کورده‌کانی باشور و به‌ریتانیا و عێراق
بۆ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه سهرۆکاریکردن و به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر کێشه‌داربوو، به‌ریتانیا له‌به‌ر ڕابوردووی له هندستان بیروڕاو ڕابوردویه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو زیاتر له خه‌ڵکانی تر و ده‌ستپێکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ره‌تاوه به ویستی شه‌ره‌فه‌وه ده‌سی یێکرد، به‌لام ئه‌و په‌یمانانه‌ی که له‌سه‌ره‌تاوه دای به‌کورد به‌جێی نه‌هێنان، هه‌ندێ هۆکاری یه‌ک به‌دوای یه‌ک وای له به‌ریتانیا کرد که له‌و په‌یمانانه‌ی که دابووی به‌کورد پاشه‌کشێ بکا وجێ به‌جێیان نه‌کا، هه‌روه‌ها جێی گومان بوو که عه‌ره‌به‌کانی دوای به‌ریتانیا له عێراقدا بتوانن به پێی پێویست داخوازیه‌کانی کورد جێ بهجێکهن.
کورده‌کان خۆیان سیستی سیاسیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی دوادوایی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا که فرسه‌تێک بوو بۆ کورد، لاوازی په‌یوه‌ندی له نێوان خۆیانا، دژایه‌تی دوژمنایه‌تی خێڵه‌کیه‌تی وایکرد له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌کیه‌تی کوردستان کارێکی زۆرکێشهداربێ، هه‌تا سه‌رده‌می هاتنی ده‌سه‌لاتداری عه‌ره‌ب کورده‌کان لهههوڵدانابوون که وازبێنن له خێڵه‌کیه‌تی و یه‌کگرتووبن خه‌ریک بوون چینی ڕۆشنبیر و خوێنده‌وار پێک بێنن، و هه‌وڵی یه‌کگرتن ده‌ستی پێ‌کرد، به‌لام بۆ به‌د به‌ختی کورد هه‌تا هاتنی ده‌سه‌لاتداری عه‌ره‌ب و هاتنه سه‌ر حوکم له عێراق به‌ریتانیا ئیتر له په‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی کورد په‌شیمان بووه‌وه. ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌ب جێگیر بوو له کاتێکدا چینێکی کوردی دژ به خێڵه‌کیه‌تی و ڕۆشنبیر خه‌ریک بوو دروست ده‌بوون که هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان به میلله‌تێک بناسێنن نه‌ک به چه‌ند خێڵێک، له ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانه‌دا بۆ هه‌ردوو لایه‌نی به‌ریتانی و عه‌ره‌ب ئاشکرابوو که ده‌بێ په‌یوه‌ندی به کورده‌وه له ڕێی ئاغا‌و- شێخ و- به‌گه‌کان و- سهرخێڵهکانهوه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گوومان بن که په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی داگیرکه‌ریان جێ به‌جێ ده‌کرێ.
له‌م کاته‌دا کێشه‌ی ناوچه‌ی موسل هه‌بوو که‌حکومه‌تی تورکیا به به‌شێک له تورکیای داده‌نا و هه‌وڵی گێره‌شێوێنی ده‌کرد له دژ به‌ریتانیاو عه‌ره‌ب له ساڵی 1919 دا به‌لام قه‌راری به‌ریتانیا بۆ دانانی موسل له سنوری میزۆپۆتامیا له ساڵی 1920 دا و هه‌تا سالێ 1925 هێشتا عێراق له‌ژێر ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیا دا بوو، هه‌رچه‌ند هه‌تا ئه‌و ماوه‌یه‌ش بیروبۆچوونی سه‌ربه‌خۆیی کورد هێشتا له ئارادا بوو، به‌لام هێشتا قهرارنهدرابوو چۆن. یه‌که‌م ویستی ده‌سه‌لاتدارانی وولات ڕاگرتنی ئه‌من و ئاسایش و ژیانه‌وه‌ی ئابووری که له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م وهرزعی ئابووری ناوچه‌که زۆر خراپ بوو، وه‌ک ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی ‘ مه‌یجه‌ر نۆێل’ سه‌ردانی ناوچه‌کانی نێوان ڕوباری دوکان و ناوچه‌ی دیاله ڕوباری سیروان ده‌کا له مانگی 11 ی ساڵی 1918 دا بێ گومان نیه له‌هیچ جۆره قهراردانێک، حکومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌م جه‌نه‌راڵه‌ی نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌لکی ناوچهکانا قسه‌بکا وه‌ک ده‌ڵێت:
‘ ده‌بێ وه‌ک پێویستی سه‌رشانت له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ناوچهکانا هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینکردنی یاسا‌و پاراستنی ئاشتی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌لاتی سوپایی به‌ریتانیادایه، ده‌بێ به‌و سهرکردانهبڵێی که هه‌ر قه‌رارێک ده‌ده‌ن قه‌رارێکی کاتیه‌و هیچ قه‌رارێک هه‌میشه‌یی نیه و هه‌رکات پێویست بێ ده‌کرێ بگۆڕێن. ده‌توانیت شێخ مه‌حمود دانێیت به لێپرسراوی سلێمانی گه‌ر خۆت به گونجاوی ده‌زانی به‌هه‌مان شێوه له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌کانی تر…
هه‌روه‌ها ده‌بێ پێ یان ڕابگه‌یه‌نرێ که هیچ یاسا‌و ده‌سه‌لاتێک به‌سه‌ریانا ناسه‌پێنرێ که دژ به‌حه‌ز ویست و که‌لتوری خۆیان بێ، هه‌موو سهرخێڵهکانی ناوچه‌کان ده‌توانن لیژنه‌یه‌کی فیدراڵی پێک بێنن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ناوچه‌کانیان به چاودێری و ڕاوێژکاری ده‌سه‌لاتداری سیاسی به‌ریتانیا له ناوچهکانا. ‘
له‌به‌رواری 1/12 ی ئه‌وساڵه‌دا لێپرسراوی شارستانی به‌ریتانی ئه‌رنۆلد ویڵسن سه‌ردانی شێخ مه‌مودی حه‌فیدی کرد له شاری سلێمانی له گه‌ل 600 سه‌رخێڵی کورد له خواروی کوردستان هه‌تا سنوری ئێران هه‌موو داوایان ده‌کرد که جارێکی تر نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌لاتی تورک و پێویسته خۆیان جیاکه‌نه‌وه له‌تورک و له‌ژێر چاودێری و پارێزگاری ئیمپراتۆری به‌ریتانیا بن و تورکه‌کان نابێ بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌که. به‌لام هه‌ندێ له‌م سهرخێلانه به‌لایه‌نه‌وه ڕاست و عاقلانه نه‌بوو که به‌ریتانیا لێپرسراوبێ بۆ سه‌رۆکاری ناوچه‌که‌و پارێزگاری ناوچه‌که، هه‌ندێکیان بێ گومان بوون له‌وه‌ی که کوردستان ده‌بێ جیابکرێته‌وه له عێراق و یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی به له‌نده‌نه‌وه بێت نه‌ک به‌غداد، هه‌روه‌ک ئه‌و شێوه سه‌ربه‌خۆیی یه‌ی که پێشتر بوویان که به ئهستانبولهوه په‌یوه‌ند بوون. ویڵسن له‌وێدا بۆی ده‌رکه‌وت که شێخ مه‌حمود که حکومه‌تی به‌ریتانیا داینابوو بهدهسهلاتداری بێ گومانی ناوچه‌که کۆمه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌موو ناوچه‌کانی نه‌بوو، چونکه خێڵه‌کانی کفری و که‌رکوک ده‌یانووت نابێ له ژێر ده‌سه‌لاتی شێخ مه‌حمود دا بن خه‌ڵکی ناوچه‌که ڕازی نین به‌وه، ده‌بێ ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت، ویڵسن له‌به‌رئه‌وه نوسراوێکی ئیمزاکرد له‌گه‌ل ئه‌م سهرخێلانهدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
‘ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی جه‌لاله‌تی به‌ریتانیا ویستی ئاشکرای له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا بۆ ڕزگارکردنی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری تورکی، و ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیان له هه‌وڵدانی ئازادی خوازی و سه‌ربه‌خۆبووندا، ئه‌م سهرخێڵانه وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌م خێڵانه‌ی کوردستان، داوا له حکومه‌تی جه‌لاله‌تی به‌ریتانی ده‌که‌ن بۆ ئمیزاکردنی په‌یمانی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ بێ به‌ش نه‌کرێن، داوا له مه‌ندوبی به‌ریتانیا له میزۆپۆتامیا ده‌که‌ن که وه‌ڤدێک بنێرن بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌م پێشنیاره‌یان به‌ڕێگایه‌کی ئاشتی خوازی و شارستانی، له‌به‌رئه‌وه حکومه‌تی جه‌لاله‌تی به‌ریتانی ده‌ستی یارمه‌تی ڕاده‌کێشێ بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م داوایه‌یان که ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به له‌نده‌نه‌وه بێت.’
ئه‌م جۆره جیاوازیه وا ده‌گه‌یه‌نێ به پێی ویستی حکومه‌تی به‌ریتانیا نه‌بوو که له‌سه‌ره‌تاوه شێخ مه‌حمودی دانا به لێپرسراوو سه‌رۆکی گشتی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان، ئه‌م جۆره جیاوازیه وای ده‌گه‌یاند که ’ کورده‌کان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شێوازی کۆنی ئیماره‌ته‌کانی پێشوو،’ وایان ده‌ویست په‌یوه‌ندی تایبه‌تی خێڵه‌کی ئیماره‌ته‌کانیان هه‌بێت به له‌نده‌نه‌وه. به‌م جۆره ده‌رکه‌وت قه‌راری کورد هه‌موو پێکه‌وه یه‌کگرتوو نه‌بوون. له‌به‌رئه‌وه بۆ لێپرسراوی حکومه‌تی به‌ریتانی ده‌رکه‌وت یه‌ک حکومه‌تی یه‌کگرتووی باشوری کوردستان گونجاو نه‌بوو. هه‌روه ها نه‌بوونی نه‌شونمای ئابووری گونجاو بۆ دروستکردنی حکومه‌ت، و نه‌بوونی ئاسانکاری په‌یوه‌ندی نێوان ناوچه‌کان و خێڵه‌کان، شێوازی خێلهکیهتی و هه‌ژاری و باری خراپی ئابووری و بوونێکی ستراتیجی هاوبه‌ش له‌نێوان خێڵهکانا نه‌بوو، هه‌روه‌ک حکومه‌تی به‌ریتانی چاوه‌ڕوانی ده‌کرد و ده‌یویست وه‌ک ده‌سه‌لاتداری خێڵه‌کی په‌یوه‌ندیان به‌یه‌کتره‌وه نه‌بوو، له‌سه‌ره‌تاوه هێشتا هیواداری بوونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ست نه‌درابوو به‌ڵکو دواخرابوو به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازی ئیماره‌تانه له داهاتودا یه‌کگرتووبن بۆ دروستکردنی حکومه‌تی خواروی کوردستان له به‌روارێکی دواتردا.
