مەرگی سۆڤییەت لەزاری گۆرباچۆڤەوە
میخائیل گۆرباچۆڤ، دوایین سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت لهبیرهوهرییهكاندا ده‌ڵێت: سه‌دام حسێن به‌ڕاستی له بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی تێنه‌ده‌گه‌یشت. له‌باره‌ی دۆخی ئێستای روسیاشه‌وه ده‌ڵێت: بارێكی خه‌مناكه، چونكه به‌ركه‌وتی ته‌واوكاری وه‌لانراو جێی خۆی بۆ میتۆده پڕ هه‌راو جه‌نجاڵییه‌كان چۆڵكرد.
ئا: بارام سوبحی: كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی میخائیل گۆرباچۆڤ مه‌سعود بابایی له‌فارسیه‌وه كردویه‌تی به كوردی، له‌دو به‌رگ پێكهاتوه‌و تێكڕا (1230) لاپه‌ڕه‌یه‌و لهبڵاوكاوهكانی خانه‌ی وه‌رگێڕانه له‌سلێمانی. به‌رگی یه‌كه‌م تایبه‌ته به‌باسكردنی ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌ر له‌منداڵیه‌وه تابونی به‌سه‌رۆك كۆمار‌و كاره‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی چاكسازییه‌كانی پرۆسترۆیكاو گلاسنۆست. به‌رگی دوه‌می تایبه‌ته به‌باسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و ئه‌و روداوانه‌ی له‌وڵاتانی سۆڤیهتو ئه‌وروپادا رویانداوه، كه دیارترینیان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیهتو یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایه، شه‌ڕی كوهیتو عێراقیش باسێكی تایبه‌تی ناو ئه‌م كتێبه‌یه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی، ده‌ڵێت: له‌ساڵی (1985) تاكۆتایی (1991) له‌گه‌رمه‌ی روداوه‌كاندا بوم، ئێسته كه له‌باری قورسی ئه‌ركه‌كانم وه‌ك سه‌رۆكی وڵات رزگارم بوه، له‌و باوه‌ڕه‌دام مافی خۆمه هه‌رچییه‌ك كه ده‌زانم بیگێڕمه‌وه‌و روانگهكانم له‌باره‌ی هه‌ندێك مه‌سه‌له‌وه كه بۆ هاوسهردهمهكانم ئێجگار گرنگه رۆشن بكه‌مه‌وه.. ئه‌م كتێبه زۆربه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه نییه، به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی بهڕۆژگارانو بارودۆخهكانهوه هه‌یه كه نه‌وه‌ی ئێمه‌ی سفتوسۆ دا.
سه‌رسامی مێژومو رقم لهئهدهبیاته
گۆرباچۆڤ له‌ساڵی (1931) له‌دایكبوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی سه‌رباز بوه له‌سوپای سۆڤیه‌تدا، بۆیه تاوه‌كو چوه‌ته قوتابخانه زیاتر له‌گه‌ڵ باوه‌و دایه‌گه‌وره‌یدا ژیاوه، له‌باره‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ژیانی ده‌ڵێت: ئه‌وان منیان وه‌ها بارهێنابو كه هه‌ستمده‌كرد گرنگترین ئه‌ندامی خێزانم، زۆر هه‌وڵیاندا رازیم بكه‌ن لانیكه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ دایكم‌و باوكم بژیم، به‌ڵام هیچكات بۆیان نه‌لوا. ههمومانیش له‌و دۆخه خۆشحاڵ بوین”.
كاتێك جه‌نگی جیهانی دوه‌م كۆتایی دێت، گۆرباچۆڤ ته‌مه‌نی چوارده ساڵ بێت، بۆیه باس له‌كاریگه‌ری ئه‌و جه‌نگه دهكاتو ده‌ڵێت: نه‌وه‌ی ئێمه نه‌وه‌ی منداڵانی رۆژگاری جه‌نگه. جه‌نگ ئێمه‌ی سوتاندوه‌و هێماو زناكی خۆی له‌سه‌ر كه‌سێتی‌و روانگه‌مان بۆ جیهان به‌جێهێشتوه.
