خه‌بات له چییه‌وه هاتو چون بوو به ئۆرگانی پارتی؟ و چۆن به‌ڕێوه ده‌چوو؟
نوسینی : مام جه‌لال
نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورد‌و كوردایه‌تی وه‌كو خۆیان بێ گۆراندنو لێكۆڵینه‌وه‌ی به دیدی حزبایه‌تی تهسكو ناكۆكیه‌كانی ناو ریزه‌كانیان، پێویستییه‌كی نیشتمانی و ویژدانی‌و راستگۆییه. بۆیه هه‌قه مێژوونوسهكانو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له مێژووی كورد‌و كوردایه‌تی ده‌كۆڵنه‌وه، زۆر هه‌وڵبده‌ن راستییه‌كانیان بخه‌نه ڕوو، چه‌وتیه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن، چاكه‌و خراپه، ڕاست‌و ڕه‌واو هه‌ڵه‌و سه‌رلێشیوان ئاشكرا بكه‌ن تاكو كه‌ڵك‌و په‌ندی پێویست له مێژووه‌كه‌مان وه‌ربگرین. به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان كردووه له خهباتو حزبایهتیو شۆڕش‌و چالاكیه‌كانی فكری‌و سیاسی رۆژنامهوانیو ئهدهبیو هتد…له سه‌ریان پێویسته كه هه‌مه لایه‌نه، به شێوه‌یه‌كی پانۆرامایی، باس له مێژووی كورد‌و كوردایه‌تی‌و شۆڕشهكانو خهباتهكانیان بكه‌ن. بێ خۆدزینه‌وه له هه‌ڵه‌و لادان‌و ههڵخلیسكانو كه‌موكورتییه‌كانی خۆشیان‌و تاقم‌و حزبه‌كه‌شیان.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر: من خۆم مێژووی پارتی بنوسمه‌وه وایدهنوسمهوه. تێیدا باس له ده‌وره‌ی ئیجابی‌و سه‌لبی خۆشم ده‌كه‌م، له ڕاستی‌و هه‌ڵه‌كانم له چاكه‌و دهستكهوتهكانو هه‌ڵه‌و زیانهكانو هتد ده‌دوێم. جا به‌و جۆره هه‌ر به‌وجۆره، مێژووێكی ڕاست‌و ڕه‌وا ده‌نوسینه‌وه كه نه‌وه‌ی نوێ‌و خهباتگێڕهكانو خه‌ڵك كه‌ڵكیان لێوهربگرنو دهرسو په‌ندی پێویستیان لێ هه‌ڵێنجین ,دوای ئه‌م پێشه‌كییه كورته دێمه سه‌ر باسه‌كه.
خه‌بات ووشه‌یه‌كی كوردییه زۆرتر له زاراوه‌ی كرمانجی ژوورودا به‌كاردێت. خهبتن، دهخهبتی،خه‌بات، ووشه‌ی سه‌رزاری خهڵكهكهنو پڕ به پێستیش مانای (كفاح نچال) ده‌ده‌ن. هه‌ر له خه‌بات بۆ ژیان‌و گوزه‌رانه‌وه بگره تا خه‌باتكردن له پێناوی رزگاری گهلو نیشتماندا. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نووسینه سیاسیه‌كانی چله‌كان زۆر كه‌م وشه‌ی خه‌بات به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌وسا (تێكۆشان‌و تێكۆشین) زۆرتر به‌كار ده‌هاتن. بۆ نموونه (وحده النچال) له‌و سه‌رده‌مه‌دا به (یه‌كێتیی تێكۆشین) ته‌رجومه كرابوو. وه‌ك له بیرم بێت یه‌كه‌مین جار به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه له رۆژنامه‌گه‌ریی پارتی دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڤاره‌كه‌ی (خه‌باتمان) كه له به‌غدا له‌لایه‌ن لقی به‌غداو شه‌هید عه‌لی حهمدیو مامۆستا ساڵح ڕوشدیهوه ده‌رچوو. پاشان له په‌نجاكاندا كه بڕیاردرا گۆڤاری كوردی له عه‌ره‌بی جیا بكرێته‌وه له دوای كۆنگره‌ی دووی پارتیه‌وه بڕیار درا كه (ڕزگاری) ئۆرگانه كوردیه‌كه‌ی پارتی بێت‌و به عه‌ره‌بیش گۆڤارێك به‌ناوی (خه‌باتی كوردستان)ه‌وه ده‌ربكرێت.