هەڵبژاردن لەدیدی سەدام حوسین دا
وەرگێڕانی: فەرەیدون ئەحمەد
لەسەرەتای جەنگی عێراق – ئێراندا ساڵی ١٩٨١، چەند ناوەندێکی فەرمی پێشنیازیان بۆ سەدام کرد جەماوەربوون و میللیبوونی خۆی بسەلمێنێت بەوەی واز لە سەرۆکایەتی بهێنێت و پاشان هەڵبژاردنێکی نوێ ڕێکبخات… ئەم چارەسەرە لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا خرایەڕوو، سەدام پرسیاری لە (وەزیرەکان) کرد کێ لەگەڵ ئەم پێشنیازەدایە؟ هەموویان ئەمەیان ڕەتکردەوە، تەنها یەک کەس پێیباشبوو: “ریاز حسەین” وەزیری تەندروستی کە پێشتر هاوڕێی سەرۆک خۆی بوو و هەر لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبی بەعسدا هەڤاڵی حیزب بوو، ریاز حسەین ئاڕاستەیەکی کراوەی هەبوو لەناو حیزبدا، ئەو بوێریی ئەوەی کردو بەسەدامی وت بگەڕێتەوە بۆ ڕای گەلی عێراق لەوبارەوە.. سەدام دەمانچەکەی دەرهێنا و هەر لەناو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانداو لەبەردەم ئامادەبوواندا بەرفیشەکی دا… دواتر ڕۆژنامەکان بڵاویانکردەوە: “وەزیری تەندروستی بەهۆی خیانەتکردن لەسێدارەدرا لەبەرئەوەی ڕێگەی دابوو دەرمانی بەسەرچوو هاوردەبکرێت و ژیانی گەلی عێراقی خستبووە مەترسییەوە….”!!!!..
سەرچاوە: (في ظل صدام..)