ناوبراو وه‌كو خۆی ده‌ڵێت له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا چێژی له‌وانه‌كانی فیزیك‌و بیركاری وه‌رگرتوه‌و به‌مێژو سه‌رسام بوه، به‌ڵام “ئه‌ده‌بیات جاڕسی ده‌كردم”. كاتێك ده‌چێته زانكۆ، كۆلێژی قانون ههڵدهبژێرێتو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ناتوانم بڵێم هه‌ڵبژاردنی كۆلێژی یاسا به‌رنامه‌یه‌كی راو رایهڵكراوی ورد بو، به‌ڵام پێگه‌ی دادوه‌ر یادادوهری گشتی كاری تێده‌كردم.. له‌شتێك دڵنیام به‌بێ ئه‌و پێنج ساڵه‌ی خوێندن له‌زانكۆی مۆسكۆ “گۆرباچۆڤی رامیاریزان” سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌دا.
حزب نه‌یده‌هێشت قسه بكه‌م
گۆرباچۆڤ له‌ساڵی (1952) ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیست، له(1971) ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوهندیو نۆ ساڵ دواتر ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، ده‌ڵێت: كاتێك بومه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیارمدا له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه كاربكه‌م: به‌له‌سه‌رخۆیی بڕژێمه سه‌ر كارهكهمو لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ گیروگرفته‌كاندا بهرهوڕوببمهوه. ئه‌مه‌كناسی سكرتێری گشتی بم‌و له‌مه‌ڕ هه‌مو مه‌سه‌له‌كانه‌وه راوێژی له‌گه‌ڵ بكه‌م. بۆ یه‌كگرتویی مه‌كته‌بی سیاسی تێبكۆش‌م، لێپرسراوی كۆمیته‌ی كۆماره‌كان له‌وه‌ی كه خه‌ریكه روده‌دات ئاگادار بكه‌مه‌وه.
ناوبراو له‌ساڵی (1985) ده‌بێته سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌ی، به‌ڵام ره‌خنه له‌حزبه‌كه‌ی دهگرێتو ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی (1970) تانۆڤهمبهری ساڵی(1980)، واته هه‌شت ساڵ‌و نیو ته‌نیا دوجار، جارێكیان لهپلینۆمو جارێكیان له‌كۆنفرانسی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارتی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت ئیزنی قسه‌كردنیان پێدام. له‌حاڵێكدا هاوشانهكانم ههلو ده‌رفه‌تی زۆریان بۆ قسه‌كردن پێدرا.. بۆیه له‌ڕێگه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره نێودهوڵهتیو ناوچه‌ییه‌كانه‌وه روانگه‌كانی خۆمم ده‌رده‌بڕی.
حزبێك به‌بێ گهنجو ژن
گۆرباچۆڤ باس له‌وه‌ده‌كات مه‌سه‌له‌ی به‌ساڵاچویی ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ببوه كێشه‌یه‌كی هه‌ستیار، به‌جۆرێك نێونجی ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی گه‌یشتبوه نزیك حه‌فتا ساڵ‌و زۆر له‌ڕێبه‌رانی سیاسی بیست یاسی ساڵ بو له‌ده‌سه‌ڵاتدا مابونه‌وه. بۆیه داكۆكی له‌بونی گه‌نجان له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا دهكاتو ده‌ڵێت: تائێستاش پێموایه كارسپاردن به‌لاوان له‌ته‌نیشت به‌ئه‌زمونه‌كان هه‌ره پێویسته، ئه‌م كاره ناوێزهیهش تێههڵكێشو گرێدانێكی چاك دروستده‌كات”.
له‌باره‌ی به‌شداری ژنانیش ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند له‌سه‌رله‌به‌ری مێژوماندا گه‌لێ جاران به‌ده‌نگی دلێر له‌باره‌ی یه‌كسانی ژنان‌و به‌شدارییان له‌ده‌وڵه‌تدا هوتافمان داوه، به‌ڵام به‌كرده‌وه نه‌ك ته‌نیا له‌وڵاتانی رۆژئاوایی به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی له‌م مه‌سه‌له‌دا پاشهوهتربوین. ئه‌مڕۆ به‌داخم كه ژنێك له‌ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی گۆرباچۆڤدا نه‌بو. له‌ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی پێشنیشدا نییه.
سروشتی ده‌سه‌ڵات له‌سۆڤیه‌تدا
نوسه‌ر زۆر راشكاوانه باس له‌ده‌ردو گرفته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌كات، له‌سه‌ره‌تادا باس لهتێكهڵاوی حزب‌و حكومه‌ت دهكاتو ده‌ڵێت: له سایه‌ی ده‌ستوردا، حزب ده‌بوایه سیاسه‌تی داڕشتبایهو ئه‌نجومه‌نی باڵای سۆڤیه‌ت په‌سه‌ندی كردباو ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێی كردبا.. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حزب له‌و كاروبارانه‌دا ده‌ستی وه‌رده‌دا كه له‌به‌رگره‌وه‌ی ئیشوكاری هێزه‌كانی یاسادانان‌و راپه‌ڕاندنیش ده‌بو، سیستم به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه له‌رزه‌ی ده‌هات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لهكۆمارهكاندا ئه‌م كارانه باو بون: خزم خزمێنه، قاره‌مان پهرستیو په‌سنی رێبه‌رانی ناوچه‌یی.. نواندنی ئه‌م تهخشانو په‌خشان‌و زێدهڕۆییانهش له‌سه‌ر حسێبی دابونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یی پینهدهكرا.
دواتر دێته سه‌ر باسی ده‌ستاوده‌ستكردنی دهسهڵاتو ده‌ڵێت: له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا هیچ كه‌س به‌حه‌زو ئاره‌زوی خۆی خانه‌نشین نه‌كرا، ئاریشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بو ئێمه ره‌وتێكی خهڵكسالارانهی ئاساییمان نه‌بو كه به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵات بشێ ده‌ستاوده‌ست بكرێت. كابرایه‌كی ئێجگار نهخۆشو ته‌نانه‌ت به‌ساڵاچو ده‌یتوانی له‌لوتكه‌ی قوچهكی ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
كاتێك باس له‌بودجه‌ی وڵاتیش ده‌كات ده‌ڵێت: ده‌بێ بڵێم “زۆرێك” له “راز‌و نهێنی” بودجه هێنده باش ده‌پارێزران كه من ته‌نیا له‌شه‌وی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری‌دا په‌یم به‌بڕێك له‌وانه برد. من ئاگام له‌گه‌وره‌ترین “راز” هه‌بو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بو كه بودجه‌كه‌ی ئێمه كون‌و كه‌لێنی زۆری تیابو. بۆ چاره‌سه‌ری له‌كورتیدانی بودجه پاره لهپارهپاشهكهوتی هاوڵاتیان گل دهدرایهوهو قه‌رزی نێوخۆیی زێده‌تر ده‌بو. له‌په‌نا ئه‌وه‌دا به‌فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرا كه داهاته‌كان هه‌میشه له‌خه‌رجییه‌كان زیاتره‌و بودجه به‌ته‌واوی هاوسه‌نگه.
روناكبیران نه‌یاری پرۆسترۆیكا بون
گۆرباچۆڤ كاتێك ده‌بێته سه‌رۆككۆمار پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی سیاسی‌و ئابوری ده‌ستپێده‌كات، كه بهپرۆسترۆیكاو گلاسنۆست ناسراوه. ناوبراو رونیده‌كاته‌وه پرۆسترۆیكا به‌م سێ قۆناغه‌دا رۆیشتوه، قۆناغی سه‌ره‌تایی له(1985- 1988) بو، كاتی پهیجۆرهكان، تاقیكارییهكانو هه‌ڵه‌كان بو. قۆناغی دوه‌م له‌به‌هاری (1988) ده‌ستی پێكردو تا(1990) خایاند ته‌رخانی خهڵكسالاركردنی كۆمه‌ڵگه كرا. به‌تێگه‌یشتن له‌وه‌ی پینه‌وپه‌ڕۆ كردن، یاتهنانهت ساخكردنهوهیهكی گرنگ، هیچی لێ شین نابێت‌و یاخۆ هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئابوری به‌بێ نوێكردنه‌وه‌ی بینای له‌رزۆكی سیستمی ئابوری سه‌رناكه‌وێ. سه‌ره‌نجام قۆناغی سێیه‌م له(1990- 1991) ئێمه گه‌واهی ململانێی هێزه جڵهوپچڕاوه كۆمه‌ڵایه‌تی، نهتهوهییو سیاسییه‌كان بوین.
