چوارشه‌ممه (٢٥/٢/١٣٤٧ هه‌تاوی) ١٥/٥/١٩٦٨ زایینی، به ئه‌مری سه‌رۆکی شۆڕشی کوردستان، سوله‌یمان شه‌هیدده‌کرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ته‌رمه‌که‌ی به هێلی کۆپته‌ر ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و دیوی سنوور و له پادگانێ پێرانشار داده‌ندرێت و بۆ وره به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی نیزامیی شاهه‌نشاهی، نیشانی سه‌رباز و ژاندارمه‌کان ده‌درێت و دوای وێنه‌کێشانێ ڕه‌وانه‌ی شاری مه‌هاباد ده‌کرێته‌وه.
بێگومان خەیانەتی سێ لایەنی پارتی، پەکەکە و یەکیەتی و هێزە ئیسلامییەکانی باشوور بە بزووتنەوەی رۆژهەڵات وایکردووە، ئەو سێ پارتە کوردییە وەکوو بێزراوترین پارتی کوردی لەلای زۆرینەی خەلكی رۆژهەڵات سەیر بکرێن، کە تەنیا و تەنیا بە پیلانی دوژمنان خۆیان کردۆتە دوژمنی بزووتنەویە رۆژهەڵات.