ئایا ئاسوورییەکان وەچەی ئاشوورییەکان بوون لە مێژووی کۆندا؟
كه‌مال نوری مه‌عروف
د. هۆگر مه‌حمود فه‌ره‌ج
بەشی پێنجەم و کۆتایی
له نێوان ئه‌و چه‌ند دێڕانه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و نه‌ستۆرییانه‌به‌و جۆره داوا بكهنو خۆیان به گهلو ووڵاتێكی جیا دابنێن، كه‌ده‌بوایه له‌و ڕووه‌وه به‌ڵگه‌ی ڕاست‌و دروستیان بخستایه‌ته ڕوو كه چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌یسه‌لمێنن. له لایه‌كی تره‌وه ده‌گه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی كه بڵێین: گومان له هه‌ڵوێستی نیشتمانی‌یان بكه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری‌یان له ده‌سه‌ڵات دارانی به‌ریتانیاو خۆرئاوا هه‌بووه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافیان به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی غه‌یره موسڵمانن، له دنیایه‌كدا ده‌ژین، كه سیسته‌می ئیسلامی حوكمی تێدا ده‌كات. له لایه‌كی تریشه‌وه با نووسه‌ری كتێبی: (گه‌له به‌ش خوراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) ئه‌وه بزانێت كه ئه‌و لیڤییه ئاشووریانه وه‌كو خاوه‌نی كتێبه‌كه ده‌یڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وان نه‌بوون، كه بتوانن شێخ مه‌حموودی كورد ببه‌زێنن به‌ڵكو فرت‌و فێڵی ده‌سه‌ڵات دارانی به‌ریتانیا ڕۆڵی بینی له په‌یمانی ئاگر به‌سته‌كه‌ی ساڵی 1928 دا، كه له پێنجوێن واژۆ كرا به‌و مانایه‌ی كه دووای سێ ساڵ ئه‌و مافه‌ی، كه شێخ بۆ كورد داوای كردووه جێبه‌جێیده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دارانی ئینگلیز‌و حكوومه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌تی له بریی به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون له بیر خۆیان برده‌وه.
جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوی ئاسووریو ئاشووری، گوایه یه‌كه‌میان جێگره‌وه‌ی دووه‌مه ئه‌وه‌ی سه‌یری هه‌ردوو ناوه‌كه ده‌كات، بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه له یه‌كتره‌وه وه‌كو له سه‌ر چاوگی ناوێكه‌وه وه‌رگیرابن ئاوان.
له‌و باره‌یه‌وه به دوواداچوونو گه‌ڕانێك بهلاپهرهكهكانی مێژووی كۆندا، ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌خست، كه وشه‌یه‌ك یان زاراوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئاسووری هه‌بێت، كه له‌گه‌ڵ وشه‌ی ئاشووریدا بچنه‌وه سه‌ر بنه‌چه‌یه‌ك.
له مێژووی كۆنیشدا له‌گه‌ڵ ناوی ئاشوور ناوی ئاشوور ناوی تریش له سه‌رچاوه مێخییه‌كاندا، كه هاوشێوه‌ن هاتوون، وه‌كو له‌وه‌و به‌ر باسمان كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ناویاندا دیاره ئه‌وه‌یه كه ناوی ئاسوور نادیاره، واته ونه‌و پێوه‌ی دییاره له سه‌ر ناوی ئاشور وه‌رگیراوه.
ئاشوورییه‌كانیش له ئاموورییهكاننو له ڕه‌گه‌زی سامی نه‌ژادن. ئه‌وه‌ش دیاره له سه‌رچاوه‌كانی مێژوودا هه‌ر له سه‌رده‌می ئیسلامتییهوه ده‌یگریت هه‌تاكو ده‌گاته‌وه به جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (1914-1918ز)، ژیانی ئه‌و عیساییانه له سه‌ر شێوه‌یه‌ك سهقامگیرنهبووه له هه‌ندێك سه‌رده‌مدا ژیانیان ئاسایی بووه‌و ئازادیش بوون له ڕێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیاندا جاری تریش هه‌بووه كه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا نه‌یانتوانیوه خۆیان بگونجێنن، توند ڕهوهكانیان كاری نایاساییان كردووه وه‌كو ئه‌و سریانییانهی كه له سوپای لیڤیدا بوون دژ به كورد ئه‌نجامیان داوه.