ناوبراو، روناكبیران به زیانمه‌ندی یه‌كه‌می پرۆسترۆیكا ناودێر دهكاتو ده‌ڵێت: به ته‌واوی رون‌و ئاشكرایه كه بڵێسه‌ی ئاگری شۆڕشی هزر كه پرۆسترۆیكا هه‌ڵگیرساند زیاتر له‌هه‌موان گورزی له‌توێژی روناكبیر وه‌شاند. هه‌ربۆیه من حه‌زناكه‌م له‌باره‌یانه‌وه شێلگیرانه داوه‌ری بكه‌م، چ بگات به‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌یان بكه‌ن. توێژی روناكبیر سه‌ختتر له‌هه‌ر كه‌سێكی دیكه لهگۆڕانكارییهكانهوه خه‌ساری لێكه‌وت. روناكبیران كه ته‌نیاو ته‌نیا پیشه‌كه‌یان وای ده‌خواست روداوه‌كان شی‌و شیته‌ڵ بكه‌نه‌وه، كه‌وتبونه لێواری دوبهرهكییهوه.. هه‌ندێ كه‌س هه‌وڵیاندا تۆڵه‌ی له‌نێوچونی ژیانی ئاسوده‌ی پێشویان بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیدی كه سه‌رمه‌ستی ئازادی بون تێده‌كۆشان له‌شانۆیه‌كی چاونه‌ترسیدا پێش یه‌كدی بكه‌ون.
سه‌باره‌ت به‌دیدی تایبه‌تی خۆی بۆ پرۆسترۆیكا، ده‌ڵێت: ئه‌زمونی رابردو نیشانی داب‌و، ئه‌گه‌ر پزیسكی چاكسازی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌گرێته‌وه ئاكامه‌كه‌ی نوشوستییه. ده‌بو كۆمه‌ڵگه هه‌رچی زوه له‌خه‌وی وڕیو كاسی راچڵهكێنینو خه‌ڵك له‌ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كاندا به‌شدار بكه‌ین. من وه‌ك ده‌سته‌به‌رێك بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسترۆیكا–ره‌وتی گۆڕان له‌وڵاته‌كه‌ماندا- له‌م بابه‌ته‌م ده‌ڕوانی.
حزب‌و سوپا دژم بون
یه‌كێك له‌كاره‌كانی گۆرباچۆڤ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازو چه‌كه‌كانی سوپای سۆڤیه‌ت بو، كه به‌وته‌ی خۆی نه‌یاری زۆری بۆ دروستكردوه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من كه وێرابوم ئه‌ستونه قایمه‌كانی سوپای هه‌ژده ملیۆنی دیوانسالاران بههژێنمو ژماره‌یان كه‌م بكه‌مه‌وه، ئێسته تێده‌گه‌م له‌ڕاستیدا شانه‌ی زهرگهتهم تێكداوه. من ده‌مزانی ئه‌وان هیچ به‌زه‌ییه‌ك لهجاڕهیاندا نییه.
