ئەم بابەتە (سەرنوسەرێكی نا‌ئومێد لە پەنای ئیسقلالی بەدی نەهاتووی کوردستان دا) خوێندنەوەیەكی پۆلێنكارییەبۆ كتێبی (بیری نەتەوەیی لای شێخ نوری شێخ ساڵح) خوێندنەوەكە بۆ قۆناغبەندكردنی ئەزموونی رۆژنامەوانی رابەرێكی دیاری رۆژنامەوانی سیاسی كوردی، شێخ نوری شێخ ساڵح تەرخانكراوە. رۆژنامەنووس ستران عەبدوڵڵا ئەو بابەتەی لەكۆڕی هەڵسەنگاندنی كتێبەكە پێشكەشی ژمارەیەك هاوڕێی كردووە. ئەمەی خوارەوە دەقی هەڵسەنگاندنەكەیە
ئه‌م كتێبه له‌نووسینی رۆژنامهوانو نووسه‌ری كورد مه‌جید ساڵح-ه، كه پێده‌چێت سوودێكی زۆری له باكگراوندی خوێندنه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت كه به‌م دواییانه له لوبنان بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا به‌ده‌ستهێنا ، چونكه شێوازی به‌كارهێنانی سهرچاوهكانیو ریزبه‌ندیی بابه‌ته‌كانی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
كتێبه‌كه خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره به مێژووی رۆژنامه‌نووسیی كوردیی‌و یه‌كێك له‌ناوه دره‌وشاوه‌كانی ئه‌و مێژووه ده‌كات كه مامۆستا شێخ نوری شێخ ساڵح-ه.
هه‌رچه‌نده كتێبه‌كه له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌ییه لای شێخ نوری شێخ ساڵح، به‌ڵام ئه‌م كتێبه له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی شێخ نوری دهدوێتو كه‌متر هاتۆته سه‌ر شیعره‌كانی، ئه‌گه‌رچی لهشیعرهكانیشیدا به‌شێك له‌بیروباوه‌ڕه نهتهوهییهكانیی تێدایه، به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌ر وتاره‌كانی دواوه، بۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌لایه‌نه هه‌ره باشه‌كانی ئه‌وه‌یه وێنه‌یه‌كی باشمان ده‌داتێ له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئه‌و نووسه‌ره.
ئێمه لێره‌دا قسه له‌سه‌ر شێخ نوری شێخ ساڵحی رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌ین.
نووسه‌ر لێره‌دا وه‌كو باكگراوندێكی بابه‌ته‌كه‌ی، باسی قۆناغی رووناكبیریی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیی سلێمانی ده‌كات له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموددا، واته سه‌رده‌می ئه‌و ره‌دو بهدهلهی له‌سه‌ر حكومه‌تی شێخ مهحمودو ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌و پێناوه‌دا دروست بوو، هاتبووه ئاراوه.
ئه‌م لێره‌دا جه‌ختی كردۆته سه‌ر پڕۆژه‌ی رووناكبیریی لایه‌نی ناسیۆنالیستیی كوردی‌و رۆڵی ئینگلیزهكانو رۆڵی هه‌ردوو مێجه‌ر نۆئیلو مێجه‌ر سۆن له‌په‌ره‌پێدانی ناسیۆنالیستی كوردیدا، یه‌كێكیان به تهئكیدكردنه سه‌ر بوژانه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیستی‌و یه‌كێكی دیكه‌شیان به ته‌ركیزكردنه سه‌ر ئیداره‌یه‌ك كه لایه‌نی كه‌لتووری‌و لایه‌نی زمان له‌كوردستان‌و له سلێمانیی پایته‌ختی سیاسی كوردستانی جنوبی ببوژێنێته‌وه.
واته ئێمه لێره‌دا له‌گه‌ڵ مێجه‌ر سۆنێكو نۆئێلێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ین كه ئه‌و مێجهرسۆنو نۆئێله نییه كه پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بوون‌و یه‌كێكیان وا ناسراوه كه دۆستی كورد بووه‌و ئه‌وی تریشیان وا ناسراوه كه به‌ربه‌ره‌كانێ‌و كێبه‌ركێی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموددا كردووه، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێكی جیاواز كه یه‌كێكیان هه‌وڵیداوه خزمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تی بیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، ئه‌وی دیكه‌شیان ویستوێتی خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكات له‌ڕیگه‌ی زمان‌و فه‌رهه‌نگه‌وه.
