بوون لەلای مەولانا
نوسینی:د سەبوور عبدالكریم
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، خودا سروشتی (بوون)ی به شته‌كان داوه و ئه‌م بوونه له جه‌وهه‌ری بونه‌وه‌ره‌كاندایه، نه‌ك له قه‌باره و ژماره‌دا..
پیشکه‌شه به برا و هاوڕێبازم م٠ قانع خورشید
باسكردن له تێڕوانینی مه‌ولانا بۆ ژیان، به‌بێ باسكردن له تێڕوانینی بۆ (بوون) و (دونیا) مه‌حاڵه، چونكه تێڕوانینی ئه‌و بۆ (بوون) و (عه‌ده‌م) بناغه‌یه بۆ چه‌مكه‌كانی تر و دونیا و جیهانیش به ده‌ركه‌وتنێكی جیهانی عه‌ده‌م ده‌بینێت. لای ئه‌و هه‌بووی ڕاسته‌قینه ته‌نها خودایه و شته‌كانی تر عه‌ده‌من و له‌وه‌وه په‌یدابوون. بوون لای مه‌ولانا وه‌ك بوونێكی فیزیكی و ده‌ره‌كی باسكراوه، هه‌روه‌ها به مانای سروشتی و جه‌وهه‌ری شته‌كانیش هاتووه. ئه‌مه جگه له باسكردنی بوونی قوڵی مرۆڤ، كه به به‌جێهێشتنی ئه‌و بوونه‌ی كه هه‌مانه بۆ ئه‌و بوونه‌ی، كه پێویسته پێیبگه‌ین، به‌ده‌ستدێت.
مه‌به‌ست له دروستكردنی (بوون)
“مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، جگه له خودا هه‌موو بونه‌وه‌ران له كردارهكانیاندا مه‌به‌ستێكی زیاتر له خودی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه، كه له خۆیاندا كه‌می (نقص)ێك هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به‌و كرداره، ته‌واوی (كه‌ماڵ) به‌خۆیان ببه‌خشن. به نموونه، كه‌سێك كه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی زانست‌دا تێده‌كۆشێت، ده‌یه‌وێت كه‌موكوڕی نه‌زانینی خۆی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌ڵام خودا له خودی خۆی و ده‌سه‌ڵاتیدا ته‌واوه، به‌ڵكو ئه‌و به‌ر له دروستكردنی جیهانیش له هه‌موو سیفاته‌كانیدا كامڵ بووه. وه‌ك پێشه‌وا عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: “بصيرُ اذ لا منظور اليه من خلقه – خودا بینا بوو، كاتێك كه هێشتا هیچ بونه‌وه‌رێك به‌دینه‌هاتبوو، كه سه‌یری ئه‌و بكات!). لێره‌وه مه‌ولاناش به‌دیهێنانی بوون له‌سه‌ر بناغه‌ی (به‌خشنده‌یی) و (به‌زه‌یی) خوداوه – نه‌ك سوودی بۆی هه‌بێت – ڕاڤه ده‌كات” . بۆیه له زمانی خالقه‌وه ده‌ڵێت:
من نكردم أمر، تاسودی كنم تاكه من بر بندگان جودی كنم
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، كه هه‌بووی ڕاسته‌قینه ته‌نها خودایه، شته‌كانی تر له‌وه‌وه بوونیان په‌یدا بووه، لێره‌وه، كه ئێمه بوونێكی ڕاسته‌قینه‌مان نییه، به عه‌ده‌م داده‌نرێین و – عه‌ده‌م لێره‌دا به‌مانای نه‌بوونی ڕه‌ها نییه، كه دژی بوونه، به‌ڵكو به‌مانای قۆناغی نابهرجهستهبوونه –. كه‌واته ئێمه – بونه‌وه‌ران – نه‌بووی هه‌بوو نوێنین. له‌كاتێكدا خودا بوونی ڕه‌ها و هه‌بووه، به‌ڵام نه‌بوو نوێن :
ما عدم هاییم و هستی های ما تو وجود مگلقی، فانی نما
مانا و ئامانجی بوون
مه‌ولانا له ڕێگه‌ی چه‌ند نموونه و نواندنێكهوه، ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه، كه دروستكردنی جیهان ئامانجداره نه‌ك بێهوده و بێ مانا٠ ئه‌مه‌ش له‌م ده‌قه‌دا ده‌رده‌بڕێت:
1. هیچ نقاشی نگارد زین نقش بی امید نفع، به‌ر عین نقش؟
2. بلكه به‌ر میهمانان و كیهان كه به فرجه وارهند از اندهان
3. شادی بچگان و یاد دوستان دوستان رفته را از نقش ان
4. هیچ كوزه گركند كوزه شتاب به‌ر عین كوزه، نه بر بوی اب؟
5. نقش ڤاهر، به‌ر نقش غایب است و أن برای غایب دیگر ببست
6. همچو بازی های شگرنج ای پسر فایدهْ هر لعب در تالی نگر
ئه‌و له به‌یتی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: ئایا هیچ نیگاركێشێك ده‌ستده‌كه‌وێت، كه نیگارێك به‌بێ پاڵنه‌ری كه‌ڵك و سود و ته‌نها له‌پێناوی وێنه‌كێشاندا وێنه بكێشێت و هیچ ئامانجێكی لێی نه‌بێت. واته گه‌ر دروستكراوێك له كردار و جوڵه‌كانی خۆیدا بێ ئامانج نه‌بێت، چۆن مومكینه خودایه‌كی دانا له نیگاركێشان و دروستكردنی دروستكراوه‌كاندا، بێ ئامانج و حیكمه‌ت بێت؟
له به‌یتی دووه‌مدا پێمان ده‌ڵێت: ئه‌و نیگاركێشه، نیگار و وێنه‌كانی – به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ – له‌پێناوی ته‌ماشاكردندا ده‌یكات، تا میوانی گه‌وره و بچوك بیبینن و له خه‌م و ناخۆشی و ناشیرینیهكان ڕزگاریان بێت.