له‌ڕه‌وتی باسكردنی نه‌یارانی پرۆسترۆیكادا، باس له‌حزبه‌كه‌ی خۆی دهكاتو ده‌ڵێت: ئێمه به‌ڕۆشنی خێرایی بیچمگرتنی باڵێكی نه‌یاری سیاسی‌و توندیی په‌لاماره‌كه‌ی بۆ سه‌ر حزبمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، گرنگترین شتێك كه تێبینیمان نه‌كرد راده‌ی پشتگیرییه‌ك بو كه نه‌ك ته‌نیا توێژی روناكبیر، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت چینی كرێكار به‌هۆی هیوابڕاوی لهحیزبو بێتوانایی دیوانسالاران له‌گۆڕینی خۆیان له‌م باڵه نهیارهیان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئه‌م ره‌فتاره له‌وڵاتی ئێمه‌دا ئێجگار باوه‌و له‌حزبدا زیاتر له‌هه‌موان، هه‌ر كه‌س هاوڕاتان نییه دوژمنتانهو ده‌بێ وه‌ده‌ری بنێن، ته‌نانه‌ت باشتروایه به‌خشت سه‌ری پان بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حیزب
هه‌ندێك لهنهیاران، گۆرباچۆڤ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كاتێك بوه‌ته سه‌رۆك كۆمار خه‌می حزبه‌كه‌ی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپه‌رچی ئه‌م بۆچونه ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: كاتێك من به‌سه‌رۆك كۆماری سۆڤیه‌ت هه‌ڵبژێردرام، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مده‌ویست به‌و چه‌شنه‌ی هه‌ندێك ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن “حزب به‌ده‌ستی چاره‌نوس بسپێرم”، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و مه‌به‌سته‌م هه‌بوایه ساده‌ترین رێگه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه له‌نێوبردنی پۆستی سكرتێری گشتی بو، كه لێتان ناشارمه‌وه په‌یتا په‌یتا داوایان لێده‌كردم ئه‌م كاره بكه‌م. به‌ڵام به‌رده‌وامیی بهرپرسیایهتیهكهمم له‌به‌رانبه‌ر حزب‌و ملیۆنان كۆمۆنیست سه‌باره‌ت بهچاكسازییهكان ده‌ناسی. من به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمم ده‌زانی هه‌ركارێك كه ده‌لوێ بۆ یارمه‌تیدانی حزب ئه‌نجامی بده‌م تاڕهوتی خهڵكسالاركردنی خۆی له‌نێوخۆوه پهڕكاڵ (تكمیل) بكات.
جیاوازییه‌كانی من‌و ره‌یگان
كاتێك گۆرباچۆڤ ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار یه‌كێك له‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی: من‌و یاریدهدهرانم له‌كاروباری ده‌ره‌وه‌دا به‌تێكڕا له‌م روانگه‌یه‌دا هاوپشك بوین كه ده‌بێ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بسازێیت، چونكه ئه‌مه‌ریكا رێبه‌ری ناسراوی رۆژئاوایه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌م وڵاته هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی پێوه‌ندییه‌كانی رۆژههڵاتو رۆژئاوا سه‌ری نه‌ده‌گرت. ته‌نانه‌ت ده‌لوا وه‌ك “كارێكی هه‌ڵخڕێن”، هه‌وڵێك بۆ كه‌لێن خستنه نێو یه‌كگرتنی رۆژئاوا‌و شتی له‌و جۆره له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
گۆرباچۆڤ دیدار‌و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆناڵد ره‌یگان ده‌بێت، له‌باره‌ی جیاوازییه‌كانیانه‌وه ده‌ڵێت: له‌یه‌كه‌مین دیدارمانه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ره‌یگان هۆگری ورده‌كارییه‌كان نییه. بهمن گوترا ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی ره‌یگان داده‌نرێن هه‌رگیز له‌دو یان سێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایپكراو تێناپه‌ڕێن، هه‌ر شتێكی درێژدادهڕانه ره‌تده‌كرایه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه مێزه‌كه‌ی من هه‌میشه كه‌ڵه‌كه‌یه‌ك لهراپۆرتهكان، دۆسیه‌و خشتهبهندهكانی له‌سه‌ر ههڵچنرابو. من هیچكات خوم به‌وه نه‌گرتبو “زانیارییه كورتكراوه‌كان” بخوێنمه‌وه، وه‌لێ نازانم ئه‌مه ئیمتیازێك یان دواكهوتویهك بو. له‌وڵاتی ئێمه‌دا زانیارییه‌كان بۆ كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رز به‌هه‌ڵه‌شه‌یی ئاماده ده‌كرێن كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كاتی به‌نرخی زۆر‌و زه‌وه‌ند له‌كیس بده‌ین.