گه‌ڕانێك به دووای ناوی ئاسووریداو سه‌ر هه‌ڵدانی زاراوه‌كه ، له‌وه زیاتر نه‌متوانی بگه‌مه ئه‌نجام كه هۆكاری ده‌ركه‌تنی ئه‌م زاراوه‌یه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
1- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و توندڕه‌وه تییاریه یان عیساییانه‌ی كه نهستۆرینو له شوێنی تره‌وه به زۆر كۆچیان پێكردوونو هاتوونه‌ته ناوچه جیاجیاكانی باشووری كوردستان له‌و بارودۆخه‌دا ئه‌و ناوه‌یان له سه‌ر ناوه مێژوویه‌كه‌ی ئاشوور داناوه به ناوی ئاسوور تا له‌و مهغدورییهتهی خویاندا بتوانن به‌ناوی ئاشووری كه گه‌لێكی كۆنی مێژوون خۆیان وا نیشان بده‌ن كه پاشماوه‌ی ئهواننو سته‌می ڕۆژگارهكه په‌رته‌وازه‌ی كردوون به‌هیوای ئه‌وه‌ی تێبكۆشن بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌ستی خۆیان به‌و ناوه‌وه تابه مه‌رامی خۆیان بگه‌ن.
2- ئه‌و كه‌مینه ئاینییه كه ساڵانێكی زۆره له كوردستاندا ژیاون‌و كوردیش ڕێزی زۆری لێ گرتوون‌و پارێزگاری لێكردوون وه‌كو ئه‌و به‌هاناوه چوونه‌ی مه‌لا فهندیو باوكی ڕه‌شاد موفتی له هه‌ولێر كهنوواندیان نه‌یانهێشت ئیتیحاد‌و تهڕاقییهكان له ساڵی 1915دا ڕه‌شه كوژی عیساییه‌كانی ههرمۆتهو عه‌ینكاوه بكه‌ن. ئه‌مانه له ڕێوڕه‌سمی ئایینییاندا ئازادن مافی ڕه‌وای خۆیانه له ڕووی كهلتوورییو ئاینیی‌و كۆمهڵاتییانهوه خاوه‌ن ماڵ بن، به‌ڵام له ناو خاكی كورددا‌و سنووره‌كه‌یدا داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، ئه‌وه كارێكی نه‌شیاوه‌و هه‌ق وایه خۆشیان هه‌ست به‌و لێپرسینه‌وه‌یه بكه‌ن، كه چۆن ده‌بێت له ناو خاكی قه‌ومێكی تردا كه به درێژایی مێژوو دژ به داگیركه‌ران له شه‌ڕدا بوه ئاوا به‌و ئاسانییه ڕێگا بدرێن مه‌رامیان به جێ بگه‌یه‌نن.
3- عیساییه‌كان، ئه‌وانه‌یان كه له نه‌وه‌ی نوێیاننو له كوردستاندا له دایك بوون، لای كورد كوردستانینو مافی خۆیانه داوای خۆیان هه‌بێت به‌ڵام عیساییهك له به‌غدا، یان له شاره‌كانی تره‌وه به عه‌ره‌ب خۆی نووسی بێت، یان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراقه‌وه هاتبێت، چۆن ڕه‌وایه ئه‌و داوایه‌ی له سه‌ر خاكێكی نامۆ به‌وه هه‌بێت. ده‌شتی نه‌ینه‌واش ناكرێته شوێن مێخه‌كه‌ی مه‌لای مهشهوورو هه‌ر جاره‌ی لاكێكی پێدا هه‌ڵواسن بۆ مه‌رامی خۆیان‌و بێزار كردنی دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆیان بگه‌ن. زلهێزه‌كانی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ و دۆستی دوێنێیان، ناتوانن له‌به‌رده‌م ڕاستی مێژوودا داوایه‌ك به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، كه‌له‌گه‌ڵ ڕاستی مێژوو‌و جوگرافیادا نه‌ڕوات، چونكه له ئه‌مڕۆدا ئه‌و ناوچه‌یه‌دا پڕ دانیشتوانهو هه‌ر لایه‌كیان بگریت بۆ قه‌ومێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و عیساییانه چۆن له‌ناویاندا ده‌توانن بژین، كه پڕ كێشهبنو له دووا ڕۆژی خۆیان ئه‌مین نه‌بن.
