زمانی کوردی بە پێیی سەرچاوە مێژوویەکان
د.زریان حاجی
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ده‌بینن كه كورد هه‌رگیز خاوه‌ن شارستانیه‌ت و ته‌نانه‌ت نووسین و زمان و ئه‌ده‌ب و ڕێنووسی تایبه‌ت به‌خۆشی نه‌بووه، به‌ڵكو وای ده‌بینن ئه‌م زمانه‌ش زمانێكی وه‌رگیراوی داتاشراوی زمانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌رده‌سته‌یه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه زمانی كوردی زمانێكی ڕه‌سه‌نی خودان ڕێنووس و شارستانیه‌تێكی كۆنی مه‌زن بووه، كه نه‌ك زمانی ئاخافتن به‌ڵكو زمانی نووسینیش بووه، به‌ڵام به‌هۆی سهردهستهنهبوونی نه‌ته‌وه‌یی و باڵاده‌ست نه‌بوونی له‌ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وایكردووه كهلایهكی به‌لادا نه‌كرێته‌وه و بگره فه‌رامۆشیش بكرێت .
له دوای به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار و دروست بوونی كۆڕی زانیاری كورد له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو زۆر هه‌وڵی جدی و جوان درا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م زمانه سه‌رله‌نوێ ڕۆشن بێته‌وه و له زمانی ئاخافتنه‌وه دووباره بكرێـته‌وه به زمانی نووسین، هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌وه كۆنترن و له سه‌رده‌مانی پێشتر و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می میرنشینی بابان و سێ كوچكه‌كه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌یان ئێجگار پێشخست و زمانی نوسینی نالی شاهێدی ئه‌و ڕاستیه‌یه، كه ده‌ڵێت “كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كوردیه خۆ كوردیه هه‌ركه‌س نادان نه‌بێت خۆی تالبی مانا ده‌كات” و یا چامه‌كانی سالم و و كوردی …. هتد له‌ولاوه بوه‌ستێ …. ئه‌مه نابێت هه‌وڵه‌كانی پیره‌مێرد و ڕۆژنامه‌كانی ژین و ژیانه‌وه و تێگه‌یشتنی ڕاستی هه‌رچه‌ند داگیركاری ئینگلیزیش ده‌ری ده‌كرد له‌بیر بكه‌ین …. ئه‌وه سه‌رده‌می شێخ‌یش (مه‌لیك محمود)ی كوردستان و ڕۆژنامه‌كانی بانگی حه‌ق …. هتد و ته‌نانه‌ت پاش یه‌ك ڕۆژ له‌یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رجه‌م زمانی فه‌رمانگه‌و حوكمداریه‌كه‌ی ده‌كات به‌كوردی، یان حسین حوزنی موكریانی و گۆڤاره‌كانی و نوسینه‌كانی و خزمه‌ته‌كانی بۆ ئه‌و زمانه پاشان گۆڤاری گه‌لاوێژ و چه‌ندانی دیكه نابێت له‌بیر بكه‌ین ….. یان مامۆستا توفیق وه‌هبی به‌گ كه خاوه‌ن هه‌وڵی نه‌بڕاوه‌یه بۆ پاراستنی زمانی كوردی .
به‌ڵام له‌سه‌روو ئه‌مانه‌وه به‌ڵگه نامه‌یه‌كی مێژوویی گرنگه كه ده‌یسه‌لمێنێت له پێش ئیسلام و ته‌نانه‌ت پاش هاتنی ئه‌و ئاینه‌ش له‌سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌كان كورد خاوه‌نی زمان و ڕێنووسی تایبه‌تی خۆی بووه ته‌نانه‌ت كتێب و نوسراویش به‌و زمانه هه‌بووه له خه‌زانه‌ی به‌غداد هه‌ڵگیراوه ..
ئه‌ویش نوسه‌ری دیاری سه‌رده‌می عه‌بباسی ابن وحشیه النبگی له كتێبی “شوق المستهام فی معرفه رموز اڵقلام” كه له‌ساڵی (291ك /905ز ) وه‌فاتی كردووه و كتێبه‌كه‌شی له (241هـ / 856م)، نوسیوه هه‌روه‌ك له كۆتایی كتێبه‌كه خۆی دیاری كردووه، ئه‌م كتێبه باسی ده‌یه‌ها زمانی كۆنی كردووه جگه له‌وه‌ی كه ڕه‌مز و نیشانه‌كانی ئه‌و زمانانه‌شی شیكار كردووه .
باسێكیشی ته‌رخان كردووه بۆ زمانی كوردی و تێیدا ده‌ڵێت : “قه‌ڵه‌مێكی دیكه له قه‌ڵه‌مه كۆنه‌كان كه چه‌ند پیتێكی زیاده‌ی له ڕێسای پیته‌كان تێدایه پێی ئه‌وترێت كوردان بڕوا وایه، كه ئه‌و قه‌ڵه‌مه بینوشادو ماسی سوراتی پێی نوسیوه و سه‌رجه‌م زانسته‌كان و هونه‌ره‌كانی كۆكردۆته‌وه و به‌و زمانه پێی نوسیوه و ئه‌مه‌ش وێنه‌كه‌یه‌تی” (هاوپێچ وێنه‌كه‌ی داده‌نێین) .