له به‌یتی سێیه‌مدا پێیوایه، نیگاركێش، به‌و نیگار و وێنانه‌ی كه ده‌یكێشێت، ده‌یه‌وێت منداڵان شادومان بكات و دۆستانیش به سه‌یركردنی ئه‌و نیگارانه، یاده‌وه‌ری دۆستانی دیارنه‌ماو و له‌ده‌ستچوویان به زیندوویی ڕابگرن.
له به‌یتی چواره‌مدا دووباره ده‌پرسێت: ئایا هیچ گۆزهدروستكهرێك هه‌یه گورجوگۆڵانه گۆزه له‌پێناوی گۆزه‌كه خۆیدا – بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له یاده‌وه‌ریدا نه‌بێت – دروستبكات؟ یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ڕه‌چاوبكات، كه گۆزه ئامرازێكی به‌هره‌مه‌ندبوونه له ئاو؟
له به‌یتی پێنجه‌مدا، نموونه به ده‌فر و قاپدروستكهر و خۆشنووس ده‌هێنێته‌وه و هه‌مان پرسیار ده‌كات: كه ئایا بێ مه‌به‌ست و ئامانج ئه‌و كاره‌یان ده‌كه‌ن؟ دواتر وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك پێمان ده‌ڵێت، وێنه‌ی ڕواڵه‌تی له‌پێناوی وێنه‌ی ناخه‌كی (باطني) و نادیاردا دروستكراوه، هه‌ر وێنه‌یه‌كی ناخهكیش له خۆیدا له‌پێناوی وێنه‌یه‌كی ناخه‌كی باڵاتر له خۆیدا به‌دیهاتووه.
واته لێره‌دا مه‌ولانا ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت “جیهان هه‌میشه له حاڵه‌تی له‌دایكبوون و زاوزێدایه و ئه‌م زنجیره‌ی خه‌لقه به‌رده‌وامه، له ژێر چاودێری سیستێمی هۆكار و هۆكارساز (سبب و مسبب)دا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كدی هه‌یه، ڕه‌وتی ته‌واوكردن و بڵندكردنهوه ده‌پێون، تا سه‌رئه‌نجام به ئامانجی ئامانجه‌كان و كۆتایی كۆتاییه‌كان – خودا – ده‌گه‌ن. ئه‌مه‌ش – وه‌ك له به‌یتی شه‌شه‌مدا هاتووه – وه‌ك جوڵه‌كانی دانه‌ی شه‌تره‌نج وایه، كه ده‌بێت كه‌ڵك و ئه‌نجامی جوڵه‌ی هه‌ر دانه‌یه‌ك له جوڵه‌كانی دواتردا ببینی” .
نهێنی دروستكردن و له‌ناوچوون له بووندا
مه‌ولانا له به‌سه‌رهاتێكدا، ڕاز و نهێنی په‌یدابوون و له‌ناوچوونی بونه‌وه‌ران ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی نێوان مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و خودا ڕێكخراوه. ئه‌نجامی ئه‌م گفتوگۆیه، ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر بونه‌وه‌رێك له‌پێناوی گه‌یشتنی به حاڵه‌تی ته‌واویه‌تی (كه‌ماڵ)ی شایسته‌ی خۆیدا دروستكراوه ، كه پێویسته پێبگات . ئه‌مه‌ش پوخته‌ی تێكسته‌كه‌یه:
1. گفت موسی: ای خداوند حساب نقش كردی، باز چون كردی خراب؟
2. نرو ماده نقش كردی جانفزا وأنگهان ویران كنی این را چرا؟
3. گفت حق: دانم كه این پرسش تورا نیست از انكار و غفلت و ز هوا
4. لیك می خواهی كه در أفعال ما باز جویی حكمت و سرّ بقا
5. تا از أن واقف كنی مر عام را پخته گردانی بدین هم خام را
6. موسیا تخمی بكار اندر زمین تا تو خود، هم واده‌ی انصاف این
7. داس بگرفت و، مر أن را می برید پس ندا از غیب در گوشش رسید
8. كه چرا كشتی كنی و پروری چون كمالی یافت، أن را می بری؟
9. گفت: یارب ز أن كنم ویران و پست كه در این‌جا دانه هست و كاه هست
10. نیست حكمت این دو را أمیختن فرق واجب می كند در بیختن
11. گفت: این دانش تو ازكی یافتی؟ كه به دانش بیدری بر ساختی
12. گفت: تمیزم تو دادی ا ی خدا گفت: پس تمییز چون نبود مرا؟
13. در خلایق روح های پاك هست روح های تیره‌و گـِلناك هست
14. این صدف ها نیست در یك مرتبه در یكی درّ هست و در دیگر شبه
15. واجبست اظهار این نی‌ك و تباه همچنانكه أظهار گندم ها ز كاه
16. كنت كنزاً گفت مخفیاً شنو جوهر خود گم مكن، اظهار شو
له به‌یتی یه‌كه‌م و دووه‌مدا مو‌سا به خودا ده‌ڵێت: ئه‌ی خودای ورده‌كار و ئاگادار به كرداری مرۆڤه‌كان، تۆ كه بوونهوهرانت دروستكرد، بۆچی دوباره ئه‌وان له‌ناوده‌به‌یت؟
حیكمه‌تی ئه‌وكاره چییه، كه نێرومێی جوان و سه‌رنجڕاكێش دروستده‌كه‌یت و دواتر هه‌موو ئه‌وانه لهنێودهبهیت؟ حه‌ق – خودا – فه‌رمووی – به‌یتی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م –: ئه‌ی مو‌سا، ده‌زانم، كه ئه‌م پرسیارانه‌ی تۆ، له نكوڵیكردن و بێ ئاگایی ده‌روونی شه‌ڕه‌نگێز (نفس)ته‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌ته‌وێت حیكمه‌تی ئێمه و ڕاز و نهێنی به‌رده‌وامیی دروستكراوه‌كانی ئێمه بزانیت. تا پاش له په‌یبردن و زانینی ئه‌و ڕاز و نهێنیانه، خه‌ڵكی لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه و كه‌سه پێنهگهیشتووهكان به پێگه‌یشتوویی و ته‌واویه‌تی بگه‌ێنیت – واته ئه‌و ته‌نها له‌پێناوی خودی خۆیدا پرسیار ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی پێبگه‌ێنێت –.
