
SNN: جه‌مال لۆلۆ
* له (1)ی تشرینی دووه‌می ساڵی (1959)یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (هیوای كوردستان) له شاری سلێمانی و له لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانه‌وه بڵاوكرایه‌وه .ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسی یه هات كه له ساڵی (1958) كۆتایی به رژێمی پادشایه‌تی هێنا و رژێمی كۆماری جێگه‌ی گرته‌وه و خه‌ڵكی عێراق كه‌شێكی ئازادیان بۆ هاته‌پێش و چه‌ندین گۆڤار‌و رۆژنامه و ده‌زگای رۆشنبیری به‌زمانی عه‌ره‌بی و به زمانی كوردی دروست بوو .
*له(3)ی تشرینی دووه‌می ساڵی (1920) ژماره‌یه‌ك له شۆڕشگێڕه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید توانیان شارۆچكه‌ی پێنجوێن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی عێراق ڕزگار بكه‌ن . به‌مه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وری شۆرشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمود كۆبوونه‌وه‌و شۆڕشه‌كه‌یان گه‌وره كرد تا دواتر شه‌ڕی ئاوباریكی لێ كه‌وته‌وه
*له(3)ی تشرینی دووه‌می ساڵی (1968) و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا شاعیری كورد(نه‌جمه‌دینی مه‌لاڕه‌سوڵ ی دێلێژه) ناسراو به ( ئاری )كۆچی دوایی كرد . ئاری شاعیر له ماوه‌ی ژیانیدا كۆمه‌ڵێك شیعری زۆری نوسیوه و ناوه‌ڕۆكی زوربه‌ی شیعره‌كانی خۆشه‌ویستی و نیشتمانپه‌روه‌ری و سروشتی جوانی كوردستان بووه
*له(3)ی تشرینی دووه‌می ساڵی (1992) له‌هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵا( مام جه‌لال) و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ڤێستیڤاڵی یادی (70)ساڵه‌ی حوكمدارێتی شێخ مه‌حمود سازكرا . له‌و ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا رۆڵی شێخ مه‌حمودی مه‌لیكی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رزنرخێندرا .
*له(5)ی تشرینی دووه‌می ساڵی (1984)، ئه‌دیب و نوسه‌ر مامۆستا (تاهیر سادق) له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. مامۆستا تاهیر صادق ساڵی 1911 له شاری كۆیه له‌دایك بووه . له‌سه‌ره‌تای ساڵی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه وه له شاری كۆیه بووه به مامۆستا . ساڵی 1969 پڕۆژه‌ی رێنوسی كوردی له شاری كه‌ركوك به چاپ گه‌یاندووه . له گه‌ڵا دامه‌زراندنی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد له ساڵی 1970 دا بووه به ئه‌ندام و پاشان بوه به سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد.
*له 10 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1948 مامۆستا (زێوه‌ر)ی شاعیر له‌ته‌مه‌نی (73) ساڵیدا له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد . (عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د مه‌لا ره‌سوڵ ) ساڵی 1875 له سلێمانی هاتۆته دنیاوه ، له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیه‌وه چۆته به‌ر خوێندن و له حوجره‌ی مه‌لا سه‌عید خواجه ئه‌فه‌ندی خوێندویه‌تی ، به‌مه‌به‌ستی خوێندن چه‌ند شارێكی كوردستان گه‌ڕاوه ، پاشان چۆته ئه‌سته‌مبوڵا و له‌گه‌ڵ ئه‌دیبه‌كانی ئه‌وێدا په‌یوه‌ندی په‌یداكردوه و پاش ماوه‌یه‌ك گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی و كراوه به مامۆستای مه‌كته‌بی (روشدیه)ی عه‌سكه‌ری ، ماوه‌ی (30)ساڵا مامۆستا بووه . زێوه‌ری شاعیر زمانی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی به‌باشی زانیوه جگه له‌وه‌ی شاعیرێكی ناسراو بوه پیاوێكی نیشتمان په‌روه‌ر و كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی بووه و سوارچاك و شهترنهج زانێكی باش بووه . هه‌وڵی زۆری داوه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له‌ناو میلله‌تی كورد دا . زێوه‌ری شاعیر دوای خانه‌نشین كردنی ژیانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شیعری و ئه‌ده‌بی كوردی ته‌رخان كردووه و له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوسیوه .
*له 6 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1952 مامۆستا (گۆران)ی شاعیر بووبه به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی ( ژیـــن ) . ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پیره مێردی شاعیر له ساڵی 1950 كۆچی دوایی كرد . مامۆستا گۆران جگه له‌وه‌ی شاعیرێكی گه‌وره بووه ، له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریشدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه .
*له 8 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1919 یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (پێشكه‌وتن) له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه بڵاوكرایه‌وه . رۆژنامه‌ی (پێشكه‌وتن) له‌ماوه‌ی (3)ساڵدا (18) ژماره‌ی لێ بڵاوكرایه‌وه .
*له 8 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1986 هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵا صائیب كۆچی دوایی كرد . شه‌ماڵا سائب كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی صائبه ساڵی 1931 له گه‌ڕه‌كی (گۆیژه)ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه ، دوای قۆناغی سه‌ره‌تایی په‌یوه‌ندی به (كولیه‌ی فه‌یسه‌ڵی) یه‌وه كردوه له‌به‌غدا ، ساڵی 1946 له شاری به‌غدا ده‌ستی كردوه به خوێندن و بڕوانامه‌ی دبلۆمی له موزیك و به‌كالۆریۆس ی له زانسته مێژووییه‌كان به‌ده‌ست هێناوه . له ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا وه‌ك موزیكی و گۆرانی بێژ كاری ركردووه و چه‌ند گۆرانییه‌كی تۆماركردوه . هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی كلیپ چه‌ند گۆرانیه‌كی بۆ ته‌له‌فزیۆن تۆماركردوه و به‌خاوه‌نی یه‌كه‌م ئه‌زمونكاری كلیپكردنی گۆرانی كوردی داده‌نرێت و یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندیش بووه كه ئامێری (عودی) له‌گۆرانی كوردیدا به‌كارهێناوه . به‌مه‌به‌ستی خوێندن رویكردۆته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ماجستێر ی له مێژوودا به‌ده‌ست هێناوه و پاشان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له كتێبخانه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكا كاری كردووه . شه‌ماڵا صائیب دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له زانكۆی سلێمانی دامه‌زراوه . له ماوه‌ی ژیانیدا خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی كردووه
*له (12) تشرینی دووه‌می ساڵی (1936) شاعیره گه‌وره‌ی كورد(حه‌مدی) كۆچی دوایی كرد و له گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا . ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌تاح به‌گی ساحێبقڕان ، ساڵی 1878 له‌شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه ، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و روشدیه‌ی سه‌ربازی و مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانیدا خوێندویه‌تی ، یه‌كه‌م شیعری ساڵی 1892 وتووه كه ته‌مه‌نی چوارده ساڵا بووه .حه‌مدی شاعیر مرۆڤێكی خاوه‌ن بیر و باوه‌ڕ بووه و له‌پێناو پاراستنی بیروباوه‌ڕی خۆیدا هه‌موو تهنگوچهڵهمهیهكی ژیانی چه‌شتووه ، شیعری بۆ زووربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان وتووه و شیعری نیشتمان په‌روه‌ری و كوردستانی هۆنیوه‌ته‌وه و گه‌لێك شیری بۆ شۆڕشه‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود هۆنیوه‌ته‌وه . دیوانه شیعریه‌كه‌ی ساڵی 1957 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه .
