خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند کارێکی سەیر و سەمەرە کە لەکۆندا باو و باپیرانمان ئەنجامیان داوە و بۆ ئەم سەردەمە زۆر سەیرە:
– ژنان قورقوشم و گۆگگردیان بۆ رەنگکردنی قژیان بەکارهێناوە، کە ئەوەش زۆرجار بۆتە هۆی سوتانەوەی قژەکە یاخود کاریگەریەکەی زۆر کاتی بووە.
– بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەروونی، دکتۆر کونێکی کردۆتە سەری نەخۆشەکە تا ڕوحی بەدکار بچێتە دەرەوە.
– لە پرسەکانی ڕۆمادا ژنان بۆیان نەبووە بگرین، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە خەڵکی بێزار نەکەن.
– لە لای ڕۆمانەکان گەر پیاوێک کوڕێکی بکوشتایە لەسەر ئەوەی لەگەڵ کچەکەی پەیوەندی هەبووە، هیچ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەدەکرا.
– لە لای ڕۆمە کۆنەکان باوک تا ٣ جار بۆی هەبووە کوڕەکەی وەک کۆیلە بفرۆشێت، گەر زیاتری بکردایە وەک باوکێکی خراپ تەماشا دەکرا.
– یەکێک لەو ڕێگا کۆنانەی بەکار دەهات بۆئەوەی بزانرێت ژنێک دووگیانە یان نا، پارچەیەک سیریان دەخستە ئەندامی زاوزێی و بۆ ڕۆژی دواتر پشکنینی بۆن و گۆڕانکاریەکانیان دەکرد.
– لە ڕۆمای کۆن تەوالێتی گشت هەبووە کە لە شوێنی کراوەدا دەستیان بە ئاو گەیندووە.
3 رۆژ
|