هاتنی ئینگلیزه‌كان وه‌كو ئیداره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له دوای ئیداره‌ی دواكه‌وتووی عوسمانییه‌كان، به‌تایبه‌تی لهههرێمو شاره دووره‌كانی كه په‌یوه‌ست كرابوون به ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو به‌غداو دیاربه‌كرو كه‌متر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵدا بووه. بۆیه ئه‌م ئیداره‌یه كه ئیداره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بووه به‌به‌راورد به ئیداره‌ی لاوه‌كیی عوسمانییه‌كان، ئه‌مه بۆخۆی كاری كردۆته سه‌ر بوژانه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی لای گه‌لی كورد.
پاشان نووسه‌ر دێت باكگراوندێك ده‌دات به كاریگه‌ریی ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی، بێگومان كاریگه‌ریی بوونی ناوچه‌یه‌كی رزگاركراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمودیشی نادیده نه‌گرتووه كه له‌و سه‌روبه‌نده‌دا حوكمڕانیی مهلهكییهتی راگه‌یاندووه‌و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه جۆرێك له‌ئازادیی ههبێتو منه‌وه‌رانی كورد بتوانن بیروڕاكانی خۆیان دهرببڕنو بگره ئه‌و منه‌وه‌رانه‌ی كوردیش كه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌ئیستانبوڵ بوون، جا به‌كاری سه‌ربازیی بووبێت یان مه‌ئموری ده‌وڵه‌تی عوسمانلی بووبن و ئەوانیش پەیتا پەیتا دێنەوە.
له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه‌سێك هه‌ڵده‌كه‌وێت كه له‌ناو خودی سلێمانیدا بووه كه ئه‌ویش شێخ نوری شێخ ساڵح-ه، وه‌ك رۆژنامهنووسێكو كه‌سێكی به‌توانا ده‌رده‌كه‌وێت له‌چه‌ند قۆناغێك، نووسه‌ری كتێبه‌كه ئه‌و قۆناغانه‌ی كردۆته چه‌ند هه‌نگاوێك كه پێموایه باشتروابوو قۆناغ بێت، له‌قۆناغی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن كه ئینگلیزه‌كان دەریانكردووە و پشتگیری‌یان كردووه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شێخ نورییهكدا ده‌كه‌ین به‌شیعر پێشوازیی له ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه دەكات و به‌نووسین له‌بواری ئابووریی‌و ره‌دو به‌ده‌ل له‌سه‌ر بابه‌تی كشتوكاڵی بهگشتیو بابه‌تی توتن به‌تایبه‌تی. ئه‌و گفتوگۆیه‌ی شێخ نوری لهبیستهكاندا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر توتنه‌كه حاڵه‌تێكی باوبووه.
قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی بانگی كوردستانه، تێیدا وه‌كو نووسه‌رێك له‌به‌شی فارسیی ئه‌و رۆژنامه‌یه كاریكردووه رۆژنامه‌کە هی ئینگلیزیش نه‌بووه، به‌ڵكو هی كورد خۆی بووه موسته‌فا پاشای یاموڵكی ده‌ریكردووه، له‌وێدا ئه‌و موحهڕیڕی به‌شی فارسی بووه، نووسه‌ری كتێبه‌كه چه‌ند نووسینێكی به‌نموونه هێناوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تای گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر بیری ناسیۆنالیستی‌و بوژانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی له‌ناو رووناكبیرانی كورددا.
قۆناغی سێیه‌می كاری رۆژنامه‌وانیی شێخ نوری شێخ ساڵح، قۆناغی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستانه كه ئه‌مه‌یان نه رۆژنامه‌ی ئینگلیزه‌كانه، نه رۆژنامه‌ی جه‌معییه‌تێكی كوردیی، نه هی كه‌سایه‌تییه‌كی كوردیشه، به‌ڵكو ئه‌مه رۆژنامه‌ی حكومه‌تی كوردستانه، چونكه زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی كوردستانه، به‌ڵام جۆرێك له ئازادیی پێدراوه.
لێره‌دا نووسه‌ری كتێبه‌كه قۆناغه جیاجیاكانی بیری شێخ نوری-مان بۆ باس ده‌كات كه چۆن توانیوێتی له‌ڕێگای نموونه‌ی باسكرا‌و له‌باره‌ی بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، بوژانه‌وه‌ی بیری نهتهوهییو گه‌شه‌سه‌ندنی زانستیی ئه‌وكاته، به‌تایبه‌تی تیۆرییه‌كانی تایبه‌ت به فیزیا‌و ماتماتیك‌و به‌كارهێنانی ئه‌مانه لهسهروتارهكانیداو ئه‌و باكگراونده زانستییه‌ی شێخ نوری وه‌ك گه‌نجێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان‌و وه‌كو منه‌وه‌رێكی تازه هه‌ڵكه‌وتوو، هه‌یبووه له‌بواری زانست‌و له‌بواری مێژوودا، چۆن ته‌وزیفی كردووه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بۆ گه‌لی كورد‌و چۆن توانیوێتی له‌ڕێگه‌ی شه‌رحی ئه‌م پێشكه‌وتنه زانستییانه‌وه، كامڵبوونی بیری نه‌ته‌وه‌یی خۆی بگه‌یه‌نێت تا کورد قهرارداری خۆی بێت له‌بواری ده‌وڵه‌تداریدا.
هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا نووسه‌ر باس لهمشتومڕه سیاسی‌و فیكریی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شێخ نوری ده‌كات له‌ڕووی شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخ‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كوردستانیان له‌وه‌ی له دنیادا چی رووده‌دات، به‌تایبه‌تیش له‌و رووه‌وه كه گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی لۆزان ده‌كاته بابه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چاره‌نووسی ویلایه‌تی موسڵ‌و چاره‌نووسی گه‌لی كورد‌و چاره‌نووسی كهمینهكانو رێكه‌وتنی توركیای نوێی ئه‌وكاته‌و كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان روونده‌كاته‌وه. هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك نوسراوەكە گه‌لی كورد له‌چاره‌نووسی خۆی ئاگاداربكاته‌وه. وەک ئەركێكی نەتەوەیی و رۆژنامەنووسیش.
به‌شێكی كتێبه‌كه له‌سه‌ر مشتومڕی ناسراوی شێخ نوری-یه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (العراق) كه له‌به‌غدا ده‌رده‌چوو و ده‌ربڕی بیروڕای حكومه‌تی تازه‌ی پادشایی عیراق بووه، کە دەیانویست موسڵ به‌یه‌كجاریی بلكێنن به عیراقه‌وه، له‌وێدا شێخ نوری له‌ڕێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی مێژوویی جیاوازییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان‌و گه‌لی عه‌ره‌بی عیراقه‌وه هه‌وڵ ده‌دات مافه‌كانی گه‌لی كورد بسه‌لمێنێت. ئه‌م سەروتارە نموونه‌یه‌كی جوانی ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی كوردییه.
دوای ئه‌وه قۆناغێكی دیكه ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌ویش قۆناغی له‌ناوچوونی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموده كه بێگومان كاتێك حكومه‌تێك له‌ناوده‌چێت، رۆژنامه‌كه‌ش كه زمانحاڵهكهیهتی، ئه‌ویش داده‌خرێت، چونكه شێخ مه‌حمود وه‌كو زانراوه له‌مێژوودا، چاپخانه‌كه ده‌باته ئه‌شكه‌وتی جاسهنهو له‌وێوه رۆژنامه‌ی (بانگی حه‌ق)ی پێ ده‌رده‌كات، لێره‌دا شێخ نوری وه‌كو منه‌وه‌رێكی شاری له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود ناڕوات، به‌ڵكو ده‌مێنێته‌وه له‌ناو شاردا‌و شێخ مه‌حمودیش كه ده‌ستده‌كات به‌خه‌باتی چه‌كداریی، رۆژنامه‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات بۆ بهلاغاتی شۆڕشه‌كه‌ی، نه‌ك به‌شێوازی رۆژنامه‌كه‌ی ناوشار ده‌ری بكات.
پاشان قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات، كه قۆناغی دوای نه‌مانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموده، قۆناغی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه‌یه، لێره‌دا شێخ نوری له رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه كه رۆژنامه‌ی ئینگلیزهكانهو سێیه‌م رۆژنامهیانه له‌دوای «پێشكه‌وتن» كه له‌سلێمانی دهریانكردووهو رۆژنامه‌ی «تێگه‌یشتنی راستی» كه له به‌غدا ده‌ریانكردووه.
ئه‌م ره‌وته له رۆژنامه‌نووسیی شێخ نوری كۆتایی پێدێت، چونكه له‌ساڵی 1926 شێخ نوری تووشی جۆرێك له‌دابڕان ده‌بێت له‌كاری رۆژنامهگهرییو شیعریش كه به‌شێكه له خه‌سڵه‌تی رووناكبیریی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵام دواتر به‌شیعر نووسین‌و به‌شداریكردن له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی شیعریی‌و فه‌رهه‌نگیدا لەیەک کاتدا ده‌مێنێته‌وه.
ئیتر له‌وێوه به‌ته‌واویی بۆ دواجار له‌كاری رۆژنامه‌گه‌ریی داده‌بڕیت، ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌وه‌ش شێخ مه‌حمود جارێكی دیكه رۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستیقلال دهردهكاتهوه، ته‌نها شیعرێكی شێخ نوری به‌كاردێت بۆ لۆگۆی رۆژنامه‌كه، ئه‌گه‌رنا شێخ نوری كاری تێدا ناكات.