*له 14ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1784 له‌گه‌ڵا دروست بوونی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئیبراهیم پادشای بابانه‌وه . بابانیه‌كان پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی بابانیان له قه‌ڵاچوالانه‌وه بۆ شاری سلێمانی گواسته‌وه و شاری سلێمانی بووه پایته‌خت . ده‌سه‌ڵاتی بابانیه‌كان له ساڵی 1656 تا ساڵی 1851 به‌رده‌وام بووه و زوربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانیان له‌ژێر ده‌ستدا بووه و سنوریان گه‌یشتۆته ناوچه‌ی شوان و شاری كه‌ركوك و له باشوره‌وه ده‌سه‌ڵاتیان تا ناوچه‌كانی به‌دره و جه‌سان بووه .
*له 14 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1925 (ئه‌مین زه‌كی به‌گ) بووه وه‌زیر له حكومه‌ته‌كه‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی (عه‌بدولموحسین سه‌عدون). محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و مێژوونوسێكی گه‌وره‌ی كوردبووه و چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی بڵاوكردۆته‌وه . ساڵی 1917 میدالیای جه‌نگی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌مساوه پێبه‌خشرا . هه‌روه‌ها چه‌ند جارێك له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق دا نوێنه‌رایه‌تی شاری سلێمانی كردووه.
له 14 تشرینی دووه‌می ساڵی 1992 به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵا مام جه‌لال و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حكومی و حزبی و مامۆستا ، ، (پاش بنیاتنانه‌وه‌ی) زانكۆی سلێمانی كرده‌وه . زانكۆی سلێمانی له (14/تشرینی دووه‌می ساڵی/1968)كراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام به بڕیارێكی رژێمی به‌عسی روخاو له ساڵی (1981) دا بۆشاری هه‌ولێری گواستراوه‌ته‌وه و له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بنیات نرایه‌وه .
*له 15 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1922 ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژی كوردستان) له شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه . ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له جێی ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكهدهرچوو كه ناوی (بانگی كوردستان) بوو كه‌له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا. شێخ نوری شێخ ساڵح به‌رێوه‌به‌رو سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژی كوردستان بوو. نووسه‌ره‌كه‌شی (عه‌لی كه‌مال ئاغای شاعیر) بوو له ژێر ناوی ڕۆژنامهكهدانووسرابوو(سیاسی,ئه‌ده‌بی,ئیجتماعی)یه و هه‌فته‌ی جارێك ده‌رده‌چێ. پاش بۆ ردومانی سلێمانی له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه ، (شێخ مه‌حمود) له‌گه‌ڵ هێزه كه‌یدا كشایه‌وه بۆ ناوچه‌ی سورداش و چاپخانهكهشی گواسته‌وه بۆئهشكهوتی جاسه‌نه . دوا ژماره‌ی رۆژی كوردستان له 3 ی ئاداری ساڵی 1922 بڵاوكرایه‌وه .