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتیدا سكرتێر مامۆستا هه‌مزه عه‌بدوڵڵا بوو، كه هه‌ر خۆیشی نووسه‌ری سه‌ره‌كی گۆڤاری رزگاری بوو، ئه‌ویش مامۆستا بوو له نوسین به زمانی عه‌ره‌بی نه‌ك كوردی. ئه‌وسا كوردیهكهشی زۆر باش نه‌بوو. ته‌نانه‌ت به‌یانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (الحزب الدیمقراگی الكردی العراقی) به مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د كردووه بهكوردیو هه‌ر مامۆستا برایمیش وشه‌ی پارتی (ئینگلیزی‌و فه‌ڕه‌نسی) له جیاتی حزب به‌كارهێناوه‌و پاشان بۆته نازناوی پارتی دیموكراتی كوردی عێراق‌و ئینجا پارتی دیموكراتی كوردستان عیراق‌و ئینجا پارتی دیموكراتی یه‌كگرتوی كوردستان‌و ئینجا پارتی دیموكراتی كوردستان. له مامۆستا برایمم بیستووه، ده‌یگوت جگه له وه‌ی پارتی وشه‌یه‌كی عیلمی جیهانییه, ترسی ئه‌وه‌شم هه‌بوو دوژمنان‌و ناحه‌زان (حزبی دیموكراتی كوردی عیراق) به خراپ ههڵگێڕنهوهبه تایبه‌تی یاری به‌ووشه‌ی (حیزبی) بكهنو گه‌ر وه‌ك (حیز بی) به‌كاری بهێنن ئه‌وا مانای خراپی لێ ده‌بێته‌وه.
جا له‌دوای كۆنگره‌ی دووه‌مین مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بوو به سكرتێری پارتی. ئه‌ویش نووسه‌رێكی نایابی زمانی كوردی بوو. بۆیه زۆری پێ باش بوو كه ڕزگاری به كوردی دهربكاتو بیریش له ناوێكی تر بۆ گۆڤارێكی عه‌ره‌بی بكرێته‌وه له بیرمه ناوی (الگلیعه) ش هاته كایه‌وه، به‌ڵام پاشان له‌سه‌ر (خه‌باتی كوردستان) ساغ بوونه‌وه.
له دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌موزیش كه داوای رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی رۆژانه كرا، مامۆستا برایم له‌گه‌ڵ مامۆستا سدیق شهنشهلی خوالێخۆشبوو وه‌زیری ئیرشادی كۆماری عیراق له‌سه‌ر ناوی (خه‌بات) پێكهاتبوون بێ (كوردستان)هكه، به‌م جۆره خه‌بات بووه رۆژنامه‌ی سیاسی‌و ئۆرگانی پارتی له ساڵی 1959 دا، له‌و ساوه‌ش به هه‌مان ناو‌و به ئۆرگانی هه‌مان پارتییه‌وه ده‌رده‌چێت.
سه‌رنووسه‌ری خه‌بات له سه‌ره‌تادا مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بوو، تایپێستهكهی خوالێخۆشبوو میرزا فه‌ندی عه‌بدولكه‌ریم بوو، رۆنیۆ ڕایكهریش شه‌هید عه‌لی حه‌مدی بوو. پاشان له دوای پێكهاتنی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له پارتی دیموكراتی كوردستان عیراق‌و باڵی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردی عیراق‌و گروپێك له كادره‌كانی پێشوی حیزبی شیوعی عیراق، وه‌ك خوالێخۆشبووان نه‌ژاد ئه‌حمه‌د عهزیزو له‌تیف جگه‌ره‌و ساڵح دیلان‌و هه‌وره‌ها كاك خه‌سره‌و توفیقو چه‌ندانی تر، ده‌ڵێم له‌دوای ئه‌و، ده‌وری ده‌رچواندنی گۆڤاری خه‌بات به مام جه‌لال سپێردرا، سه‌ره‌تا له كه‌ركوك‌و پاشان له سلێمانی، دیاره به نههێنیو ڤه‌شارتی. تایپێست جگه له مام جه‌لال، له كه‌ركوك خورشید شێره بوو، كه ئه‌وسا نائیب زابت بوو. له دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مووزیشه‌وه مامۆستا برایم بۆوه به سه‌رنووسه‌ر.
