مێژووی ژیانی (مه‌حوی) به‌کورتی
(مه‌حوی) ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌دی کوڕی مه‌لا عوسمانی باڵحییه له نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕه‌ش). باپیریشی وه‌ك باوکی ناوی مه‌لا عوسمان بووه و وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستکردنی سلێمانیدا هاتۆه‌ته شاری نوێوه. (باڵح)یش دێیه‌که له ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی کورد، (موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ) ده‌ڵێت له ساڵی١٢٥٢ی کۆچی (١٨٣٦ ـ ١٨٣٧ی زایینی) دا له‌دایك بووه. مامۆستا عه‌لائه‌ددینی سه‌جادیش ده‌ڵێت له ساڵی ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی کۆچی)دا له‌دایك بووه. کاکه‌ی فه‌لاحیش ده‌ڵێت له ١٢٤٧ی کۆچی (١٨٣١ ـ ١٨٣٢ ی زاینی) دا له‌دایك بووه. باوکی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه بووه. حه‌وت ساڵان بووه خراوه‌ته به‌ر خوێندن و ماوه‌ک لای باوکی خوێندویه‌تی. بۆ خوێندن چووه‌ته شاری (سنه) و (سابڵا‌غ)یش و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویه‌تی. پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و لای ناوداره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه خوێندویه‌تی. ئه‌و جا چووه بۆ (به‌غداد) و بووه به فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی کورد (مفتیی زه‌هاوی) و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی لای ئه‌و وه‌رگرتوه‌ه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی ده‌ڵێ پاش ئیجازه وه‌رگرتنی له ساڵی ١٨٥٩ی زاینی دا بووه به مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عظه‌م) له (به‌غداد)، به‌ڵام له ساڵی ١٨٦٢ی زاینی دا به‌غدادی به‌جێ هێشووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و بووه به ئه‌ندامی دادگا. له ساڵی ١٨٦٨ی زاینی دا به هۆی مردنی باوکیه‌وه ده‌ستی له کاری میری کێشاوه‌ته‌وه و بوه‌ته‌وه به مه‌لا و ده‌ستی کردوه به ده‌رس وتنه‌وه به فه‌قێکان.(مه‌لا حه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا عه‌لیی قزڵجی) و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی) و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌یدیی نایب ئۆغڵیی که‌رکوک) و (مه‌لا عه‌زیزی موفتیی سلێمانی) له به‌ناوبانگترینی فه‌قێکانی بوون. هه‌ر به ڕێچکه‌ی باوکیا ڕێگای ته‌ریقه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر و بوه به خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائوددین کوڕی شێخ عوثمانی) ته‌وێڵه.
وه‌ک مامۆستا (شێخ موحه‌مه‌دی خاڵیش) له (مفتی زه‌هاوی) یه‌که‌یدا نوسیویه‌تی، (مه‌حوی) له ساڵی ١٢٩١ی کۆچی به‌رامبه‌ر به (١٨٧٤ ـ ١٨٧٥ی زاینی) دا له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ک له سلێمانییه‌وه نه‌فی کراوه بۆ به‌غداد. ناوبرا و هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فی کردنه‌و هۆیه‌که‌ی و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه له‌وه‌وپاش بۆ سلێمانی، نه‌ی نووسیوه.
(مه‌حوی)، له ساڵی ١٨٨٣ی زاینی دا به پێی قسه‌ی مامۆستای (سه‌ججادی) چووه بۆ حه‌ج و له‌وێوه چوه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له ڕێگای پیاوماقوڵانی کورده‌وه له ئه‌سته‌مبوڵ چاوی به سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوثمانی) که‌وتوه. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ گرتوه و فه‌رمانی داوه خانه‌قایه‌کیان له سوله‌یمانی بۆ کردوه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ته ئێستا به (خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه. مه‌عاشێکیشی به ناوی خزمه‌تی کردنی هه‌ژارنه‌وه بۆ بڕیوه‌ته‌وه. که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی تا مردنی له سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی١٣٢٤ی کۆچی (ته‌شرینی یه‌که‌می ١٩٠٦)زاینی دا (١)
هه‌ر خه‌ریکی ده‌رسیوتنه‌وه بوو به فه‌قێکان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایین وخزمه‌تکرنی موسڵمانان و بڵاوکرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه. له یه‌کێ له ژووره‌کانی خانه‌قاکه‌ی خۆیدا به خاک سپێراوه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژوویه‌کی تریان بۆ کۆچی دوایی (مه‌حوی) نووسی وه به هه‌ڵه‌دا چوون (بێخود)ی شاعیر ساڵی کۆچی دوایی (مه‌حوی) له‌م به‌یته‌دا دیاری کردوه.
چو بشنید (بێخود) وفات سلف
بتأریخ گفتا: (( عمر شد خلف))
واتا: که بێخود هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشینی[ مه‌به‌ست له (مه‌حوی)یه] بیست، بۆ مێژوو وتی ((عمر شد خلف)) واته عومه‌ر بۆ جێنیشین. ئه‌م ڕسته‌ی (عمر شد خلف)ه به حیسابی حوروفی ئه‌بجه‌دی ده‌کاته (١٣٢٤) [بڕوانه دیوانی (بێخود)، کۆکردنه‌وه و ڕێکخستن و له‌سه‌رنوسینی (محمدی مه‌لا کریم)، به‌غداد ، ساڵی١٩٧٠ی زاینی]. ئه‌م عومهرهکه بێخود له‌م به‌یته‌دا باسی ده‌کات شێخ عومه‌ری کوڕی مه‌حوی و باوکی شێخ موحه‌مه‌دی مه‌حوییه.
تێبینی: ئه‌م مێژووه له دیوانی (مه‌حوی) وه‌رگیراوه.