*له (18) تشرینی دووه‌می ساڵی (1962) شاعیری گه‌وره‌ی كورد (گۆران) كۆچی دوایی كرد. عه‌بدوڵڵا گۆران كوڕی سلێمان به‌گه، ساڵی 1904 له هه‌ڵه‌بجه هاتۆته دنیاوه . ماوه‌یه‌ك به (فه‌قێ عه‌بدوڵڵا) ناوبانگی ده‌ركردوه . گۆرانی شاعیر له‌گه‌ڵا دامه‌زراندنی یه‌كه‌م قوتابخانه له شاری هه‌ڵه‌بجه به زمانی توركی ، له پۆلی یه‌كه‌م وه‌رگیراوه .پاشان له كه‌ركوك درێژه‌ی به خوێندن داوه و ساڵی 1925 بووه مامۆستا ، سه‌ره‌تای شیعر نوسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی 1929 – 1930 . دوای كۆچی دوایی پیره‌مێردی شاعیر ، گۆران له ساڵی 1952 بووه به لێپرسراوی رۆژنامه‌ی ژین ، به‌هۆی باری سیاسییه‌وه ساڵی 1956 به‌ندكراوه و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كانی باشوری عیراق كراوه و پاش شۆرشی 14 ی ته‌موزی 1958 ئازاد كراوه . له‌گه‌ڵا وه‌فدێكدا سه‌ردانی وڵاتانی روسیا و چین و كۆریای باكوری كردوه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌رتای ساڵی 1959 سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری شه‌فه‌ق ی گرتۆته ده‌ست و به‌ناوی گۆڤاری (به‌یان) بڵاوی كردۆته‌وه . ساڵی 1960 له به‌غدا له رۆژنامه‌ی ئازادی كاری كردوه . گۆرانی شاعیر زمانی عه‌ره‌بی ، فارسی ، توركی ،ئینگلیزی به‌باشی زانیوه . له به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی ( به‌هه‌شت و یادگار ، فرمێسك و هونه‌ر ، سروشت و ده‌روون ، لاوك و په‌یام ) هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی ئه‌ورپی كردووه به كوردی وبه‌ناوی (هه‌ڵبژارده)وه بڵاوی كردۆته‌وه
*له (20) تشرینی دووه‌می ساڵی (1937) (مه‌حمود جه‌وده‌ت) له سێداره‌درا. مه‌حمود جه‌وده‌ت یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كانی كورد ساڵی 1889 له سلێمانی له‌دایك بووه . له سوپای عوسمانی‌دا كاری كردوه . به‌ڵام پاش ته‌واو بوونی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان. یه‌كێك بوو له ڕۆناكبیرانی كورد. مه‌حمود جهووهت ساڵی (1920) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری كورد دا كۆمه‌ڵه‌ی ئیستیقلالی كوردستانیان دامه‌زراند, كه ئامانجی بوژانهوهوهی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بوو . یه‌كێك بووه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له شۆرش و ڕاپه‌رینه‌كانی شێخ مه‌حمود دا پاڵپشتی شۆڕش بووه و له شه‌ڕی ئاوباریكدا به‌شداربووه .
*له (21) تشرینی دووه‌می ساڵی (1976) سێ سه‌ركرده‌ی قاره‌مانی ( ی.ن.ك) و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه له دادگاییه‌كی سه‌رپێی دا بریاری مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له‌سێداره‌دران ، ئه‌وانیش شه‌هیدانی سه‌ركرده (خاڵه شیهاب و جه‌عفه‌ر عه‌بدوالواحید وئه‌نوه‌ر زۆراب) بوون . ئه‌م شه‌هیدانه پاش شه‌ش مانگ خۆراگری له‌زیندان دا رۆژی 11 ی ته‌موزی ساڵی 1976 حوكمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی ساڵی 1976 دا حوكمه‌كه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا . ئه‌و سه‌ركرده شه‌هیدانه نه‌ریتی كه‌م بژی و كه‌ڵا بژی یان داهێنا .
*شه‌هیدی سه‌ركرده شیهاب شێخ نوری ، ناسراو به خاڵه شیهاب ساڵی 1930 له سلێمانی له‌دایك بووه ، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی ی . ن.ك ) بووه . پاش شه‌هیدبوونی له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمه‌كه‌ی له سلێمانی به‌خاك سپێردرا .
*شه‌هیدی سه‌ركرده جه‌عفه‌ر عبدالواحید . ساڵی 1945 له كۆیه له‌دایك بووه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه . پاش شه‌هیدبوونی ته‌رمه‌كه‌ی له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له كۆیه به‌خاك سپێردراوه .
