صەددام حسێن لە تەموزی ساڵی ١٩٧٩ دەسەڵاتی وەرگرت.
خەونی جێگرتنەوەی جەمال عبدالناصر بوو لەناو عەرەب بەڵام دوای چەند مانگێک دەسەڵاتێکی ئێرانی لە دژی هەڵساوە کە هەرگیز حەزی بەچارەیان نەکردووە دواجار جەنگێکی هەشت ساڵەیان هەڵگیرساند و وڵاتیان وێرانکرد لەم نێوەندەدا کوردستان ببوە سوتەمەنی نێوانیان هەروەک((کورد دەڵێ:دووفیل بەشەڕبێت تەنیا گیا پان دەبێتەوە)) وە تا ئێستا کاریگەری ماوەتەوە
ئەم شەڕە بە دووەم گەورەترین شەڕی سەدەی بیستەم دادەنرێت لە دوای شەڕی ڤێتنام
دوای ماندووبونی هەردولا لە جەنگ دواجار لە ساڵی ١٩٨٧دا بڕیارنامەی ژمارە ٥٩٨ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرا بەڵام ئەم بڕیار نامەیە هەتا ساڵی ١٩٨٨ نەهاتە کایەوە
لەدوای رێککەوتن هەردوولا گەڕانەوە سەر سنوری پێشووی وڵاتەکەیان کە بەپێی رێکەوتننامەی جەزائیر لەساڵی ١٩٧٥ دیاری کرابوو بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٣ ئاڵوگۆڕی سەربازی بەدیل گیراوی دوو لایەنی شەڕەکە بەردەوام بوو.