سه‌دام حسێن پێش روخانى چى له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق كرد، نهێنییه‌كه ئاشكرا ده‌بێت
عه‌میدێكى پێشووى سوپاى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كردووه چاره‌نوسى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق پێش روخانى سه‌دام حسێن سه‌رۆكى پێشوترى عێراق ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و عه‌میده ده‌ڵێت: “چه‌ند مانگێك پێش روخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام فه‌رمانێكى سه‌ربازى له سه‌دام حسێنه‌وه ده‌رچوو كه فه‌رمانى كرد به شاردنه‌وه‌ى فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عێراق به مه‌به‌ستى مانه‌وه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌دام حسێن پێى وابوو ئه‌مریكا له عێراق نادات به‌ڵكو چه‌ند هێرشێك ده‌كاته سه‌ر عێراق به‌مه‌به‌ستى لاوازكردنى عێراق و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و پاشان پاشه‌كشه ده‌كات، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى ساڵانى پێشتر كردى و گه‌مارۆى خسته سه‌ر عێراق و ماوه‌ى 13 ساڵ به‌رده‌وام بوو دواتر گه‌مارۆكه‌ى لابرد”.
ئه‌و عه‌میده ده‌شڵێت: “سه‌دام بڕیارى شاردنه‌وه‌ى فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عێراقى ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى دواى گه‌مارۆ و بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ریان بهێنێته‌وه و چاكیان بكاته‌وه و كاریان پێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌دام چاوه‌ڕوانى ده‌كرد روینه‌دا”.
ئه‌و عه‌میده ناو و ژماره‌ى فڕۆكه‌كانى ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت: “فهرمانهكهى سه‌دام حسێن دواى ده‌رچوونى راسته‌وخۆ جێبه‌جێكرا و كه‌س بۆى نه‌بوو ره‌خنه له بڕیاره‌كه بگرێت، ژماره‌ى فڕۆكه‌كانى عێراق له‌و كاته‌دا 500 فڕۆكهبوون كه له جۆره‌كانى (MIG17,MIG19,MIG21,سوخۆى) بوون و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق چاڵى گه‌وره‌یان بۆ هه‌ڵكه‌ندرا و به خۆڵ داپۆشران”.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین