مێژووی ده‌ركه‌وتنی خوێندن له كوردستاندا
كه‌یوان ئازاد
به‌پێی تۆماره مێژووییه‌كان و ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراوه‌كانی لاپاڵی ئه‌شكه‌وت و چیا و پێگه گرنگه‌كانی جیهان ده‌ست كه‌وتوون، ده‌ركه‌وتووه كه دوای دۆزینه‌وه‌ی نووسین له جیهاندا، پرۆسه‌ی فێربوون و خوێندن سه‌ری هه‌ڵداوه و كاری پێ كراوه. سه‌ره‌تاش له‌سه‌ر منداڵ و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه و میر و ده‌سه‌ڵاتداران و پیاوانی ئایینی سنووردار كراوه، دواتر بۆ توێژه‌كانی بازرگان و كاسبكاران گوازراوه‌ته‌وه. زۆریشی پێ چووه ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه بگاته توێژی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكێش و كه‌مده‌رامه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ كون و قوژبنه تاریكه‌كانی جیهان. ئه‌وه‌ش ساغ بووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تا خوێندن زۆر ساكار و ساده بووه و له چه‌ند هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی و فێربوونی چه‌ند ناو و ناسنامه و ئه‌رك و بنه‌ماكانی ئایینی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی تێپه‌ڕی نه‌كردووه. مامۆستایانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی جیهان، زانا و مامۆستا و پیاوانی ئایینی بوون، بۆیه خوێندن وه‌ك سه‌ره‌تا به ئایینی كرابوو. واته هه‌ر ناوچه و هه‌رێم و كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌پێی باوه‌ڕی ئایینیی خۆی فێری خوێندن و نووسین ده‌كرا و به‌ده‌ر له‌و لایه‌نه‌ش فێربوون قه‌ده‌غه و حه‌رام بوو.
كاتێكیش ده‌مانه‌وێت مێژووی خوێندن له كوردستان بدۆزینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه دوای دۆزینه‌وه‌ی نووسین و بڵاوبوونه‌وه‌ی به كوردستاندا، پرۆسه‌ی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستا و پیاوانی ئایینییه‌وه له كوردستان كاری پێ كراوه. وه‌ك سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستانیش، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پادشا و میره‌كان و منداڵانی پیاوانی ئایینی سنووردار كراوه و دواتر بۆ توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای كوردهواری گوازراوه‌ته‌وه.
وه‌ك مێژووش، ده‌ركه‌وتنی خوێندن و مه‌ڵبه‌نده‌كانی خوێندن له كوردستاندا بۆ هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له قه‌ڵای هه‌ولێر وه‌ك یه‌كێك له كۆنترین مه‌ڵبه‌ندی سووئییهكان كاری پێ كراوه و له په‌ره‌ستگای قه‌ڵاكه‌دا منداڵ و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سووئی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌ره‌ستگاوه فێری خوێندن و خوێنده‌واری كراون. به‌دوایدا ئه‌و پرۆسه‌یه گه‌یشتووه‌ته گوتییه‌كان له قه‌ڵای كه‌ركووك و دواتر به ناوچه جیاجیاكانی تری كوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
وه‌ك دامه‌زراوه‌ی خوێندن و خوێنه‌واریش، به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌كان باسیان لێوه كردووه، كۆنترین دامه‌زراوه‌ی خوێندن له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ئایینی میترایی سه‌ری هه‌ڵداوه و دواتر مووغهكانی زه‌رده‌شتی له ئاتهشكهده زه‌رده‌شتییه‌كانی خۆیاندا و له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین به‌دواوه كاریان له‌سه‌ر كردووه، تا ئه‌وه‌ی له ئاتهشكهده گه‌وره‌كانی زه‌رده‌شتیدا شوێنی فێربوون و خوێندن به په‌روه‌رده‌یه‌كی زه‌رده‌شتی دروست كرابوو. به‌دوایدا كلێسا و دێری مه‌سیحییه‌كان له سه‌ده‌ی دووه‌می زایینی به‌دواوه و حوجره‌ی مزگهوتهگانیش