چڕترین ماوه كه كاری رۆژنامه‌نووسیی شێخ نوری ده‌رده‌خات، سه‌رنووسه‌رێتی رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستان، كه ئه‌وه رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستان نه‌بووه، به‌ڵكو رۆژی هه‌ڵهاتنی خۆری دره‌وشانه‌وه‌ی بیری شێخ نوری شێخ ساڵح-یش بووه وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك.
له‌و كتێبه‌یدا نووسه‌ر مه‌جید ساڵح باسی خه‌سڵه‌ته جیاجیاكانی كاری نووسین‌و رۆژنامهنووسییو په‌رۆشیی شێخ نوری بۆ په‌ره‌پێدانی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌كات، وه‌كو هۆكارێك بۆ پێشخستنی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و رۆشنگه‌ریی، باسیكردووه، هه‌روه‌ك باسی له پێویستیی بوونی چاپخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كردووه كه ئه‌وه چ رۆڵێكی ده‌بێت له پێشخستنی بواری رۆژنامه‌نووسیدا.
واته ئێمه لێره‌دا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ شێخ نوری-یه‌كه كه رۆژنامه وه‌ك یه‌كێك له‌ئامرازه هه‌ره به‌هێزه‌كانی رۆشنگهرییو بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، نه‌ك رۆژنامه‌ی وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تیجاری‌و كه‌رتی تایبه‌ت ته‌ماشا كردبێت، به‌ڵكو وه‌كو وه‌زیفه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری رۆژنامه‌ی كردووه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بێین ئه‌م قۆناغانه هه‌ڵبسه‌نگێنین، ده‌توانین به‌چه‌ند خه‌سڵه‌تێك به‌پێی تێڕوانینی خۆمان ده‌ستنیشانی بكه‌ین:
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین ماوه، ماوه‌ی كاركردنی بوو له رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستان، كه سه‌روتارو ره‌نگه هه‌واڵیشی نووسیبێت، (كه ئه‌وه‌ش پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی قووڵتر هه‌یه)، سه‌روتاره‌كانی بریتین له بابه‌تی جوان كه هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌روتاری تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ره‌نگه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم سه‌روتاره‌كانی ئه‌وێ رۆژێی شێخ نوری بۆ مشتومڕی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عیراقدا ده‌ستده‌ده‌ن، چونكه كێشه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه لهدیوێكیدا بیری قووڵی شێخ نوری دهردهخاتو لهدیوێكیشیدا پێ كوته‌ی خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌گه‌یه‌نێت له‌عیراقدا، به‌داخه‌وه.
لەم رۆژنامەیەدا كه حكومه‌تی شێخ مه‌حمودی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا ده‌ریكردووه، باوه‌ڕبوونی شێخ نوری به‌ئینگلیزه‌كان باوه‌ڕبوونێكی مه‌رجداره، باوه‌ڕبوونه به هاوپه‌یمانێك نه‌ك باوه‌ڕبوون بهداگیركهرێك كه شوێنی داگیركه‌رێكی دیكه‌ی گرتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر له سێ خاڵدا ده‌رده‌كه‌وێت: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه شێخ نوری لە رۆژنامەی پێشكەوتنی ئیدارەی ئینگلیز كاری نه‌كردووه، به‌ڵكو نووسێوێتی، دووه‌میان له رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان-دا كه هی كوردێكه‌و كوردستانییه،واتا مستەفا پاشای یاموڵكی كاری كردووه وه‌كو نووسه‌ر، به‌ڵام ته‌نیا له رۆژنامه‌كه‌ی شێخ مه‌حموددا كه رۆژنامه‌ی حكومه‌تی كوردستانە كاری سهرنووسهرییو خاوه‌ن ئیمتیازیی وه‌رگرتووه. له‌و ناوه‌ڕاسته‌شدا دوو شت ده‌بینین، یه‌كه‌م مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی لای شێخ نوری وه‌كو چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی په‌تییه، مه‌رجداریشه بهشارێتیی نه‌ته‌وه‌وه، له‌هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی خۆیدا شێخ نوری نه‌چۆته جاسه‌نه، واته شێخ نورییهكی پێشمه‌رگه‌ی شاخمان نه‌بینیووه، به‌ڵكو شێخ نورییهكی پێشمه‌رگه‌ی شارستانی ده‌بینین كه رۆڵی دروستكردنی نه‌ته‌وه‌و له ده‌رخستنی پرسی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌رده‌خات.
پرسی دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دووه‌می شێخ مه‌حمودیشدا، شێخ نوری به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان تووشی شۆك هاتووه، بۆیه جاری دووه‌م به‌و حه‌ماسه‌ی كه له رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستاندا كاریكردووه، كاری له رۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستیقلالدا نه‌كردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشه‌كییه‌ی كه د. ئازاد عه‌بدولواحید بۆ دیوانی شێخ نوری نووسیوێتیو تێیدا باسی ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسیی شێخ نوری ده‌كات، له‌زمانی ئه‌حمه‌د خواجه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه شێخ مه‌حمود ته‌كلیفی لێ كردووه كه له‌م رۆژنامهیهشدا كاربكات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه.
