عومەر مارف بەرزنجی
شێخ مه‌حمود( كوڕی حاجی شێخ سه‌عیدی حه‌فید كوڕی شێخ محهمهدبچكۆلهی كوڕی حاجی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ 1793 – 1888 ی كوڕی شێخ محه‌مه‌د ناسراوبهشێخ مارف 1753 -1838 ی نۆدێیی به‌رزنجی یه) ،به‌پێی ڕاستترین مێژوو كهلهدهمی خۆی بیستراوه،( ساڵی 1302 ی كۆچی كه‌ده‌كاته 1884 ی زاینی له‌شاری سلێمانی ولهبنهماڵهیهكی شایسته‌و به‌رزی خوێنده‌واری وكۆمه‌ڵایه‌تی وئایینی له‌دایكبووه) ، ده‌چێته‌وه سه‌ر ساداتی به‌رزنجه، له‌شه‌وی10/9 /10/1956 له خه‌سته‌خانه‌ی (حه‌یده‌رییه)ی شاری به‌غداد ماڵئاوایی كردوو چووه ژیانی جاویدانییهوهو له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردراوه0 شێخ مه‌حمود جگه له سه‌لیقه‌و توانا‌و لێهاتوویی خۆی 00 هۆكاره‌كانی ئایینی وڕوناكبیری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ماڵه دیارهكهیان كهدهگهرێتهوه سه‌ر بابه عه‌لی هه‌مه‌دانی ،له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا كه‌سانی وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ و كاك ئه‌حمه‌دی شێخی تیا هه‌ڵكه‌وتووه كه له‌زانایانی ڕۆژگاری خۆیان بوون،دیاره پایه‌ی ئه‌مانه بوونه‌ته پاڵپشتێك كهشێخ مه‌حمود ببێته سه‌ركرده و پێشه‌واو مه‌لیكی كوردستان له ڕۆژگارێكی سه‌خت و ئاڵۆز‌و جه‌نجاڵی مێژوویدا، شێخ مه‌حمود(له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی یهكهمداولهكاتێكدا كهئیمپریالیزمی ئینگلیزی قاچه‌كانی خسته ناو خاكی عێراقه‌وه،له‌ژێر سۆزوكاریگهرێتی ئایینی پیرۆََََََََََََََزی ئیسلامدا به‌كۆمه‌ڵی جه‌نگاوه‌ری كوردهوهكهپێكهاتبوون له‌ڕۆڵه‌كانی داوده و زه‌نگه‌نه‌و دهلۆو هه‌مه‌وه‌ند و جافی ده‌وروبه‌ری كهلارو هه‌ندێ له‌شێخانی به‌رزنجه، به‌ره‌و باشوری عێراق به‌ڕێكه‌وت ،به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌ڵستیكردنی هێرش وپه‌لاماردانی ئینگلیزه‌كان،له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 12/4/1915 له (شوعه‌یبه) له‌سێ لاوه جه‌نگ وبه‌ره‌نگار بوونه‌وه ده‌ستی پێكرد، دیاره ئه‌م جه‌نگه بۆدژایه‌تی ئینگلیزه‌كان بوو) شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی له‌مێژووی دوور‌و نزیكی كوردا،یه‌كه‌م مه‌لیكی كوردستانه‌و له‌سێ كاتی جیاواز‌و نزیك به‌یه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی باشوری كوردستانی كردووه، حوكمداری یه‌كه‌م له 17/11/1918 تا 18/6/1919 كهبهشهڕی ده‌ربه‌ندی بازیان كۆتایی هات وشێخ مه‌حمود بۆهیندستان دوور خرایه‌وه ،دووه‌م حوكمداری له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئاواره‌یی و له ڕۆژی 9/10/1922 ده‌ستپێده‌كات و تا شه‌وی 4/3/3/1923 به‌رده‌وام بوو ، له‌و شه‌وه‌دا شاری سلێمانی به‌جێ هێشت وبهجهنگاوهرهكانیهوه ڕووی كرده ناوچه‌ی سورداش، سێیه‌م حوكمداری له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ته‌مووزی1923 تاڕۆژی 9/7/1924 كه‌بۆ دواجار سلێمانی چۆڵ كرد‌و گه‌یشته ناوچه‌ی پیران ، دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی شارباژێرو سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕو بهرهنگاربوونهوهكانی (چه‌ندین دۆكۆمێنت له‌به‌ر ده‌ستدان) به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك وڕاستترله( له‌تشرینی یه‌كه‌می 1926 شێخ مه‌حمود به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا كه‌وته گفتوگۆ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی)وه‌ك نوێنه‌رو ده‌م ڕاستی خۆی نارده به‌غداد، 0 شێخی نه‌مر له 2/7/1927 دا هاته سلێمانی وله 4/7/1927 دا چووه به‌غدادو دوایی گه‌ڕایه‌وه پیران وكردی بهبنكهوشوێنی دانیشتنی).