چه‌ك له‌به‌رانبه‌ر ئایدۆلۆژیا
گۆرباچۆڤ جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه چه‌قی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوه: ئێمه تێگه‌یشتین ئێجگار گرنگبو هزره هه‌ڵه‌كانی خۆمان له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه راست بكه‌ینه‌وه. ئه‌م هه‌ڵێنجانه هه‌ڵانه ئێمه‌یان ناچاركردبو بۆ چه‌ندین ده‌یه له‌گه‌ڵ باقی جیهان نه‌یار بین كه ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر ئابوری ئێمه‌و هه‌روه‌ها بێداریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، زانسته‌كان، فهرههنگو توانای روناكبیریی وڵاته‌كه‌مان دانابو.. شێوه‌ی دیبلۆماتیكی ئێمه كه‌مێكی به‌خاتر ملهوڕی بو. ئامانجی سه‌ره‌كی نیشاندانی وره‌یه‌كی نه‌به‌زیوو ره‌فتارێكی لوتبه‌رزانه‌ی تامسارانه بو كه به‌هیچ تێبینییه‌كی سیاسی یاكردهوهیهكهوه پاساو نه‌ده‌درا.
له‌باره‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان سۆڤیهتو وڵاتانی رۆژئاوا وه‌كو دو جه‌مسه‌ری سیاسی له جیهاندا، ده‌ڵێت: ئێستا كه ئاوڕێك له‌ڕابردو ده‌ده‌مه‌وه دانی پیاده‌نێم سیاسه‌تی ئێمه له‌مه‌ڕ وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌دا زیاتر ئایدۆلۆژیك بو. به‌ڵام به‌ته‌واوی رون‌و ئاشكرابو كه رۆژئاوا هه‌میشه دابینكه‌ری سه‌ره‌كیی چه‌كه‌كانی جیهانی سێیه‌م بو، هه‌ربۆیه پشتیوانیی له‌حكومه‌ته سهرهڕۆكانو ته‌نانه‌ت رژێمه به‌ته‌واوی سته‌مكاره‌كان دهكردو بنهواشهیهك كه باوه‌ڕی پێی هه‌بو ئه‌مه بو “فڵانه دیكتاتۆر بیژییه، وه‌لێ هه‌رچۆنێك بێت زۆڵێكه له‌ئێمه كه‌وتۆته‌وه”.
سه‌دام له‌كات به‌جێمابو
سه‌باره‌ت به‌په‌لاماری عێراق بۆ سه‌ر كوه‌یت، گۆرباچۆڤ ده‌ڵێت: سه‌رۆكایه‌تی عێراق له‌دیدی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌كات به‌جێمابو. ئه‌وان هه‌روه‌ها بهبیرۆكهیهكهوه نوسابون كه ره‌گاژۆی له‌چاخی ململانێدا داكوتابو، ئه‌گه‌ر قه‌یرانێك له‌م به‌شه‌ی جیهاندا رویدابا، ئهمهریكاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی مسۆگه‌ر له‌دو به‌ره‌ی نه‌یاره‌وه مه‌ته‌رێزیان له‌یه‌كدی ده‌گرت. ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی به‌غدا بو.
پاشان به‌درێژی باس له‌هه‌وڵه‌كانی خۆی‌و وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی عێراق لهكوهیتو رونه‌دانی شه‌ڕ ده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سه‌دام حسێن به‌ڕاستی له‌بارودۆخه‌كه تێنه‌ده‌گه‌یشت، گیرۆده‌ی ئه‌و وه‌همه بو كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ته‌گبیرو شیره‌تی توندوتیژ ناگرێته‌به‌ر. دواتر باس له‌گفتوگۆیه‌كی خۆی‌و نێوان تاریق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی عێراق ده‌كات، كه عه‌زیز پێیوتوه: ئێمه ده‌زانین روبهڕوبونهوهمان ده‌بێت به‌ململانێیه‌كی به‌رین كه لێكه‌وته‌كانی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر نیشتیمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكڕای جیهان داده‌نێت.
چیچیانی دوێنێ‌و روسیای ئه‌مڕۆ
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گۆرباچۆڤ، بۆریس یه‌ڵتسن ده‌بێته سه‌رۆكی روسیا‌و له‌ساڵی (1994) په‌لاماری چیچیان ده‌دات، گۆرباچۆڤ هۆكاری ئه‌و په‌لاماره ئاشكرا دهكاتو ده‌ڵێت: له‌ڕاپرسیه‌كدا كه له‌نۆڤه‌مبه‌ری (1994) به‌ڕێوه‌چو (70%) به‌شداربوان متمانه‌یان به‌سه‌رۆك كۆمار نه‌بو. خۆشه‌ویستی حزبی ئیگۆر گایدار كه وه‌ك هێزی سه‌ره‌كیی سیاسیی لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا په‌یتا په‌یتا كه‌م ده‌بوه‌وه. به‌رپرسان به‌ره‌به‌ره بۆیان ده‌ركه‌وت ناڕه‌زایه‌تی له‌وڵاتدا روی له‌زیادبونه. ئه‌وان له‌هه‌مو ده‌رگایه‌كیان دا به‌شكم بتوانن شتێك په‌یدابكه‌ن له‌لایه‌كه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشێ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك كۆمار زیاتر بخاته‌وه به‌ر دڵان. به‌و شێوه‌یه بو كه بیرۆكه‌ی “شه‌ڕێكی بچوكی سه‌ركه‌وتوانه” لهچیچان بیچمی گرت.