خاڵی سێیه‌م، هه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌ته ده‌ریده‌خاته‌وه له‌دوای نه‌مانی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مهحمودو تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی شێخ مهحمودو ئینگلیز‌و نزیكبوونه‌وه‌ی شێخ مه‌حموده له‌توركیا، چونكه پێموایه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی نه‌چوونی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود بۆ جاسهنهو به‌شداریی نه‌كردنی له رۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستیقلالدا، ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی شێخ له‌توركیا، به‌وپێیه‌ی شێخ نوری بڕوای به‌هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ توركه‌كان نه‌بووه‌و هه‌ر له‌زووه‌وه دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی سه‌باره‌ت به توركه‌كان هه‌بووه.
قۆناغێكی دیكه كه قۆناغی رۆژنامه‌ی ژیانهوهیهو تێیدا حكومه‌تی شێخ مه‌حمود نه‌ماوه‌و ئینگلیزه‌كان خۆیان حاكمی سلێمانی بوون، كه شێخ نوری كه رقی له‌حكومه‌تی توركیایه، له رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه كار بكات، چونكه رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه بۆ ئینگلیز‌و عیراق كاریكردووه، ره‌نگه ئه‌مه فاكته‌رێك بووبێت كه وایكردبێت شێخ نوری له‌م رۆژنامه‌یه نزیك نه‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و ئینگلیزێكی ده‌وێت كه هاوپه‌یمان بێت، نه‌ك ئینگلیزێك بێت كه به‌بێ مه‌رج ئه‌می رۆژنامهنووسو بیرمه‌ندی كورد‌و پێشمه‌رگه‌ی شارستانی هاوكارییان له‌گه‌ڵدا بكات، واته شێخ نوری له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا به موتڵه‌قی كاری نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌ڕێژه‌یی كاریكردووه، له‌گه‌ڵ ئینگلیزێك كاری كردووه كه هاوپه‌یمانی كورد بن بۆ رزگاریی كوردستان.
ده‌بینیت كه باسی سهروتاریهكهی له رۆژنامه‌ی رۆژی كوردستان-دا له‌سه‌ر كۆنگره‌ی لۆزان ده‌كرێت، به‌چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه باسی ئینگلیزه‌كان دهكاتو ئومێد ده‌خوازێت كه مافه‌كانی كورد له‌و نێوه‌نده‌دا نه‌فه‌وتێت، بێگومان ره‌خنه‌ش له گه‌لی كورد‌و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردیش ده‌گرێت كه شێخ مه‌حموده له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ئه‌نجامانه بن كه كۆنگره‌ی لۆزان پێی ده‌گات.
له‌حاڵه‌تێكی دیكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه شێخ نوری له‌سه‌ر بۆردومانی ئینگلیزه‌كان بۆ سلێمانی ده‌نووسێت‌و داوایان لێده‌كات كه ئه‌وه نه‌كه‌ن‌و سه‌ربه‌خۆیی كورد بپارێزن و بسەلمێنن.
واته وه‌كو نووسه‌ری كتێبه‌كه باسیكردووه له‌قۆناغێكدا به‌باوه‌ڕ به‌خۆبوون‌و باوه‌ڕ بهگهلبوونهوه شێخ نوری شهڕدهكاتو وتار ده‌نووسێت‌و باوه‌ڕی به گه‌لی كورد هه‌یه كه ده‌گاته مافه‌كانی خۆی‌و ده‌گاته قۆناغێك كه كاتێك ئینگلیزه‌كان بۆردومانی سلێمانی ده‌كه‌ن، جۆرێك لهرجاو تكای پێوه‌یه.
قۆناغی دوای ئه‌وه كه له‌و وتارێكیدا نووسیوێتی: كه ره‌نگه توركه‌كان بخوازن بێنه‌وه، ئاله‌و كاته‌دا شێخ نوری له‌سه‌ر توركه‌كان ده‌نووسێت له رۆژنامه‌ی ئینگلیزه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه ئێمه شێخ نورییهكی باوه‌ڕ به‌خۆو به‌گه‌لی كورد‌و بهئینگلیزبوو وه‌كو هاوپهیمانو شێخ نورییهكی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی كوردستانی نابینین، به‌ڵكو شیێخ نورییهك ده‌بینین كه ئومێدێكی كزی بهئینگلیزه كه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا ستاتۆیه‌ك بۆ كورد‌و حكومه‌تێك بۆ كورد دروست بكه‌ن، بۆیه هێرش ده‌كاته سه‌ر توركهكانو داوا ده‌كات كارێك بكرێت كه رێگه نه‌درێت توركه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه لێره رووی لهئینگلیزێكه كه كه‌مێك ماف‌و خزمه‌تگوزاریی بۆ كورد دابین بكات.
