كه‌مینه‌كان وڕۆڵیان له ئاژاوه‌و
كه‌وتنی ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كاندا
نووسه‌ر: كاروان رشید محی ا‌لدین
بڵاوكار: كتێبخانه‌ی بێخود
چاپی یه‌كه‌م 2014
به‌ئاوڕدانه‌وه‌مان له مێژووی ئیسلامی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هیچ كات زۆرینه‌و كه‌مینه نه‌كراوه به پێوه‌ر، ئه‌وه ئه‌و دیموكراسیه‌ته درۆزنه‌ی ڕۆژئاوایه به یاسایه‌كی ده‌ستكردی مرۆڤه‌كان دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه ده‌سه‌پینیت و كه‌مینه‌كان ده‌كاته ژێرده‌سته‌و، بیانو ده‌داته عه‌لمانیه دارده‌سته‌كانی خۆیان تا بكه‌ونه وێزه‌ی خه‌ڵك و قه‌سابخانه بنێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش دادگه‌ری په‌یامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاره سهلاحهدینێكی ئه‌ییوبی كوردزوبان ده‌كاته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی و پێشڕه‌وایه‌تی جه‌نگی دژهخاچپهرستان ده‌كات و له قوڕیان ده‌نێت. ئه‌وه‌ش ئیمامی ئیبن ته‌یمییه‌و ئیبن خه‌له‌كان و ئیبن سه‌ڵاحی شاره‌زووری و…كهلهنهتهوه شیرین و ئیسلام دۆسته‌كه‌ی كورد بوون و هه‌مان كات ده‌ستی باڵایان هه‌بوو له بهئاگاهێنانهوهو ئاراسته‌كردنی ئوممه‌تی ئیسلامی‌دا. ئه‌وه‌ش تاریقی كوڕی زیادی ڕزگاركه‌ری ئه‌نده‌لوسه، كه له به‌ربه‌ره‌كان بوو، ئه‌وه هه‌ریه‌كه له ئیمام تیرمزی و نه‌سائی و ئه‌بوداود و …. خۆ ئه‌مانه هیچیان عه‌ره‌ب نه‌بوون، به‌ڵام له زانستی فه‌رمووده‌ناسیدا گه‌یشتنه لوتكه…