له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی به‌دواوه، به خوێندنی ئایینی ئاڵوگۆڕ كراون. به‌پێی تۆماره‌كانی مێژووش، ساسانییه‌كان له‌نێوان ساڵانی (226-241ز) بایه‌خیان به پرۆسه‌ی خوێندنی ئایینی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی زه‌رده‌شتی له شاره‌كانی (ئه‌سته‌خر و دارابگرد و ئه‌رده‌شێر خره و فسا)ی هه‌رێمی فارسی كوردنشین داوه. دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی ئایدیۆلۆجیای ده‌وڵه‌تی ساسانی بووه له‌و ماوه‌یه‌دا. هه‌ر بۆیه خوێندنیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا، خوێندنێكی ئایینی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی زهرهشتی بووه. له هه‌مانكاتدا خوێندنی ئایینی له كلێسا و دێره‌كانی مه‌سیحی له شاره‌كانی (هه‌ولێر و كه‌ركووك و حه‌ڕان و نوسه‌یبین) هه‌ر له سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینییه‌وه بایه‌خی پێ دراوه و به‌شی تایبه‌تی خوێندنی ئایینی له‌و كلێسا و دێره ئایینییانه دامه‌زراوه. كاتێكیش ئایینی ئیسلام گه‌یشتووه‌ته كوردستان، خوێندن له حوجره‌كان و (حوجره)ش وه‌ك ناوه‌ندێكی خوێندنی ئایینی له مزگه‌وته‌كاندا كاری پێ كراوه.
سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه یه‌كه‌م پرۆسه‌ی خوێندن له خوێندنگای ئایینی به ناوی (خوێندنگه‌ی عوقه‌یلی) له شاری (هه‌ولێر) له سه‌رده‌ستی (ئهبوئهلعهباس خدر كوڕی نه‌سر كوڕی عه‌قیل) دروست كراوه، كه له سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی، به‌رامبه‌ر به یازده‌یه‌می زایینی ژیاوه. ئه‌و خوێندنگایه‌ش خوێندنگایه‌كی ئایینی بووه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ولێر و بۆ پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه كراوه‌ته‌وه. به‌دوایدا (سوڵتان موزهفهرهددینی كهوكهبهرى /563-630 ك /1173-1231 ز) بایه‌خى به خوێندنی ئایینى له‌و شاره داوه. یه‌كه‌مین خوێندنگاش له شاری (ئامێدی) به ناوی (خوێندنگای عهتیقییه)، كه خوێندنگایه‌كی ئایینی بووه له ساڵی (729ك/1328ز) كراوته‌وه. له قۆناغی مێژووی نوێشدا له شاری (كفری) یه‌كه‌مین خوێندنگا به ناوی (خوێندنگای زه‌ینه‌لی) كراوه‌ته‌وه. (میر به‌درخان كوڕی عهبدالخانی میری بۆتان له‌نێوان ساڵانی (1821-1847ز) خوێندنی له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا په‌ره پێ داوه و چه‌ندین خوێندنگای دامه‌رزاندووه. ته‌نانه‌ت چه‌ند خوێندكارێكیشی بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان ناردووه‌ته چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی.
سه‌باره‌ت به شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستانیش، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی ڕه‌وتی مێژووی خۆی، پرۆسه‌ی خوێندنی بۆ هات و خوێندنگای تێدا كراوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه خوێندن و پێگه‌كه‌ی له كوردستاندا مێژووییه‌كی كۆنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و مێژووه تا ئێستاش پێویستی به كاری زانستی و ئاوڕدانه‌وه‌ی پسپۆرانی ئه‌و بواره هه‌یه، كه هیوادارین بۆ له‌مه‌ودوا كاری جدی و زانستی له‌سه‌ر بكرێت و له‌ژێر سێبه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا نه‌بێته قوربانیى قه‌یرانى دارایی و ململانێ سیاسییه‌كانى هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
الاصطخري: المسالك و الممالك.
رافائيل ابو اسحاق: تاريخ نصاري العراق.
عباس العزاوي: اربيل في مختلف العصور.
حه‌مه كریم هه‌ورامی: مێژووی په‌روه‌رده و خوێندن له حوجره‌كانی كوردستاندا.
د. عماد عبدالسلام رؤوف: مراكز ثقافية مغمور‌ة في كردستان.