واته لێره‌دا شێخ نورییهك ده‌بینین كه هێرش ده‌كاته سه‌ر توركخوازهكان، ئومێدێكی كزی هه‌یه بهئینگلیزهكانو مافه‌كانی وا دابین بكه‌ن كه جارێكی دیكه توركه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ره‌نگه كه‌مێك جیازوازبم له‌گه‌ڵ كاك مه‌جید ساڵح كاتێك ده‌ڵێت: به‌هه‌مان نه‌فه‌سی جاران‌و به‌ئه‌زموونێكی نوێوه، راسته به‌ئه‌زموونێكی نوێوه‌یه، به‌ڵام له‌م وتاره‌یدا كه به‌ناونیشانی (كورد‌و تورك، گورگ‌و مه‌ڕ) له رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له ژماره (9)ی ساڵی 1925دا نووسیوێتی، ئێمه شێخ نورییهك ده‌بینین كه وه‌كو سه‌رنووسه‌ر نانووسێت، به‌ڵكو وه‌كو رووناكبیرێكی ته‌نیاباڵی كورد، ئومێدێكی كزی به‌ئینگلیزه‌كان هه‌یه، تائه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان وه‌كو هاوپه‌یمانێكی بهرامبهرهكی قسه بكات.
له‌وتارێكی دیكه له‌رۆژنامه‌ی ژیاندا، شێخ نورییهكی دیكه ده‌بینین كه وتار ده‌نووسێت له‌سه‌ر ئه‌و خزمهتگوزارییو پێشكه‌وتنانه‌ی پێی خۆشه له‌كوردستاندا رووبدات، ئێمه لێره‌دا شێخ نورییهكی نووسه‌ری سیاسی نابینین، به‌ڵكو شێخ نورییهكی ئەدیب و رووناكبیر كه له‌رۆژنامه‌ی ژیان له‌ساڵی 1926 ده‌رده‌چێت، بەزنجیرە وتارێك ده‌نووسێت له‌سه‌ر بواری ئه‌ده‌بی كوردی، واته جیاواز له‌جاران. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه له‌بواری سیاسی دووركه‌وتۆته‌وه.
پاشان دێت له‌وتارێكی دیكه‌دا دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بواری سیاسه‌ت، كه ئه‌ویش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به رۆژنامه‌ی (نجمه)ی كه‌ركوك كه توركمانه‌كان ده‌ریانكردووه به‌پاڵپشتیی ئینگلیز‌و حكومه‌تی عیراقی پاشایه‌تی، لێره‌دا وه‌ڵامێكی جوگرافیا ده‌داته‌وه كه چۆن كه‌ركوك به‌شێكه له‌كوردستان‌و چۆن ئه‌م خاكه‌ی كوردستانی جنوبی یان ویلایه‌تی موسڵه، ئه‌مانه به‌شێكن له‌كوردستان، له‌م وه‌ڵامه‌ی شێخ نوری-دا دیسانه‌وه ئومێدێكی به‌وه هه‌یه كه مافه‌كانی كورد له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی ئینگلیز بگاته ئاستی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد كه كوردستانێتی كه‌ركوك‌و كوردستانێتی كوردستان ببووژێته‌وه‌و ستاتۆی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تێكی كوردستانیدا به‌پشتیوانی ئینگلیز بتوانێت ئه‌م گه‌شه نه‌ته‌وه‌ییه بخه‌مڵێنێت. واته ئێمه لێره‌دا نابینین قسه بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیریی كوردستان، به‌ڵكو قسه‌كردنه له‌سه‌ر كوردستانێتی كه‌ركوك، واته شێخ نورییهك ده‌بینین كه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا كار بۆ كوردستانێتی كه‌ركوك ده‌كات.
لێره‌دا دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ شێخ نورییهكین كه:
سیاسییه، به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان نا، سیاسییه به‌ڵێ، به‌ڵام سیاسییه‌كه كه ئومێدی به عیراق نییه، به‌ڵكو بڕوای بهئینگلیزێكه كه چاودێری حكومه‌تی عیراقه. حكومه‌تێكی كوردستانی نییه كه پاڵپشتیی ئه‌م بۆچوونانه‌ی شێخ نوری بكات. بۆیە ئومێدی بە ئینگلیزە.
