پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 10 2024
Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ده‌زگای مۆساد و تیرۆركردنی زانایه‌كی نازی له‌ بواری موشه‌ك 

ده‌زگای مۆساد و تیرۆركردنی زانایه‌كی نازی له‌ بواری موشه‌ك 

ده‌زگای مۆساد و تیرۆركردنی زانایه‌كی نازی له‌ بواری موشه‌ك

زانای ئه‌ڵمانی (هاینز كروگ) له ئۆفیسه‌كه‌ی بوو دواتر ڕۆشت تاهه‌تایه‌و و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌‌ بۆ نشتیمان و له‌ 11ی 9ی ساڵی 1962 ونبوو ، دوا زانیاریش كه‌ پۆلیسی میونشن هه‌یبوو له‌سه‌ر زانا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ جار به‌جار (هاینز) ده‌چوو بۆ قاهیره وه‌كو زۆربه‌ی زانا ئه‌ڵمانیه‌كان . (هاینز) له‌لایه‌ن میسره‌وه‌ به‌كرێ گیرابوو به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو ، به‌ڵام دوای دیار نه‌مانی (هاینز) ئیسرائیل ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ زاناكه‌ له‌لایه‌ن میسره‌وه‌ فڕێنراوه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه‌ كار بۆ ئیسرائیل بكات به‌هه‌رحال نه‌توانرا زاناكه‌ بدۆزرێته‌وه‌ ، له‌و كاته‌دا یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیترین ئامانجه‌كانی ده‌زگای (مۆساد) وه‌ستاندنی زانا ئه‌ڵمانیه‌كان بوو له‌ كاركردن له‌ پڕۆگرامه‌ ڕۆكێتیه‌كه‌ی (مووشه‌كیه‌كه‌ی) میسر ،(هاینز) و زانا ئه‌ڵمانیه‌كانی تر كه‌ بۆ میسر كاریان ده‌كرد چه‌ندان په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌كردنیان به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێده‌كرا ، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ (هاینز) یه‌كێك بوو له‌ ئامانجه‌ لوتكه‌كانی مۆساد ، وه‌ له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا (هاینز) ئه‌ندامی گروپێك بوو كه‌ له‌ زانا باڵاكان پێكهاتبوو كه‌ هه‌موو زانا زیره‌ك و باڵاكانی ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كه‌وه‌ كاریان ده‌كرد له‌و گرووپه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندازیاری ته‌كنه‌لۆجیای فڕین (ڤۆن بڕاون) كاریان ده‌كرد و له‌وێدا ئیشیان بونیاتنانی ئه‌و مووشه‌كانه‌ بوو كه‌ له‌ نیوه‌ی سالی 1944 ئینگڵته‌رای پێكرایه‌ ئامانج و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، وه‌ (هاینز) له‌ هه‌ردوو پڕۆگرامی مووشه‌كی (V1 , V2) كاریكردووه‌، وه‌ ئه‌و تیمه‌ ئامانجی گه‌وره‌تریان هه‌بوو ئه‌ویش درووستكردنی ڕۆكێت(مووشه‌ك)ی به‌ توانا و مه‌ودای دوورهاوێژی زیاتر و پێكانی ئامانج وردتر بوو ، به‌ڵام له‌ دوایدا گروپه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ (ڤۆن براون)ـی سه‌رپه‌رشتیاریش ده‌چێته‌ پاڵ ئه‌مریكا و بوو به‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ به‌ باوكی پرۆگرامی ئاسمانی ناسا داده‌نرێن و ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له پڕۆگرامی‌ گه‌شه‌پێدانی مووشه‌كی له‌ ئه‌مریكادا و هه‌روه‌ها بانگێشتی (هاینز) و زانا