هه‌روه‌ک فه‌رمانڕه‌وای به‌ریتانیا ویلسن ده‌ڵێت، هه‌ندێ له‌م سهرخێڵانه باوه‌ڕیان به به‌ریتانیا نه‌مابوو چونکه له ساڵی 19188 که به‌ریتانیا هاتن بۆ عێراق هه‌ندێ له‌م سهرخێڵانه به‌ره‌و پیریان چوون به‌لام کاتێک هێزه‌کانی به‌ریتانیا کشانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی حسابی سه‌رئه‌نجامی ئه‌م کشانه‌وه بهرچاوخهن که چی ڕووده‌دا له دژ ئه‌وانه‌ی که به‌پیریانه‌وه چوون که دوژمنه‌کانیان دژایه‌تیان ده‌که‌ن. وه‌ک له‌باره‌ی ئه‌م ڕوداوه‌وه ویڵسن جارێکی تر ده‌ڵێت:
‘ئه‌وکوردانه‌ی که له دژی ئێمه نه‌بوون و به‌رده‌وام بوونه نێچیری دژایه‌تی خه‌لکانی دژمان و گومانیان له ئێمه زیاتر ده‌بوو، به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و دڵنیایه‌ی که هه‌ندێ له فه‌رمان به‌رانمان به بێ هه‌ستی لێ پرسینه‌وه پێیان ده‌دان که به‌جێ نه‌هێنران ئیتر وای لێکردن باوه‌ڕیان پێمان نه‌ما، چونکه ئێمه وامان لێکردن که ڕاستی ده‌ستی دژایه‌تیان نیشانی تورک بده‌ن، ئاوا ئیمه به‌جێمان هێشتن بێ کۆمه‌کی، یه‌کێک له‌و خێڵانه که هه‌مه‌وه‌ند بوو هه‌رگیز لێمان خۆش نه‌بوو، بۆ چه‌ندین ساڵی دوای ئه‌وه دژایه‌تیان ده‌کردین.’
چونکه کاتێک به‌ریتانیا مێزۆپۆتامیای داگیرکرد له ساڵی 1918 دا له مانگی ئازاری ساڵی دوای ئهوداگیرکردنه له‌شکریان کشانه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
هه‌روه‌ها له کێشه‌ی نێوان مه‌سیحیه‌کان، ئاسوریه‌کانی ناوچه‌ی حه‌کاری وئورمیه که‌له ناوچه‌ی عه‌مادیه ده‌رکرابوون له لایه‌ن خێڵی برادۆست له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا بووه هۆی دروستبوونی دوژمنایه‌تی نێوان مه‌سیحی و کورده‌کان، ڕقی قه‌لاچۆی ئه‌رمه‌نیه‌کان. کورده‌کان غه‌می ئه‌وه‌یان بوو که ڕۆژئاوا حکومه‌تی مه‌سیحی دانێ و به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان پشت گوێخهن چونکه مه‌سیحیه‌کان دێی به‌رزان وچه‌ند دێیه‌کی ناوچه‌ی زێباریان کاولکرد خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه ناچاربوون ڕاکه‌ن بۆ شاخه‌کان.
شێخ مه‌حمود و شاری سلێمانی
له‌بۆ حکومه‌تی به‌ریتانی شاری سلێمانی شوێنێکی تایبه‌تی هه‌بوو، چوونکه بۆ سه‌رۆکاری هه‌موو شوێنه‌کانی تر هه‌ندێ خه‌ڵکی خۆیان هه‌بوو بۆ ئه‌م شاره نه‌بێ. له به‌رواری 1/12/1918 دا ویڵسن قه‌راری دا شێخ مه‌حمود ببێ به حوکمداری شار و ناوچه‌ی نێوان ڕوباری زاب / دوکان و دیاله ناوچه‌ی چه‌می سیروان له ژێر ده‌سه‌لاتیدا بێ، به‌پێی ڕێنمایی حکومه‌تی به‌ریتانی ده‌بوو شێخ له به‌ریتانیاوه ڕێنمایی بکرێ، شێخ وه‌ک بهدهسهلاتترین سه‌رکرده‌ی ههمووناوچهکان هه‌تا ڕه‌واندوز و کۆی سنجه‌ق و ڕانیه.
