كه‌لله‌سه‌ری ده‌یناسۆڕێك دۆزرایه‌وه كه 200 ملیۆن ساڵ كۆنه
زانایانی شوێنه‌وارناسی له نوێترین كاریاندا توانیان كه‌لله‌سه‌ری دایناسۆڕێك بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 200 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته و له‌سه‌رده‌می ده‌یناسۆڕه‌كان له‌ناو ده‌ریاكاندا ژیاوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كه‌لله‌سه‌رێكی دایناسۆڕێك ده‌كات كه شوێنه‌وارناسان دۆزیویانه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایانی شوێنه‌وارناسی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی توانیان كه‌لله‌سه‌ری ده‌یناسۆڕێك بدۆزنه‌وه كه شێوه‌ی له دۆلفینێك ده‌كات ئێسته تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م كهللهسهره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 200 ملیۆن پێش ئێسته.
زانایان و شوێنه‌وارناسان ئێسته له تاقیگه‌كان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه و به‌وێنه شێوه‌یان بۆ ئه‌م جۆره ده‌یناسۆڕه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و گوتویانه كه ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه شێوه‌ی له دۆلفین ده‌كات و له ژێر ده‌ریادا ژیاون و گۆشت خۆریش بوون.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ده‌یناسۆڕه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه به “ichthyosaur” “ئیچسیۆسۆرێس” ناسراوه و یه‌كێكه له‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌ی كه توانا و خێراییه‌كی زۆری هه‌بووه له ژێر ئاودا.