مێژووی نەوت لە کوردستان
زريان احمد
02/22/2017
بەشی مێژووی كورد, مێژووی نوێ و هاوچهرخی كورد
9,795 Views
مێژووی نەوت لە کوردستان
سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوت لە كوردستان وەبەرهەمهێنانی بۆ یەكەم جار دەگەرێتەوە بۆ كۆمپانیای هیندی رۆژهەڵات بۆ كەشتیوانی هاتە ناو عیراقەوە ئیمتازی هاتوچۆی پاپۆرەكانی لە هەردوو زێ ی دیجلە و فورات وەرگرتبوو توانی لە رێگەی چەند ئاژانسێكەوە بۆ خۆی دروستی كردبوو پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی خۆش بكات رێگەی گەڕان بە دوای نەوت وەربگرێت ئەوە بوو لە سەرەتای سەدەی بیست لە سالی (1902) یەكەم بیری نەوت لە خانەقین كە بیری (چیای سرخ)ە لە نزیك سنوری ئێران ئەویش لەلایە ن كۆمپانیای بەریتانی – ئێران كە (كۆلۆنێل ولیەم دارس) سەرپەرشتی دەكرد .
بیری ژمارە یەك كەركووك/1927/6/25
وە دوای پشكنین و گەڕان بەردەوام بوو بە تایبەتی لە شاری كەركوك لە ناوچەكانی (پەلكانە ، ئینجانە ) ئەوە بوو لە 1927/6/25 لە باباگورگور دەست كرا بە هەڵكەندنی بیر پاشان گەڕان و پشكنین بەردەوام بوو تاسالی 1930،هەروەها لە ناوچەی گەیارەی سەر بە شاری موسل چە ندین بیر لە(بەتمە وعین زالە) هەڵكەندراو دەركەوت برێكی باشی نەوتی تێدایە.
هەڵكەندنی یەكەم بیری نەوت لەلایەن ئینكلیزیەكان/كەركووك1927
2017-02-22