بۆ شێخ باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو که ده‌بێ فه‌رمان له ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیاوه وه‌رگرێت، به بۆچوونی خۆی سنور نه‌بوو بۆ ده‌سه‌لاتی و خۆی به سه‌رکرده‌ی هه‌موو کوردی باشور داده نا، و باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو که ده‌بێ ڕاوێژکاری به ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی بکا، له هه‌مان کاتدا مه‌یجه‌رسۆن و به‌گه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و شێخه‌کانی قادری ته‌وێڵه‌و بیاره‌و تاڵهبانیهکانی ناوچه‌ی که‌رکوک به‌سه‌رکردایه‌تی شێخ ڕازی نه‌بوون، مه‌یجه‌رسۆن هه‌ر وه‌ک ئه‌م کۆمه‌له خه‌لکه گومانی له‌سه‌رکردایه‌تی شێخ ده‌کرد هه‌رچه‌ند شێخ پاره‌ی مه‌سره‌ف و موچه‌ی کارمه‌ندانی له به‌ریتانیا وه‌رده‌گرت، وه‌ک مه‌یجه‌رسۆن ده‌ڵێت:
‘هه‌موو جێگاکانی فه‌رمانڕه‌وایی و کارمه‌ندانی به خه‌ڵکی خۆی و خزمه‌کانی داده‌نا ئه‌گه‌ر توانای کارکردنیان ببوایه یاننا، له سه‌رۆکاری دادگاوه بۆ بچوکترین کارمه‌ند ده‌بوو خه‌ڵکێ بن له خزم و که‌س و کاری خۆی. و هه‌رکه‌سی داده‌نا له‌سه‌رکار ده‌بوو سوێندی دڵسۆزی بۆ بخۆن.’
کارتێکردنی په‌یوندی تایبه‌ت و ئاینی و خزمایه‌تی و دڵسۆزی له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی زانایی و به‌توانایی و توانای نوسین وزیره‌کی و کارکردنه‌وه بوو. هه‌رکه‌س هه‌رجۆره دژایه‌تیه‌کی یا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی بکردایه له هه‌رکه‌م وکوڕیه‌ک (گه‌نده‌ڵیه‌ک) یه‌کسه‌ر ده‌رده‌کرا. وا دیاربوو ساڵێک به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداریدا تێنه‌په‌ڕی هه‌تا وه‌زع شلۆق بوو، له مانگی ئازاری 1919 دا ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی هه‌نگاوی نا بۆ ڕێ لێگرتن و سنوردا نان بۆ ده‌سه‌لاتی، له‌م ماوه‌دا ‘ نوێل’ که ڕاوێژکاری شێخ بوو لایان برد و مه‌یجه‌رسۆن دانرا له سه‌ر ده‌سه‌لاتداری سلێمانی و ناوچه‌کانی ڕه‌واندوز و ڕانیه‌و جاف و هه‌ڵه‌بجه هیچیان له‌ژێر ده‌سه‌لاتی شێخ دا نه‌مان.
وه‌ک له ڕاپۆرتێکی مه‌یجه‌رسۆن دا باس ده‌کا که له‌دژ شێخ نوسی ده‌ڵێت:
‘به‌هۆی شێخه‌وه کاتێک خێڵه‌کیه‌تی له نه‌ماندا بوو وا خه‌ریکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشوری کوردستان، تا ئێستا خواروی کوردستان خه‌ریک بوو له سیسته‌می خێڵه‌کیه‌تی ڕزگاری ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رهه‌م هێنانی سامان له گه‌شه‌کردندا بوو که له‌سه‌رده‌می شه‌ڕدا وه‌زع خراپ بووبوو، وا ئێستا کارمه‌ندی سیاسی به‌ریتانی ‘نۆێل’ بۆچوونی خێڵه‌کیه‌تی شێخ مه‌حمود قبوڵ ده‌کا هه‌موو توانای ته‌رخان دهکابۆ به‌خێڵه‌کی کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که. هه‌ر پیاوێک که خۆی به خێڵه‌کی ده‌زانی ده‌بوو له‌ژێر ده‌سه‌لاتی سهرخێڵێکدا بناسرێ وه‌ک سه‌رکرده‌ی، ئه‌م بیروبۆچوونه وه‌ک ئه‌وه وایه که خواروی کوردستان دابه‌شکرێ له‌نێوان چه‌ندین سه‌رخێڵدا، وا خه‌ریکن هه‌موو دێهاتیهکی هه‌ژار وا لێده‌که‌ن خۆیان بناسێنن به خێڵێک که ئه‌گه‌ر سهرخێڵهکهش چه‌ندین ساڵه نه‌ماوه‌و مردووه بۆ مه‌به‌ستی زیندوکردنه‌وه‌ی خێڵه‌کیه‌تی، یاسا ده‌بێ له‌ده‌ستی سهرخێڵیدابێ ئهوسهرخێڵهی که ده‌بێ ته‌نها شێخ مه‌حمود به حوکمدار بزانێ، ئه‌مه بۆچوونێکی ئایدایله بۆ سه‌رخێل به‌لام کوشنده‌یه بۆ کارکردن و بازرگانی و به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگای شارستانی وئه‌من و ئاسایش.’