دواتر خوداوه‌ند به موسای وت – به‌یتی شه‌شه‌م –: تۆوێك له زه‌ویدا بچێنه، تا به ویژدانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی خۆت بده‌یته‌وه.
كاتێك، كه مو‌سا، تۆوه‌كانی له زه‌ویدا چاند و كشتوكاڵه‌كه‌ی كاتی به‌رهه‌مدانی هات و گوڵه گه‌نمه‌كانی سه‌ریان بڵند كرده‌وه و پێگه‌یشتن، ئه‌وكات – به‌یتی حه‌وته‌م – داسێكی به‌ده‌سته‌وه گرت و ده‌ستیكرد به درهوكردنی گوڵه گه‌نمه پێگه‌یشتووه‌كان.
ده‌نگێك له جیهانی نادیار (غیب)ه‌وه هات و پێی وت – به‌یتی هه‌شته‌م –: ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆوه‌كان ده‌چێنی و په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌یت، كاتێك كه له شێوه‌ی گوڵه گه‌نمدا ده‌رهاتن و پێگه‌یشتن، ئه‌وان دره‌و ده‌كه‌یت؟.
مو‌سا وتی – به‌یتی نۆ و ده – : په‌روه‌ردگارا! بۆیه وێرانی ده‌كه‌م و دره‌وی ئه‌و گوڵه گه‌نمانه ده‌كه‌م، چونكه شایسته نییه، كه گه‌نم بخرێته نێو عه‌نباری كاوه، كاش له عه‌نباری گه‌نمدا بێت، چونكه له‌ناوده‌چێت. بۆیه حیكمه‌ت نییه، كه گه‌نم و كا پێكه‌وه تێكه‌ڵ بكرێن. حیكمه‌ت و دانایی ئه‌وه‌یه ئه‌م دوانه، له یه‌كتری جودا بكرێنه‌وه.
لێره‌وه خودا به موسای وت – به‌یتی یانزه و دوانزه –: ئه‌م زانسته له كێوه فێربوویت، كه به هۆی ئه‌وه‌وه خهرمانێكت ده‌ستكه‌وت؟ مو‌سا گوتی: خودایا! ئه‌م هێزی جیاكردنه‌وه و ناسینه، تۆ به منت به‌خشیوه.
خودای باڵاده‌ست فه‌رمووی: زۆرباشه، كه‌واته چۆن ده‌بێت من هێزی جیاكردنه‌وه و ناسینم نه‌بێت؟ واته له‌كاتێكدا كه هێزی ناسینم به تۆ داوه، چۆن مومكینه، كه خۆم ئه‌وه‌م نه‌بێت؟ له‌كاتێكدا كه به‌خشه‌ری شتێك، خۆی خاوه‌نی ئه‌و شته‌یه. خودا وتی – به‌یتی سیانزه و چوارده و پانزه –: له‌نێوان دروستكراوه‌كاندا هه‌م رۆحه پاكهكان هه‌یه و هه‌م ڕۆحه ئاڵوده به خاكهكان هه‌یه – واته هه‌ندێك له خه‌ڵكی ناخێكی خاوێن و دوور له تۆزی مادیگه‌ری و ئاره‌زووبازی هه‌یه، كۆمه‌ڵێكیش ناخێكی ئاڵوده به پیسی و خراپیی هه‌یه –.
دواتر مه‌ولانا له زمانی خوداوه ده‌ڵێت: هه‌موو گوێچكه ماسیه‌كانی ده‌ریا یه‌كسان نین، چونكه له گوێچكه ماسیهكدا مرواری شاردراوه‌ته‌وه و له یه‌كێكی تردا هاوشێوه‌ی مرواریه و له ڕاستیدا به‌ردی ڕه‌شه – واته مرۆڤه‌كان به ڕواڵه‌ت یه‌ك قاڵبیان هه‌یه – به‌ڵام نابێ هه‌مووان له ڕووی ڕۆحی و ناخهكیهوه به یه‌كسان دابنێین، چونكه هه‌ندێك له‌وان خاوه‌نی مرواری ئه‌خلاقی و ڕۆحین، هه‌ندێكیش لێكچووی گوێچكه‌ماسی و مروارین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌ردی ڕه‌شی خراپن.
بۆیه وه‌ك ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت گه‌نم له كا جیابكرێته‌وه، ده‌بێت چاكان له خراپان جیابكرێنه‌وه. دروستكراوه‌كانی جیهان – مه‌ولانا له زمانی خوداوه ده‌ڵێت – له‌و ڕووه‌وه دروستكراون، تا گه‌نجینه‌ی حیكمه‌ته شاردراوه‌كانی خودا، به داپۆشراوی و شاراوه‌یی نه‌مێننه‌وه.
دواتر مه‌ولانا له كۆتایی گفتوگۆكه‌دا ده‌ڵێت– به‌یتی شانزه –: ئه‌و وته‌یه ببیسته كه حه‌ق–خودا– فه‌رمووی (من گه‌نجینه‌یه‌كی شاردراوه بووم و حه‌زمكرد بناسرێم، بۆیه دروستكراوهكانم دروستكرد تا بناسرێم. كه‌واته تۆش – ئه‌ی مرۆڤ – ده‌روونی خۆت دامه‌پۆشه، به‌ڵكو ئه‌و ئاشكرا بكه – واته وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خودای باڵاده‌ست خودی شاردراوه‌ی خۆی به دروستكردنی مرۆڤ و جیهان ئاشكرا كرد، تۆش گه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه و لایه‌نی خودایی خۆت به خۆپه‌روه‌رده‌كردن و خواپه‌رستی ئاشكرا بكه، په‌رده‌ی رۆحی ئاژه‌ڵی و ئاره‌زووه خراپه‌كانی خۆت فڕێبده و جیابكه‌ره‌وه .
