وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی لەسەر کات و وادەی راپەڕینی 1991، نەوشیروان مستەفا لە 2ی ئازار بروسکەیەک بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنێرێت، بارزانی لە 3ی ئازاری 1991 وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و بە “به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان” ناوی دەهێنێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می راپه‌ڕین ده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جێگری ئه‌وكاتی سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات و به برای به‌ڕێز ناوی ده‌بات.
نه‌وشیروان مسته‌فا، كه ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووە، لە رێگای جیهازی بێ تەلەوە رۆژی 2/3 بروسکەیەکی سەبارەت بە کات شوێنی ئەنجامدانی راپەڕین ناردووە بۆ بارزانی، بارزانیش لەماوەی 24 کاتژمێزدا وەڵامی داوەته‌وە.
بارزانی له نامه‌كه‌دا كه سێی مانگی ئازاری 1991 وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ده‌نووسێت: “بۆ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان بروسكه‌تان له 3/2 زۆر سوپاستان ده‌كه‌م، خه‌ریكم خۆم ئاماده ده‌كه‌م و هه‌ندێك مشكلات هه‌ن چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌م به په‌له و له مه‌وعدی حه‌ره‌كه‌تمان بۆ لاتان ئاگادارتان ده‌كه‌م، سڵاو له براده‌ران”.
ده‌قی نامه‌كه‌ی بارزانی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا:
له كاك مه‌سعود بارزانی
بۆ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان
سڵاوێكی گه‌رم
بروسكه‌تان له 3/2 زۆر سوپاستان ده‌كه‌م. خه‌ریكم خۆم ئاماده ده‌كه‌م و هه‌ندێك مشكلات هه‌ین چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌م به په‌له و له مه‌وعدی حه‌ره‌كه‌تمان بۆ لاتان ئاگادارتان ده‌كه‌م.
سڵاو بۆ براده‌ران.
له راپه‌ڕینی 5ی ئازاری 1991 جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان دژی رژێمی به‌عس له شاری رانیه‌وه ده‌ستی پێكرد تا له 21 ی ئازاری 1991دا شاری كه‌ركوك ئازاد كرا.
ئه‌مساڵ یادی راپه‌ڕین له‌كاتێكدا ده‌كرێته‌وه كه هاوڵاتییان و مووچه‌خۆران كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و قه‌یرانی داراییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش یادكردنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی لای خه‌ڵكی هه‌رێم كاڵكردووه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:12:09:05/03/2018