له هه‌وڵدانێکدا ویڵسن ده‌یه‌وێت بچێ بۆ سلێمانی بۆ لای شێخ بۆ ووتوێژ و دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م کێشانه، شێخ ببینێ له‌مانگی مایسدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوازی ئهوتۆنۆمیهی که هه‌بوو له‌ده‌ست نه‌چێت، پێش ئه‌م به‌یه‌ک گه‌شتنه شێخ 300 چه‌کداری ئاماده‌کرد له ودیوسنوری ئێرانه‌وه، له به‌رواری 23/5 دا هه‌موو کارمه‌ندانی به‌ریتانی به‌ندکرد و هه‌ندێ کارمه‌ندی سه‌ربازی له سلێمانی ده‌رکرد، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی کۆمه‌کی شێخیان ده‌کرد هه‌موو ئاماده‌بوون بۆ پشتگیریکردنی، و شێخ ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکی هه‌موو کوردستانه، له که‌میه ینێکدا له هه‌ندێ سه‌ربازی به‌ریتانی دا له چه‌مچه‌مال و سه‌رکه‌وتووبوو له‌م کاره‌یدا، خه‌لکانی کۆمه‌کی شێخ له هه‌ردوو دیوی سنوره‌وه ئاماده‌بوون بۆ کۆمه‌کی شێخ، ده‌سه‌لاتدارانی به‌ریتانی له به‌غدا ناچاربوون بۆ هاتن و ده‌ست به‌سه‌رگرتنه‌وه‌ی شار، دووبه‌ش له‌شکریان نارد و له بازیان 500 چه‌کداری شێخیان تێک شکاند له‌نێوه‌ڕاستی مانگی 6 دا شێخ به دیل ده‌گیرێ و له سزای کوشتن ڕزگاری ده‌بێ و نه‌فی ده‌کرێ، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه بوو به ڕه‌مزی شۆڕشی ڕزگاری خوازی کورد. شێخ به ناسیۆنالیست ده‌ناسراو واش بوو، باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی وابوو که حوله‌فا په‌یمانی دابوو که کورد حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و خۆی سه‌رکرده‌ی سیاسی هه‌موو کوردبێ.
له‌کاتێکدا شێخ به دیل گیرا، بهباڵیهو وه‌ک تالیسمان چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی قورئان که‌له بۆشایی لاپه‌ڕه‌کان نوسراوێک به‌کوردی نوسینی ‘ودرۆ ویڵسن’ ی سه‌رۆکی ئه‌مریکی له 12 خاڵ پێک هاتبوو له‌سه‌ر ئاشکراکردنی ڕێکه‌وتنی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی که له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ڕزگاری خوازی ئه‌مریکی دا له ژێرده‌سته‌یی به‌ریتانیا دا نوسرابوو.
ته‌ماح ده‌کرا که ویستی شێخ له شێوازی به‌رگی نوێی ئایدایالیستی سه‌ربه‌خۆییدا ببینرێ، به‌لام ئه‌وه ئاشکرایه که بۆچوونی سیاسی شێخ زۆر جیاوازه له گه‌ل ئه‌مڕۆی سه‌رکردایه‌تی کوردا له‌هه‌ردو شێواز‌و به‌کارهێنانی ووشه‌دا. ئه‌وه ئاشکرایه که شێخ هیچ بێ گوومان نه‌بوو له‌وه‌ی که ده‌بێ ویستی ناسیۆنالیستی میلله‌ت به‌کار بێنێ چونکه میلله‌ت سه‌ربه‌خۆیی ده‌ویست، ئه‌م پیاوه سه‌ید بوو، زمانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی تیایدا ده‌ژیا زمانی ئاینی ئیسلام بوو، وه‌ک له ساڵی 1919 دا که ‘هاواری جیهادی کرد له دژ هاتنی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌که نه‌ک تێکۆشان له بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کورد،’ هه‌روه‌ها شێوازی کارکردنی ئه‌وه بوو که خزم و که‌س و په‌یوه‌ندی خێڵه‌کیه‌تی به‌کاربێنێ و هه‌ده‌فی ئه‌وه بوو که بوونێک بۆ خۆی دروست‌کا به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت شێخ ده‌یویست ئازادی میلله‌تی کورد وه‌ده‌ست بێنێ له‌ده‌ست به‌ریتانیا نه‌ک ئازادی کورد له ژێرده‌سته‌یی خۆی، ئه‌مه ویستی شێخه‌کانی به‌رزنجه بوون به‌کۆمه‌کی نه‌ک خه‌لکی سلێمانی، به‌ڵکوو به کۆمه‌کی خێڵه‌کیه‌تی خێڵه‌کانی ئێران و هه‌ورامان و مه‌حمود خانی دزڵی و مه‌ریوانی مه‌حمودخانی کانی سانان بۆ شۆڕش کردن دروستکردنی ده‌سه‌لاتێک بۆ شێخ.
کۆمه‌کی ئه‌م خیلانهی له به‌رئه‌وه پێویست بوو چونکه له شاری سلێمانی که له هه‌موو شوێنه‌کانی تر ناشنالیست ترن، ئه‌گه‌ر ڕاستی ویستی سه‌ربه‌خۆیی کوردی بوایه شاری سلێمانی به‌س بوو بۆ کۆمه‌کی کردنی و پێویستی به خێڵه‌کانی ئه‌و دیو سنور نه‌ده‌کرد.