ماناكانی بوون لای مه‌ولانا
بوون یان وجود، حه‌قیقه‌تێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، كه ده‌ركه‌وتن و به‌رجه‌سته‌بوونی هه‌موو شتێك به‌وه‌وه به‌ستراوه. له‌وێوه، كه بوون به‌ڵگه‌نه‌ویسترین شته، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێناسه وه‌رناگرێت، مه‌گه‌ر ڕاڤه‌كردنی ناو یان زاراوه‌كه‌ی نه‌بێت. چونكه بوون له ماهیه‌ت و شته لاوه‌كی (عوارض)یه‌كانی ماهیه‌ت به دووره, عه‌ده‌میش به‌رامبه‌ری بوونه. مه‌ولانا جگه له‌م مانا ئاشكرایانه، بوون و عه‌ده‌می به‌مانای تریش به‌كارهێناوه ، كه ئاگاداربوون له‌وه پێویسته ، كه واده‌زانین له‌م جۆرانه‌دا كۆده‌بێته‌وه: (بوون وه‌ك جه‌وهه‌ر، بوون وه‌ك هه‌بووی ڕاسته‌قینه و مه‌جازی. عه‌ده‌م به‌مانای هه‌بووی نه‌بوو نوێن و بوون به‌مانای نه‌بووی هه‌بوو نوێن. بوون و نه‌بوون وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕێژه‌یی. خۆپه‌رستی و منگهری نه‌بوونه و فه‌نای عارفانه (بوون)ه.
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، خودا سروشتی (بوون)ی به شته‌كان داوه و ئه‌م بوونه له جه‌وهه‌ری بونه‌وه‌ره‌كاندایه، نه‌ك له قه‌باره و ژماره‌دا. لێره‌وه به نموونه سه‌دان هه‌زار گوێدرێژی كێوی و ئازا، له به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تی شێرێكدا، به‌هیچ داده‌نرێن:
صد هزاران گور ده شاخ و دلیر چون عدم باشند پیش صوْل شیر
در رُخی بنهد شعاع اختری كه شود شاهی، غلام دختری
ئه‌و – خودا – به روخسارێك، درهوشاوهییهكی ئه‌ستێره‌یی وا ده‌به‌خشێت، كه پادشایه‌ك ده‌بێته خزمه‌تكاری كچێك.
“مه‌به‌ست له بوونی ڕاسته‌قینه (حه‌قیقی)، بوونێكه، كه هه‌بوونی ئه‌و له خۆیدایه و به‌خۆی وه‌ستاوه، به‌ڵام بوونی مه‌جازی بوونێكی خوازراو و پاشكۆیه و به كه‌سێكی تر، وه‌ستاوه. بۆیه له‌م به‌یتانه‌ی مه‌ولانادا كه دێت، مه‌به‌ست له عه‌ده‌م یان نه‌بوون، بوونی حه‌قیقیه، مه‌به‌ست له بوون یان هه‌بوون، بوونی مه‌جازی نابهردهوامه” .
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، له‌و ڕووه‌وه‌ی، كه كارگه‌ی دروستكردنی بوونه‌وه‌ر، جیهانی عه‌ده‌می خوداییه – كه نادیاره – كه‌واته هه‌ركه‌سێك له‌و كارگه‌یه بچێته ده‌ره‌وه هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت:
كارگاه صنع حق، چون نیستی است پس برون كارگه بی قیمتی است
لێره‌دا نه‌بوون و عه‌ده‌م، به مانای فه‌نابوونی عرفانی دێت. واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ به هۆشیاریه‌وه خۆی فه‌نا نه‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندی به جیهانی عه‌ده‌م و ماناوه نه‌كات، ئه‌وا هیچ به‌هایه‌كی نابێت .
“مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، جیهانی هه‌سته‌كان له‌ڕاستیدا نه‌بوون، به‌ڵام له پۆشاكی هه‌بووندا ده‌رده‌كه‌ون. به‌ڵام جیهانی خودایی و مه‌عنه‌وی، حهقیقهتانێكن، كه له دیوی ڕواڵه‌ت بینانه‌وه به عه‌ده‌م و نه‌بوو ده‌ژمێردرێن” .
ئه‌و ده‌ڵێت:
1. گر همی خواهی سلامت از چرر چشم ز اول بند و پایان را نگر
2. تا عدم ها را ببینی جمله هست هست ها را بنگری محسوس، پست
3. این ببین باری كه هر كِش عقل هست روزو شب در جستجوی نیست است
4. هست ها را سوی پس افگندهاند نیست ها را گالباندو بندهاند
مه‌ولانا پێمان ده‌ڵێت: – به‌یتی یه‌كه‌م و دووه‌م – ئه‌ی مرۆڤه‌كان! ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له زیان و زیانی ڕاسته‌قینه به‌دووربن و سه‌لامه‌ت بن، ئه‌وا سه‌ره‌تا چاوی ڕواڵه‌تی دابخه و به چاوی چاره‌نوس و كۆتاییبین بڕوانه. به‌مه‌ش تا بتوانی عهدهمهكان به هه‌بوو ببینی و هه‌بووه‌كانی جیهانی هه‌ست، به نزم و بێ‌نرخ ببینی.
تا به‌وه – به‌یتی سێیه‌م – سه‌رنج له‌وه بده‌یت و بزانیت، كه هه‌ركه‌سێك، هۆشیار بێت و عه‌قڵێكی له‌سه‌ردابێت، شه‌و و ڕۆژ به‌دوای عه‌ده‌مدا – جیهانی نابه‌رجه‌سته – دا ده‌گه‌ڕێت. واته ژیران خوازیاری حه‌قیقه‌تن. گه‌رچی حه‌قیقه‌ت له دیدی مرۆڤه ڕواڵهتبینهكاندا شاراوه‌یه و ئه‌وان ئه‌و شاردراوهییه به نه‌بوون لێكده‌ده‌نه‌وه.
دواتر نموونه ده‌هێنێته‌وه – به‌یتی چواره‌م به‌دواوه –، كه جوتیار له كێڵگه‌كه‌یدا كارده‌كات، خوازیاری به‌رهه‌مێكه، كه هێشتا به‌ده‌ست نه‌هاتووه. هه‌روه‌ك نهمامنێژهكانیش له باخهكانیاندا خوازیاری دره‌ختی به‌رهه‌مدارن، كه هێشتا نین و به‌رهه‌میان نییه. له قوتابخانه‌دا قوتابی خوازیاری زانستێكه، كه ئه‌و زانسته هێشتا به‌ده‌ستی نه‌هێناوه. هه‌روه‌ك چۆن زاهید و خواپهرستێك له پهرستگهیهكدایه و خه‌ریكی پوختكردنه‌وه‌ی ناخی خۆیه‌تی تا به ئارامی و ڕه‌وشته جوانه‌كان بگات، كه هێشتا نین و به‌ده‌ستنه‌هاتوون. له‌م نموونانه‌وه، دواجار مه‌ولانا به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گات: كه ڕۆشنبینان ئه‌وانه‌ن، كه بوونی مه‌جازی خۆیان به‌ره‌ڵڵا كردوه و تامه‌زرۆ و شه‌یدای بوونی حه‌قیقین، كه به رواڵه‌ت نه‌بوون یان به (نه‌بوو) ده‌رده‌كه‌ون .