4- به‌رله ده‌ركه‌وتنی ئایینی عیسایی له پێش زایین‌دا ئه‌و سریانییه نهستۆرییه تییاریانه به پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژووی كۆن پاشماوه‌ی عێل‌و عه‌شیره‌تی ئه‌و عه‌ره‌بانه بوون كه له نیوه دورگه‌ی عهرهبیو بیابانه‌كانی نێوان دوو ڕووبار‌و سوریادا ژیاون‌و به‌هاتنی ئایینی پیرۆزی عیساییو بڵاوبوونه‌وه‌ی له چه‌رخی یه‌كه‌می زایین‌دا چوونه‌ته ناو ئایینهكهو له بتپهرهستنییو په‌رستنی دیارده‌كانی سروشته‌وه گۆڕاون بۆ چوونه‌ته ناو ئایینی نوێیانهوهن. ئه‌وه‌ی مێژوو نووسی ئه‌ڵمانی كریستۆ فلۆكسنبورگ ئاماژه‌ی پێداوه به‌و جۆره‌ی، كه زمانی سریانی له‌نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا زمانی نووسین‌و باو بووه كه ده‌لێت: له‌وه‌ش زیاتر زمانی ئهدهبو ڕۆشنبیریش بووه، به‌لای مێژوو نووسانی ئه‌و ڕۆژگاره‌وه ئه‌وه‌ی دیاره، زمانی ئارامی بووه، نه‌وه‌ك سریانی. گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبه‌كه‌ی د.فه‌وزی ڕه‌شید هه‌روه‌كو ده‌ڵێت: پادشای كلدی نهبوخهزنهسری دووه‌م 604 ــ 562ی پ.ز هه‌وڵی داوه لاسایی شێوه كۆنه‌كه‌ی زمانی بابلی له ڕووی شێواز‌و نووسین بكاته‌وه به‌ڵام هه‌وڵدانه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرتووه ئه‌وه‌ش به هۆی داگیركردنی كۆرشی ئه‌خمینی شاری بابل له‌ساڵی 539ی پ.زداو زمانی بابلیش به‌رده‌وامی هه‌بوو كه‌ناوی بابلی دواییمان لێ ناوه كه له‌گه‌ڵی دا نووسینی بزماریش هه‌تاكو سه‌ره‌تای چه‌رخی یه‌كه‌می پێش زایین هه‌بووه زمانی ڕۆشنبیران بووه كه‌به‌ته‌نیا زمانی ڕۆشنبیران بووه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی زمانی قسه كردن و نووسین بێت كۆتایی هاتووه به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی زمانی ئارامی كه هاخامهنشییهكان له كاره‌كانیاندا به‌كاریان هێناوه نه‌وه‌ك سریانی. هه‌روه‌ك له پاشماوه دۆزراوهكانداو له به‌ڵگه‌نامه‌كانی فرۆشتنی ڕه‌زوباخ له ئه‌شكه‌وتێك له ناوچه‌ی هه‌وراماندا نموونه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی دروستی له ده‌ستمانه یان ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تر، كه له‌سه‌ر به‌رد هه‌ڵ كۆڵراون، سه‌رچاوه‌كان له‌و جۆره نموونانه‌یان تێدا زۆرن.
گه‌ڕانێك به پاشماوه شوێنه‌وارییه‌كانی تری ڕۆژگاری ساسانیشدا به‌ر له ده‌ركه‌وتنی ئایینی ئیسلام به‌ڵگه‌یه‌كی تره بۆ نووسینی ئارامی كه له شوێنه‌واری گاوری ناوچه‌ی كه‌لار دۆزرایه‌وه، كه په‌یوه‌سته به پرۆژه‌یه‌كی ئاودێری كه بۆ چه‌رخی پێنجی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی (كیسرا ئه‌نه‌وشیروان) 539ــ 579ز له‌م باسه‌دا ده‌بێت ددان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین كه نووسین به زمانی سریانی‌و ده‌ركه‌وتنی زیاتر په‌یوه‌سته به چه‌رخی سه‌رده‌می ئیسلامی، بۆ كریستۆف ئاماژه‌ی به چه‌ندین وشه‌ی سریانی داوه كه له قورئاندا هه‌ن لێره‌دا به لامه‌وه سه‌یره وه‌كو ناوبراو ده‌لێت: گوایه سریانییه‌كان یه‌كه‌م گهلو نه‌ته‌وه بوون كه هاتونه‌ته سه‌ر ئایینی مه‌سیح.