ماوه‌یه‌كیش كه هه‌ڤاڵان خوالێخۆشبووان كاك هه‌مزه‌و كاك نهژادو كاك حه‌مید عوسمان كاك ساڵح حهیدهریو كاك خه‌سره‌و توفیق، دایانشكاند به‌لای حیزبی شیوعی عیراق دا‌و دروشمی پێشڕه‌وی حیزبی شیوعی عیراقیان بۆ چینی كرێكارانی هه‌موو عیراق هه‌ڵكردو ده‌ریانخست له وتارێكی خه‌بات دا كه با پارتی بێته حزبی موڵكداری نیشتمانپهروهرو ورده بۆرژوازی‌و بۆرژوازی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان‌و حزبی شیوعیش پێشڕه‌وی كرێكاران‌و جووتیارانی هه‌موو عیراق بێت، به‌ڵی بۆ ماوه‌یه‌كیش رۆژنامه‌ی خه‌بات كه‌وته ده‌ست ئه‌و گروپه‌و به‌هاوكاری كاك محه‌مه‌د كه‌ریم فتح الله له به‌غدا بۆ چه‌ند مانگێك ده‌ریانچواند،ته‌نانه‌ت مانشێتی ئایاری 1959ده‌ڵی كه حیزبی شیوعی عیراق پێشڕه‌وی چینی كرێكارانی هه‌موو عیراقه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستا برایم هه‌ر به ڕواڵه‌ت‌و بۆ به‌رپرسی قانونی سه‌رنوسه‌ر بوو. مام جه‌لالیش دوور خرابۆوه له ده‌سته‌ی نوسه‌ران. ئه‌و وه‌زعه ده‌وامی كرد تاكو سه‌رۆك موسته‌فا بارزانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد. بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه مامۆستایان هه‌مزه‌و نه‌ژاد ساڵح‌و خه‌سره‌و نه‌چوون، پێشتریش خوالێخۆشبوو حه‌مید عوسمان مام جه‌لالیش هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌ر هۆیه‌كی به پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر هه‌ڵپه‌سێردرابوون. ئه‌وانی تر به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی كۆبوونه‌وه‌و بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌یان له‌و تاقمه وهرگرتو بڕیاری به‌ستنی كۆنگره كۆنگرێسیان دا‌و لیژنه‌یان له هه‌ڤاڵان دكتۆر شه‌مزینی نه‌مرو خوالێخۆشبوو دكتۆر مورادو حه‌یده‌ر حمهدهمینی نه‌مرو دووانی تر پێكهێنابوو. بڕیاری هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌و بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌و چوارهشیان دا‌و هه‌ڵپه‌رساردنی مام جهلالیشان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌وه‌بوو بارزانی چووه باره‌گای خهباتو ئه‌و تاقمه‌ی ئیزداو ناردیه‌وه به‌دوای مام جه‌لالدا كه له كۆیه بوو، تاكو بچێت سه‌رپه‌رشتی خه‌بات بكات‌و تاكو مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه.ئه‌وه‌بوو حه‌قیقتی ڕوداوه‌كان كه پاشان ناوی داگیركردنی خه‌باتیان لێنا له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه. كه له‌ڕاستیدا بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی حزب ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار هێنا بۆ جێ به‌جێكردنی بڕیاری به‌شه زۆره‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی.
بۆیه ئه‌و به‌ندو بالۆره‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ درا كه گوایه به‌زۆری بارزانی باڵی چه‌پی پارتی ده‌ركراوون له‌سه‌ركردایه‌تی، له‌چه‌ندین لاوه ناڕاست‌و ناڕه‌وا بوو. جاری دوورخستنه‌وه‌یان له هه‌ڵسورانی كاروباری (م.س)و ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی خه‌بات به بڕیاری زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به پشتیوانی به‌شی هه‌ره زۆری لق‌و لیژنه‌و كادر‌و ئه‌ندامانی پارتی بوو. كه پاشان ده‌ركه‌وت هه‌موو ژماره‌ی ئه‌و تاقمه له (10 15) كه‌س تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یربوو ئه‌و به‌ڕێزانه كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیان قبوڵ نه‌ده‌كرد، چونكه به‌شه كه‌مه‌كه بوون‌و ده‌یانزانی بڕیار له دژیان ده‌رده‌چێت. ئه‌وسا زۆربه‌ی (م.س) له‌وان بوو بۆیه ته‌نها رێگه‌ی (نڤامی)و قانوونی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی (ك.م) ئه‌وه‌بوو كه سه‌رۆكی حزب داوای كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
ئه‌وه‌بوو كه داواكه‌ی كرد، نه‌ك نه‌چوون، به‌ڵكو نامه‌یه‌كیان به‌ناوی مامۆستا هه‌مزه‌ی نه‌مره‌وه بۆ بارزانی نوسیبوو كه په‌شیمان بێته‌وه له‌بیرمه ڕسته‌یه‌كی نامه‌كه بارزانی زۆر په‌ست كردبوو كه ده‌یگووت (كنت دائما ناصحا أمینا لك).
