بیره‌وه‌رى سوڵتان عبدالحمید له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى خۆى
زیاتر له جارێك رووبه‌رووى ئه‌و ره‌خنه بومه‌ته‌وه له‌سه‌رشێوازى ژیانم كه زۆر گۆشه‌گیرم، هه‌موو كات هه‌ستم به ئارامییه‌ك ئه‌كرد به ته‌نهایی،مرۆڤ ژینگه‌كه‌ى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئه‌بێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌و خوێندنش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى مرڤ هه‌یه.
براو خوشه‌كه‌كانم ژیانێك ژیان كه پڕ بوو له خۆشه‌ویست و سۆز، ته‌نها من بووم كه باوكم له‌گه‌ڵم خراپ بوو كه نهشمدهزانى هۆكارى چیه؟ كه‌س سۆزى نه ئه‌دامێ ته‌نها مرادى برام نه‌بێت. من له‌سه‌ره‌تاوه ژیانم به جدیه‌ت وه‌رگرتبوو، دوور بووم له هه‌موو جۆره یارییه‌ك، هه‌ر زوو بیرم له گه‌ردون و وجودو ژیان ئه‌كرده‌وه. خۆشه‌ویستم بۆ خه‌یاڵ كردن مامۆستاكانمى توڕه‌و باوكمیشى بێزار كردبوو. تینهگهیشتنى كه‌سانى ده‌وربه‌رم له بیر‌و بۆچونه‌كانم زیاتر هانى گۆشه‌گیریان ئه‌دام.
ئه‌و كاته‌ى كورسى ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرت دواى براكه‌م ، هه‌ستم كرد كه گه‌مارۆ دراوم به كه‌سانى دوو روو و گێره‌شێون و پیلانگێر، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاته‌كانم بكه‌م، من فێڵه‌كانى ئه‌وانم به فێڵى خۆم وه‌ڵام ئه‌داوه. به داخه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت( خۆزگه هه‌ر دهرنهكهوتایه) كه نه‌فسیه‌تى خه‌ڵك چه‌ند كۆیله‌ن به‌رامبه‌ر چێژه‌كانى ژیان ، ئاماده‌ن زه‌لیل و سه‌رشۆرى قبول بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و چێژانه. من هه‌ستم به بۆگه‌نه‌ى و رشانه‌وه ئه‌كرد كه مرۆڤهكانم وا ئه‌بینى. ئه‌گه‌ر دوور كه‌وتنه‌وه‌م له خه‌ڵك كارێكى راست بێت ئه‌وه ئه‌نجامێكى سروشتیه كه له ژیاندا زۆر تووشى كاره‌سات بوومه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له نزیكه‌وه من ئه‌ناسن ده‌زانن كه مرۆڤێكى دڵناسكم ، ژیانى خێزانیم گه‌واهى ئه‌وه‌م بۆ ئه‌ده‌م كه چه‌ند پێویستم به خۆشه‌ویستى و سوزه .
کامەران وریا قانع