شه‌هیدی سه‌ركرده ئه‌نوه‌ر زۆراب . ساڵی 1946 له شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه . پاش شه‌هیدبوونی ته‌رمه‌كه‌ی له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له شاری كه‌ركوك به‌خاك سپێردراوه
*له (23) تشرینی دووه‌می ساڵی (1870) مێژوونووس و ڕۆژنامه‌گه‌ری ناوداری كورد (حسێن نازم) له‌شاری سلێمانی له‌دایك بوو, هه‌رله سلێمانی قوتابخانه‌ی ڕۆشدیهی ته‌واوكردو فێری زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و فارسی و توركی بووه. (حسێن نازم) یه‌كێك بووهلهراوێژكارهكانی شێخ مه‌حمود و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی (ئومێدی ئیستیقلال) بووه و چه‌ندین وتاری به‌زمانی توركی و فارسی بڵاوكردۆته‌وه . ساڵی 1924 به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ، شاری سلێمانی به‌جێهێشتووه و چووه بۆ توركیا . ساڵی 1928 گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و بۆته سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ژیان . له‌ماوه‌ی ژیانیدا گه‌لێك خزمه‌تی كردووه . په‌ڕاوی مێژووی گه‌لی كوردی به‌چاپ گه‌یاندووه و مێژووی (بابان و ماوه‌ت )ی نوسیوه . مامۆستا حسێن نازم ساڵی 1932 كۆچی دوایی كردووه.
*له (24) تشرینی دووه‌می ساڵی (1960) كه‌سایه‌تی ناسراو (حه‌مدی به‌گی بابان) كۆچی دوایی كرد. حه‌مدی به‌گ كوڕی محمد رشید پاشای سلێمان پادشای بابانه . ساڵی 1870 له‌دایك بووه . لهئهستهنبوڵا خوێندویه‌تی و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق . له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه‌كان له عیراق و له‌كاتی دورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود ، حه‌مدی به‌گ وه‌ك نوێنه‌ری ئنگلیزهكان له‌شاری سلێمانی ده‌ستبه‌كاربووه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا په‌یداكردوه به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی فرمانی ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵا مه‌لیك فه‌یصه‌ل دا په‌یوه‌ندی تێكچووه و عیراقی جێهێشتوه . ساڵی 1960 له شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردوه .
*له (25) تشرینی دووه‌می ساڵی (2007) به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان چه‌ندین چالاكی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرا، له‌شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵی (به چ گوناهێك) پێشكه‌ش كرا. كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه گوزارشت بوو له‌ده‌رخستنی ئازاره‌كانی ژن له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا و له‌لایه‌ن (یه‌كێتی ژنانی كوردستان)- لقی سلێمانییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، كه‌تیایدا نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مه‌ده‌نی و ژنان ئاماده‌یبون.. ژنانی چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان له‌ساڵی (1981)ه‌وه,ڕۆژی (25/ی تشرینی دووه‌می ههمووساڵێكیان وه‌ك ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبهژنان دیاری كرد,پاشان كۆمه‌ڵه گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌ساڵی (1999) وه ئه‌م ڕۆژی به ره‌سمی ناساند . دیاریكردنی ئه‌م رۆژه بۆ 20 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1960 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك به فه‌رمانی(ڕافائیل تروجیلو) ی دیكتاتۆری كۆماری دۆمه‌نیكان سـێ خوشكی چالاكی بواری ڕامیاری تیرۆركرد .
*له (29) تشرینی دووه‌می ساڵی (1932) دكتۆر (عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت) تێكۆشه‌ری ناسراوی كورد له توركیا له‌سێداره‌درا . عه‌بدوڵا جه‌وده‌ت به‌گ, سیاسی و نووسه‌رو ڕۆشنبیرێكی گه‌وره بووه. یه‌كێك بووه له‌ئه‌ندامه به‌رزو چالاكانی حزبی ئیستسقلال . خاوه‌نی زیاتر له (24) كتێبه‌و(34) كتێبیشی بۆ زمانی توركی وه‌رگێڕاوه .