من له‌و بۆچونه‌یدا واده‌بینم، كه كریستۆف بێ به‌ڵگه له‌و ڕووه‌وه قسه ده‌كات ده‌نا وه‌كو ئاماژه‌مان بۆدا ئه‌وانه پاشماوه‌ی ئهوهۆزه عه‌ره‌بانه‌ن كه له‌و ناوچانه‌دا ژیاون. بۆ مێژوو نووسێكی ئه‌ڵمانیش شایسته نیه ناوانم به چی حه‌قێك یان به‌ڵگه‌یه‌ك ناوی گهلو نه‌ته‌وه له‌و سریانییانه ده‌نێت، له كاتێكدا ئه‌مانه وه‌كو باسمانكرد له ڕه‌گه‌زی سامینو له‌و كهمایهتییانهن كه له بنه‌چه‌ی خۆیان پچراونو وه‌كو كهمایهتییهكی ئایینی ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تره، كه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان په‌یوه‌سته به زمانه‌كه‌یانه‌وه، كه پاشماوه‌كانیان له قورئانی پیرۆزدا به پێی وشه‌كانیان ده‌ركه‌وتوون.
5- زمانی ئاشووری به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژووی كۆن، له‌وانه كتێبه‌كه‌ی مامۆستا ته‌ها باقر ڕای وایه ئه‌و زمانه له زمانی ئه‌كه‌دی كۆنه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئاشووریه‌كان له چه‌رخی كۆندا بۆ بنه‌چه‌ی ئه‌كه‌دی ده‌گه‌رێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش دیاره زمانی ئاشووری له كۆمه‌ڵه‌ی زمانه مردووه كانن بۆ شێوه‌ی ئاخاوتن پێی له ڕۆژگاری خۆیدا كهزانیاریمان له سه‌ری نییه له هه‌مان كاتیش‌دا له‌و زمانانه‌یه كه نووسراوه‌كانی له سه‌ر شێوه‌ی ئه‌لفبای زمانه‌كانی تر نه‌بووه‌و پێی نه‌نووسراوه به‌ڵكو شێوه‌ی بڕگه‌ییه‌و له‌و ڕووه‌وه پێچه‌وانه‌ی سریانییه كه ئه‌لفبای هه‌یه.
جارێكی‌تر گه‌ڕانه‌وه بۆ وشه‌ی ( ئارام)و ( ئیرم )كه لای سریانییه‌كان وا ڕاڤه‌ی لێده‌كه‌ن به‌و پێه‌ی كه له قورئاندا هاتووه‌و په‌یوه‌ندیی به ئارامیهكانهوه هه‌یه به‌ڵام له ڕاستیدا مانای ناوچه‌ی شاخاوی یان گردو ته‌پۆڵكه یاخود زه‌وی دهگرێتههوه جگه له‌وانه‌ش مانای تری نیه. گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی تر بۆ سه‌رچاوه‌كانی زمانی سریانی، كه به قه‌ڵه‌می مێژوونووسه عیساییه‌كان نووسراوه گوایه: وشه‌ی سووریا له بنه‌چه‌دا مانای ئاسووری ده‌دات.
به‌ڵام به‌لای ئه‌وانه‌ی، كه له بواری شوێنه‌وار و مێژووی دێریندا كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه سووریا له وشه‌ی سووریاشی كاشیهوه هاتووه كه له‌بنه‌چه‌دا له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی زاگرۆس. ناوه‌كه‌ش به خواوه‌ندی خۆر وتراوه‌و دوواتر زۆر ناوی سووریای ئێستای لێ كه‌وتۆته‌وه.