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، هه‌ر بونه‌وه‌رێك كه له پشت په‌رده‌ی عه‌ده‌مه‌وه دێته سه‌ر ته‌خته‌ی بوون، به گوێره‌ی یه‌كێك ژه‌هره و بۆ یه‌كێكی تر شه‌كره. واته چونكه دونیا ماڵی ڕێژه‌یی (نسبی) و به‌گوێره‌یی بوون (نسبیت)ه، ئه‌وا خێر و شه‌ڕی هه‌ر بونهوهرێكیش ڕێژه‌ییه:
هر وجودی كز عدم بنمود سر بریكی زهرست و بردیگر شكر
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه خودا، بوون (ئاسمان و زه‌وی) له جیهانی شاردراوه‌ی عه‌ده‌مه‌وه دروستكرد و به‌دیهێنا و ڕایه‌خی زه‌وی ڕاخست :
چون همی كرد از عدم گردون پدید وین بساگ خاك را می گسترید
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه مرۆڤیش وه‌ك بونه‌وه‌رانی تر له شاردراوه‌یی جیهانی عه‌ده‌مه‌وه، هاتووه‌ته ئه‌م جیهانی بینراوه. ده‌سا ئه‌ی مرۆڤ – مرۆڤی نكوڵیكهر له حه‌ق – بۆچی سه‌رت باده‌ده‌یت و خۆت نابینا ده‌كه‌یت! واته بۆچی له جیهانی نادیار و زیندووبونه‌وه و ژیانی هه‌میشه‌یی جیهانه‌كه‌ی تر ڕوو وه‌رده‌گێڕێ، له‌كاتێكدا، كه له جیهانی عه‌ده‌مه‌وه هاتیته ئه‌م جیهانه و هیچ جۆره سه‌رپێچی و ڕوو وهرگێڕانێكت نه‌كرد :
سرچه می پیچی؟ كنی نادیدهای در عدم ز اول نه سر پیچیدهای ؟
واده‌زانین مه‌ولانا لێره‌دا ده‌یه‌وێت جه‌بریه‌تی حاڵی مرۆڤ له هاتنه ئه‌م جیهانه بیری بخاته‌وه، تا ئه‌و ئیختیاره‌ی كه پێیدراوه، دژی جیهان و حه‌قیقه‌ته‌كانی بوون بهكارنههێنێتهوه.
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه هۆكاری بڵندبوونه‌وه و عروجی مه‌عنه‌وی، له فه‌نابوون و نه‌بووندایه. واته ته‌نها له ڕێگه‌ی نه‌فیكردنی منیه‌تی و لابردنی خۆپهرستیهوهیه، ده‌توانرێت به پله باڵاكانی مه‌عنه‌ویه‌ت و عرفان بگه‌یت. چونكه ئایین و ڕێبازی عاشقانی راسته‌قینه، خاكیبوون و نه‌فیكردنی خۆپه‌رستیه:
1. چیست معراج فلك؟ این نیستی عاشقان را مذهب و دین نیستی
2. پوستین و چارُق أمد، از نیاز در گریق عشق، محراب أیاز
3. چونكه از هستی خود او دور شد منتهای كار او محمود بد
4. یاكه دید چارقش زأن سد پسند كز نسیم نیستی، هستی است بند
مه‌ولانا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك باس له ئه‌یازی خزمه‌تكاری سوڵتان مه‌حمود ده‌كات – كه لێره‌دا هێمایه بۆ خودا و مرۆڤ – كه هه‌موو ڕۆژێك به‌ر له چوونی بۆلای سوڵتان، سه‌ره‌تا سه‌یرێكی كوڵه‌باڵ و پێڵاوه به موو چنراوهكهی سه‌رده‌می شوانی خۆی ده‌كرد، تا ڕابردووی خۆی له‌بیرنه‌كات و خۆبه‌زلزان و خۆپه‌رست نه‌بێت. ده‌سا تۆش ئه‌ی مرۆڤ – مه‌ولانا ده‌ڵێت – هه‌موو ساتێك له‌بیری ئه‌وه‌دا ببه، كه له بناغه‌دا تۆ مشتێك خاك و ئاوێكی بۆگه‌نی ناو سكی دایك بوویت و سه‌رئه‌نجامیش ده‌بیت به ته‌رمێكی بێ‌گیان، ده كه‌واته ئه‌م هه‌موو خۆبهزلزانینهت له‌چی؟!.
چونكه ئه‌و (ئه‌یاز – مرۆڤی مه‌عنه‌وی) له خۆپه‌رستی دووركه‌وته‌وه چاره‌نووسی كاری ئه‌و به خێر ته‌واوبوو. واته ئه‌یاز – مرۆڤ – بوونی خۆی له به‌رامبه‌ر بوونی سوڵتان – خودا – دا فانی كرد، بۆیه چاره‌نووسی كاره‌كانی ئیجابی و ستایشكراو بوو.
“مه‌ولانا پێمان ده‌ڵێت، سه‌یركردنی كوڵه‌باڵ و پێڵاوه له موو دروستكراوه‌كان – واته حه‌قیقه‌تی بناغه و سه‌رچاوه‌ی ساده‌یی خۆ–، له‌وه‌دا په‌سه‌ند كراوه و باشه، چونكه بوونی مه‌جازی (ناڕاسته‌قینه) ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هاتنی نه‌سیمی بوونی ڕاسته‌قینه و حه‌قیقیدا. لێره‌دا مه‌به‌ست له نه‌بوون، بوونی ڕاسته‌قینه یان مه‌قامی هه‌ژاری (فقر) و فه‌نای عارفانه‌یه. مه‌به‌ست له (بوون)یش، بوونی ساخته و درۆزنانه و ڕواڵه‌تیانه‌ی مرۆڤ و خۆپه‌رستی و خۆ به گه‌وره زانینه” .