*له (29) تشرینی دووه‌می ساڵی 1974 عه‌لی كه‌مال باپیر ئاغای شاعیر كۆچی دوایی كرد . ئه‌م شاعیره ساڵی 1887 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه ، سه‌ره‌تای له مزگه‌وت خوێندویه‌تی پاشان فێری زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی بوه ، ماوه‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌ر بوه و له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود دا ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری شێخ بوه ساڵی 1919 كراوه به قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵا . پاشان خۆی بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری ته‌رخان كردووه و له رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان دا چه‌ندین بابه‌تی نوسیوه . ساڵی 1922 كۆمه‌ڵێك له شیعره‌كانی له‌لایه‌ن (مێجه‌رسۆن) ی حاكمی سیاسی ئینگلیزه‌كان له شاری سلێمانی چاپكراوه ، (عه‌لی كه‌مال باپیرئاغای شاعیر ) یه‌كێك بووه له دوا نوێنه‌رانی ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی ، دوو دیوانی شیعری به‌ناوی ( ده‌شتی شاره‌زوور ) و ( باخی میر)ه‌وه چاپ كردوه . هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی له فارسیه‌وه كردوه به كوردی .
*له (30) تشرینی دووه‌می ساڵی 1973 هونه‌رمه‌ند مامۆستا ره‌فیق چالاك كۆچی دوایی كرد .
ره‌فیق چالاك ساڵی 1923 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی له شاری سلێمانی ته‌واو كردووه پاشان چۆته دارموعهلیمینی ریفی له به‌غدا ، ساڵی 1935 بۆیه‌كه‌م جار له شانۆگهرییهكدا ده‌وری بینیوه ، ساڵی 1941 خوێندنی ته‌واو كردووه و پاش ساڵێك بووه به مامۆستا . له كۆتایی ساڵی 1942 له‌گه‌ڵا مامۆستا گۆرانی شاعیر و چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌چن بۆ فه‌له‌ستین و له‌وێ له ئیستگه‌ی (یافا) بۆ ماوه‌ی (3)ساڵا كار ده‌كه‌ن . ساڵی 1945 گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری به‌غداد و له ئیستگه‌ی كوردی به‌غدا كاری كردوه . مامۆستا ره‌فیق چلاك له‌بواری نوسینی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه ، نوسینه‌كانی له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوكردۆته‌وه ، ساڵی 1972 به‌سه‌رۆكی لقی به‌غدی كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی هه‌ڵبژێراوه. رۆژی (30) تشرینی دووه‌می ساڵی 1973 كۆچی دوایی كردوه و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردراوه .
*له (30) تشرینی دووه‌می ساڵی 1991 مامۆستا ( فه‌ره‌یدون عه‌لی امین ) كۆچی دوایی كرد . مامۆستا فه‌ریدون ساڵی 1933 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه . قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واوكردوه و ساڵی 1953 دارولموعه‌لیمینی له شاری به‌غدا ته‌واوكردوه . یه‌كه‌م بابه‌تی نوسینی له ساڵی 1954 له رۆژنامه‌ی ژین‌دا بڵاوكردۆته‌وه . ساڵی 1975 له زانكۆی موسته‌نصریه به‌كالۆریۆسی له سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی دا به‌ده‌ستهێناوه و پاشان له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا بۆ وانه‌بێژ . ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كورد بووه .
*له (30) تشرینی دووه‌می ساڵی (2006) مێژو نوس وئه‌دیبی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا (محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار) له‌شاری له‌ندن كۆچی دوایی كرد. محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار ساڵی (1924) له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی له شاری سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو كردووه، پاشان له زانكۆی موستهنصریهی شاری به‌غدا كولێژی قانونی ته‌واو كرده‌ووه و رویكردۆته شاری له‌ندن.له ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین نوسینی ئه‌ده‌بی و مێژووی جۆرواجۆری بڵاو كردۆته‌وه.له‌به‌ناو بانگترینیان (شێخ مه‌حمودی قاره‌مان وحكومه‌ته‌كه‌ی خواروی كوردستان)ه . محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار پاش ئه‌وه‌ی له شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد ڕۆژی (12)ی كانونی یه‌كه‌می 2006 ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و له‌رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له سلێمانی به‌خاك سپێردرا.