ئه‌ڵمانیه‌كانی تریش كرد بۆ ئه‌مریكا 10 ساڵ دوای كۆتایی جه‌نگ به‌لام (هاینز) ئاماده‌ نه‌بوو و ڕووی كرده‌ كاركردن بۆ میسر له‌گه‌ل به‌شێكی تر له‌ زانا ئه‌ڵمانیه‌كان‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆفیسۆرێكی تری ئه‌ڵمانی و ده‌ستیان كرد به‌ ڕێكخستن و دامه‌زراندنی پڕۆگرامێكی موشه‌كی نهێنی له‌ میسر. په‌یامی پڕ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وام بۆ (هاینز) ده‌نێردرا و ئه‌وه‌ش وای له‌ هاینز كرد بێزا بێت به‌ده‌ستیانه‌وه‌ و ده‌شیزانی كه‌ ئیسرائیل له‌ پشتی ئه‌و كاره‌وه‌یه‌ و له‌ ساڵی 1960 یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین به‌ڕێوبه‌رانی هۆلۆكاست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ فڕێندرا و له‌ ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ بردرایه‌وه بۆ قودس و له‌ سێداره‌درا ، دوای ئه‌و ڕووداوه‌ هاینز زانی كه‌ كاتیه‌تی و ئیسرائیل ئیتر بۆ ئه‌ویش دێن بۆیه‌ رووده‌كاته‌ پاله‌وانێكی پێشتری نازیه‌كان و ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی (سكۆرزینی) ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ ده‌توانێت بیپارێزیت و ڕزگاری بكات ، ئه‌و ڕۆژه‌ (هاینز) ونده‌بێت و ده‌ڵێن گوایه‌ كاره‌كه‌ی جێهێشتووه‌ و چووه‌ بۆ لای (سكۆرزینی) كه‌ ده‌توانێ یارمه‌تی بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ یه‌كتر ده‌بین و (سكۆرزینی) سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی (هاینز) ده‌بێت ، به‌ڵام (هاینز) بێ ئاگایه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌فه‌سه‌ری پێشوتری نازیه‌كان له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌وان ، (سكۆرزینی) پێشتر ئاماده‌كاری كردبوو و به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌ شوێنێكی سه‌لامه‌ت له‌گه‌ل (هاینز) چوون بۆ دارستان به‌ڵام 3 ئه‌ندامی مۆسادی پێشتر ئاگادار كردبۆوه‌ كه‌ شوێنیان بكه‌ون ، دوای گه‌یشتنیان به‌ شوێنی مه‌به‌ست (سكۆرزینی) هه‌ڵده‌ستێـت به‌ ته‌قه‌كردن له‌ زانا (هاینز) و ده‌یكوژێت و دوای گه‌یشتنی 3 ئه‌ندامه‌كه‌ی مۆسادیش هه‌ڵده‌ستن به‌ هه‌ڵڕژاندنی (ترش) به‌سه‌ر جه‌سته‌ی (هاینز)دا و دواتر چاوه‌روانی كاركردنی ترشه‌كه‌ ده‌بن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی و چاڵێكی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن و دواتر ده‌یخه‌نه‌ گۆڕه‌كه‌وه‌ و دایده‌پۆشن و هه‌روه‌ها به‌ لیمۆش گۆڕه‌كه‌ داده‌پۆشن بۆ پاراستنی له‌ دۆزینه‌وه‌ی سه‌گ و بوونه‌وه‌ره‌ دڕنده‌كانی تر ، مه‌به‌ست له‌ كوشتنی (هاینز)یش ترساندنی زانا ئه‌ڵمانیه‌كانی تربوو له‌ كاركردنیان بۆ میسر ‌‌، (سكۆرزینی) به‌كرێگیراوی مۆسادیش له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
HangawShirwan

About زريان احمد

Check Also

زیندەبەچاڵکردنی کچان و سیستەمی فرە مێردی لە چاخەکانی پێش مێژوودا

د. فەوزی ڕەشید محەمەد بەرزنجی(١٩٣١-٢٠١١) بەشی چوارەم (چاخە مێژووییەکان بە دەرکەوتنی نووسین لە ٣٢٠٠ پ.ز …