له‌دوای تێکشکانی شۆڕشی شیخ، مه‌یجه‌رسۆن بوو به فه‌رمانڕه‌وای سلێمانی به‌دووجۆر ده‌ستی ئاسنینی و کاره چاکه‌کانی وه‌ک به‌کارهێنانی نوسینی کوردی له قوتابخانه‌کانا، ده‌رکردنی ‘ گۆڤاری پێشکه‌وتن به‌کوردی’ هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن هه‌ندێک نوسه‌ره‌وه گاڵته‌یان پێده‌کرد، به‌لام پاش ماوه‌یه‌ک بوو به گۆفارێکی چاک و ناسراو، هه‌ندێ کاری تری چاکسازی وه‌زعی ئابووری و وه‌زعی خه‌ڵکی شار به‌ره‌و چاکی ده‌ڕۆشت و شار ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو، له‌سه‌رده‌می مه‌یجه‌ر سۆندا به‌جۆرێک داهاتی ناوخۆ هه‌بوو، ئه‌م پیاوه حه‌زی له خزمه‌تی شار و ڕێک‌و پێک کردنی ئیشوکاری داموده‌زگا بوو.
ئه‌گه‌ر ئهمپیاوه ئیمپرالی بوو، به‌لام به دڵ و گیان حه‌زی له خزمه‌تی کورد و سه‌ربه‌خۆبوونی کورد ده‌کرد و تاڕاده‌یه‌کی باش ئه‌وتۆنۆمی بۆ ناوچه‌که وه‌ده‌ست هێنا که ناوچه‌کانی تری کوردستان ئه‌و جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌یان نه‌بوو چونکه زۆر له داموده‌زگاکانی شاری به‌غداد به‌م کارانه‌ی میجه‌رسۆن خۆش حاڵ نه‌بوون. هه‌رله‌به‌ر ئه‌م کارانه‌ی مه‌یجه‌ر سۆن له‌سه‌رکار ده‌رکرا چونکه ئه‌م جۆره بۆچوونه‌ی به بوونی ئه‌وتۆنۆمی بۆ کوردستان له‌گه‌ل سیاسه‌تی به‌ریتانیا ڕێک نه‌ده‌که‌وت، چونکه به‌ریتانیا ده‌یانویست عێراق وه‌ک یه‌ک وولات و تێکهڵاوبێ نه‌ک به‌ش به‌ش و فیدراڵی بێت. چونکه عێراق به بێ کوردستانی باشور وولات نه‌بوو و نه‌ده‌کرا ببێ به وڵات. — –
له‌سه‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م باسانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر هۆکاری کورت بینی خێڵه‌کیه‌تی و ئاینی و نه‌زانیه‌وه نه‌بوایه، شێخی نه‌مر له‌و ڕاده‌یه‌ی که خۆی بیری ده‌کرده‌وه هه‌ندێ دووربین تر بوایه ده‌بوو داواکا له ئینگلیزه‌کان له‌سه‌ره‌تاوه شێخ مه‌حمودیان داده‌نا به سه‌رکرده‌ی هه‌موو ناوچه‌که، له‌و ماوه‌دا که ویڵسن ده‌یویست بیبنێ وله گه‌ڵیا وتوێژ بکا، که‌چی ئه‌و چه‌کدار کۆده‌کاته‌وه به بێ هیچ جۆره گوێگرتن و وتوێژێک ئاماده بوو بۆ شه‌ڕ له گه‌ل ده‌سه‌لاتدارێکی جیهانی وا که تازه سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه له دژ ئه‌ڵمانیاو عوسمانیه‌کان، به‌هۆی ئه‌م گۆڕانه جیهانیه‌وه کورد تا ڕاده‌یه‌کی باش ئازاده و ئینگلیز هاتون بۆ مه‌به‌ستی ڕێگری هاتنه‌وه‌ی تورکه‌کان بۆ ناوچه‌که وبهرژهوهندیان بوو کورد به‌کاربێنن، و کورد ده‌بوو ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، ده‌بوو شێخ ئاماده‌بوایه و بیوتایه فه‌رمون خۆتان مه‌یجه‌ر سۆن دانێن به سه‌رۆکی ناوچه‌که‌و شێخ وسهرخێڵه ناسراوه‌کانی تر هه‌موو یارمه‌تی ده‌ری بن، به‌لام عه‌قڵیه‌تی ساویلکانه‌و نه‌زانی ئاینی سه‌رده‌می شێخه‌کان و سه‌ید و خانه‌قا و دیوه‌خانه‌کانی سه‌رخێڵه‌کان نه‌زان و کورت بین بوون وئه‌و توانای پێ‌زانین و زیره‌کیه‌یان نه‌بوو.
چوونکه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مێجه‌رسۆن بوو به ده‌سه‌لاتدار، دیاربوو ده‌ستی دوبه‌ره‌کی و خێڵکیهتی و دواکه‌وتویی ئاینی ده‌رکه‌وت بۆ ئینگلیزه‌کان، وا دیاره باوه‌ڕیان نه‌ما بوو، له‌و ماوه‌دا که مهیجرسۆن دهسهلاتداربوو، ئاشکرایه هیچ دژایه‌تیه‌کی ئاینی ئیسلامی نه‌کردووه، مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاتداری کورد بکا. هه‌روه‌ک ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانی له چه‌ندین شوێنی جیهانی تردا له‌مێژوودا دیاره، وه‌ک له وولاتی چین ‘هۆنگ کۆنگ’ یان بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ک به کرێ گرت له ووڵاتی چین، سه‌یرده‌که‌ی ئهوبهندهره / شارهبچکۆله بوو به مه‌ڵبه‌ندێکی بازرگانی جیهانی وا که له‌کاتی ماوه‌ی ته‌واوبوونی بهکرێدانیدا ئه‌وه‌نده پێشکه‌وت، بوو به پێشه‌وای گه‌شه‌دانی ئابووری هه‌موو وولاتی چین و وا ئێستا وولاتی چین گه‌وره‌ترین و دوهه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین وولاتی جیهانه.