من له‌وه تێناگه‌م نووسه‌رانی سریانی كه سه‌ر به كهنیسهن واتا زۆرینه‌یان نهستۆرین چۆن‌و له‌به‌رچی یاسای زمانه‌وانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێك دهدهنو له یهكدانهوهی تری بۆ ده‌كه‌ن كه هه‌ڵه‌یه‌و ناروات دیاره به‌و كاره‌یان ده‌یانه‌وێت مێژوو بۆ خۆیان به بێ بنه‌مایه‌كی دروست ساز بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه كریستۆف له لایه‌كی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵت: سه‌رچاوه‌كانی پهرتویكی پیرۆز ئه‌وه‌یان سه‌رلماندووه كه زمانی سریانی یه‌كێكه له زمانه سامیهكانی باكور كه هه‌ندێجار كلدانیشی پێوتراوه.
بهلاهوه سه‌یره مێژوونوسێكی ئاینیی به‌و جۆره بێبنه‌ما قسه له سه‌ر زمانی سریانی ده‌كات له كاتێكدا لای د. فه‌وزی ره‌شید ئه‌وه زانراوه كه ئه‌و زمانه ئارامه‌و هه‌تاكو سه‌ره‌تای چاخی یه‌كه‌می پ.ز ده‌وامی هه‌بووه‌و كۆتایی هاتوووه ئه‌مه‌ش به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی زمانی ئارامی كه هاخامهنشییهكان به‌ناوی خۆیانه‌وه به‌كاریان هێناوه وه‌كو له‌وه‌و به‌ر ئاماژه‌مان پێداوه ئه‌گه‌رچی له شوێنانی تر زووتر به بنه‌چه‌ی ئه‌و زمانه ئاشنا بوون، كه هاوكاته له گه‌ڵ چاخی هیلنستی سه‌ده‌ی سێیه‌می پ.ز به پێی سه‌ر چاوه‌كانیش ئه‌وه دیار كه وشه‌ی كلدان یان زاراوه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به كه‌سێكی ده‌سه‌ڵات داری ئه‌و ڕۆژگاره‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یكی تری بۆ نه‌كراوه له كۆتاییدا جارێكی تربه ناسیۆنالیزمانی نه‌ستۆری كه خۆیان به ئاسووری ناو ناوه‌و خۆیان به جێگره‌وه‌ی ئاشوریه‌كان ده‌زانن ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان ده‌یانه‌وێت مێژوویه‌ك دروست بكه‌ن ئه‌وه له سه‌ر نه‌بوو ناكرێت‌و ئاشوریه‌كانیش له مێژووی كۆندا سراونه‌ته‌وه قه‌ومی تر‌و زلهێزی تر له ڕێره‌وی مێژووی كۆندا به دوایاندا هاتووه مێژووش به‌و جۆره نانوسرێته‌وه كه (نیقۆلاس) له كتێبی (الامبراتوریات)دا ده‌لێت: كلدانیه‌كان وڵاتی ئاشوریان داگیر كردوو مادهكانییان وه‌كو به كرێگیراو بۆ یارمه‌تی دانیان هێناون.
ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕسته‌یه ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست به‌وه ده‌هات كه ناوبراو سته‌می له مێژووه‌كه كردووه‌و ماده‌كانیش له هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی مێژوودا دیارن كه چ ڕۆڵێكیان به ته‌نیا له كۆتایی هێنان به سته‌می ئاشووریه‌كان بینیوه له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ماوه بیلێم ملاملانێی كورد – ئاشووری كه بۆ چله‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌روه‌كو باسمان كرد له‌وكاته‌ی میر بهدرخانو میر نوروڵڵا هه‌كاری داوایان له مارشه‌معوون كرد به‌و سیفه‌ته‌ی سه‌ر به نفوزی میرنشینی هه‌كارییه هێزێك پرچه‌ك له هێزه‌كانی ئاشووری بنێرێت بۆ یارمه‌تیدانی میرنشینی بادینان دژ به ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ڵام مارشه‌معوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ری یاریده‌ده‌ری كونسوڵی بریتانیدا بوو له موسڵ به‌نناوی هۆرمز ره‌سام هه‌روه‌ها حكومه‌تی بریتانیش یارمه‌تی ده‌وڵتی عوسمانی ده‌دا بۆ كۆتایی هێنان به میرنشینه‌كانی كورد كه سه‌ر به‌خۆ بوون.
