سەدام حوسین چی بە بریماکۆف ووت؟؟
لەساڵی 1991 پریماکۆف سەردانی کردم ، لەوکاتەدا بەبیانوی دەرکردنی عێراق لە کویت دا ، جەنگ هەڵیسابوو ،پێی گوتم
(من هاتووم بۆلات چەندخاڵێکم هێناوە . پێویستە ڕەزامەندیان لەسەر دەرببڕن ئەگەرنا ڕوسیا لەدژی ئێوە شانبەشانی ئەمریکا ڕادەوستێ )
منیش زەردەخەنەیەکم بۆکردو پێم گوت ئێوەش وەکو ئەمریکا مەکەونە هەڵەوە ، دەبێ ئێوە له ئەمریکا باشتر ئێمە بناسن بێگومان هەڕەشەو گوڕشە هیچ سودێکی نابێ ،
لەلایەن دەوڵەتانەوە بێت یان لەلاین کەسایەتیەکانەوە ،
قسەیەکم پێ وت کە ئازاری دا قسەیەکی هەقیش بوو هەر وەها پێم گوت ئێوە چ هێزێکی زیادە دەخنە سەر هێزو توانای ئەمریکا لەکاتێکدا تۆ گوێت لە دەنگی بۆب و ڕۆکێتەکانە .بۆیە بەلامانەوە گرنگ نیە چ هێزێکی بۆ زیاد دەبێت هەرچۆنێ بێت ڕێکەوتین لەسەر هێندێک خاڵ ، بەلام (بۆشی باوک ) بە پەلە بوو ئیدی ئەوە ڕوویدا کە ڕوویدا ،
لە کتێبی
سەدام حسێن
لە زیندانی ئەمریکیەکانەوە
ئەمەیە ڕاستی ڕووداوەکە
پارێزەر حەلیل دلێمی