وولاتی سه‌نگافور کهولاتێکی بچکۆله‌و موسوڵمانه‌و ده‌سه‌لات له ده‌ست زۆرینه‌ی ئیسلامدا بوو هه‌رچه‌ند بوزی و مه‌سیحی لێ یه، به‌لام ئه‌م جیاوازی که‌لتوری ئاینیه نه‌بووه به کێشه‌یه‌ک و ئێستا وه‌ک یه‌کێک له ده‌وله‌مه‌ندترین ناوه‌ندی بازرگانیه له جیهانا هیچ ڕێگریه‌ک بۆ ئازادی ئاینی نه‌بووه‌و موسوڵمانه‌کان به‌زۆر نه‌کراون به مه‌سیحی و کافر، و له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌لاتداری به‌ریتانیدا ئێستاش هیچ جۆرهکێشهیهک بۆوولاتیان دروست نه بووه. سه‌یری وولاتی مالیزیا که به وولاتێکی موسوڵمان ناسراوه و خه‌ڵکێکی زۆری وولاته‌که که بوزی و مه‌سیحین شان به شانی موسوڵمانه‌کان ژیاون و ولاتێکی زۆر پێش که‌وتوو ده‌وڵه‌مه‌ند وشان به شانی وولاته‌کانی ڕۆژئاوا پێش بڕکێی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له بواری پیشه‌سازی و ئابووریدا ده‌کا.
نزیکه‌ی نیوه‌ی هه‌موو میلله‌تانی موسوڵمان له هندستان و پاکستانه و زمانی دووه‌میان ئینگلیزیه و زمانی ئینگلیزی هیچ کێشه‌یه‌کی بۆ ئاینیان پێک نه‌هێناوه و پێویستیان به زمان و نوسینی خێڵه‌کیه‌تی دواکه‌وتوویی عه‌ره‌ب نیه، له ولاتی چین به‌رده‌وام 300 ملیۆن گه‌نج خه‌ریکی فێربوونی زمانی ئینگلیزن، هه‌رچه‌ند زمانی چینی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له داهاتوودا ببی به زمانێکی جیهانی وه‌ک ئینگلیزی.
ئه‌وه‌تا له وولاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ک وولاتی ئێمه بوونی ئینگلیز له و ماوه‌دا به‌که‌ڵکی کورد ده‌رچوو، چونکه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی ئینگلیز له ناوچه‌که‌دا نه‌بووایه موسڵ و که‌رکوک و سلێمانی ده‌خرایه سه‌ر تورکیای که‌مالی ئه‌و ئه‌نفالکردن و تووانهی ڕه‌گه‌زی کورد له‌ناو تورک‌دا به‌رده‌وام ده‌بوو، لای ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بوو، ده‌بوو ئێمه‌ش به زمانی مه‌نغۆلی تورکی ئێستا زمانی کوردیمان که‌م ئه‌ندام ده‌بوو هه‌ر وه‌ک زۆرله کورده تێکۆشه‌ره‌کانی باکور. ئه‌و دینداری و ئیسلامهتیهی تورک به‌رده‌وام بۆ جه‌ریمه‌کردن و ئه‌نفالکردنی کورد و ئه‌رمه‌نی بووه له مێژوودا و هه‌رگیز به‌پێی پرنسیپی ڕاستی ئاینی هه‌ڵسوکه‌وتیان نه‌کردووه. له‌به‌رئه‌وه هاتنی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌که‌و بوو به ڕێگرێک له‌به‌رده‌م تورکه کهمالیهکانا بۆ به‌تورک کردن و قه‌سابی کردن و ئه‌نفال کردنی کوردی باشور هه‌روه‌ک ئه‌نفالکردنی ملیۆنێک له ئه‌رمه‌نیه‌کان وچه‌ندین ملیۆن له کورده‌کانی باکور.
هه‌روه‌ک جارێک شێخ لای مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی عێراق ده‌بێ و فه‌یسه‌ڵ سه‌یری پشتوێنی پێچاوپێچی کوردی شێخ ده‌کاو ده‌ڵێت:’ شێخ تۆلهبنهڕهتا عه‌ره‌بی و شێخی ئه‌مه‌ت له چی ئه‌م هه‌موو پشتوێن و جلی کوردیه؟’ شێخ‌یش له وه‌لامدا ده‌ڵێت: ‘ هه‌روه‌ک پێچاوپێچی پشتوێنه‌که‌م کوردایه‌تی له‌هه‌موو ده‌ماره‌کانی خوێنی لهشمدایه.’
به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌زنه‌یدا، هێشتا دوربینی سیاسی نه‌بوو، چونکه بۆچوونی ساویلکانه‌ی خێڵه‌کیه‌تی و ئاینی سه‌رده‌م ڕێگربوون زۆرسه‌یره شێخ ده‌یویست ببێ به مه‌لیکی کورد به‌لام به پاره‌ی ئینگلیز وگوێ له ڕاوێژکاریان نه‌گرێ، چۆن به‌بێ بوونی سامانی پێویست ده‌کرا ببێ به سه‌رکرده‌ی هه‌موو کورد؟ له‌وه‌ده‌کا شێخ و خه‌لکانی ده‌وروپشتی ئاگایان له مێژووی دروست بوونی ئیمپراتۆری ئه‌یوبیه‌کان نه‌بووه که 90 ساڵ ده‌سه‌لات داربوون که توانیان به‌پاره و سامان لایه‌نگیری هه‌موو دوژمن و دۆستیان بکڕن.