مه‌ولانا پێمان ده‌ڵێت، ته‌واوی خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عه‌ده‌م و نه‌بوون ده‌ترسن، واته له فه‌نابوون له‌نێو خودادا ده‌ترسن، ڕێگه‌ی هه‌ڵه ده‌گرنه به‌ر. له‌كاتێكدا ئه‌و فه‌نابوونه په‌ناگه‌ی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وان. لێره‌دا عه‌ده‌م، به‌مانای فانی بوونه له بوونی وه‌همی و مه‌جازی – ساخته – ی خۆ. واته كوڕانی دونیا ئه‌وه‌نده شه‌یدای (خودیه‌تی) و خۆپه‌رستی بوون، ئاماده‌نین، ببنه ڕێبوارێكی ڕێگه‌ی حه‌قیقه‌ت و له‌و ڕێیه‌دا ده‌ست له خواسته نزم و بێبههاكانیان هه‌ڵبگرن و خواسته‌كانی خۆیان له خواسته‌كانی حه‌ق – خودا – دا فانی بكه‌ن، چونكه ئه‌و ڕێگه‌یه به ڕێگه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت و سه‌خت بۆ په‌ڕینه‌وه ده‌زانن، به‌مه‌ش ڕێگه‌ی ئاسانی ئاره‌زووبازی و لێژ و نشێوی خۆپه‌رستی ده‌بڕن :
اندرونی كاندرونها مست ازوست نیستی كین هستهامان هست ازوست
مه‌ولانا لێمان ده‌پرسێت: ئاوێنه‌ی بوون (وجود) چییه؟ نه‌بوونه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی نه‌زان نیت، ئه‌وا بۆ به‌رده‌م باره‌گای حه‌ق – خودا – دیاری نه‌بوون و فه‌نا ببه. واته خۆت له بوونه مه‌جازییه‌كان تێپه‌ڕێنه و ماڵئاوایی له خۆبینی و خۆپه‌رستی و (من) و (ئێمه)یی بكه. وه‌ك ئاوێنه به، چونكه ئه‌گه‌ر ئاوێنه ژه‌نگ و ڕه‌نگی تری پێوه نوسا، خاوێنی و دره‌وشاوه‌یی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و شت پیشان نادات. به هه‌مان شێوه تا كه‌سێك خودی خۆی له ژه‌نگ و ڕه‌نگی بوونی وه‌همی دوورنه‌خاته‌وه و به مه‌قامی بێڕه‌نگی نه‌گات، ناتوانێت بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت:
أینه هستی چه باشد؟ نیستی نیستی بر، گر تو ابله نیستی
“چونكه وه‌ك له یاسای لۆژیكدا هاتووه “تعرف الأشياء باضدادها – هه‌ر شتێك به دژه‌كه‌ی خۆی ده‌ناسرێت”. ده‌وڵه‌مه‌ندانی به‌خشنده به هه‌بوونی هه‌ژاران و به‌خشین به‌وان، سیفه‌تی ناخیان له به‌خشنده‌یی و به‌زه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت. كه‌واته هه‌ژاری ئاوێنه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندییه” :
هستی اندر نیستی بتوان نمود مال داران، بر فقیر أرند جود
پێگه‌یشتنی مه‌ولانا به‌رهه‌می به‌جێهێشتنی (بوونی خواستراو) و گه‌یشتنی به (بوونی ڕاسته‌قینه)یه
هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی ژیانی مه‌ولانا له‌وه‌دا هاوڕان، كه ئه‌وه‌ی مه‌ولانای كرد به مه‌ولانا دیداری بوو له‌گه‌ڵ شه‌مسی ته‌بریزی. شهمس ڕاسته كه‌سێكی بلیمه‌ت و زانابوو، به‌ڵام مه‌ولانا له‌و كه‌متر نه‌بوو. ئه‌و زانستێكی نوێی فێری مه‌ولانا نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و بوونێكی نوێی به مه‌ولانا به‌خشی. ئه‌و ڕاسپارده‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ مه‌ولانا هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه داوای له مه‌ولانا كرد واز له خوێندنه‌وه‌ی كتێب بهێنێ و ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سێكی زانا كارێكی سه‌خته.
شهمس – وه‌ك مه‌ولانا خۆی وێنای كردوه – داوای لێ‌كرد دوكانی ڕابردووی – واته جۆری مامه‌ڵه‌ی ژیانی رابردوی دابخات – كه ده‌رس وتنه‌وه و وه‌عز و فتوادان و … هتد بوو، چونكه كان و گه‌نجینه‌یه‌كی نوێ هه‌یه و خه‌ریكی ئه‌وه ببه :
جانب تبریز در شمس حقم دیدهاند ترك دُكان خواندند چونك بكان أمدند
ئه‌م گه‌نجینه نوێیه، ئه‌مه‌یه، كه خۆی باسیده‌كات:
مرده بدم زنده شدم، گریه بدم خنده شدم دولت عشق أمدو من دولت پاینده شدم
“مه‌ولانا خۆی ده‌ڵێت: مردوو بووم، زیندوو بومه‌وه! جاران من گریاو بووم و وه‌ك (غه‌زالی) – مه‌به‌ستی پێشه‌وا غه‌زالییه – و ترس له خودا و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕێگه‌ی ژیان و ژیانی دوایی، پله‌ی منی به مه‌قامی ترس (خوف) گه‌یاندبوو، ده‌گریام، به‌ڵام ئێستا خه‌نده كه‌وته سه‌ر لێوم و ئیتر ترس و گریان نه‌ما. واته منی له سۆفیگه‌ری ترس ئامێز (تصوف خوفی)یه‌وه به‌ره و سۆفیگه‌ری عه‌شق ئامێز (تصوف عشقی) برد” .