گۆرباچۆڤ جه‌ختده‌كاته‌وه به‌رپرسان له هه‌لومه‌رجی چهتوندا ناتوانن خۆیان له‌به‌كارهێنانی هێز ببوێرن، به‌ڵام پێیوایه “وه‌ها كارێك ده‌بێ پێویست‌و پاساودارو ئێجگار سنوردار بێت، چونكه رێگاچاره‌یه‌كی راسته‌قینه ته‌نیا به‌ئامڕازی سیاسی ده‌لوێ”.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستای روسیاشه‌وه، ده‌ڵێت: باری خه‌مناكی روسیای ئه‌مڕۆ به‌ره‌نجامی راسته‌وخۆی ئه‌و واقیعه‌یه كه له‌هه‌ر قۆناغێكی تایبه‌تدا، به‌ركه‌وتی فراژویی (تكاملی) وه‌لانراو جێی خۆی بۆ میتۆده پڕ هه‌راو جه‌نجاڵییه‌كان چۆڵكرد، شتێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی لێكترازاندو ژیانی خه‌ڵكی تیابرد.
كتێبێك به‌سێ ملیۆن دۆلار
له‌ساڵی (1987) گۆرباچۆڤ كتێبی پرۆسترۆیكا بڵاوده‌كاته‌وه، كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن دانه‌ی له(160) وڵات‌و به‌هه‌شتا زمان لێده‌فرۆشرێت، سێ ملیۆن دۆلار مافی دانانی كتێبه‌كه ده‌بێت. ناوبراو ده‌ڵێت: پاش پێدانی باج‌و گلدانهوهكانی دیكه، ئه‌م مافی سپاردنه بۆ ئامانج‌و مه‌به‌ستی كاری مرۆڤدۆستانه وه‌ك سندوقی یارمه‌تی گه‌یاندن بهقوربانییهكانی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌رمه‌نستان‌و تاجیكستان كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا. به‌گشتی پێشوازی لهكتێبهكهم كرا، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك وه‌ك كتێبێكی ئاسایی، به‌ڵكو وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆستریكا باسی لێوه‌كرا.
نۆبڵ: خهڵاتو په‌لاماردان
له‌ساڵی (1990) گۆرباچۆڤ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێده‌درێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌شێكی هه‌رە زۆری كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی سۆڤیه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه زۆر لهئهمهكو رێزه‌وه به‌دور بو. بارودۆخه‌كه له‌وڵاته‌كه‌ماندا ئێجگار قه‌یراناوی بو، من له‌هه‌مو لایه‌كه‌وه په‌لامار ده‌درام. له‌م چوارچێوه‌دا خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌نیشانه‌ی پژڕاسی سیاسه‌ته‌كانی من له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه له‌قه‌ڵه‌م درا كه به‌ڕای به‌شێكی زۆری رایگشتی سۆڤیه‌ت وه‌ك گوته‌بێژی به‌رژه‌وه‌ندییه “ئیمپریالیستی”یه‌كانی رۆژئاوا ره‌فتاریان ده‌كرد. شتێك كه واقووڕی كردم، به‌تایبه‌تی كاردانه‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی رێبه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی روسیا بو.
Check Also
دەزگای هەواڵگری ساواک(1957-1979ز)
گەرمیان حەسەن دامەزراندنی دەزگای هەواڵگری ساواک:محەممەد ڕەزاشا لە ساڵی 1941 جێگەی باوکی گرتەوە کە دامەزرێنەری …