له‌و داوایه‌دا مارشه‌معوون فه‌رمانی میری هه‌كاری دایه دواوه بۆ یارمه‌تی دانی هێزه‌كانی كورد ئه‌مه‌ش وایكرد دژایه‌تی كورد دژ به ئاشووریه‌كان په‌ره‌بسێنێت.
ئاشووریه‌كانیش به ئاشكرا سه‌رپێچییان دژ به كورد به‌ناوی ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستن ده‌كرد. له‌و هه‌وڵه‌شیاندا یاریده‌ری كۆنسۆڵی ناوبراو ڕۆڵی هاندانی گه‌وره‌ی هه‌بووه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی تری حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی له پشتی كۆتایی هێنان به میرنشینه‌كانی كورد بووه تاوه‌كو له داهاتووی نزیكدا بتوانێت مه‌رامی سیاسی خۆی له‌و ههلو مه‌رجه نوێیه‌دا له ناو ده‌ڵه‌تی عوسمانی‌دا به ئامانج بگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كان
1- باقر گه ، مقدمه فی تاریخ الحچارات القدیمه، الجز‌و الاول، الگبعه الپانیه1986، بغداد، دارالشۆون الپقافیه، ص473.
2- عه‌لی ییف ئیقرار، پاشایه‌تی ماد، له فارسییه‌وه: سه‌لام ئیسماعیل پوور، چاپی یه‌كه‌م 2016، چاپخانه‌ی تاران، ل 416 ،447.
3- یاسین باقر، الاجتپات و دكتاتوریات العقیده الواحده فی العراق من الالف الپالپ قبل المیلاد الی الالف الپالپ بعد المیلاد، الگبعه الاولی 2012، مگبعه اراس، اربیل، ص 84، 85، 89.
4- د. مرعی فرست، تاریخ التبشیر المسیحی فی كردستان، اكادیمییه التوعیه تاهیل الكوادر، السلیمانیه 2011، ص 37 ،13.
5- مه‌عروف كه‌مال نوری، شوێنه‌واره‌كانی كوردستان زمانی مێژوون، ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان، چاپی یه‌كه‌م 2015، لا137، 138.
6- پیرنیا حسن، ایران پاستان، تاریخ مفصل ایران قدیم، جلداول ، چاپ دوم ل 1382، 1383
7- ئه‌ندروس ده‌یڤید، گه‌له به‌شخوراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌رگێڕ له ئینگلیزییه‌وه محه‌مه‌د حه‌مه صاڵح تۆفیق چاپخانه‌ی ڕه‌نج ، چاپی یه‌كه‌م 2009 ، ل 31 .
8- شریفی احمه‌د، عشایر شكاك و شرح زندگی انها بهرهبری اسماعیل اغا ، لا24
9- مه‌عروف كه‌مال نوری، سه‌ده‌یه‌ك له‌تێكۆشانی كوردی ئێران‌و بزوتنه‌وه‌ی سمایل ئاغای شكاك، دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر پێداچووهتهوهو پێشه‌كی بۆ نووسیوه، ل 121 ، 124 ، 125 .
10- قاسملۆ عه‌بدولڕه‌حمان، كوردستان‌و كورد وه‌رگێڕ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده،1973ی زایینی ل98.
11- الدره محمود، القچیه الكردیه، الگبعه پانیه، منشورات دارالگلیعه، بیروت1966.
12- د احمد كمال مڤهر، كردستان فی سنوات الحرب العالمیه الاولی، ترجمه محمدالملا عبدالكریم.بغداد 1977، ص21.
13- دورانت ول وایریل، المجلد الاول، الجز‌و الاول والپانی، دار الجیل ، بیروت .1988 له ئینترنبَتهوه وه‌رگیراوه.
14- لوكسنبرغ كریستوف ، دارالكتاب العربی، برلین 2000 له ئینترنێته‌وه وهرگیراهوه .
15- علی عپمان، الحركه الكردیه المعاصره( دراسه تاریخییه وپائقیه)،1833-1946، الگبعه الپالپه ، الناشر مكتب التفسیر للنشر والاعلان، اربیل ص 54.