مه‌ولانا ئه‌م گۆڕانه گه‌وره به‌ره‌و عه‌شقی خودایی، به چوونه نێو باخێكی سه‌وز و بێ كۆتایی ده‌زانێت، كه له‌م باخه‌دا جگه له خه‌م و شادی، میوه‌ی فراوانی جۆراوجۆری تر هه‌یه. ئه‌و واده‌بینێت، كه عشق و خۆشه‌ویستی زاتی خودا له عه‌شقی سیفاتی خودا باڵاتره:
باغ سبز عشق كو بی منتهاست جز غم و شادی دراو بس میوههاست
مه‌ولانا باوه‌ڕی وایه، عاشقی له هه‌ردوو حاڵه‌تی خه‌م و شادی بڵندتر و له‌پێشتره. له عه‌شقدا به‌بێ هاتنی به‌هار و خه‌زان، هێشتا هه‌ر تازه و سه‌وزی هه‌یه. واته به‌هاری عاشقی، جاویدانی و هه‌میشه‌ییه. ئه‌و – مه‌ولانا – به‌هۆی ئه‌و گۆڕانهیهوه به‌و باوه‌ڕه ده‌گات، كه خه‌م و شادی به‌شێكن له هه‌ڵچوونه زوو تێپه‌ڕه ده‌روونیه‌كان و سۆفی كه‌سێكه، كه رۆحێكی كارتێكه‌ری هه‌یه نه‌ك كارتێكراو. واته شادی دروستكه‌ره نه‌ك شادی وه‌رگر. وه‌ك چۆن خودا‌ش كارتێكه‌ره و كارتێكراو نییه :
عاشقی زین هردو حالت، برترست بی بهارو بی خزان، بندو ترست
مه‌ولانا پاش ئه‌وه‌ی پێشتر باسی ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌وه ده‌ستپێكرد، كه مردوو بووم، زیندووبومهوه و گریاو بووم، ڕوو به خه‌نده بووم، دواتر ئه‌م گۆڕان و عه‌شقه واده‌بینێت، كه گیانی ئازایه‌تی – له‌بری ترس – و چاوتێری و تێری مه‌عنه‌وی و دلێری وه‌ك شێری به‌ده‌ستهێناو وه‌ك ئه‌ستێره‌ی زوهره – وه‌ك ده‌ڵێت – ڕووناك بوومه‌وه و دره‌وشامه‌وه:
1. دیده‌و سیراست مرا، جان دلیراست مرا زه‌ره‌و شیراست مرا، زُهرهو تا بنده شدم
2. گفت كه دیوانه نئی، لایق این خانه نئی رفتمُ دیوانه شدم، سلسله بندنده شدم
3. گفت كه”تو شمع شدی، قبلهواین جمع شدی “جمع نیم، شمع نیم، دود پراكنده شدم
4. گفت كه “شیخی و سری، پیش‌رو راهبری” شیخ نیم، پیش نیم، امر تورا بنده شدم
5. تابش جان یافت دلم، واشد و بشكافت دلم اگلس ن‌و بافت دلم، دشمن این ژنده شدم
6. زُهره بدم ماه شدم، چرخ دوصد تا شدم یوسف بدم، یوسف زاینده شدم
لێره‌دا مه‌ولانا – به‌یتی یه‌كه‌م – پێمان ده‌ڵێت عه‌شق تێری به مرۆڤ ده‌به‌خشێت. ئیمان و عشق ئه‌و دوو شته‌ن ده‌روونی مرۆڤ تێر ده‌كه‌ن.
دوای تێركردن، خه‌سڵه‌تی دووه‌می ئیمان (دلێری) و ئازایه‌تی به‌خشینه، بۆیه مه‌ولانا ده‌ڵێت:
زه‌ره‌و شیراست مرا
واته من نه‌ڕه و ئازایه‌تی شێرم.
خه‌سڵه‌تی سێیه‌م، كه تێیدا دروستبوو، كه خه‌سڵه‌تێكی تری ئیمان و عه‌شقه، بریتییه له ڕۆشنبوونه‌وه:
زُهرهو تا بنده شدم
مه‌ولانا بۆمان باسدهكات، كه چۆن بوو به مه‌ولانا و چۆن شهمس ده‌ستی گرت و برا و گهێنرا به‌و پله‌یه. مه‌ولانا نهێنی ئه‌وه ده‌دركێنێت، ئه‌و ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا شهمس پێی وتم – به‌یتی دووه‌م و سێیه‌م –: ده‌بێت دێوانه ببیت و له عه‌قڵی باو ده‌ربچیت و له سه‌رنجی ڕواڵه‌تی ده‌ست هه‌ڵبگریت. چونكه تا ئه‌وه نه‌كه‌یت، شایسته‌ی ماڵی خۆشه‌ویست– خودا– نابیت، بۆیه من– مه‌ولانا ده‌ڵێت– ڕۆیشتم و دێوانه بووم، زنجیر و كۆته‌كانم پساند.
دواتر پێی وتم: تۆ بوویت به مۆم و زۆر خۆشه‌ویست بوویت و بوویته‌ته قیبله‌ی خه‌ڵك، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌وری داویت و كه‌وتویته‌ته نێو كۆمه‌ڵێك له به‌ند و خۆشه‌ویستی ئه‌وانه‌وه، كه ئه‌مه زۆرجار واده‌كات، به‌دڵی ئه‌وان قسه بكه‌یت! پێی وتم خۆشه‌ویستی خه‌ڵك زیندانێكی ته‌واوه، به هه‌موو مه‌رجه‌كانی زیندانه‌وه، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه به‌وانه‌وه په‌یوه‌ند ده‌بیت و ئه‌وان تۆ ڕاده‌گرن و ناهێڵن زیاتر بڕۆیت و بڵند ببیته‌وه. سه‌قفی تۆ ئه‌وه‌نده‌یه، كه له سنوری دونیای ئه‌واندایه. تۆ ئێستا ڕاوكراوی ده‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی! بۆیه مه‌ولانا ده‌ڵێت: پێم وت، چیتر من مۆم نیم و كۆمه‌ڵ و ڕای زۆرینه‌م ناوێت، ئه‌و بوونه‌م چیتر نه‌هێشت و بووم به دوكه‌ڵی پرژوبڵاو!