ئه‌وان نه‌چوون بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی داوای كردبوو، چونكه ده‌یانزانی ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت. به‌و نهچونهیان ویستیان كۆبوونه‌وه‌كه دوابخه‌ن، به‌ڵام بارزانی دوای نه‌خستوو بڕیاره‌كان ده‌رچوون وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمانكردن.
له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گای خه‌بات له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ههڵسپێردران، من له‌وێ نه‌بووم، به‌ڵكو دوای ده‌رچوونم له كولییهی حقوق، چووبوومه كۆیه به‌ته‌مای محامات بووم، له‌وانه‌ی له گه‌ڵدا بوون‌و باشیان له بیره كاك عه‌بدوڵڵا كانی مارانی پارێزه‌ره، كه هیوادارم ئه‌ویش تیشك بخاته سه‌ر ڕووداوه‌كه.
دووه‌م له ڕاستیدا ئه‌وانه باڵی یه‌مینی پارتی بوون، چونكه ده‌یانویست پارتی له پارتیه‌كی پێشڕه‌وی كرێكاران‌و جوتیاران‌و ڕه‌نجده‌رانه‌وه بكه‌نه حزبی بۆرژوازی نیشتمانپهروهرو موڵكداره نیشتمانییه‌كان.
ته‌نها به‌هانه‌ی چه‌پ بوونه‌كه‌یان كلكایه‌تی كویرانهبوو بۆ حیزبی شیوعی عیراق كه پاشان هه‌مووشیان بوونه ئه‌ندامی حیزبی شیوعی عیراق، چ بهدزیو چ به‌ئاشكراو له‌سه‌رده‌می خۆشیاندا بوونه هۆی ته‌نانه‌ت بڕیاردانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لاوانی دیموكرات‌و یه‌كێـتیی قوتابیان‌و یه‌كێتیی ئافرهتانو (به بڕیاری خۆیان) هه‌رچه‌نده كه‌س له‌و رێكخراوانه به‌قسه‌یان نه‌كردن، به‌ڵام رێگه‌ی داواكردنی ئیجازه‌یان لێ به‌ستن. بۆیه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بارزانی ژیاندنه‌وه‌ی پارتی‌و هێنانه‌وه‌ی بوو بۆ سه‌ر رێبازی دێرینی خۆی ئه‌ویش به‌هاوكاری زۆربه‌ی (ك.م) زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نزیك له ئیجماعی كادران‌و لیژنهكانو لقه‌كانی پارتی‌و ئه‌ندامه‌كانیان.
دوای ئه‌وه ئینجا ده‌سته‌یه‌كی نووسه‌ر پێكهێنرا بۆ خه‌بات له خوالێخۆشبووان، عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی، حیلمی عه‌لی شهریفو مام جه‌لال. پاشان كه بوو به عه‌ره‌بیش كاك حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم‌و د. شهمزینیو هه‌ڤاڵه كورده سوریه‌كه(كاك خه‌لیل)و ناو به‌ناو مامۆستا جه‌رجیس فتح الله ش به‌شداریان تێدا ده‌كرد. ئه‌مه جگه له چه‌ندین نووسه‌ری كورد‌و عیراقی كه ناو به‌ناو وتاریان بۆ خه‌بات ده‌ناردو جگه له به‌شداری په‌یامنێره‌كانی خه‌بات له‌كوردستانه‌وه ئه‌و وتار‌و دهنگو باسانه‌ی د.كه‌مال فواد له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆی ده‌نارد.
وه‌رگێرانی تێزه‌كه‌ی د.شهمزینیشو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی له خه‌بات دا له‌ژێر ناونیشانی (الحركه التحرریه للشعب الكردی) دا بابه‌تێكی هه‌میشه‌یی خه‌بات بوو. ئه‌مه بوو سه‌رگوزشته‌ی خه‌بات هه‌تا داخستنی له‌لایه‌ن رژێمی قاسمی خوالێخۆشبووه‌وه.
هیوادارم مامۆستای دێرینم كاك عه‌لی عه‌بدوڵڵاش له‌سه‌ری ههڵبداتێو ڕاستیه‌كان ده‌رخات بۆ خوێنده‌واران، چونكه ئه‌ویش له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی باسم كرد به‌شدار بووه.