ڕاپه‌ڕینی شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی 1930 ی شاری سلێمانی، سه‌ر له‌نوێ شێخ مه‌حمود یان هێنایهوهكۆڕی شه‌ڕو به‌ره‌نگار بوونه‌وه ، هه‌رچه‌نده( جه‌میل مه‌دفه‌عی 1890 – 26/10/1958 )) كه‌وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و كاته بوو ،(چوار ڕۆژ دوای شه‌شی ئه‌یلول واتا له 10ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌دا نامه‌یه‌كی پاكانه‌و له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ شێخ مه‌حمود ده‌نێرێ )، به‌ڵام دیاره ئه‌مانه كار ناكه‌نه سه‌رهه‌ڵوێستی شێخ مهحمودو خه‌ریكی سازدانی له‌شكر بووه، له‌م كاتهداشێخ مه‌حمود ده‌ستیكرده‌وه به‌جووڵه‌و په‌یوه‌ندی و خۆئاماده‌كردن،له‌لایه‌كی تره‌وه(شێخ سه‌لام) ی شاعیر‌و سێ ئه‌فسه‌ری دیاری سوپای عێراق به‌ناوی (مه‌حمود جه‌وده‌ت وحه‌مید جه‌وده‌ت وكامیل حه‌سه‌ن) ڕیزه‌كانی سوپایان به‌جێهێشت وچونهناو له‌شكری شێخ مه‌حموده‌وه، دیاره له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاری فڕۆكه‌و بۆردومانكردن وههرهِشهی ئینگلیزه‌كان بزوتنه‌وه‌ی نوێ له گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوبونه‌وه‌دا بوو ،شه‌ڕو به‌ره‌نگار بوونه‌وه ناوچه‌كانی سلێمانی گرته‌وه ،ته‌نانه‌ت ئاستی ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حمود گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كهڕۆژی 28 مارتی ساڵی 1931 (سه‌عد ساڵح) ی به‌ناوبانگ له‌ناو هۆڵی په‌ڕله‌مان هاواری لێههلسێ و به‌بێ دوودڵی به‌م جۆرهبدوێ : (به‌رله‌هه‌موو شتێكی تر ده‌بێ له‌ده‌ست شێخ مه‌حمود قووتار بین، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ین ، ئه‌وا پێویسته سه‌ره‌به‌خۆیی بده‌ینێ ، ئه‌گه‌ر دهرهقهتیشی دێین ئه‌وا پێویسته به‌یه‌ك جاری له‌ناوی ببه‌ین ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ژیان و وڵاته ، یان ده‌بێ بتوانین شێخ مه‌حمود له‌ناو به‌رین ، یان ده‌بێ ئه‌و مافانه‌ی پێ بده‌ین كه‌داوای ده‌كات ).
له‌شكری شێخ مه‌حمود گه‌یشته ناوچه‌ی گه‌رمیان وله‌ڕۆژی (5) ی نیسانی 1931 دا شه‌ڕی به‌ناوبانگی( ئاوباریك) قه‌وما و له‌م شهڕِِهدا ئینگلیزه‌كان و سوپای سواره‌و پیاده‌ی میری وفڕۆَكه جۆراو جۆره‌كانی ئینگلیز درێغیان نه‌كرد و به‌رده‌وام سه‌نگه‌ری شۆڕشگێڕانه‌یان بۆردومان ده‌كرد ، دوای شه‌ڕێكی سه‌ختی نابه‌رامبه‌ر له‌شكری كورد كشایهوهو له‌ڕۆژی 21 ی نیسانی 1931 دا شێخ مه‌حمود گه‌یشته‌وه ئێران وشه‌وی 22 له‌سه‌ر 23 چووه پیران و دووباره كردییه‌وه به‌بنكه‌ی خۆی.
