لێکۆڵینه‌وه‌یک له‌سه‌ر بنچینه و ڕه‌گ و یشهی خواوه‌ند (عه‌شیره)
خواوه‌ند عه‌شيره אֲשֵׁרָה ، یه‌كیکه له خواوه‌نده‌کانی ئه‌فسانه‌کانی ناو سامییه‌کان که خواوه‌ندێکی دایکه له کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی کۆن وه‌کو خوداوه‌ندیک ده‌رکه‌وتووه.
له ناو ئه‌که‌دییه‌کان Akkadian به شێوه‌ی ئه‌شراتوم/ئه‌شراتو Ashratum/Ashratu ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها له ناوی هیتییه‌کان Hittite به شێوه‌ی ئه‌شرادوس Asherdu(s) یاخود ئه‌شراتوس Ashertu(s) ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها به گه‌شتیش وه‌کو خواوه‌ندێکی دایکی ئوگاراتیک Ugaritic ناوی هاتووه به‌شێوه‌ی ʼAṯirat..
له تێکسته ئوگارتییهکان نزیکه‌ی 1200 ساڵ پێش زایینیی به Aṯirat yammi ناسراوه‌ته‌وه که به مانای [ئه‌و که‌سه‌ی به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوات]
خواوه‌ند عه‌شیره، له‌لای ئیسرائیل و جووله‌که‌کان
له نێوان 10 سه‌ده‌ی پێشزاینیدا تاوه‌کو سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌و ئاینه‌دا واتا 586 پێشزاینیدا، ئیسڕائیلییه‌کان فره‌په‌رست polytheism بوون[1] به‌ڵام ئه‌مه تا ئه‌و کاته بوون که ئه‌م خواوهندیهکان لابرد و خواوه‌ند یاهوێهـ Yahwehیان وه‌کو خواوه‌ندێکی تاک له بیری ئاینی جووله‌که‌کان چه‌سپا ، له نێوان سه‌رده‌مه‌کانی ماکابییهکان Maccabees (که بنه‌ماڵه‌ییه‌کی به‌ناو بانگی جووله‌که‌کانن) واتا به نزیکه‌ی 2 سه‌ده پێش زاینیی، تاکپه‌رستی monotheism بووه شتێکی جیهانی له‌ناو جووله‌که‌کان[2][3]
هه‌روه‌ها هه‌ندێک له توێژه‌ره‌وه‌کانی بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌ورات، پێیان وایه که ”عه‌شیره” هه‌روه‌ها “یاهوێهـ” له‌لایه‌ن جووله‌که‌کانه‌وه له‌هه‌مان کاتدا په‌رستراون.[4][5][6]
هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵێک سه‌رچآوه‌ی هه‌ن که باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌ناو پادشادهکانی جووله‌که‌کاندا کۆمه‌ڵێک خواوه‌ندی دیکه په‌رستراون، پادشادهکانی وه‌کو سلێمان Solomon שְׁלֹמֹה که چه‌ند په‌رستگایه‌کیان کردبۆیه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک خوداوه‌ندی جیاواز، به‌ڵام دواتر (جۆزیاهـ) יֹאשִׁיָּהוּ که ده‌بێته پادشاد ،فه‌رمان ده‌دات که سه‌رجه‌م په‌یکه‌ره‌کانی (عه‌شیره) له‌و په‌رستگایانه بشکێنن که پادشا سلێمان درووستی کردبوون، له بریان په‌رستگاکه ده‌کاته شوێنی په‌رستنی (یاهوێهـ).
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نه‌ها به‌ڵگه و پاڵپشتی هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه له به‌ر ده‌ستدا، له سه‌ده‌ی هه‌شه‌ته‌م ده‌ستنوسێک دۆزرایه‌وه له (کونتێلت ئهرجوود) Kuntillet Ajrud له باکووری بیابانی سینا Sinai Peninsulaدا[7] که لێێ نوسرا بوو” (یاهوێهـ) و عه‌شیره‌که‌ی” ، نه‌ک ته‌نها له سه‌رچاوه‌کانی یاهوێهـ هه‌بێت بۆ خواوه‌ندی دایکی عه‌شیره[8][9] به‌ڵکو چه‌نه‌ها خواوه‌ندی تریش وه‌ک (ئیل) El (له هه‌نێک سه‌رچاوه و ئه‌فسانه‌کان عه‌شیره هاوسه‌ری ئیل بووه) و خواوه‌ند به‌عل baal له چه‌ند شوێنێک ئاماژه‌ی بۆ کراوه، بۆ نمونه ده‌ڵێت “ئاهوێهـی سامه‌ڕا و عه‌شیره‌ی دایکی” ، “یاهوێهـی تێمان و عه‌شیره‌ی دایکی”.[10]
سه‌رچاوه‌کان؛-
[1] Finkelstein, Israel, and Silberman, Neil Asher, The Bible Unearthed: Archaeology’s New Vision of Ancient Israel and the Origin of Its Sacred Texts, Simon & Schuster, 2002, pp. 241–42. [2] BBC Two – Bible’s Buried Secrets, Did God Have a Wife?”. BBC. 2011-12-21. Retrieved 2012-07-04.http://www.bbc.co.uk/programmes/b00zw3fl [3] Quote from the BBC documentary: “Between the 10th century and the beginning of their exile in 586 there was polytheism as normal religion all throughout Israel; only afterwards things begin to change and very slowly they begin to change. I would say it [the sentence “Jews were monotheists” – n.n.] is only correct for the last centuries, maybe only from the period of the Maccabees, that means the second century BC, so in the time of Jesus of Nazareth it is true, but for the time before it, it is not true.” [4] BBC Two – Bible’s Buried Secrets, Did God Have a Wife?”. BBC. 2011-12-21. Retrieved 2012-07-04.
http://www.bbc.co.uk/programmes/b00zw3fl [5] Wesler, Kit W. (2012). An Archaeology of Religion. University Press of Americ. p. 193
http://books.google.co.uk/books… [6]
Mills, Watson, ed. (31 Dec 1999). Mercer Dictionary of the Bible (Reprint ed.). Mercer University Press. p. 494. ISBN 978-0865543737.
http://books.google.co.uk/books…
Ze’ev Meshel, Kuntillet ‘Ajrud: An Israelite Religious Center in Northern Sinai, Expedition 20 (Summer 1978), pp. 50–55
http://www.penn.museum/…/pu…/expedition/PDFs/20-4/Meshel.pdf
http://books.google.co.uk/books?id=IGR7-OSz7bUC
[9]Hadley, Judith M (2000), The cult of Asherah in ancient Israel and Judah : the evidence for a Hebrew goddess, University of Cambridge Oriental publications, 57, Cambridge University Press, ISBN 9780521662352, P122–136
http://www.cambridge.org/…/cult-asherah-in-ancient-israel-a…
http://books.google.iq/books?id=uuKfXsvfr2YC&redir_esc=y