واته مه‌ولانا به شهمس – پیره‌كه‌ی – وت: وا ده‌ستم له هه‌موو ئه‌وانه هه‌ڵگرت و خستمنه لاوه. ده‌ڵێ – شهمس – پێی وتم – به‌یتی چواره‌م –: تۆ شێخ و سه‌رداری خه‌ڵكی! پێشڕه‌و و رابه‌ری! له به‌رامبه‌ر ئه‌و بوونه نوێیه‌ی، كه شهمس پێی به‌خشیم وتم: له‌مه‌ودوا چیتر شێخ نیم، پێشه‌وا نیم، من به‌نده‌ی به‌رده‌م فه‌رمانی تۆم .
لێره‌وه مه‌ولانا ده‌ستی له هه‌موو گیرهر (تعلقات)ه‌كان، یه‌ك له‌دوا یه‌ك هه‌ڵگرت، چونكه شهمس به قوڵی له ناخی مه‌ولانادا به عه‌شق و باوه‌ڕ داوای لێ‌كرد، ئه‌و به‌ندانه‌ی كه ده‌ستی به‌ستبوو لابدات. كاتێك كه خۆی له‌و گیرهره و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكه و …هتد، له‌و بوونه مه‌جازی و ناڕاسته‌قینه – ساخته به‌مانا وجودیهكهی – هه‌ڵگرت، ئه‌وكات – به‌یتی پێنجه‌م و شه‌شه‌م – گۆڕانێكی گه‌وره له مه‌ولانادا ڕویدا: ڕۆشنایی گیان به دڵی گه‌یشت و دڵی كرانه‌وه‌ی به‌سه‌ردا هات و لێره‌وه – مه‌ولانا ده‌ڵێت – نوێبوومهوه و جوگرافیایه‌كی نوێ له ژیانمدا دروستبوو، چونكه جلوبه‌رگی پیسی رابردوو – بوونێك كه خه‌ڵك بۆی دروستكردبووم – فڕێمدا. جاران ئه‌ستێره بووم، بووم به مانگ!، بووم به دووسه‌د بوون و گه‌ردوون! یوسف بوم – جوانیی مه‌عنه‌وی – واملێهات یوسفهكان له منه‌وه له‌دایك ده‌بوون.
ئامۆژگاری سه‌ره‌كی (شهمس) بۆ مه‌ولانا ئه‌وه‌بوو، كه به قوڵی تێیگه‌یاند، كه تۆ به‌هۆی گیرهر (تعلقات)ه جۆراوجۆره‌كانه‌وه قورس بوویت و توانای بڵندبوونه‌وه‌ی زیاتر و فڕینت نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌وه بكه‌یت ده‌بێت بارت سووك بكه‌یت و ئه‌و گیرهرانهی كه تۆی سنوردار كردوه بپسێنه، تا بتوانیت گه‌شه بكه‌یت و به‌دوامدا بێیت. مه‌ولاناش وایكرد.
كاری یه‌كه‌می شهمس له‌سه‌ر مه‌ولانا ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌وی ده‌سته‌مۆ (تسخیر) كردبوو. چیتر له‌به‌رده‌م ئه‌م مرۆڤه گه‌وره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا ئیختیاری نه‌مابوو. ئه‌م حه‌قیقه‌ته مه‌ولانا له (مه‌سنه‌وی)دا ده‌ریبڕیوه:
پیش شیری اهویی بیهوش شد هستی اش در هستی او روپوش شد
چون زبانه شمع پیش افتاب نیست باشد هست باشد در حساب
مه‌ولانا به زمانی هێما قسه ده‌كات، ئه‌گه‌رچی لێره‌دا باس له فه‌نای عاشقه له نێو مه‌عشوقدا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا باسی حاڵی مه‌ولانا خۆیه‌تی. ئه‌و وه‌ك ئاسكێك له‌به‌رده‌م شێرێكدا وشكبوو، بوونی خۆی له‌ده‌ستداو له بوونی شێردا داپۆشرا – وه‌ك گڕی مۆم له‌به‌رده‌م ڕوناكی خۆردا كه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك نه‌بوو داده‌نرێت. ئه‌وی ئاسك له‌به‌رده‌م شێردا مه‌دهۆش و مه‌ست بوو، به ته‌عبیری مه‌ولانا خۆی (ڕوپۆش) بوو به‌و (شهمس). كاتێك كه هه‌بوویه‌ك له هه‌بوویه‌كی تردا فه‌نا ده‌بێت، ته‌واوی سیفاتی ئه‌و وه‌رده‌گرێت. كاتێك كه ئاسكبوونی له‌به‌رده‌م شێردا ونده‌كات، ته‌واوی سیفاتی شێر وه‌رده‌گرێت. وه‌ك پارچه ئاسنێك كه، ده‌چێته نێو كوره، ئه‌ویش ده‌بێت به به‌شێك له كوره و ئاگر. واته مه‌ولانا له خۆی ڕووت بوویه‌وه و سیفاتی خۆی – ئاسكی – نه‌ماو به سیفاتی شهمس– شێر – داپۆشرا. سیفه‌تی یه‌كه‌می شێر ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌ن ئیراده‌یه – ئیراده‌یه‌كی به‌هێز –. به‌هێزه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كاندا، به‌هێزه له زاڵبوون به‌سه‌ر گیانله‌به‌رانی تردا. واته ئه‌م سیفه‌ته زانستیی نه‌بوو، سیفه‌تێ بوو بۆ ڕۆحی ئه‌و، بۆ هیممه‌تی ئه‌و، بۆ ئیراده‌ی ئه‌و ده‌گه‌ڕایه‌وه .
“كه‌واته شهمس – مه‌ولاناش – پێمان ده‌ڵێن، ژیان و بوونی ڕاسته‌قینه له بار سوكی و فڕێدانی گیرهرهكاندایه، ئه‌وانه‌ی كه به‌شێك نین له بوونی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ. هه‌روه‌ها پێمان ده‌ڵێن، بوون و ژیان و خۆشی له‌وه‌دایه، كه كاری خۆت – جه‌وهه‌ری مرۆڤانه – بكه‌یت. پێمان ده‌ڵێن، له زه‌وی خه‌ڵكیدا خانوو دروست مه‌كه، كاری خۆت بكه، كاری بێگانه مه‌كه” :
در زمین مردمان خانه مكن كار خود كن كار بیگانه مكن
خال