دوای ماوه‌یه‌ك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كاندا كردوبهمهبهستی هاوكاری وپێكهوهدانیشتن،( به‌م جۆره ئێرانیش كه‌وته دژایه‌تی شێخ مهحمودونهیویست داڵده‌ی بدات،ڕِۆژی 13 مایسی 1931 شێخ بڕیاری وه‌ستاندنی بزوتنه‌وه‌كه‌ی داوههرئهو شه‌وه‌ش هاته ناو خاكی عێراقهوهدوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ- ڤیڤیان هۆڵت) كهسێر –فره‌نسیس ههمفرێزی-نوێنه‌ری باڵا ناردبوی شێخ مه‌حمود خۆی دابه‌ده‌سته‌وه ).
(ڤیڤیان هۆڵت) دوای دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمود ڕاپۆرتێكی نهێنی ده‌رباره‌ی ئه‌و شۆڕش ڕاپه‌ڕین وگفتوگۆیانهی خۆی له‌گه‌ل َشێخ دا‌و گواستنه‌وه‌ی بۆسلێمانی و له‌وێوه بۆباشوری عێراق نوسیوهولهو ڕاپۆرته‌دا باس له‌سیفه‌ته جوانه‌كانی شێخ ده‌كات وبهكهسێكی ئازا‌و دڵسۆز ناوی ده‌بات ولهبهشێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا نوسیویه‌تی: (كه‌س لاری له‌وه نییه كه شێخ تموح وخاوه‌ن كیبریابوو،به‌ڵام هه‌ردوكیان بۆنهتهوهكهی بوون،نه‌ك ته‌نیا بۆخۆی،زۆر كه‌سی تریش وه‌ك ئه‌و وابوون و ئه‌وه‌یان پێ شه‌رم نه‌بوو،ئه‌ی گاریباڵدی ومستهفاكهمالیش وه‌ك ئهونهبوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ردوولایه‌نی مه‌سه‌له‌كه به‌رچاوبگرین ، ئه‌وساكه دروستترین حوكم به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌یه كه‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی شێخ بریتی بوو له‌وه‌ی سه‌ده‌یه‌ك دره‌نگتر له‌وه‌ی ده‌بوو له‌دایك بوو).
شێخ مه‌حمود له‌شاره‌كانی باشور وناوهڕستی عێراق مایه‌وه تاڕوداوی ساڵی1941 له‌وكاته‌دا به‌هه‌لی زانی و گهڕایهوهناو خاكی كوردستان. لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌یش بڵێین كهشێخ مه‌حمود له‌هه‌موو شهڕوكاروبارهكانیدا كه‌سانی وه‌ك (سه‌رداری هه‌ورامان مه‌حمودخانی دزڵی و سه‌رداری مه‌ریوان مه‌حمودخانی كانی سانان و كه‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند و سابیری كوڕی كه‌ریم به‌گ و سه‌ید محه‌مه‌دی جه‌باری دڵسۆزترین هاوكاری بوون ).
له‌م سه‌ربورده كورته‌دا ئه‌و راستییانه ده‌رده‌كه‌ون كهشێخ مهحمودخاوهنی پێگه‌یه‌كی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئایینی بووهوئهمانهیش تێكڕابوونهته پاڵپشتێكی ئه‌وتۆ كه‌له‌لای كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌كه‌سایه‌تییه‌كی دیار‌و هه‌ڵكه‌وتو بناسرێ ولهكوردستان دا بۆمهلیكی كوردستان ده‌ستنیشان بكرێت0
تێبینی:
ئهوهبوولهساڵی (2006)دا له‌یادی په‌نجا هه‌مین ساڵیادی مه‌لیكی كوردستاندا كتێبێكی ناوازه‌م به‌ناوی (نوربهخشی ) شیعره‌كانی مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی ساغكردۆتهوهو په‌راوێزم بۆ نوسیوون و ئه‌وه‌م خستۆته ڕوو كهشێخ شاعیرێكی گهورهوخاوهنی چه‌ند شاكارێكی به‌رزی شیعرییه وهنازناوی (نوربهخشی) هه‌بووه.
وه‌ئه‌مه وێنه‌یه‌كه لهكتێبهكهم كه له (150)سه‌دوو په‌نجا لاپه‌ڕه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه.
وهبهپشتیوانی خوای گه‌وره له‌داهاتوودا تیشك ئه‌خه‌مه سه‌ر هه‌ر (3) سێ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كه‌ی مه‌لیكی كوردستان .