له‌وه‌ش گرنگتر شێخ نورییهك كه جاران موخاتیبـی ئینگلیز بوو، باسی به‌ڕێوه‌به‌رانی دنیای ده‌كرد، كه وه‌ڵامی رۆژنامه‌كانی به‌غدای ده‌دایه‌وه، ئێستا شێخ نورییهك ده‌بینین كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی پله‌ی خواره‌وه‌یه و لۆكاڵییە لەچوارچێوەی ئیدارەی كەركوكدا ئه‌ویش رۆژنامهكی وه‌ك نه‌جمه‌یه.
ئه‌مه‌ش ره‌نگه ئه‌و ماڵوێرانی‌و سهرگهردانییهیان نیشان بدات كه مه‌سه‌له‌ی كورد دوای له‌ناوچوونی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مهحمودو لكاندنی كوردستان به عیراقه‌وه تووشی هاتو موخاتیبهكانمان له‌حكومه‌تی ئینگلیز‌و پادشای عیراقه‌وه هاته سه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی لاوه‌كی‌و ئه‌فسه‌رو فه‌رمانبه‌ری بچووكی عیراق‌و ئینگلیز كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورددا هه‌بووه.
بۆیه ئه‌و ئاسته لهبێچارهیی شێخ نوری، ده‌رخه‌ری بێچاره‌یی گه‌لی كورده له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ئه‌گه‌رنا ئه‌مه ئاماژه نییه به بێتوانایی شێخ نوری، به‌ڵكو ئه‌نجامی ماڵوێرانییهكه كه گه‌لی كورد له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا تووشی بووه. وایكرد كه كه‌سانی وه‌ك شێخ نوری له ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسی دوور بكه‌وێته‌وه‌و هه‌زاران گه‌نجی كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا بێهیوا بن‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا شێخ نوری‌و كوردستانیش لهئازادییهوه به‌ره‌و فه‌لاكه‌ت رۆیشتوون.
بەم قۆناغ به‌ندییه‌ی كه به‌گوێره‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر باسمان كرد، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه شێخ نوریهك كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وه‌كو خۆر دره‌وشایه‌وه‌و بوو به‌سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كی كوردستانی، له‌ئه‌زموونه سه‌ره‌تاییه‌كانی حوكمڕانیی كوردیدا، به‌داخه‌وه ئه‌و شێخ نورییهمان له‌ده‌ستچوو، ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغی شێخ نوریی فه‌رمانبه‌ری كارای حكومه‌ت كه له‌وه‌شدا زوڵمی لێكراوه، ئینجا شاعیری گه‌وره‌ی نهتهوهییو یه‌كێك لهنوێگهرانی شیعری كوردی، به‌ڵام ئیتر داموده‌زگای رۆژنامه‌نووسی له‌كوردستاندا به‌شی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌مابۆوه كه شێخ نوری كورد‌و كوردستانی بێت‌و بتوانێت رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئیتر دوای ئه‌وه قۆناغی پیره‌مێرد ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریی پیره‌مێرد ئه‌زموونێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌زموونی رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسییه‌كی سیاسی بێت‌و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی بیروبۆچوونو هیواو ئاواته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی.
جێی سه‌رنجه دوای ساڵی 1926 كه نووسه‌ر ته‌عبیری قۆناغی نائومێدی بۆبەكاربردووە له‌ساڵی 1927 دیسانه‌وه ئێمه نووسینێكی شێخ نوری ده‌بینین كه زۆر سه‌رنجڕاكێشه، نووسینه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی ژیان بڵاوبۆته‌وه، كه دڵی به‌كاری خێرخوازیی خۆشه، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆلێجی ئه‌وقافی كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه‌و هیواداره كه له‌سلێمانیش شتێكی له‌و بابه‌ته بكرێته‌وه.
جاران شێخ نوری له‌سه‌ر پێویستیی خوێندن‌و كردنه‌وه‌ی خوێندنگه ده‌ینووسی وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی، به‌ڵام ئێستا (قۆناغی دوای ساڵی ١٩٢٦) دروستكردنی ئه‌م جۆره دامودهزگاو خوێندگایانه وه‌كو فاكته‌رێك له فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتن ده‌بینێت.
پێده‌چێت لەوێ بەدواوە نموونه‌ی نووسینه‌كانی، قۆناغی ئه‌وپه‌ڕی بێئومێدبوونی شێخ نوری بێت، ئەوێک رۆژنامه‌ی سیاسیی خۆی هه‌بوو، لەحكومەتی كوردستاندا لەقۆناغی بێ ئومێدیدا بەوتارێك دڵخۆشە بە بچوكترین خزمەتگوزاری.