سه‌لاحه‌دین گشته وولاته‌کانی ئه‌فریقاو به باری حوشتر ئاڵتونی له وڵاتی کینیاوه ده‌هێناو هه‌میشه پارهوئاڵتونی ده‌به‌خشیه‌وه تا وای لێهات له زۆر ناوچه‌کان و ولاتهکانهوه بانگ ده‌کرا بۆ ده‌ربڕینی لایه‌نگیرو خۆفیداکردن بۆکامپهینهکانی، به‌کارهێنانی ئاین بۆ سه‌لاحه‌دین و عه‌ره‌ب و تورک و فارس — ته‌نها بیانوو بووه نه‌ک مه‌به‌ست– زۆربه‌ی ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی دوای له‌شکری سه‌لاحه‌دین ده‌که‌وتن ته‌نها بۆ وه‌ده‌ستهێنانی تالانی و سامان. میسری به‌کارهێنا بۆ به‌کارهێنانی سامان و پیاوی میسر، ئه‌و ئیمپراتۆره ته‌نها به کورد و تورک نه‌ده‌کرا بڕوا به‌ڕێوه، سه‌لاحه‌دین زانا و فه‌لسه‌فی شاعیر و زیره‌ک بوو. سه‌یرده‌که‌ی له یه‌که‌م شه‌ڕی بابهین / ئهشمونیان که ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ شێرکۆی مامی له میسر به‌خۆیان و 2000 چه‌کداره‌وه 12000 هه‌زاری له‌شکری خاچه‌کان و شیعه‌کانی میسریان تێک شکان و له شه‌ڕه‌که‌دا پلانی یۆنانیه‌کانیان به‌کار هێنا که فارسه‌کانیان تێکشکان له شه‌ڕی دورگه‌کانی سه‌لامی و شه‌ڕی ماراسۆن نزیکه‌ی 1500 ساڵ پێشتر.
جیاوازی سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌و ئینگلیزه‌کان ئه‌وه‌یه زیاتر له چه‌ند سه‌د ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر که‌نیسه‌ی ئینگلته‌رایان دروستکرد و خۆیان جیاکرده‌وه له شێوازی داگیرکه‌ری ئاینی ئیتالیا‌و پاپای ڤاتیکان، وه‌ک ڕاپه‌ڕینێکی شۆڕش گێڕی ئاینی هه موو یا زۆربه‌ی ئاساری ئاینی کاتۆلیکی بێگانه‌یان له ناوبرد و که‌نیسه‌ی ئینگلته‌رایان دانا، ئه‌وانه‌ی لای ئێمه ئه‌وجۆره زیره‌کی و پێزانینهیان نه‌بوو له کاتێکدا چه‌ندین مه‌زهه‌بی جیاواز له ئاینی ئیسلاما ئازادی دروست بوونیان هه‌بوو. له ئێران شیعه‌و له تورکیا ئیهمال کردنی ئیسلام و پێکهاتنی ده‌سه‌لاتی سێکۆلاری که‌مال ئه‌تا تورک، به‌لام لای ئێمه ده‌بێ هه‌ر به دوای جوزهلهی ئاینی وخێڵهکیهتی عه‌ره‌ب ولاته‌کانی دراوسێوه په‌یوه‌ند بین، هۆکاری خێڵه‌کیه‌تی و دواکه‌وتوویی زۆربه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌لتوری به کارهێنانی ئاین بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری و ژێرده‌سته‌یی که دژ به پرنسیپی ڕاستی هه‌موو ئاینه‌کانه.
به‌ریتانیا ڕازی نه‌بوو تورکیا ناوچه‌ی موسل داگیرکا، چونکه ناوچه‌ی که‌رکوک وهه‌ولێر وسلێمانی به موسله‌وه ڕادهپێچا، ئینگلیزه‌کان ئاگاداربوون له سامانی داهاتووی ناوچه‌که، نه‌ک له‌به‌رکورد به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا نه‌بێته‌وه به زل هێزێکی تر له داهاتوودا و هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیان بکه‌ن له ناوچه‌که‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه له‌ئه‌نجامی سه‌یرکردنی ڕووداوه‌کانا ده‌رده‌که‌وێت، باوه ڕ به‌م بۆچوونه بکه‌ین یاننا، هاتنی به‌ریتانیا بۆ ناوچه‌که خێرێکی خوا بوو بۆ ڕێگری له ویستی داگیرکردنی باشوری کوردستان له‌لایه‌ن تورکه‌وه به‌لام ئێمه لێمان نه‌زانی هه‌تا ئێستاش هه‌ندێکمان سه‌رگه‌رمی خه‌ڕه‌کی کۆمه‌کی فهسلتینیهکانن، ولهبهرژهوهندی ئێمه‌یه کێشه‌ی فه‌له‌ستین ئیشه‌ڵڵا هه‌ر به‌رده‌وام بێ.
به‌شی ئاینده به‌شی 3 ڕاپه‌ڕینی دوهه‌می شۆڕشی شێخ مه‌حمود