شێخ نوری سه‌رنووسه‌رێكی به‌ئاكام نه‌گه‌یشتووه، كه به‌گه‌نجێتی وا به گەرمی ده‌بووژێته‌وه، تەنانەت له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه شێخ نوری كه خۆشهویستو ئه‌وینداری خاتوونێك بووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خاتوونه بهنسیبـی ده‌بێت، ئه‌حمه‌د خواجه پێیدەڵێت: «شێخ نوری تۆ خۆشه‌ویستی میلله‌تی، سروشت‌و خواش كارێكیان كرد كه تۆ به هیواو ئاواتی خۆت بگه‌یت كه گه‌یشتنه بهخۆشهویستهكهت»(لە پێشەکی دیوانی شێخ نوری شێخ ساڵح-دا ، ئازاد عەبدولواحید)، واته لێره ئێمه له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستهمداو له دوو ده‌یه‌ی یه‌كه‌مدا كه سه‌ره‌تاكانی پێكهێنانی حكومه‌تی شێخ‌و حكومه‌تی عیراقیشه، شایه‌تی شێخ نورییهكین كه خۆشه‌ویستی میللهتو خۆشه‌ویستی شێخ مهحمودو خۆشه‌ویستی سروشت‌و خواوه‌ندیشه كه ده‌یگه‌یه‌نێت بهئاواتهكهیو به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، كه‌واته به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی دوای ئه‌وه قۆناغی بێ ئومێدییه له‌ژیانی شێخ نوریدا كه تێیدا كاری رووناكبیریی بێده‌نگانه ده‌كات له‌ماڵه‌وه وه‌كو كاری وهرگێڕانو شیعر نووسین‌و كاری وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ت، له وهشدا غه‌درێكی زۆری لێده‌كرێت له پلهبهندیو گه‌شه‌كردنیدا، لەقۆناغی لاوی‌دا شایه‌تی ئه‌و نموونهیهین كه وه‌ك رۆژنامهنووسو رووناكبیر به‌سه‌ره‌تایه‌كی زۆر دره‌وشاوه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام زهمانو زه‌مینه‌كه‌ی ئه‌و داگیركارییه‌ی كوردستان‌و لكاندنی بهعیراقهوهو شێواندنی بارودۆخی كوردستانن ئیتر شێخ نورییه لاوه‌كه كه ئومێدێكی زۆر هه‌بوو، ئێمه ئه‌و شێخ نورییهمان له‌ده‌ست دهردهچێتو حوزنی شێخ نوری لهوتارهكانیو له كۆڕی گۆرانی وتن جێی دەگرێتەوە، ئه‌م شێخ نورییه كه له‌ساڵی 1958 كۆچی دوایی ده‌كات، له‌و 30 ساڵه‌دا هه‌ر ئه‌و شێخ نورییه ده‌لاوێنێته‌وه كه به گه‌نجی رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له په‌ره‌پێدانی بیری نهتهوهییو بواری رۆژنامه‌وانیی كوردی.
ئه‌و شێخ نورییهی كه مێجه‌ر سۆن پێی سه‌رسام بوو، كه شێخ مه‌حمود خۆشی ده‌ویست، ئه‌وه‌ی كه ئه‌دمۆنز تانه‌ی لێ ده‌داو ئه‌و شێخ نورییهی كه كه‌مال مه‌زهه‌ر باسی رۆڵی گرنگی ده‌كات له بواری رۆژنامه‌نووسیی كوردیدا. جێ بۆ شێخ نوری حوزن و خەمۆكی چۆڵ دەكات.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له رۆژنامه‌نووسیی كوردیدا، ئه‌وه‌یه كه ئه‌دمۆنز رقی لێی بووه، چونكه ئه‌دمۆنز بیركردنه‌وه‌یه‌كی عیراقییانه‌ی عه‌ره‌بیی هه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌ی مێجه‌ر نۆئێلو تاڕاده‌یه‌ك مێجه‌ر سۆنیشهوه.
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین مێژووی رۆژنامه‌نووسیی شێخ نوری، مێژووی سه‌رنووسه‌رێكی زوو دره‌وشاوه‌ی به‌ئاكام نه‌گه‌یشتووه.
له‌كۆتاییشدا ده‌ستخۆشی له كاك مه‌جید ساڵح ده‌كه‌م كه له سۆنگه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی شیخ نوری-یه‌وه، توانی به‌شێك له‌ژیانی رۆژنامه‌نووسیی شێخ نوریمان بۆ تۆمار بكات.
مێژووی رۆژنامه‌نووسیی كوردی مێژوویه‌كی زوڵملێکراوە، ئه‌م كتێبه‌ش چۆن خزمه‌ت به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌كات، خزمه‌تێكی باشیش به تۆماری رۆژنامه‌وانیی كوردی دهكاتو رۆڵی رابه‌رانی وه‌ك شێخ نوری شێخ ساڵح ده‌رده‌خات له‌و بواره‌دا.